
گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەند و نووسەر هەندرێن خۆشناو… دیمانە: کهمەران حاجی ئەلیاس
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر هندرێن خۆشناو: له ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ته‌نیا له عێراق نزیكه‌ی سی گۆڤاری گاڵته‌جاڕی كاریكاتێری به زمانی عه‌ره‌بی هه‌بووه
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر هه‌ندرێن خۆشناویه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كوردستان كه جێ په‌نجه‌یان له نێو گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردستان و عێراق به تایبه‌تی له بواری هونه‌ری كاریكاتێر دیاره،یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه هه‌رده‌م له چالاكی هونه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه، چه‌ندین پیشانگای تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تی كردوه ،به‌شداری چه‌ندین پیشانگای هاوبه‌ش كردوه ،له هه‌مان كاتدا خۆشناو له بواری نووسینش خاوه‌ن خامه‌یه‌كی جوان و به‌پێزه یه‌كه‌مین نووسینیشی له‌ساڵی 1982 له‌رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی بڵاوكردۆته‌وه ،له چه‌ندین گۆڤار سه‌رنووسه‌ر ،یان له ده‌سته‌ی نووسه‌ران بووه ، بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كار‌و چالاكییه‌كانی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
دیمانه- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر، كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆت و ژیانی هونه‌ری خۆت بۆ خوێنه‌ره‌مان باس بكه‌یت.
- من له‌دایكبووی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێرم, قۆناغه‌كانی خوێندنیشم هه‌ر هه‌مووی له‌م شاره‌دا ته‌واوكردووه, له خێزانێكی مام ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌كراوم, هه‌ر له منداڵیه‌وه له هاویندا كارم كردووه و له زستانیشدا چوومه‌ته قوتابخانه, قۆناغه‌كانی خوێندنیشم به سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه, خێزاندارم و دوو كوڕ و كچێكیشمان هه‌یه, له منداڵیه‌وه ئاره‌زوو و به‌هره‌ی هونه‌رییم هه‌بووه, و هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه مامۆستاكان هه‌ستیان پێكردبوو, له ساڵی 1977 وه‌كو ژه‌نیاری ئۆكۆردیۆن بوومه ئه‌ندام له یه‌كه‌مین تیپی مۆسیقای منداڵانی هه‌ولێر, و هه‌ر له هه‌مان ساڵیش‌دا به‌شداریم له پێشانگا شێوه‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان ده‌كرد, له بواری نووسینیشدا یه‌كه‌م وتاری خۆم به زمانی عه‌ره‌بی له رۆژنامه‌ی (الراصد)ی عێراقی له ساڵی 1982 بڵاوكرده‌وه, له بواری مۆسیقادا تا قۆناغی ئاماده‌یی به‌رده‌وام بووم, به‌ڵام له شێوه‌كاریدا به‌رده‌وام بووم و له ساڵی 1986 یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كاری و كاریكاتێری خۆم هه‌ر له هه‌مان ساڵدا كرده‌وه له هه‌ولێر, تا ئێستاش به‌رده‌وامم, به‌تایبه‌تی له بواری كاریكاتێر و كارتۆندا, له دوای راپه‌ڕینی 1991 ه‌وه‌ش به‌رده‌وام كاریكاتێر و كارتۆن و مۆتیف و فۆتۆ و نووسین و وه‌رگێڕانم له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكردۆته‌وه, له 1998 بوومه نووسه‌ر و كاریكاتێریست له گۆڤاری (مه‌لامه‌شهور)ی كاریكاتێریی به‌رده‌وام بووم تا داخستنی له 2003, ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری (گه‌پ)یش بووم له 2004, و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینیش بووم له گۆڤاری (ته‌نزوێنه) له 2006ه‌وه، هه‌روا ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی (خانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری)م.
*هونه‌ری كاریكاتێر چیه, و مێژووه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- ده‌توانین مێژووی هونه‌ری كاریكاتێر بكه‌ین به دوو به‌شه‌وه, مێژووی ئه‌م هونه‌ره له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا و له سه‌رده‌می نوێشدا. له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كاندا كێشراون وێنه‌ی كاریكاتێرین, چونكه پێوه‌ره‌كانی نیگاركێشانی ئاسایی تێدا به‌كارنه‌هاتووه, به‌ڵكو كاریكاتێریانه كێشراون, دوای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ده‌توانین ئه‌و نیگارانه‌ی كه كێشراون بۆ گاڵته‌جاڕی و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسه زۆرداره‌كان له سه‌رده‌می فیرعه‌ونیه‌كاندا له وڵاتی قیبتدا (میسر) به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هونه‌ری كاریكاتێر بژمێرین له مێژوودا، بۆ نمونه وێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان به‌كارده‌هێنران بۆ ئاماژه‌كرن بۆ بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسه نه‌زان و نه‌ویستراوه‌كان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه. و وێنه‌ی مشكێكیان ده‌كرد و سواری گالیسكه‌یه‌كی شاهانه بووه و دوو سه‌گ گالیسكه‌كه‌یان راده‌كێشا. بۆ ئاماژه‌كردن بۆ بچوكی و كه‌می ده‌سه‌ڵاتداران و داروده‌سته‌كه‌یان. هه‌روه‌ها به‌ده‌رخستنی كه‌موكوڕیی ئیداره و كۆمه‌ڵگه، و وێنه‌ی ئه‌سپێكی ده‌ریاییان ده‌كرد له‌سه‌ر دارێكی به‌رز پاڵكشاوه و هه‌ڵۆیه‌كیش به پێبلیكان هه‌وڵده‌دات بگاته لای ئه‌سپه ده‌ریاییه‌كه!، بۆ ئاماژه‌كردن به دانیشتنی پیاوی نه‌شیاو له جێگه‌ی شیاودا، و سه‌راوژێریی پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌هۆی ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه ره‌خنه‌ی توندیان له رژێم و ده‌سه‌ڵات ده‌گرت، و وێنه‌ی رێویه‌كیان ده‌كرد شوانیی بۆ مێگه‌ڵه مه‌ڕێك ده‌كات، و وێنه‌ی گورگێكیان ده‌كرد شوانیی بۆ كۆمه‌ڵێ قاز و مراوی ده‌كات!.
له یۆنانی كۆنیشدا سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هونه‌ره هه‌بووه، هونه‌رمه‌ندێك هه‌بوو به ناوی (بۆستن)، ئه‌رستۆ و ئه‌رستۆفانیس به‌وه له نووسینه‌كانیاندا وه‌سفیان كردووه، كه پیاوێكه وێنه‌ی گاڵته‌جاڕیی و ره‌خنه‌یی ده‌كێشا به تایبه‌تی بۆ پیاوانی حوكم و ده‌سه‌ڵات، هه‌تا به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه له لایه‌ن داروده‌سته‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه تیرۆركرا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه، و له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بێ له جیهاندا، له دژی هونه‌رمه‌ندێكی كاریكاتێریی ئه‌نجامدرابێ.
مێژووی هونه‌ری كاریكاتێریی له‌سه‌رده‌می نوێشدا, له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ئه‌م هونه‌ره له هۆڵه‌ندا بڵاوبۆوه، و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا له ئینگڵته‌را بڵاوبۆوه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند (جۆرج تۆتسهێند) كه زیره‌كانه ئه‌م هونه‌ره‌ی به‌كارهێنا بۆ ره‌خنه‌ی سیاسی، و دوای ئه‌ویش (ولیه‌م هۆگارت) هاته مه‌یدانه‌وه، كه به‌هۆی تابلۆ كاریكاتێریه‌كانیه‌وه ده‌ربڕی سه‌رده‌مێكی مێژووی ئینگلیزی بوو، كار و به‌رهه‌مه‌كانیشی بوونه هۆی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ریی كاریكاتێریی له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌كان (تۆماس رۆڵاندسۆن) و (جه‌یمس گیلاری)، كه تابلۆ كاریكاتێریه‌كانیان هه‌روه‌ك چه‌كێك بوو دژی گه‌نده‌ڵكارانی ئه‌و سه‌رده‌مه، و نیگاره‌كانیشیان به ره‌نگی ره‌ش و سپی له چاپده‌دا، و دواییش به‌ده‌ست ره‌نگیان ده‌كرد (چونكه چاپی ره‌نگیان نه‌بوو), كاره هونه‌ره‌كانیان سه‌نگ و به‌هایه‌كی سیاسیانه‌ی به‌رچاوی هه‌بوو له‌و ئانوساته‌دا.
له ئیتاڵیاش (جیروم بوش) له بواری كاریكاتێریی ناوێكی دیار بوو، كه چه‌ندین وێنه‌ی ته‌نزاوی ده‌كێشا, كه ره‌خنه‌یان له كڵێسا ده‌گرت, و له‌دوای ئه‌ویش (یه‌نبال كاراچی) په‌یدابوو، به‌ڵام زۆرێك له مێژوونووسان (لیۆناردۆ داڤینشی) به باوكی هونه‌ری كاریكاتێریی ناوده‌به‌ن له ئیتاڵیادا.
له فه‌ره‌نساش له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، ئه‌م هونه‌ره پێشكه‌وتنێكی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریی و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه (چارل نیلیپۆن) كه گۆڤارێكی كاریكاتێریی ده‌ركرد، وله دواییش رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه به ناوی (شیڤاردێ) له ساڵی 1830دا، ئه‌و گۆڤار و رۆژنامه كاریكاتێریانه هه‌موویان ره‌خنه‌گربوون هه‌وڵیان ده‌دا بۆ چاكسازی سیاسی و چاكردنی باری بژێوی خه‌ڵك، و وێَنه كاریكاتێریه‌كانی هونه‌رمه‌ند (ئه‌ندرێ دۆمێ) كه له‌و رۆژنامه و گۆڤارانه بڵاوده‌كرانه‌وه، و وێنه‌كانی به قوڵیی مانا و بزێویه‌وه ده‌ناسران، ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه‌ش رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاویان هه‌بوو له رۆشنكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و بزواندنی رای گشتی، به‌هۆی ئه‌و كاریكاتێرانه‌وه‌ش (ئه‌ندرێ دۆمێ) له سه‌رده‌می پادشا (لویس فیلیب) خرایه زیندانه‌وه، چونكه تابلۆ كاریكاتێریه‌كانی ره‌خنه و گاڵته‌جاڕیان به چینی ئوروستوكراتی و خودی پادشاش ده‌كرد. (ئه‌ندرێ دۆمێ) به یه‌كه‌م كاریكاتێریست ده‌ژمێردرێ كه هونه‌ری كاریكاتێریی وه‌كو رێكلامێكی سه‌ربه‌خۆ به‌كارهێنابێت.
له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانیش ئه‌م هونه‌ره له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان (بینێ سترۆپ) و (لۆرسی ئیڤیمۆڤ) سه‌ریهه‌ڵدا، و تابلۆ كاریكاتێریه‌كانیان رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له هاندان و وروژاندنی هه‌ستی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌مدیده به تایبه‌تی له دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا.
له ئه‌مریكاش ئه‌م هونه‌ره پێشكه‌وتنێكی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی زۆریی رۆژنامه و گۆڤار و په‌رتووكی كاریكاتێریی، و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه، و هونه‌رمه‌ند (جۆرج كاپرۆت) كه به‌ڕچه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانیه به ناودارترین كاریكاتێریسته‌كانی ئه‌وكات ده‌ژمێردرێ.
*چۆن ده‌ڕوانیته هونه‌ری كاریكاتێر له كوردستاندا، و هۆیه‌كانی پاشه‌گه‌ردانی كاریكاتێرچین؟
- كاتێك كه ئه‌گه‌ر بزانین له ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ته‌نیا له عێراق نزیكه‌ی سی گۆڤاری گاڵته‌جاڕی كاریكاتێری به زمانی عه‌ره‌بی هه‌بووه وه‌كو (بالك، بلبل، دومبلا، جحا الرومی، الهزل، حبزبوز، البهلول، الفكاهه…). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی (كوردستان) له 1898 پێش 124 ساڵ ده‌رچووه (به‌داخه‌وه به‌بێ وێنه بووه), و گۆڤاری (رۆناهی – Ronahi) كه له ساڵی 1942 له شام ده‌رچووه, یه‌كه‌مین گۆڤاری كوردی بووه كه كاریكاتێری بڵاوكردۆته‌وه، كه‌چی به‌داخه‌وه تا دوای راپه‌ڕینی 1991 یه‌ك گۆڤاری كاریكاتێریی ره‌خنه‌ییمان نه‌بووه, له ساڵی 1997ه‌وه هه‌ردوو گۆڤاری كاریكاتێریی (سیخورمه له سلێمانی و مه‌لامه‌شهور له هه‌ولێر) ده‌رچوون, به‌دوای ئه‌وانیشه‌وه گۆڤاره‌كانی (ده‌هۆڵ تایمز, گه‌پ, ته‌نزوێنه) ده‌رچوون, ئێستا هه‌موویان داخراون. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت راگه‌یاندن به‌گشتی و رۆژنامه‌وانی كوردی به تایبه‌تی زۆر كه‌مته‌رخه‌مه و بێبایه‌خانه سه‌یری هونه‌ری كاریكاتێر ده‌كه‌ن, له‌وانه‌یه هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه راگه‌یاندن له باشوری كوردستاندا راگه‌یاندنێكی حزبییه, و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان كارده‌كه‌ن كادیری حزبین، نه‌ك كادیری پیشه‌گه‌ر, هۆی دیكه‌ش هه‌ن كه هونه‌ری كاریكاتیر له كوردستاندا له ئاستی ئاوات و پێویست نیه، له پێش هه‌موویانه‌وه له‌وانه‌یه هۆیه سیاسیه‌كان بن, ئاشكرایه به نه‌بوونی ئازادی كه به كۆڵه‌گه‌ی پێشكه‌وتنی هونه‌ری كاریكاتێری داده‌نرێ (چونكه كاریكاتێر هونه‌رێكی ره‌خنه‌گره) كاریكاتێر پێش ناكه‌وێ. دیاریشه كه كاریكاتێر به‌بێ رۆژنامه‌گه‌ریی مه‌ودای بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆر به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، بڵاوكردنه‌وه و كه‌وتنه‌به‌رچاوی خوێنه‌ران هانده‌رێكی سه‌ره‌كین بۆ پێشكه‌وتنی كاریكاتێر، هۆیه‌كی تر سه‌ختی باری ژیان له كوردستان به گشتی، بۆنمونه كه‌س له ئێمه ناتوانێ ته‌نها به كاری كاریكاتێریستی بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین بكات، و به‌ته‌نها خه‌ریكی ئه‌و هونه‌ره بێ و به‌رده‌وام خه‌مخۆری به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ره‌كه‌ی بێ، بۆیه ده‌بێ كارێكی تر بكات بۆئه‌وه‌ی بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه كارێكی زۆر نیگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی هونه‌ری كاریكاتێر، و په‌یداكردنی بژێوی ژیان كاتێكی زۆر له هونه‌رمه‌ند ده‌كوژێ، و ماوه‌یه‌كی كه‌می بۆ ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌ویش پڕه له ماندووبون و ئه‌ندێشه و ئازاری مێشك، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كاریكاتێریستی پرۆفیشناڵمان نه‌بێ كه هه‌موو كاتی خۆی بۆ ئه‌و هونه‌ره ته‌رخان بكات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بواری هونه‌ری كاریكاتێر كارده‌كه‌ن له‌كوردستاندا (ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ش ده‌ژین) كارێكی دیكه ده‌كه‌ن بێجگه له هونه‌ر و كاریكاتێر، و نه‌بوونی فێستیڤاڵی ساڵانه و بۆنه‌ی تایبه‌ت و پێشبڕكێ بۆ هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێر، هه‌روه‌ها هاوكاری نه‌كردنی كاریكاتێریستان بۆ سه‌فه‌ركردن و به‌شداریكردن له خولی هونه‌ری كاریكاتێریی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بره‌ودان به توانای خۆیان و هونه‌ره‌كه‌یان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی گه‌لانی پێشكه‌وتوو، و هاننه‌دان و رێزنه‌گرتنی مادی و مه‌عنه‌وی رۆژنامه‌كان بۆ كاریكاتێریستان هۆیه‌كی تره، بۆ نمونه له ئه‌زموونی خۆم له‌م بواره‌دا، زۆرێك له رۆژنامه‌كانی خۆمان، كاتێك كاریكاتێرێكیان بۆ بڵاوده‌كردیه‌وه، بۆ خه‌رجكردنی پاداشته‌كه‌ی، یان ده‌یانگوت پاره و نه‌سریه‌مان نیه، یان پاداشتێكی وایان بۆ خه‌رجده‌كردی، كه به‌شی خه‌رجی هاتوچۆی بردنی كاریكاتێره‌كه بۆ باره‌گای رۆژنامه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد!!
*له‌باره‌ی مێژووی كاریكاتێر و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا چی ده‌ڵێیت؟
- كاتێك كه ئه‌گه‌ر بزانین له ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ته‌نیا له عێراق نزیكه‌ی سی گۆڤاری گاڵته‌جاڕی كاریكاتێری به زمانی عه‌ره‌بی هه‌بووه وه‌كو (بالك، بلبل، دومبلا، جحا الرومی، الهزل، حبزبوز، البهلول، الفكاهه…). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی (كوردستان) له 1898 پێش 124 ساڵ ده‌رچووه (به‌داخه‌وه به‌بێ وێنه بووه), و گۆڤاری (رۆناهی – Ronahi) كه له ساڵی 1942 له شام ده‌رچووه, یه‌كه‌مین گۆڤاری كوردی بووه كه كاریكاتێری بڵاوكردۆته‌وه، به‌داخه‌وه كاریكاتێره‌كه بیانی بووه، ده‌ڵێن له سلێمانی له ساڵی 1927 هونه‌رمه‌ند مه‌حمود شه‌وقی باوكی ئازاد شه‌وقی كاریكاتێر و نیگاری كێشاوه، به‌ڵام له هیچ رۆژنامه و گۆڤارێك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و بۆیه به‌ده‌ست نه‌كه‌وتوون، هه‌روه‌ها شه‌مسه‌دین عه‌بدولقادر ناسراو به (حه‌سه‌ن فه‌لاح) (1910 سلێمانی – 1976 به‌غدا) كه به‌یه‌كێك له یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره‌كانی كوردستانی عیراق ده‌ژمێردرێ، له ساڵی 1941 له به‌غدا له گۆڤاری كاریكاتێری (حبزبوز) كاریكردووه، كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو (و به‌رپرسی گۆڤاره‌كه‌ش نوری سابت بوو عاره‌ب بووه، به‌ڵام له سلێمانی له دایكبووه) و به كاریكاتێر وێنه‌ی (عه‌بدول ئیلاهی وه‌سی) و (نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیران) كێشاوه. هه‌روه‌ها له گۆڤاری كاریكاتێری (الكشكول) وێنه‌ی كاریكاتێری هیتله‌ر و نوری سه‌عیدی كێشاوه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر سین‌و تووڤی (1927 بامه‌ڕنی – 1994 به‌غدا) كه خه‌ڵكی گوندی توڤیه له كوردستانی توركیاوه هاتونه‌ته كوردستانی عیراق، یه‌كێك بووه له یه‌كه‌مین ئه‌و نیگاركێشانه‌ی كه كاریكاتێریان دروستكردووه و بڵاوكردۆته‌وه. ئیدی دوای ئه‌وانیش به ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی رۆژنامه و گۆڤاری كوردی له عیراق، وه‌كو (هاوكاری) و (به‌یان) و (ره‌نگین) و (ته‌ندروستی) كاریكاتێریان بڵاوده‌كرده‌وه، كه زۆربه‌یان كاریكاتێری ساده و لاواز بوون، له رووی هونه‌ری ته‌كنیك و داڕشتنی بابه‌ت و هێلكاریه‌وه، بێجگه له كاریكاتێره‌كانی مامۆستایان محه‌مه‌د ساڵه‌یی و دارا محه‌مه‌د عه‌لی و عه‌لی مه‌نده‌لاوی، دوای راپه‌ڕین 1991 ش له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی زیاد له پێویست له رۆژنامه و بڵاوكراوه، چه‌ند گۆڤاری تایبه‌ت به كاریكاتێر ده‌رچوون, له ساڵی 1997ه‌وه هه‌ردوو گۆڤاری كاریكاتێریی (سیخورمه له سلێمانی و مه‌لامه‌شهور له هه‌ولێر) ده‌رچوون, به‌دوای ئه‌وانیشه‌وه گۆڤاره‌كانی (ده‌هۆڵ تایمز, گه‌پ, ته‌نزوێنه) ده‌رچوون, ئێستا هه‌موویان داخراون. ئه‌م گۆڤارانه بوونه هانده‌رێك بۆ هونه‌رمه‌ندان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كانیان، نه‌وه‌یه‌كی نوێ له هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێر هاتنه مه‌یدانه‌وه، بۆیه ده‌توانین قۆناغی دوای راپه‌ڕین به قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی هونه‌ری كاریكاتێری كوردی له قه‌ڵه‌م بده‌ین، چونكه له قۆناغی هه‌وڵدانی تاكه كه‌سی ده‌رچوو، و چۆته قۆناغی كاری ده‌سته‌جه‌معی و ده‌رچوونی گۆڤاری تایبه‌ت به كاریكاتێر كه هه‌نگاوێكی نوێ بوو، پێشتر نه‌كراوه و بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه، ده‌كرێ هه‌ردوو گۆڤاری (سیخورمه) و (مه‌لامه‌شهور) به پێشه‌نگی ئه‌و بواره دابنێین.
*چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان كاریكاتێر و پۆرترێتدا؟
- به شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ری پورترێت بریتیه له وێناكردنی كه‌سایه‌تیه‌ك له ڕوانگه و دیدگای هونه‌رمه‌نده‌كه‌وه, له رێی پێشكه‌شكردنی روخسار و ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سه‌وه, جا چ تابلۆ بێت یان وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی یان په‌یكه‌رسازیی یان كاریكاتێریی بێت, ئامانجیش تێیدا وه‌ده‌رخستنی روخساری كه‌سه‌كه‌یه به ده‌ربڕینه‌كانیه‌وه, به هه‌ر ستایلێكی هونه‌ری شێوه‌كاری بێت, به‌ڵام له كاریكاتێردا به ستایلێكی تایبه‌ت و جیاواز ده‌كرێت, ئه‌ویش به وه‌ده‌رخستن و زه‌قكردنه‌وه‌ی نیشانه دیاره‌كانی ئه‌و روخساره و به زێده‌ڕۆییه‌وه له كێشانی روخساری ئه‌و ده‌موچاوه, به مه‌رجێك ده‌بێت له ئاكامدا له روخساری كه‌سه‌كه بچێت, نه‌ك هه‌ر روخسار شێواندن بێت.
- به‌ڕێزتان به‌شداریتان كردووه له چه‌ند پێشانگای كاریكاتێریی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات, و چه‌ند خه‌ڵاتتان وه‌رگرتووه, ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یان پێبده‌یت
- له‌بواری كاریكاتێر له ساڵی 1986 ه‌وه تا ئێستا (5) پێشانگای كاریكاتێریی تایبه‌تم كردۆته‌وه, و ئه‌وه‌ی یاداشتم كردبێت و له‌بیریشم مابێت له (22) پێشانگای هاوبه‌ش له ناوه‌وه‌ی كوردستان و عیراقدا به‌شداریم كردووه, و له (103) فێستیڤاڵ و پێشانگای هاوبه‌شی كاریكاتێریی جیهانیش له ده‌ره‌وه به‌شداریم كردووه, چه‌ندین خه‌ڵاتی شه‌ڕه‌فی و رێزلێنانیشم وه‌رگرتووه، به‌مدواییانه‌ش له فێستیڤاڵێك له كرواتیا خه‌ڵاتی یه‌كه‌مم وه‌رگرت.
- پێتان وایه ئه‌م هونه‌ره ڕۆڵی خۆی بینیوه له هۆشیاركردنه‌وه كۆمه‌ڵگا؟
- له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ری كاریكاتێر هونه‌ری رۆح سوك و خۆشه‌ویسته لای خه‌ڵكه‌وه، له كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی دیموكرات و پێشكه‌وتووان، به‌ڵێ رۆڵی خۆی بینیوه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه به‌رپرسان له كاریكاتێر ده‌ترسن، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای خۆمانه‌وه، كاریكاتێر رۆڵی بینیوه، به‌ڵام به راده‌یه‌كی كه‌متر، له‌به‌ر چه‌ندین هۆ كه پێشتر باسمان كرد، ئێستا ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه له‌به‌رده‌م كاریكاتێریستان و كارتۆنیستان ماوه، لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێته.
*كاریكاتێریستان تا چه‌ند توانیویانه له رێگای هونه‌ری كاریكاتێر ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات و بواره‌كانی تری ژیان بگرن؟
- هونه‌ری كارتۆن به تایبه‌تی كارتۆنی سیاسی، هونه‌رێكی ره‌خنه‌گره، و جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانیشی هه‌یه، له سه‌رتانسه‌ری جیهاندا، كارتۆنی سیاسی هونه‌ری پێداهه‌ڵگوتن نیه، به‌ڵكو ره‌خنه له كه‌سایه‌تی نه‌رێنی و دیارده دزێوه‌كان ده‌گرێت، به‌هیوای بنبڕكردنیان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا، له كۆمه‌ڵگای خۆشمان، له‌به‌ر كه‌می ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م هونه‌ره و نه‌بوونی مه‌ودای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان، ئه‌و مه‌ودا و بواره كه‌مبۆته‌وه به‌رته‌سكه، به‌ڵام به‌و ژماره كه‌مه‌شیانه‌وه و به هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی خۆیانه‌وه، توانیویانه تا راده‌یه‌كی باش رۆڵی خۆیان ببینن، و ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان به‌جێبه‌گه‌یه‌نن.
*ئاماده‌بوون و پێشوازی جه‌ماوه‌ر له پێشانگاكان چۆن ده‌بینی؟
- ئاماده‌بوون و پێشوازی جه‌ماوه‌ر نه‌ك له بواری كاریكاتێر و كارتۆن، به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كانی هونه‌ره‌وه، شانۆ و سینه‌ما و شێوه‌كاری، له ئاستی خواست و ماندووبوون نیه، و وه‌كو پێویست نیه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم زۆر كه‌مه، ئه‌میش چه‌ندین هۆ و هۆكاری گشتی و تایبه‌تی هه‌یه.
*رۆژنامه‌وانی كاریكاتێریست له‌گه‌ڵ كاریكاتێریستێكی ئاسایی جیاوازیان هه‌یه؟
- كاریكاتێریستی ئاسایی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه، كه كاری خۆی ده‌كات، و هه‌ر كه مه‌ودای هه‌بوو، كاره‌كانی له ئه‌لبومێك یان پێشانگایه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاریكاتێریستی رۆژنامه‌وان، ئه‌و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌وانه‌یه، كه به‌رده‌وام له خه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیدایه له رۆژنامه و گۆڤار و بڵاكراوه‌كاندا، به‌تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به رووداوی سه‌رده‌م و رۆژانه و ژیانی خه‌ڵكه‌وه.
*به‌ڕێزتان له بواری نووسینیشدا جێپه‌نچه‌تان دیاره, ئایا ئه‌مه ده‌بێته هاوكارتان له هونه‌ری كاریكاتێردا؟
- به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خێر هاوكارم نین له كاریكاتێر، چونكه نووسینیش كات و ماندووبوونی خۆی ده‌وێت، كه ئه‌میش له كاتی هونه‌ری كاریكاتێر و كارتۆن ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و نووسینانه‌ی كه تایبه‌تن به بواری كاریكاتێر، زیاتر بۆ ناسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیرییه له نێو كۆمه‌ڵگادا، سه‌باره‌ت به هونه‌ری كاریكاتێر به هه‌موو جۆر و شێوازه‌كانیه‌وه، كه ئه‌میش ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ری كاریكاتێر به شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستاندا.
*په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (ره‌سوڵ بێزار گه‌ردی) چیه, له كاتێكدا ئه‌و گه‌ردی و تۆش خۆشناویت؟
- .هونه‌رمه‌ند ره‌سوڵ بێزار گه‌ردی یادی به‌خێربێت باپیره‌مه, باوكی دایكمه و من كچه‌زای ئه‌وم, من دایكم گه‌ردییه و باوكیشم خۆشناوه
*زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ئێمه‌ت دا هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامت بۆ ده‌خوازم.
-ئێمه‌ش ده‌ستان ده‌گوشین بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.



