سه‌گێك هاوڕێمه … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
من له‌بێكه‌سی
سه‌گێكم هێنا
كردم به‌هاوڕێم
چونكه ده‌مزانی
رۆژگارێ دادێ
به‌شێوه‌ی مه‌سیح
تیر باران ده‌كرێم
ئه‌وه‌تا ئیستاش
كه‌پره‌كه‌ی ئه‌وه
جێگه‌ی شه‌وانم
له‌نێو یاوه‌رو
دۆستانی كۆنما
خۆم به‌بێكه‌س و
نامۆ ده زانم
چه‌رخی زه‌مانه
چه‌نده چه‌پ گه‌ڕی
لاپه‌ڕه‌ی راستی و
سنگی ماف ئه‌دڕی
ئاژه‌ڵ ده‌خه‌یته
پێستی مرۆڤۆ
تاوان ده‌كه‌یته
ده‌سرازه‌ی درۆ
ئیتر بۆ نه‌مرم
له‌سای سێبه‌رێ
منه‌تی زوڵم و
ناكه‌س هه‌ڵنه‌گرێ
سه‌گێك هاوڕێت بێت
له‌وه چاكتره
زۆردار پێت بڵێ
سه‌رت داگره
له‌ئاستی جه‌ورو
ناله‌باریی من
ناخی خۆت له‌گه‌ڵ
ده‌روون و هه‌ستا
بكات به‌دوژمن