
پەرستن.. ئاواز سامان
Closed
من لە نیگاکانتەوە فێری پەرستن بوم،
فێر بووم لە تاو هێرشەکانی تۆ
خۆم لە نێو چاوەکانتا حەشاردەم
تۆ بیانویەکم پێبدە،
تا باوەڕم کاڵنەبێتەوە
بێ ئاگایانە لە خۆمەوە
پەنا بۆ تۆ دەهێنم
وازم لە خۆم هێناوە
لە پێناو پەرستنی تۆدا
من لە دونیایەکی ترەوە
تۆش لە زەمەنێکیتر
بەیەک دەگەین
تۆ لە دوورەوە…
منیش نزیک نزیک لە دڵتەوە
عاشقانە ژیان لە بستێک خاکدا
بونیاد دەنێین.
ئاواز سامان