
كه‌ی رۆشنبیرانی جاده‌ی موته‌نه‌بی یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه ؟ عیماد عه‌لی
وه‌ك باوه هه‌موو هه‌ینیه‌ك ئه‌وانه‌ی خۆیان به رۆشنبیری عیراقی ده‌زانن، چ له به‌غدا بن یان له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه روو ده‌كه‌نه جاده‌ی موته‌نه‌بی له به‌غدا و، هه‌ڵوێستی هه‌فتانه‌ی خۆیان به جۆره‌ها چالاكی ده‌نوێنن؛ جا چ به شیعر بێت یان نواندن و پێشانگاو شتی تری زۆر، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌ی رۆشنبیران وه‌ك خووی لێهاتووه و زیاتر بۆ یه‌كتر بینین له‌و رۆژه‌دا ده‌چنه ئه‌و جاده‌یه نه‌ك هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی رۆشنبیری ره‌سه‌ن له ئاست سه‌رجه‌م پرسه گرنگه‌كان .
له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رۆشنبیره دیاره‌كانیان كه سه‌رنوسه‌ری ناودارترین رۆژنامه‌ی به‌غدا (الصباح ) یه كه‌وتمه گفتوگۆ و پرسیارم لێ كرد؛ ئه‌مرۆ وه‌ك هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆیشتن بۆ جاده‌ی موته‌نه‌بی و ئێمه‌ش له‌كوردستان یادی ئه‌نفالمان كرده‌وه، ده‌كرێت بپرسم بۆچی ئێوه‌ش هه‌ر نه‌بێت له‌و جاده به چركه‌ساتێك یادی ئه‌م جینوساید و قركردنهتان نه‌كرده‌وه . وتی؛ هه‌ر شتێك شوێنی خۆی هه‌یه . وتم ئێوه له‌هیچ شوێنێكدا یادتان نه‌كردۆته‌وه و ده‌كرا له‌وێش هه‌ر هیچ نه‌بێت به وته‌یه‌ك یادتان بكردایه‌ته‌وه . وتی؛ ئێمه له به‌ره‌یه‌كی شه‌رداین و رۆژانه خوێن دهرێژین و كاتی ئه‌مانه نیه. وتم به‌ره‌ی شهر چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه و به تایبه‌تی تۆ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی عیراقیت و، وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كه‌یت ؛ ئایا ده‌كرێت هه‌ڵوێستێكی له‌م جۆره له به‌ر شه‌رێك له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه‌یه له ئێوه‌وه، له‌یاد بكرێت، یان بۆچی ئه‌مه چه‌ندین ساڵه له‌پێش هاتنی داعش یادتان نه‌كرده‌وه . وتی؛ بۆ سالێكی تر . وتم ئه‌وه‌ی باوه‌ری به یادێكی گرنگی گه‌له‌كه‌ی بێت، به‌و شێوه‌یه بیری لێناكاته‌وه و به‌ره‌ی شه‌ریش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌مه‌وه نیه و ئێوه به‌رده‌وامن له ناخی خۆتاندا به‌چاوێكی به‌عسیانه ته‌ماشای گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌عسیش نه‌بن، ته‌نانه‌ت له پاش روخاندی دكیتاتۆریهتیش ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ده‌كه‌ن .
ئا ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێستی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب پێش خه‌ڵكی ساده و نه‌خوێنده‌واری عیراقی . دوای ئه‌وه په‌یامێكم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسه‌رو سه‌رنوسه‌ر و رۆشنبیرانه‌ی كه ده‌یانناسم و نایاینناسم نارد و وتم ؛ بۆ رۆشنبیرانی جاده‌ی موته‌نه‌بی . سڵاوێكی گه‌رم له كوردستانێكه‌وه كه ئه‌مرۆ یادی كاره‌ساتێكی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ده‌ستی كوره رشه ئهسمهركانی ئێوه روویداوه . پیرۆزبایی به‌رده‌وام سه‌ردانیكردنی رۆژانی هه‌ینی جاده‌ی موتهنهبیتان لێده‌كه‌م . كه ته‌نها به و شێوه له رۆشنبیریی راسته‌قینه ده‌روانن و، نازانم هه‌ڵوێستان چیه له‌و یاده‌ی كه ئه‌مرۆ له‌كوردستان ده‌كرێته‌وه و ئێوه قروقهپتان لێكردووه له ئاستیدا و، بۆ چه‌ندین ساڵی دوای روخانی دكتاتوریهتیش به زماندانا نایه‌ت داوای لێبوردن له‌گه‌لی كورد بكه‌ن . ئه‌و سه‌ردانه روكهشیهی بۆ جاده‌ی موته‌نه‌بی ده‌یكه‌ن گوایه رۆشنبیرن، جگه له یه‌كتر بینین هیچ فرێكتان به‌ر رۆسنبیری راسته‌قینه‌وه نیه . ئه‌گینا روشنبیری راسته‌قینه و ره‌سه‌ن خاوه‌ن ویژدان و هه‌ڵوێست و به‌رپرسیارێتیه و ئێوه‌ش هه‌ر یه‌كه و به هه‌ستێكی ته‌سكی؛ یان مه‌زهه‌بیانه یان شۆفینیانهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كاندا ده‌كه‌ن، كه‌چی به خۆتان ده‌ڵێن رۆشنبیر . به‌هیوام عیراق ببێته خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری راسته‌قینه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی رزگار بكات نه‌ك ببێته پاشكۆی حزب و ئایدیۆلۆجیا ورۆشنبیرانی بیری سه‌به‌خۆیی خۆیان نه‌بێت .
ئا ئه‌مه‌یه ره‌فتار بیر و بۆچۆنی خه‌ڵكانێك كه ده‌كریت له لوتكه‌ی رۆشنبیری عیراقدا دابنرێن، با گله‌یی له خه‌ڵكه ساده‌كه نه‌كه‌ین و رێگایه‌ك بگرینه به‌ر كه له‌م ته‌نگه‌به‌ریه رزگارمان كات . داخه‌كه‌م حزبه‌كانی كوردستانیش له سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كه نه‌بێت قه‌ت بیر له وه‌زعی گشتی و ئه‌م حاڵه‌تانه ناكه‌نه‌وه، كه له دوای داعش چی رووده‌دات و ئه‌م جۆره كه‌سانه چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌چی خاوه‌ن شكۆكانی كوردستان ته‌نها بیر له خۆیان و حزبه‌كه‌یان دهكهنههوه و به‌س و، خه‌ریكی چهواشهكارین و، رێگه‌ی رزگاری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانیان داخستووه ،
.یان رۆشنبیرانی كوردستان چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌یه له‌مه‌ر ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌ی به‌ناو رۆشنبیرانی عیراق كه له ئاست رووداوه‌كانی كوردستان بو شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه و، له زۆر لاوه ئێمه‌ش ته‌نها خه‌ریكی خۆخۆرین و بۆچونی نه‌یاران ناخوێنینه‌وه و ته‌نها مه‌شغوڵی كاروباره سیاسیه‌كانی نێوخۆین، نه‌ك لێكۆڵینه‌وه له پرسه هه‌مه‌جۆره‌كانی له‌م بابه‌ته بكرێت و مامه‌ڵه‌ی راستی له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌سه‌رماندا تێنه‌په‌رێت .