ڕۆڵی ژنانی كورد له راپه‌ڕینی پێنجی ئاداردا.. ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
خه‌بات و تێكۆشانی كورد له‌پێناوی ڕزگاركردنی نیشتمانه‌كه‌ی هه‌میشه له‌گیانی به‌پێویستر زانیوه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق- ئێران، كه به‌عس به‌شی زۆری هێزی سه‌ربازی خۆی ئاراسته‌ی كوردستان كرد دژی شۆڕشگێڕانی كورد و له‌ناوبردنی شۆڕشی كوردستان، له‌م ڕووه‌وه به‌عس درێغی نه‌كرد له گرتن و كوشتن و ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی خه‌ڵكی كوردستان، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا له ساڵی 1990 عیراق هێرشی كرده‌سه‌ر وڵاتی كوێتی دراوسێ و داگیری كرد، دواجاریش سه‌دام گوێی به‌قسه‌ی كه‌س نه‌دا و له‌سه‌ركێشیه‌كانی به‌رده‌وام بوو، به‌مه‌ش هاوپه‌یمانان بڕیاریاندا به‌زۆر له كوێت بیكه‌نه ده‌ره‌وه، ئیدی خوێنی شۆڕشگێڕه‌كانی كورد هاته‌جۆش و بڕیاریاندا سوود له‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه وه‌ربگرن بۆ ڕزگاركردنی كوردستان.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆر له‌خۆبوردوانه و شۆڕشگێڕانه هاته‌ده‌ست و به‌رنامه‌ی راپه‌ڕینیان داڕشت و شانیان دایه‌به‌ر ئه‌ركی راپه‌ڕین. له‌ناو به‌ره‌ی كوردستانیشدا، تێزی راپه‌ڕین په‌سه‌ندكرا. یه‌كێتی سه‌رچڵیه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی نواند‌و بڕیاریدا ڕاپه‌ڕین بكاته یه‌كێك له‌ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه كه‌وته هاندانی خه‌ڵك و نامه ناردن بۆ زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكانی نیشتمانپه‌روه‌ر و سه‌رۆك چه‌كداره‌كانی ڕژێم و به‌شێك له پیاوانی به‌عس، بۆ وریاكردنه‌وه‌یان، ئه‌گه‌ر بشكرێت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنێت بۆ هاوكاری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌شاره‌كانی كوردستان.
هه‌رچه‌نده بڕیار وابوو له‌ڕۆژی 7 ی مانگی ئاداری 1991 به‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك و پێك له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی گوشاری ده‌زگاكانی به‌عس بۆ سه‌ر خه‌ڵك، له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری كوردستان، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌رله ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان بگرن، له‌سنووری شاری ڕانیه زیاتر گوشاریان به‌كارهێنا، به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوت كردنی چالاكانی ڕاپه‌ڕین، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵك به‌رگه‌ی نه‌گرت و بارودۆخه‌كه له‌ڕانیه ته‌قیه‌وه و ڕاپه‌ڕین ڕوویدا.
له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه خه‌ڵكیان خرۆشاندووه
به‌هۆی خوێنگه‌رمی و قینی خه‌ڵك له‌به‌عس و گوشاری پیاوانی به‌عس بارودۆخه‌كه گرژی تێكه‌وت و جه‌ماوه‌ر خرۆشا و ڕاپه‌ڕینیان ده‌ست پێكرد، چالاكانی راپه‌ڕین خوێنیان هاته‌جۆش و له 5ی ئاداری 1991 ڕاپه‌ڕین له شاری ڕانیه ده‌ستی پێكرد و له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه كه‌وتنه هاندانی خه‌ڵك و خرۆشاندنیان بۆ راپه‌ڕین به‌ڕووی به‌عسیه‌كاندا، ڕاپه‌ڕیوان هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌ر داموده‌زگاكانی به‌عس و شاره‌كه‌یان له به‌عسیه‌كان پاك كرده‌وه، له هه‌مان كاتدا برایانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات هاوكاربوون له ته‌ك خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیودا، پێشمه‌رگه و كچ و كوڕانی ئه‌وانیش به چه‌ك به‌شداری ڕاپه‌ڕینیان كرد.
ڕۆڵی ژنان له ڕاپه‌ڕیندا
ژنان و كچانی كورد هه‌میشه سه‌ر مه‌شقبوون له راپه‌ڕین و به‌رخۆدان، له رۆژی پێنجی ئاداری 1991دا، كه خه‌ڵكی رانیه راپه‌ڕین و دەستیانگرت به‌سه‌ر باره‌گاكانی حزبی به‌عسدا. ژنانیش شانبه‌شانی پیاوان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو، له ده‌ستپێكی راپه‌ڕیندا ژنان به‌شداری سه‌ره‌كییان كرد و خه‌ڵكیان هانده‌دا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و به‌شداری ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، له‌و ڕۆژه‌دا به‌گرنگییه‌وه رۆڵی ژنان ده‌هاته پێشچاو، زۆر له ژنان چالاكانه به‌شداری راپه‌ڕینیان كرد له‌وانه: هه‌مینه شۆر، خانم لێوره‌ش، ره‌هێڵه‌ی جه‌مال ره‌شید، كه‌ژاڵ عه‌ریف عه‌لی و خه‌رمان هیرانی له‌و ژنانه بوون رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، له‌به‌شداری و هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕاپه‌ڕین.
كاتێ شانبه‌شانی پیاوان ژنانیش به‌شدار بوون، له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی 5ی ئاداردا له‌كاتی هه‌ڵمه‌ت بردن بۆ سه‌ر ده‌زگای ئیستخباراتی به‌عس له ڕانیه، یه‌كێك له پێشمه‌رگه ژنه‌كان، به ناوی گوڵه‌باخ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو له حزبی سازمانی خه‌بات، به‌داخه‌وه له‌كاتی هه‌ڵمه‌وت بردندا گوڵه‌باخ شه‌هیدبوو، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م شه‌هیدی راپه‌ڕین عه‌زیز بچكۆل بوو، یه‌كه‌م شه‌هیدی ژنیش له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕیندا گوڵه‌باخ بوو.
مریه‌م قادری، نازناو‌ی گوڵه‌باخ بوو، خه‌ڵكی پارێزگای كرمانشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، له ساڵی 1986 رووی له باشووری كوردستان كردووه و له حزبی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران بووەته پێشمه‌رگه، گوڵه‌باخ پێش شه‌هیدبوونی قات و شه‌ڕواڵی پیاوانه‌ی له‌به‌ربووه و چه‌كی پێبووه، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات، په‌لاماری باره‌گاكانی به‌عسی داوه، ئه‌و یه‌كه‌م شه‌هیدی ژن بوو له رۆژی راپه‌ڕیندا، كۆی گشتی شه‌هیده‌كانی رانیه‌ش له‌و رۆژه‌دا 9 كه‌س شه‌هید بوون.
له5ی ئادار و پاك كردنه‌وه‌ی دامووده‌زگانی حكومه‌ت له‌به‌عسیه‌كان ڕانیه، له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی كوردستان نازناو‌ی (ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین)ی پێ به‌خشرا و له 7ی ئاداریش سلێمانی له‌به‌عسیه‌كان پاك كرایه‌وه و 9ی ئازار گه‌رمیانی گرته‌وه و دواتریش له 11ی ئاداردا خه‌ڵكی هه‌ولێر راپه‌ڕین. دوا جاریش له 20ی مانگ له شاری كه‌ركوك ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێ درا و له رۆژی نه‌ورۆزی پیرۆزدا شاری كه‌ركوك ئازادكرا.
له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر له‌دژی ده‌زگاكانی به‌عس، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی چه‌سپاند و به‌رزه‌فتی بارودۆخی ڕاپه‌ڕینی كرد، بێگومان بۆ سه‌رخستنی ڕاپه‌ڕین جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون.
خۆشبه‌ختانه ئامانجی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان دژی زوڵم و سته‌م و سه‌ركوتكاری دوژمنان، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كورد به‌ده‌ستی هێناون له حكومه‌ت و په‌رله‌مان، خه‌ونی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو، خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه شانازی به ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌مانه‌وه بكه‌ن، ئێستا پاش چه‌ندین ساڵ دوای ڕاپه‌ڕین خه‌ڵكی كوردستان داوا ده‌كات یادی راپه‌ڕین بكرێته رۆژی په‌یمان نوێكرده‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. ئێستا خه‌ڵكی كوردستان داوای به‌دیهێنانی زیاتری مافه‌كانی خۆی ده‌كات له‌ژێر ئاڵای په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
——————————————
وێنەکەی سەرەوە وێنه‌ی (شه‌هید گوڵه‌باخ)ە