
ئامانج له‌فیلمی ئه‌زموونی شه‌وكه‌ت ئه‌مین دا… حه‌یده‌ر عه‌بدولڕحمان
زۆربه‌ی فیلمه‌كانی شه‌وكه‌وت ئه‌مین بۆ فیستیڤاڵه جیهانیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندرین ، بۆیه شه‌وكه‌ت ناوێكی دیاره له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له نێو ده‌رهێنه‌رانی ئاسیا.
دوا فیلمیشی) ئه‌زموون (Te Axam كه له به‌رهه‌مهێنانی محه‌مه‌د ئه‌كتاشه، له‌لایه‌ن شه‌وكه‌ت ئه‌مین و سیناریۆی محه‌مه‌د ره‌زا جه‌وهه‌ری نووسراوه.
هه‌ر سێ وڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیاو قه‌ته‌ر وهه‌ردوو كۆمپانیای (میتۆس فیلم ) و ( مه‌ستی فیلم) به‌شدارییان له‌به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌دا كردووه.
فیلمه‌كه باس له كۆمه‌ڵێ بازرگان ده‌كات له رێگه‌ی غه‌ش و به‌كارهێنانی مۆبایل و بلوتوسه‌وه
بازرگانی به‌پرسیاره‌كانی ئه‌زموونی به‌كه‌لۆربا ده‌كه‌ن و به‌هێزی پاره، ماندوو بوون‌و شه‌ونخونی كۆمه‌ڵێ قوتابی به‌توانا ده‌دزن و له‌شوێنی ئه‌واندا قوتابیه بێ تواناكان شوێنیان ده‌گرنه‌وه .
له‌نێوانیاندا قوتابیه‌كی هه‌ژار (رۆژین ) به‌هاكاری خوشكه‌كه‌ی و فروشتنی خشڵه‌كه‌ی، به‌ئاواتی گه یشتن به‌زانكۆو زامن كردنی ئاینده‌یه‌كی زامن به‌شداری له‌و تاوانه ده‌كات، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا ده‌ستگیر ده‌كرێت و خۆی و خوشكه‌كه‌ی روو به‌رووی چاره‌نووسێكی ره‌ش ده‌بنه‌وه.
وه‌زیفه‌ی سینه‌ما وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه‌یه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌هه‌ر جه‌مسه‌ریكدا بۆی بچیت هه‌ر فیلمێك ئامانجێكی دیاری كراوی خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌ره‌سه‌ندا خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگاو به‌مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
له‌و پێودانگه‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی من ده‌مه‌وێت بپرسم ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئامانجه‌ی فیلمی (ئه‌زموون) هه‌ڵی ده‌گرێت چیه؟
چه‌ندیش ئه‌و ئامانجه له‌خستنه رووی دیارده‌یه‌كی كاتی وه‌ك غه‌ش كردن له‌و فیستیفاڵه جیهانیانه‌دا خزمه‌تێكی به‌نه‌ته‌وه، یا نیشتمانی ئێمه‌ی كورد ده‌كات؟
ئایا به‌هۆی گوتاری ئه‌و فیلمه ده‌مانه‌وێت بڵێین گه‌لۆ ئێمه‌ی كورد گه‌لێكی غه‌شاشین و بازرگانی به‌زانست و مه‌عریفه‌و بڕوا نامه كانمانه‌وه ده‌كه‌ین ؟
نه‌وه‌كانمان كه به‌رپرسیاریه‌تی ئاینده‌ی ئه‌و گه‌له هه‌ڵده‌گرن ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پووچه‌ڵی خورافات په‌روه‌رده ده‌كرێن، به هیوای نوشته‌و جادو نزاوه روو له‌هۆڵه‌كانی ئه‌زموون ده‌كه‌ن؟
مامۆستاكانمان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانمان ته‌رخان كردووه، وا به ئاسانی ویژدانی خۆیان ده‌فرۆشن و بۆ كه‌مێ پاره به‌شداری له‌تاوانێكی گه‌وره‌ی نیشتمانیدا ده‌كه‌ن؟
ئایا ئه‌م دیارده كاتیه قێزه‌وه‌نه شوناسی ئه‌و گه‌له‌یه كه له جیهاندا وه‌ك گه‌لێكی ئازادیخواز‌و جه‌زره
دراو ناسراوه‌و خاوه‌نی سه‌دان كاره‌سات و روداوی جه‌رگ بڕی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌ژی له‌كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ له‌داستانی قاره‌مانیه‌تی و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ریه ؟
له‌نێو هه‌موو ئه‌وانه‌دا ئێمه هیچمان نه‌بوو له‌و فیستڤاڵانه‌دا نیشانی بده‌ین ته‌نیا دیارده‌یه‌ك نه‌بێ خۆمان و نه‌ته‌وكه‌مانی پێ سووك بكه‌ین و گه‌لانی دنیا به‌نه‌زانی و جه‌هاله‌تی خۆمان بخه‌ینه پێكه‌نین؟
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پاره‌ی خۆی فیلمێك به‌به‌رهه‌م دێنێ بۆ سوكایه‌تی پێ كردنی خۆی، چونكه ئه‌و تاوانه له‌ژیّر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ده‌كرێت، تاوانباره گیراوه‌كانیش له‌ژیّر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا دوای چه‌ند ساتێك ده‌ستگیر كردن ئازاد ده‌كرێن و قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كه‌نه ماركێتێكی توركی بۆ بازرگانی.
بۆیه خه‌ڵكی له‌و فیستیڤاڵانه‌دا بۆی هه‌یه بپرسێ ئه‌وه ئه‌و یاسایه‌یه كه ئه‌و حكومه‌ته‌ی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت ؟
سینه‌ما گواستنه‌وه‌ی مێژوویه‌ك، واقعێك نیه وه‌ك خۆی، به‌ڵكو به‌رجسته كردنی واقێكی جوانتر له خۆیه‌تی.
هه‌میشه سینه‌ما وه‌ك كارتێك به‌كار دێت بۆ ململانێی سیاسی و ئایینی و ئایدۆلۆژی گه‌لان، چونكه ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی سینه‌ما دروستی ده‌كات، له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیه‌تی گه‌لان ، له‌هه‌موو كارتێكی تر كاریگرتره .
لیبیا سه‌رمایه‌كی خه‌یاڵی خسته به‌رده‌م مسته‌فا عه‌قاد، بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلمی (عومه‌ر موختار) چونكه ده‌یزانی رۆژێ دێ له‌رێگه‌ی ئه‌و فیلمه‌وه لیبیا به‌وڵاتی عومه‌ر موختاره‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
تا ئێستاش زۆربه‌ی ئه‌و فیلمه ئاینیه دیارانه‌ی به‌رهه‌م هاتوون چه‌شنی ( پیاوانی ئه‌نجلۆس ، یوسفی راستگۆ ، مو‌سا پێغه‌مبه‌ر ) به‌سه‌رپه‌رشتی كردن و بودجه‌ی تایبه‌تی ( خامه‌نه‌ئی) به‌رهه‌م دێت، چونكه خامه‌نه‌ئی ده‌زانێ چۆن به‌سینه‌ما شه‌ڕی وڵاتانی تر ده‌كا .
مایكل مۆر ـ ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له‌دوا رۆژانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا، فیلمی ( 11 فه‌هره‌نهایت ) ی بۆ لێدانی (جۆرج بۆش) نمایش كرد، له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕاوێژی كۆنگریسی ئه‌مریكا داوا له جانۆ رۆژبه‌یانی كرا فیلمێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كورد به‌رهه‌م بهێنێ.
توركیا به ده‌یان فیلمی دژ به نه‌یارانی خۆی به‌رهه‌م هێناوه‌و چ تاوان و تیرۆر‌و ره‌ش كوژی هه‌یه خستویه‌تیه سه‌ر ئه‌ستوی ئه‌وان، بۆ شێواندن و ناشیرین كردنیان،
سیناریۆ دوو باره‌كان:
جگه له‌وانه‌ش چه‌ند پرسێكی هونه‌ری تریش له‌فیلمه‌كه‌دا هه‌ن مایه‌ی سه‌رنجه:
ده‌رهێنه‌ر وای كردووه (رۆژین) دوای ده‌ستگیر كردنی له‌ئه‌زموونه‌كه و بێهوده بوونی هه‌وڵی مامۆستاكه‌ی بۆتاقیكردنه‌وه، به‌ناكامی له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌چێتو ده‌چێته سه‌ر پردێك ده‌وه‌ستێ ، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی سۆراغی نابێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گیه‌نێت كه رۆژین له‌پرده‌كه‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه‌و خنكاوه.
له دیمه‌نێكی تردا به‌هه‌مان سیناریۆ خوشكی (رۆژین) و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چنه سه‌یران، ئه‌ویش ده‌چێته سه‌ر ده‌ریا به‌هه‌مان سیناریۆی خۆ كوشتنه‌كه‌ی رۆژین له‌سه‌ر ده‌ریاكه ده‌وه‌ستێ، به‌و شێوه‌یه‌ی بینه‌ر هه‌ست بكا خۆی ده‌كوژێ و دیمه‌نه‌كه به جێ دێڵێ .
ده‌رهێنه‌ر سیناریۆی خۆ كوشتنی هه‌ردوكیانی به‌یه‌ك فۆرم دووباره كردۆته‌وه‌و هیچ چێژێكی بۆ دیمه‌نه‌كه نه‌هێشتۆته‌وه.
پاشان بینه‌ر هه‌ردوو خۆ كوشتن به‌زێده رۆیی ده‌زانێ، جگه له‌وه‌ی كاری سینه‌ماش نیه چاره‌سه‌رێكی جوانتری لا نه‌بێت جگه له‌خۆ كوشتن نه‌بێت.
هه‌ر كات سینه‌ما واقعێكی تاڵی وه‌ك خۆی نیشاندا، به‌مانا ده‌سته پاچه‌یه له‌به‌رجه‌سته كردنی وه‌زیفه راسته‌قینه‌كانی سینه‌ما.
هه‌روا ده‌رهێنه‌ر له‌هه‌ندێ دیمه‌نی تردا به‌سه‌ر هه‌ندێ دیمه‌نی ناوازه‌دا باز ده‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری شیلان (حوسێن حه‌سه‌ن) كاتێ هه‌ست به ناوازه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات ، ده‌چێته بازاڕ ده‌مانچه بكڕێت، بینه‌ر پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و بۆیه ده‌مانچه‌ی كڕیوه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ بكوژێت ، كه‌چی دواتر ده‌رده‌كه‌وێ كه دیمه‌نی كڕینی ده‌مانچه‌كه دیمه‌نێكی زێده‌یه‌و هیچ سوودێكی نه‌بووه .
له دیمه‌نێكی تردا هه‌ر هاوسه‌ری خوشكی رۆژین هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ری و له‌كه‌شو هه‌وایه‌كی گرژدا ده‌یه‌وێت به‌زۆر و به‌راكێشان كچه‌كه‌ی خۆی له‌دایكی بستێنێته‌وه‌و ئه‌ویش رایده‌كێشێ، كه‌چی بێ ئه‌وه‌ی هیچ دیمه‌نێكی هێور بوونه‌وه‌و چاكبوونه‌وه هه‌بێت ، دیمه‌نی چوونه سه‌یرانی پیاوه‌كه‌و ژنه‌كه‌و مناڵه‌كه دێت له‌ولوكێشنه ژنه‌كه ده‌چێته سه‌ر ده‌ریا بۆ خۆ كوشتن ، جگه له‌و دژایه‌تیه‌ی دروست بووه له‌ئه‌تمۆسفیری دیمه‌نه‌كه، چونكه گونجاو نیه كه‌سێك له حاله‌تێكی ئارامی وه‌ك سه‌یران كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوشكی خنكاوه له‌كاتی سه‌یران كردن‌دا خۆی بكوژێ.
ئه‌كته‌ره‌كان به گشتی به‌تایبه‌ت شوان عه‌توف ،نیگار عوسمان، ئاڤان جه‌مال ، ڤانیا سالار،حسین حه‌سه‌ن، سولاف حه‌مه غه‌ریب، حه‌مه رشید هه‌ره‌س ، هوشیار زیرو نیروه‌یی ، كاوه قا در، رۆڵێكی به‌رچاویان بینی.