دواى ئه‌وه‌ى باش شافاكم ناسی!*.. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
تازه ڕۆمانى چل ڕێساكه‌ى عه‌شقى نوسه‌رى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركى نیشته‌جێى به‌ریتانیا ئه‌لیف شافاك ده‌رچوبوو، هاوڕێ و مامۆستاى به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم پڕۆفسیۆر دكتۆر یوسف حه‌مه ساڵح هانیدام له پێشانگه‌ى هه‌ولێرى كتێب بیكڕم. كه خوێندمه‌وه زۆرى پێ سه‌رسام بووم و منیش لاى خۆمه‌وه هانى ئوستاد جه‌لیل كاكه‌وه‌یسم دا بۆ ئه‌وه‌ى بیخوێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ى جه‌نابیان خوێندیه‌وه، لاى خۆیه‌وه بڕیاریدا وه‌ریگێڕێته سه‌ر زمانى خۆمان و پاش چه‌ند مانگێك به كوردیش بینیمان و زمانه كوردیه‌كه‌ى ئوستاد جه‌لیل توانى بچێته ئاستى زمانى خالید الجبیلى وه‌رگێڕه عه‌ره‌بیه‌كه‌یه‌وه.
چل ڕێساكه‌ى عیشق له ڕووى ته‌كنیكه‌وه هه‌ره جوان بوو، له‌وانه‌شه ئه‌م ته‌كنیكه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى نه‌گرتبێ به‌قه‌د ئه‌وه‌ى به‌ر له‌و نوسه‌رى تر هه‌بوون به‌م هونه‌ره ڕوداو و زه‌مه‌نى ڕودانیان و كاره‌كته‌ره‌كانیان خستووەتە نێو دەقی باڵاوه و سه‌ره‌نجام له چنینى خه‌یاڵێكى ئه‌ده‌بیدا دنیایه‌كى تریان بۆ نەخشاندوینەته‌وه. ئه‌وسا له‌م ڕۆمانه كێشه‌یه‌كى خۆشه‌ویستى زه‌مه‌نى نوسینى ڕۆمانه‌كه‌مان به به‌ستنه‌وه‌ى به زه‌مه‌نى خۆشه‌ویستى به‌ڵام له جۆرێكى تر و ده‌مێكى تر بۆ ده‌گێڕێته‌وه، له‌و ده‌مدا چون ته‌واو له كۆى كاره‌كانى شافاك شاره‌زا نه‌بوم و ته‌نها ئه‌ویانم خوێنبۆوه و هه‌ر بۆیه نه‌متوانى هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانى خه‌یاڵى هزرین و چنینى ژیانێكى شیمانه‌یى كه ئه‌و له بنچینه‌دا مه‌به‌ستى بوو بدۆزمه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى زۆڵه‌كه‌ى ئه‌سته‌مبۆڵ و گوڵى ساردۆنیا و شیرى ڕه‌ش و شه‌ڕه‌ف و كوڕه شه‌یداكه و ده خوله‌ك و سى و هه‌شت چركه‌كه‌یشم خوێنده‌وه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا چه‌ندین چاوپێكه‌تن و موحازه‌ره‌كانیم له یوتیوپ بینى و ته‌واو لێیان حاڵیبووم، گه‌یشتمه ئه‌و سه‌رنج و ڕایانه‌ى سێ ڕۆژ به‌ر له ئێستا به زمانى عه‌ره‌بى له هه‌ژمارى فه‌یسبوكى خۆم خستنمه ڕوو و ڕشدیشم له‌سه‌ریان و بگره له‌م نوسینه‌ى به‌رده‌ست و چاوتان هیدیكه‌شى ده‌خه‌مه سه‌ر.
شافاك له‌گه‌ڵ دایكى كه ناوى شه‌فه‌قه(شافاك)ژیاوه و هه‌ر ئه‌ویش به ته‌نها په‌روه‌رده‌ى كردووه چون باوكى دواى له‌دایكبوونى ئه‌لیف له دایكى نوسه‌ر جیابۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌روه‌ك له شیرى ڕه‌شدا باسى كردووه ناوى دایكى خستۆته شوێنى هى باوكى و به‌مه‌ش ڕه‌چه‌شكێنیه‌كى فیمینیستانه‌ى كردووه و من هه‌میشه بوێریم خستۆته پاڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌وه. به‌ڵام ژیانى كچێك له‌گه‌ڵ دایكى و كه‌وتنه نێو هه‌لومه‌رجێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى جیاى ئاوه‌هاوه، زه‌مینه‌ى حه‌ز و سۆزى مێگه‌رى و دواتر به‌رگریكردن له بڕیارى شونه‌كردنیان بۆ خولقاند، ئه‌و بڕیاره‌ى كه له كتێبى یاداشته‌كانى (شیرى ڕه‌ش) كه به شێوازێكى ڕۆمانانه نوسیویه‌تى خستویه‌ته ڕوو و تا ئه‌و ده‌مه‌ى ڕازیبووه شو بكات به كاك ئه‌یووبى هاوسه‌رى كه ڕۆژنامه‌وانێكى توركه زۆرى پێچووه.
له چالاكیه هزرى و میدیاییه‌كانیدا كه زیاتر له زانكۆ و پلاتفۆڕمه گشتیه میدیاییه‌كان ده‌یانكا، به ئاشكراتر له ڕۆمانه‌كانى ئه‌ندامبوونى خۆى له ڕێكخراوه به‌رگریكاره‌كان له هاوڕه‌گه‌زبازى و به تایبه‌ت لیسبێنیه‌ت ده‌خاته ڕوو، كه من پێموایه ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگانه و له سۆنگه سۆسیۆكولتوریه‌كه‌یه‌وە ئه‌م هه‌ڵوێسته گه‌ڵاڵه بووبێ ئاساییه، به‌ڵام هى شافاك زیاتر په‌یوه‌سته به مه‌یل و ئاره‌زووه‌كانى خۆیه‌وه و په‌یوه‌ست نیه به هه‌ڵوێستێكى هزریى و ئه‌كادیمیك و دواتر فه‌رهه‌نگیه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ى توشى ته‌لاسیمیا و ئۆتیزم و شێرپه‌نجه و …..تاد ده‌بن باوك و دایك و كه‌س و كاره نزیكه‌كانیان ڕێكخراو و ئۆرگانى به‌رگریكردن و هاوكاریكردنیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
واچاكه هه‌ر لێره ئاماژه به بۆچون و لێكدانه‌وه‌یه‌كى خۆم بكه‌م سه‌باره‌ت به(چل ڕێساكه‌ى عه‌شق) و ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه شافاك نه‌ك مه‌به‌ستى نه‌بووه مه‌ولانا جه‌لاله‌دین وه‌ك سیمبولێكى جوانى مرۆڤایه‌تى بخاته ڕوو، به‌ڵكو له بچوككردنه‌وه‌ى ئه‌ودا به‌رانبه‌ر شه‌مسى ته‌بریزى پێگه‌ى مه‌ولاناى وه‌ك قوتبێكى زه‌مانى خۆى هێناوه‌ته خوار و وه‌ك به‌ركارێكى ته‌بریزى ڕۆڵى داوه‌تێ. ئه‌وه نیه تا ئه‌وى نه‌دى چ پێگه‌یه‌كى هه‌بو و كه ئه‌وى ناسى بوو به چ شێت و شه‌یدایه‌ك؟.
ئه‌گه‌ر چى خه‌ڵوه‌تنشینى له سۆفیگه‌ریدا دیارده‌یه‌كى ئیمانى و وجودیى باڵاى ئه‌ودیوسروشتیه، به‌ڵام خستنه خه‌ڵوه‌تى مه‌ولانا و شه‌مس بۆ ماوه‌ى چل ڕۆژ له شارى قونیه‌ى شوێن ماڵى جه‌لاله‌دین له تێگه‌یشتنى شافاكدا ده‌ستكه‌وتنى ئه‌رگومێنت و به‌ڵگه‌یه‌كى مێژوویى و ئینجا ئیلاهیه بۆ پشتیوانیكردن له‌و هاوڕه‌گه‌زبازیه‌ى ئه‌لیف به‌رگرى لێده‌كات و هه‌م له ڕۆمانه‌كانى خه‌یاڵیزه‌ى ده‌كات و هه‌میش له چالاكیه‌كانى تیۆریزه‌ى كردووه. لاى ئه‌لیف به زمانێك له زمانه‌كانى له‌و نیازه‌ى تێده‌گه‌ین یا باشتر وایه بڵێین له‌و ئه‌گه‌ره‌ى حاڵیده‌بین كه گوایه مه‌ولانا و شه‌مس به‌م سیناریزه و خه‌یاڵچنینه كه‌وتونه‌ته داوى عیشقى یه‌كتر و هه‌م خوا و هه‌میش خه‌ڵكیان بۆ ئه‌م مه‌یله ته‌قیوه‌وه‌ى خۆیان خستۆته گه‌ڕ. لاى شه‌فه‌ق په‌یوه‌ندى مه‌ولانا و شه‌مس ئه‌م گومانه‌ت لا دێنێته ئارا و ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا لێدانى شافاكه له گه‌وره‌یى و ئینسانبوونى مه‌ولانا نه‌وه‌ك پێداهه‌ڵدان و گه‌وره‌كردنى. ئه‌م لێدانه سه‌ره‌تا له ساویلكه‌ییدا ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر له‌و عیشقه شافاكیه‌ى خراوه‌ته گیانى مه‌ولانا، شه‌فه‌ق ده‌یه‌وێ مێژووى په‌راوێزنشین و هاوڕه‌گه‌زبازیى به هه‌ڵوێسته هه‌ره باڵا مه‌ولانه‌ییه‌كان به تین و تاقه‌ت بكا.
له ڕۆمانه‌كانیشیدا ئه‌گه‌ر چى له زۆر شوێن ناوى كورد ده‌هێنێت و ئێمه‌شى پێ شاگه‌شكه ده‌بین، كه‌چى له فه‌نتازیاى چنراوى خۆیدا هه‌میشه كاره‌كته‌ره كورده‌كان پێگه و ڕۆڵى نزم و ناشیرینیان هه‌یه و وه‌ك سته‌م لێكراو ده‌ریان ناخا به‌قه‌د ئه‌وه‌ى وه‌ك ویژدان ئازاریى ده‌یانخاته ڕوو.
شافاك به‌ر له‌وه‌ى شه‌ره‌ف لاى كورد و سیستمه به‌هاییه‌كانى بناسێ باشتر بابه‌تى شه‌ره‌ف لاى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى و ئه‌و نه‌ته‌وانه شاره‌زایه كه له ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵیان ژیاوه، ئابڕوو سپیكردنه‌وه به مانا كلاسیك و ترادیسیۆنیه‌كه‌ى هه‌ر به ته‌نها خه‌سڵه‌ت و نه‌ریت و ڕه‌فتارگه‌لێكى كوردانه نین به‌قه‌د ئه‌وه‌ى لاى هه‌موو گه‌لانى موسڵمان و ته‌نانه‌ت غه‌یره موسڵمانیش هه‌ر هه‌بوون. وه‌رگتنى سامپلێك و دوان و سیان له كورد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تى شه‌ره‌ف كه ده‌كرێ ڕۆمانى ده خوله‌كه‌كه‌ى وه‌ك به‌شى دووه‌مى شه‌ڕه‌ف بخوێنینه‌وه، نیازێكى پاكى ئینسانى ئه‌و ده‌رناخا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى تاوانى هاوبه‌شیكردنى كوردیش وه‌ك تورك له قه‌لاچۆكردنى ئه‌رمه‌ن ده‌خاته پاڵ كورد و هه‌موشمان ده‌زانین لاى ئه‌م ئیمپراتۆریا و زلده‌سه‌ڵاتانه هه‌میشه كورد وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كى به‌شه‌ریى بۆ پڕۆسه و كرده‌كانى ئیرتیزاق به‌كارهاتوون و هیچ كاتێك كورد له سۆنگه و ده‌رچه‌ى بڕیارى سیاسى و ناوه‌ندیى خۆیه‌وه به‌شدارى هیچ شه‌ڕ و كرده‌یه‌كى جینۆسایدى نه‌ته‌وه و گروپه‌كانى تر‌ى نه‌كردووه.
یه‌شاركه‌مال هه‌زاران جار جوانتر واقیعى ژیانى كورد و تورك و ده‌وڵه‌تى توركیاى خستۆته ڕوو و سوكایه‌تیشى نه‌خستۆته پاڵ كه‌س، بامۆكیش له ڕۆمانى به‌فر دا فه‌زایه‌كى جوانى ساز كردووه و كوردیش تیایدا كاره‌كته‌رێكى جوانه و ناشیرین نیه. بێشكچى كه له كوردستان ده‌بێته سه‌ربازى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خۆى درۆزنى و كه‌چمیتۆدیى سیستمى سیاسى و ئه‌كادیمى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه و له‌وه حاڵى ده‌بێ كه ئه‌وانه‌ى له نێویاندا له كوردستان (خواروى خۆرهه‌ڵاتى توركیا) ده‌ژى به زمانێكى دیكه‌ى غه‌یره توركى ده‌دوێن و كو‌لتور و نه‌ریتیشیان زۆر له تورك جیایه، دواتر بێشكچى هه‌ڵوێسته ئه‌كادیمیك و سیاسیه‌كانى خۆى له وڵاته‌كه‌ى خۆى ده‌خاته ڕوو و باجى ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌شى به 17 ساڵ زیندانى ده‌داته‌وه.
له ڕۆمانى ده خوله‌ك و سیوهه‌شت چركه دا شافاك له شارى وان و ده‌روربه‌ریدا كه‌سایه‌تیه‌كانى ڕۆمانه‌كه‌ى دروست ده‌كات و ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌داته كیژۆڵه‌یه‌ك كه ده‌بێته قوربانى حه‌زه غه‌ریزیه باش ڕامنه‌كراوه‌كانى مامى و ئه‌وه مامه ئه‌و له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا ئه‌تك ده‌كا، دواى ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له‌م كرده‌وانه‌ى و تا ته‌مه‌نى كچه ده‌بێته شازده ساڵ، ناچار كچه سه‌رى خۆى هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ كه بازاڕى به میرات به‌جێماوى سه‌ره‌كى له‌شفرۆشى و كچ و كوڕبازى زه‌مه‌نى سوڵتانه‌كان و زه‌مه‌نى كۆماریه‌كانیشه ده‌كه‌وێته ڕێ.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى دواتر له‌گه‌ڵ له‌یلادا كه كیژۆڵه خزاوه‌كه‌یه بۆ نێو تۆڕى له‌شفرۆشی ده‌بن به هاوڕێ هیچیان له ڕه‌گه‌زى تورك نین عه‌ره‌ب و فارس و خه‌ڵكى سوریا و لوبنان ومیسرن، ئه‌وه‌ى بكه‌ره له كرده‌ى كڕینى سێكسی‌دا زۆربه‌یان توركن و ئه‌وانه‌ش كه بده‌ر و به‌ركار یا فرۆشیارن یا كوردن یا عه‌ره‌ب یا هیتر. ئه‌مه‌یان ناچێته خزمه‌تى خه‌یاڵه مۆدێرنه به‌رگریكارانه‌ییه‌كه‌ى شافاك كه فره‌یى و (L G B T) و لیسبێنیه، ئه‌م دیارده سێكسواڵێتیه دیارده‌گه‌لى مێژوویى جیهانى و كولتورى و ته‌نانه‌ت شارستانین و بۆ خه‌یاڵیزه كردنى كه‌ره‌سته‌كانى جگه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیى له كۆمه‌ڵگه‌ى توركى و ته‌واوى نه‌ته‌وه‌كانى تریش هه‌ن.
شه‌فه‌ق له ڕۆمانى شه‌ره‌ف یه‌خه‌ى خێزانێكى كوردی گرتووه كه دواى چونیان بۆ به‌ریتانیا له‌وێ كچێكى خۆیان له‌سه‌ر ئابڕوچون ده‌كوژن گوایه ڕوویان له به‌رانبه‌ر دنیا سپى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه له هه‌ر كوێیه‌كى دنیا ڕوو بدات تاوانه و كاره‌ساته، به‌ڵام تا ئه‌و ده‌مه‌شى له‌گه‌ڵ دابێ دیارده‌ى شه‌ره‌ف و ڕوو سپیكردنه‌وه و ئابڕوكڕینه‌وه یا شۆردنه‌وه له ته‌واوى خۆرهه‌ڵات و ئه‌فریقیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاى لاتینیش هه‌ن، ته‌رخانكردنى كاره‌كتەره كورده‌كان بۆ بینینى ئه‌م ڕۆڵه هاو هه‌ڵوێستى شه‌فه‌ق نیه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى خوێنده‌وار له نه‌ریته كلاسیك و توند و خوێناویه‌كه‌ى خۆمان، ئه‌و به زمانێكى پۆست مۆدێرن به كوردى گوتووه ئێوه مایه‌ى شه‌رمن هه‌م بۆ توركیا و هه‌میش بۆ دنیا، ئا ئه‌مه‌یان خزمه‌تى شه‌فه‌ق ناكا له به‌رزبونه‌وه‌ى كاره ئه‌ده‌بیه‌كانى به‌قه‌د ئه‌وه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى تیایه له هزر و تێگه‌یشتنى ناسیونالیست و ڕه‌یسیسته‌كاندا.
من محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن خوێنده‌وارێكى هیومانیستم، نه باوه‌ڕم به ناسیونالیزم و ڕه‌یسیزم هه‌یه و نه باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ته هزرییه‌كانى خۆشم خستۆته نێو چوارچێوه‌ى ئیدیۆلۆژى جیاجیا و سه‌یر سه‌یره‌وه، له‌وانه‌یه به‌ر له زۆر كه‌س و زۆر له مێژتریش هه‌رچى ئیدیۆلۆژیا بێ توڕ و دورم هه‌ڵدابێ، هه‌رچى مرۆڤ هه‌یه لاى من به‌ڕێزه و هه‌رچى نه‌ته‌وه و گروپیش هه‌ن ڕاستین و هه‌مان مافى ئینسانبوونى خۆمیان ده‌ده‌مێ، به هه‌مان شێوه په‌راوێزنشین و ژیاوه‌كانیش مرۆڤن به‌ڵام پشگیرى له مانه‌وه‌یان تا هه‌تایه له په‌راوێز ناكه‌م و پێموایه تا ماوه‌یه‌ك په‌راوێزبوون ئاساییه و دواتر كه تاك یا گرووپ یا هه‌ر ده‌سته و تاقمێ هه‌ناسه‌ى ئاسایى هاته‌وه به‌ر و بووه‌وه به هاوسه‌نگ ئه‌وا ده‌خرێته‌وه پاڵ گشت و داینامیكیانه له نێو كۆدا هه‌ڵده‌سوڕێته‌وه.
- ئه‌م نوسینه له ڕوانگه‌یه‌كى ئینسانیى و زانستیى باڵاوه نوسراوه و په‌یوه‌ست نیه به ناسیونالیزم و هزر و بیركردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌گیراوه‌وه و ته‌نها ئه‌وه محه‌مه‌د ته‌هایه و به‌س.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*ئه‌م نوسینه‌م له‌سه‌ر داواى هه‌ندێ له‌م هاوڕێیانه‌م بوو كه له لاپەره عه‌ره‌بیه‌كه‌م بۆ ئه‌لیف شافاك خستبویانه ڕوو، سوپاس بۆ هه‌مو هاورێیانم.