Skip to Content

دوێنێ.. سەردار جاف

دوێنێ.. سەردار جاف

Closed
by ئاب 31, 2021 General, Poems

لەو ديو دەرگای با ی جوانيا
باوەشێ پڕ، خەجاڵەتی ڕووتم بينی
قەف قەف مژی لە دووکەڵ دا
بە فتيلە ڕۆشنەکە
نغرۆی گومانێ نوێم دەکەی
ئەی ساباتی دوێنێی ئەبەد
هەموو بارينێکی بەفر ماچەکانمان سپی ڕەنگ بوون
لە تاڤگە ڕوونی کاڵباکن
لێوەکانت لە پرچی وەريوی تەڕا بێ خەم مردن
بە نهێنی و لە پشت باوە
شەقاو شەقاو دڕکی مردووت ئاو دەداوە
بەرەو مەرگی پەنجە توتەی تێکئاڵاوی کەيف دەبەی
هەناسەم لە مانگ تۆراوە
ڕۆحم ميوانی تابووتە
ئەم ديو و ئەو ديوی رۆژيش شيوەنێکە
ئەو دەمانە
تۆوی ژيلەمۆ دەچێنی و
ئاوا دەچزێ بە بن پێما
تەنيایی يەخەی گرتووم
هەرگيز لە من وەڕس نابێ
رؤح مۆمێکی تواوەيە و
مۆمدان لە خۆيدا ڕايناگرێ
ژوانەکان …..
هەر هەموويان ………
ساختە و درۆ و دوو روویی بوون
تیر و شير و بۆسەيەک بوون
دەتهاويشتن
مينا بۆمبێ بە سەر ڕێما

Previous
Next
Kurdish