نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سه‌باح ڕه‌نجده‌ر … عه‌بدولڕه‌زاق بیمار
1
برای دڵسۆزی خۆشه‌ویست: كاكه سه‌باح ڕه‌نجده‌ر. ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ڵوێستی داهێنه‌رێك له‌لام مایه‌وه و جێگیربوو، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا شیعرێكت له گۆڤاری (به‌یان) بوو، له سه‌ردانێكدا بۆ به‌غدا سه‌رێكت له ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه كوردی دا، كه (ئازاد شوان) سكرتێری نووسین بوو، ئێمه‌ش ده كه‌س ده‌سته‌ی نووسه‌ران: هه‌ڵوێستێكی زۆر یاخییانه و بێمنه‌تت نواند و گوتت: من نه‌هاتووم داوای ئه‌وه‌تان لێ بكه‌م، ئه‌ڵلاقۆیسه‌ن شیعره‌كه‌م بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه. ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم بڵاوده‌كرێته‌وه، یان نا و به‌س، خۆ ئه‌گه‌ر شیعری له هی من باشتریشتان لایه، ئه‌و بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی من به‌لاوه‌بنێن. من له‌و مامه‌ڵه‌یه و بڕوابه‌خۆبوون و یاخی بوونه ڕاسته‌قینه‌یه‌دا ئه‌وه‌م له به‌هره‌یه‌كی تازه لاو خوێنده‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌م كرد ده‌بیته شاعیرێكی گه‌وره، هه‌روه‌هاش ده‌رچوو. له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر 22/1/2017 و ژماره‌كانی دوای ئه‌و مانیفێسته به تانوپۆكهتم خوێنده‌وه به ناونیشانی: (ناسینی بوونی شیعر و خۆ ده‌ست نیشان كردن – مانیفێستی شیعری)، كه پێكهاتووه له (40) وێستگه‌ی ده‌ربڕینی بیروڕا و بۆچوون و ماكی داهێنانی ئه‌ده‌بیی بێ ناونیشان، یان بڵێین ناونیشانی هه‌ر وێستگه‌یه‌ك له كۆتاییدا به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه ده‌ست نیشان كراوه. ئه‌م وێستگه‌ی ده‌ڕبڕینانه‌ش به كۆی ناونیشانه‌كانیانه‌وه به زمانێكی شاعیرانه ناوه‌رۆك و تانوپۆی شیعری شاعیر دیاری ده‌كه‌ن.
كاكی برا: له جاڕدانی ئه‌م مانیفێسته ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش شێوازێكی تازه‌یه، ئه‌گه‌ر شیعره‌كانت به ئاسانی خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن، ئه‌م مانیفێسته چه‌ندان په‌نجه‌ره و ده‌ركه له باڵه‌خانه‌ی شیعره‌كانت ده‌كاته‌وه و كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌واو ته‌نزیریانه‌ت ڕسكاندووه.
2
به‌و بۆنه‌یه‌وه، كه باسی شیعره‌كانت هاتهكهیهوه، ده‌مه‌وێ پێت بڵێم بۆ من و ئێمه‌مانانی په‌روه‌رده‌ی شیعری كلاسیكی به كێش و پاشبه‌ند و جه‌سته‌ی ڕه‌قی فارسی و عه‌ره‌بی ئامێز. دواتر شیعری تازه‌ی: (گۆران)ی خاوه‌ن ناوه‌ند. شیعری لاوێكی یاخی بێ ئه‌مر و گوێی شێوازی په‌یڕه‌وكراو، دامه‌زرێنی شیعرێكی ئازاد له بیركردنه‌وه، ئازاد له داڕشتن، ئازاد له وێنه، ڕسته‌سازی و خاڵبه‌ندی، ئازاد له ڕێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسیانه‌ی سه‌رده‌م و هی دیش. دیاره یهكهوههل ئه‌وه‌مان لا په‌سند نابێت، چونكه له‌ناو ئاپۆرای شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا شیعرێكی تازه‌ی یاخی ئاوه‌ها زۆر زه‌حمه‌ته جێ پێی خۆی بكاته‌وه و زۆر كه‌س پشتیوانی لێ بكات، یاخی بوونی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه بزانی ئه‌و شته‌ی لێی یاخی ده‌بی چییه؟ تۆ زانیوته ئه‌و شێوازه‌ی لێی یاخی بووی چییه؟
منیش، كه تازه به‌تازه له ڕێی هه‌ندێك كتێب و گۆڤاری (ئاداب و ئه‌دیب)ی لوبنانیه‌وه ئاگاداری باسی شاعیرانی ڕۆمانتیك و زهمزیی فه‌ڕه‌نسا ده‌بووم، شاعیرانی یاخی وه‌كو بۆ (دلێر) و (ڕامبۆ) سه‌رنجیان ڕاده‌كێشام و به دوای ده‌قی تازه و نوێخوازدا ده‌گه‌ڕام. با له‌گه‌ڵ ڕێبازه‌كه‌ی منیش له شیعردا جیاوازبن. به تایبه‌تی له ئه‌ده‌بی كوردی تازه‌ماندا.
ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌مه‌ودوا كۆمه‌ڵێك شاعیری به توانا‌مان هه‌ڵكه‌وتن، كه حه‌ز به شیعره‌كانیان ده‌كه‌م. له‌وانه: (جه‌لالی میرزا كه‌ریم، شێركۆ بێكه‌س، ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، ڕه‌فیق سابیر ….. تاد، به‌ڵام جگه له‌وان و به تایبه‌تیش شیعری دوو شاعیری تازه‌ی ڕێچكه ئازاد زیاتر سه‌رنجیان ڕاكێشاوم، ئه‌وانیش: (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)ی خاوه‌ندی (زێوان) و (ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند) و (مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه) و (سروودی زه‌وی) و هیتریش. له‌گه‌ڵ: (قوبادی جه‌لیزاده)ی خاوه‌ندی (شه‌هید به ته‌نیا پیاسه ده‌كات) و كۆشیعره‌كانی دیكه‌ی، كه ئازادانه له بابه‌تی ئیرۆتیك و جوانیی له شولاری ژن به‌هره‌ی نواندووه. هه‌ر دووكیان سه‌رفرازانه و سه‌رسه‌ختانه ڕێبازی شیعری خۆیان گرتووه به‌ر و لاسایی شاعیرانی تریان نه‌كردووه‌ته‌وه
3
كاكه‌ی ڕه‌نجده‌ر: كه له به‌غدابووم چه‌ند كۆپله‌یه‌كی شیعره‌كانتم له كوردییه‌وه به‌ناونیشانی: (له ئه‌ده‌بی تازه‌ی كوردییه‌وه) كرد به عه‌ره‌بی بردم بۆ ئیداره‌ی گۆڤاری: (الاقلام) و دامه ده‌ست: (محه‌مه‌د موباره‌ك)ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، كه ناسیاوێكی نزیكم بوو، به هیوای ئه‌وه له ژماره‌ی داهاتووی ئه‌و ده‌مه‌ی: (أقلام)دا بڵاوبكرێته‌وه. داخه‌كه‌م دوای چه‌ند ڕۆژ: (محه‌مه‌د موباره‌ك) به هۆی هه‌ندێك ئاڵۆگۆڕی سیاسییه‌وه له‌سه‌ر كارلادرا و ده‌قه‌كه بڵاونه‌كرایه‌وه و ڕهشنووسهكهشم ده‌ست نه‌كه‌وته‌وه و ئاگام له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕا. ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ڵێن نازانم له ناوچه‌وانی تۆ بوو، یان هی من.
4
كاك سه‌باح: له شیعره‌كانتدا سۆزێكی گه‌وره‌ی خوداپه‌رستی و سه‌رچاوه‌ی ئایینپه‌روه‌ری ده‌بینم. ئه‌گه‌رچی وه‌كو خۆت نووسیوته سه‌ر به هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ك نیت و لایه‌نگریشی نابیت، هه‌روه‌ها نووسیوته: (به نان و ئاوی ویست و خۆبوونی خۆم ده‌ژیم)، به‌ڵام ده‌ڵێی: (ئامۆژگارییه ئاسمانییه‌كان هه‌میشه له بیرم دان و فه‌رامۆشیان ناكه‌م.) تۆی شاعیرێكی یاخی، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ی شیعری بێ گه‌رد به‌رهه‌م بهێنی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ستگیرت نه‌كات، ده‌بێ له‌و واقیعه‌ی تێیدا ده‌ژی هه‌ڵوێستێكی گه‌ش و مرۆڤانه‌ت هه‌بێت. وه‌نه‌بێ شیعره‌كانیشت هه‌ر له بازنه‌ی: (هونه‌ر بۆ هونه‌ر)دا بخولێنه‌وه و وازیان له واقیعی گه‌ل و كاره‌ساتی ڕۆژگار هێنابێ و ته‌نیا له ئاسمانی خه‌ون و خه‌یاڵ باڵه‌فڕكێ بكه‌ن. نا گه‌لێ باسی وه‌كو شه‌هید، براكوژی، كیمیاباران، ئه‌نفال، باری كاره‌ستباری كورد و ….. تاد و گه‌لێك مانای زاده‌ی واقیع له به‌رگی ئاوریشمینی دێڕی پڕ خه‌ون و خه‌یاڵ خۆیان به ده‌رده‌خه‌ن.
5
ئه‌و شیعره ئازاده‌ی له ڕێچكه‌ی (باو) ده‌رده‌چێت، نابێ سه‌رسام بین، ئه‌گه‌ر نه‌ك هه‌ر خوێنه‌ران، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌گر و توێژه‌رانیش به ڕووخۆشی ئاوڕی لێ نه‌ده‌نه‌وه. له مێژووی ئه‌ده‌بدا بۆ ئه‌م جۆره ڕه‌وته نموونه زۆره، ده‌شزانم شاعیرانی ده‌وروبه‌رت. (شاره‌كه‌ت) ئازارت ده‌ده‌ن و په‌ڵپی بێ بنه‌مات بۆ ده‌دۆزنه‌وه و ئاسته‌نگت بۆ دروست ده‌كه‌ن. (ڕه‌سووڵا هه‌مزه تۆڤ) گوته‌نی: ئه‌وان گۆرانیبێژنین، كۆرسن.
له ئه‌ده‌بی فارسی و عه‌ره‌بی له‌ناو شیعری سۆفیگه‌ریدا نموونه‌ی وا هه‌یه، كه له ڕێچكه ده‌رچوون و له بازنه‌ی غه‌زه‌لی خوداناسی و خۆشه‌ویستیی خودادا شیعری وایان هه‌یه مه‌لا و زانایانی ئیسلام به چاك تێی ناڕوانن، به‌ڵكو هه‌ندێ جار بهكفریشیان داده‌نێن، ئه‌مه جگه له (شه‌ته‌حات). شیعری: (حه‌للاج) و جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی ڕۆمی كه‌سی خۆی ده‌وێ بێ له‌سه‌ر ڕێبازی سۆفیگه‌ریی شی بكاته‌وه و مانا و مه‌به‌ستی خودا خۆشه‌ویستی لێ بخاته ڕوو.
له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا ت. س. ئیلیه‌ت شاعیرێكی داهێنه‌ر و به‌ناوبانگ و خاوه‌ن ناوه‌نده، به‌ڵام شیعره‌كانی به ئاسانی خۆ به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن. به نموونه من شیعرێكی ت. س. ئیلیه‌تم به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی: (چوارشه‌ممه‌ی خۆڵه‌مێش) ده‌خوێنده‌وه له مه‌به‌ست و ماناكه‌ی نه‌ده‌گه‌یشتم. هه‌تا توێژینه‌وه‌یه‌كم له‌باره‌ی ئه‌و شیعره (هه‌ر به عه‌ره‌بی) خوێنده‌وه، كه زانیم: (چوارشه‌ممه‌ی خۆڵه‌مێش) بۆنه، یان سرووتێكی ئایینی دیان و مه‌سیحییه و شیعره‌كه له ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه و بیری ورد و هونه‌كاری له شێواز و داڕشتندا به‌كارهاتووه.
شیعره‌كانی تۆش، كه له دووبه‌رگی (سی ساڵ شیعر: چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – هه‌ولێر 2012.)دا، 900 لاپه‌ڕه‌یان گرتووه‌ته‌وه، ئێستاش به‌رده‌وام شیعر بڵاوده‌كه‌یته‌وه، بێ گومانئه‌گه‌ر زۆر كه‌سیش لێیان تێنه‌گه‌یشتن ئه‌وه وه‌كو خۆت نووسیوته: (گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له شیعره‌كه نه‌گه‌یشتی یادگارێكی جوان له وشه و خه‌یاڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنی) به دڵنیاییه‌وه‌ش نموونه‌ی داهێنانن و خاوه‌ن ناوه‌ندن، (چونكه نووسراوی داهێندراو ته‌نیا به تێڕامان و ناخ و ڕوونبوونه‌وه و جیهانبینی و به‌هره خه‌مڵاندن مه‌زنایه‌تی وه‌رده‌گرێ.)
كتێبی: (سێ كتێب له‌باره‌ی شیعره‌وه: چاپخانه‌ی بینایی – سلێمانی2013.) گوزارشتێكی گیانی ورد و قووڵه، زۆر ده‌روازه‌ی شیعره‌كانت ڕووناك ده‌كاته‌وه، وێستگه‌ی ده‌ربڕین و بیروڕا و بۆچوونی هونه‌ری و وتارگه‌لێكی چڕ و پڕ مانان. پێشاندانی هونه‌ری كۆمه‌ڵێك شاعیری پێشه‌نگ له ئه‌ده‌بی كوردیماندا جێگه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستخۆشانه و نیگایه‌كی زانستانه‌یه و پێچه‌وانه‌ی به‌رچاوته‌نگی و من منۆ كێیه.
6
له ژماره‌ی ڕۆژی 21\6\2016 ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا شیعرێكت بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی (ڕسكانی گیان) چی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر من به ڕسكانی گیانی خانمی شیعرهكانتی بزانم، (نواڵه) خان، كه ئه‌م ناوه به‌رده‌وام له شیعره‌كانتدا دووباره ده‌بێته‌وه. پێش په‌نجا و دوو ساڵ وه‌كو نووسیوته: (له 20\6\1964 ژان له پشتی بابه ئاده‌م ده‌رچوو، شیر ڕژایه ڕه‌زی سینگی دایه حه‌وا، ناوكبڕینی نواڵه بوو به ورشه‌ی شكۆ و نه‌مریی.) چونكه هه‌ر بیر ده‌كه‌مه‌وه، ئایا ده‌بێ مێژووی 20\6\1964 چ مێژوویه‌ك بێت؟ بۆچی له ڕۆژی 20\6\2016دا به شیعر یادی ده‌كه‌یته‌وه؟ هه‌ر چۆنێك بێت شیعره‌كه هه‌ڵده‌گرێ گه‌لێك ڕاز و نهێنی تێدا مه‌به‌ست بێت، كه من لێیان حاڵی نه‌بووم. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و یاده هه‌ر پیرۆزبێت.
عه‌بدولڕه‌زاق بیمار
6\2\2017 كۆیه