پڕوپاگه‌نده‌ی وێران بوونی هه‌ساره‌كه‌مان له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه! هه‌رێم عمر كاكل
به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه له جیهانی ئه‌مڕۆكه‌دا به‌دی ده‌كرێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیانه‌وه , به‌تایبه‌تی له بواری ڕاگه‌یاندن و میدیایدا كه ئه‌م به‌ره‌وپێشڤه‌چوونه له بواری ڕاگه‌یاندن و میدیاییدا خه‌ریكه كوردستانیش بگرێته‌وه و به‌رده‌وامیش هه‌نگاو ده‌نێت بۆ به به‌ئه‌كادیمی بوونی ڕاگه‌یاندن له كوردستاندا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین زۆر بوون به‌مانای باشترین نایه‌ت . چونكه هه‌ندێك جار به‌هۆی مه‌رامی كه‌سی ووشه‌كان وایان لێدێت هه‌ڵه له هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دروست ئه‌كات و ده‌ره‌نجام ترس و دڵه ڕاوكێ بڵاو ئه‌كاته‌وه .
ره‌نگه له‌یادمان بێت كه هه‌موو ساڵێك ده‌نگۆی له‌ناوچوونی هه‌ساره‌كه‌مان بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌ر له ده‌ركه‌وتنی كلكداری هالی بۆب له سالی 1994 و پاشان هه‌والی به‌ركه‌وتنی به‌ردێك له‌ساڵی 1997 شوماخر لیفی كه به‌ر موشته‌ری كه‌وت و پاشان ده‌نگۆی له 2012 كۆتایی هه‌ساره‌كه‌مان و پاشان به‌ركه‌وتنی موشه‌كێك به‌ر هه‌ساره‌كه‌مان له‌م سالانه ,كه ئه‌مانه‌ش ده‌ره‌نجامی چه‌ند ووشه‌یه‌كی هه‌ڵه وه‌رگێردراو پاشان گه‌وره‌كردنی هه‌ڵه‌كه و بڵاو بوونه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردی , بێ ئه‌وه‌ی بیر له تاكی كۆمه‌ڵگا بكرێته‌وه كه توشی چی ئه‌بێت كاتێك له‌ژێر ره‌حمه‌تی دوا ووشه‌كانی نوسه‌رێك بێت كه به‌هۆی مه‌رامی خۆی به‌م شێوه‌یه بابه‌تێك بڵاو ده‌كاته‌وه و كه‌ی بیه‌وێت هه‌واڵی له‌ناو چوونه‌كه بڵاو ئه‌كاته‌وه, سه‌ره‌نجام نه هه‌واڵه‌كه و نه بابه‌ته‌كه‌ش ڕاست نه‌بوو!!!!!؟.
كاتێ زانایان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه هه‌ساره‌كه‌مان به‌ر له 4.6 ملیار ساڵ دروست بووه و به‌چه‌ندین گۆڕانكاری تێپه‌ر بووه تاكو گه‌یشتۆته ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی ئێستاكه و ژیانی تێدا فه‌راهه‌م بووه . ئێمه ڕه‌نگه له‌و هه‌قیقه‌ته زانستیه لا بده‌ین كه بمانه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی كورت بزانین به چ هۆكارێك ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌ناو ده‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به چه‌ند مانگێك گریمانه‌یه‌كی بۆ دابڕیژرێت بۆ له‌ناو چوونی بیكه‌یته پڕوپاگه‌نده‌ی له‌م چه‌شنه و دووباره بیلێیته‌وه :
- كاتێك تۆ بته‌وێت له‌ناوچونی ئه‌م هه‌ساره‌یه په‌یوه‌ست بكه‌یت به گه‌لی مایا كه گوایه ئه‌وان له بواری ئه‌ستێره‌ناسی جێ په‌نجه‌یان دیار بووه ورۆژمێریان دا هێناوه و له‌م ڕێكه‌وته كۆتایی دیت كه ئه‌مه‌ش هیچ راستیه‌ك هه‌ڵناگرێت .
- یاخود ڕیزبه‌ندی هه‌ساره‌كان بكه‌یته هۆكار گوایه هه‌موو هه‌ساره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك هێڵن ئه‌مه‌ش بكه‌یته ترسێك بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره كه ئه‌مه‌ش له‌ڕووی زانستیه‌وه نه‌خوازراوه.
- بێیت گه‌رمی خۆر به چه‌ند چركه ساتێك به ووشه بكه‌یته به‌سته‌ڵه‌ك و گوایه هۆكاره بۆ له‌ناو چوونی ژیان هه‌ساره‌كه‌و مرۆڤایه‌تی .
- یاخود هه‌سارۆكه‌ی (نیبرۆ ) كه له سه‌رده‌می بابلیه‌كانه‌وه به‌ر له 3000 ساڵ گریمانه‌یان بۆ كردبوو . بمانه‌وێت له‌م ماوه كورته‌دا به‌دیاربكه‌وێت و خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت و هه‌ساره‌كه‌مان وێران بكات و هه‌موو ساڵێك نیبرۆ دوباره بكه‌یته‌وه كه له ئه‌تله‌سی فه‌له‌كیدا بوونی نیه .
ره‌نگه ئێمه ئێستاكه دوای چه‌ندین سال بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئاخۆ چۆن بڕوامان به‌م كۆمه‌ڵه گریمان و پێشهاته كردبێت و دڵه‌ڕاوكێمان بووبێت ئه‌وسا بۆ هه‌ساره‌كه‌مان له‌ناوبچێت , به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاتێك كه‌لێنی زانست له‌بواری ڕاگه‌یاندن بوونی هه‌بێت ڕه‌نگه ووشه كاریگه‌ری خۆی بكات به هه‌رچه‌شنێك بێت . لێره‌دا ئه‌وهه‌قیقه‌ته به‌رچاوده‌كه‌وێت كه‌بواری زانست پێویستیه‌كی گرنگه له‌نێو ڕاگه‌یاندنی كوردیدا له ئێستاكه‌دا بوونی هه‌بێت, تا جارێكی تر كۆمه‌ڵگاكه‌مان توشی هه‌ڵه و ترسێكی له‌م چه‌شنه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ده‌نگۆی له‌ناوچوونی هه‌ساره‌كه‌مان به‌چه‌ند ووشه‌یه‌كی ئه‌ستێره‌ناسه‌كان له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاونه‌بێته‌وه هه‌ساره‌كه‌مان دووباره له‌وێران بوونی ووشه بپارێزرێت !!
هه‌رێم عمر كاكل