له ئایرلانده‌وه بۆ یابان ڕێگایه‌کی درێژ.. وانه‌یه‌کی سه‌خت …. ئاماده‌کردنی: قادر عبدالصمد
مارک سواین هاوڵاتیه‌کی به‌ریتانیه له(فۆلکستۆن-کێنتFolkestone-Kent,) ئه‌ژی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نۆکیا له(هه‌ولێر) کاری کردووه، نوسه‌ری کتێبی (ڕێگای درێژ..وانه‌ی سه‌ختLong Road..Hard Lesson…) له یانه کهلتوورهیهکهی که وێستگه‌ی چڤینی نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرانه زیاتر یه‌کترمان ناسی باسی هۆکاره‌کانی نوسینی کتێبه‌که‌ی بۆ کردم به‌ڕاستی زۆر پێی سه‌رسام بووم، به‌سه‌رهات و چیرۆکی نوسینی کتێبه‌که‌ی هانی دام ئه‌م دیمانهییهی له‌گه‌ڵدا بکه‌م
پرسیار: وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا به‌ڕێزتان نوسه‌ری ئه‌و کتێبه‌ن، ئه‌توانی پێم بڵێت هۆکاری نوسینی چی بوو؟
وه‌ڵام: پێش نوسینی ئه‌و کتێبه له بواری هونه‌ری نوسین و ڕۆژنامه‌وانیدا کارم کردبوو، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ده‌ست پێکردنی گه‌شته‌که‌م له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌مدا هه‌ندێك هاوڕێم له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بدا که‌سانی ناسراون، یان ئه‌وانه‌ی له بواری خوێندنه‌وه و کڕین و فرۆشتنی کتێب‌دا به ئه‌زموونن پێیان ووتم پێویست ئه‌کات کتێبێک بنوسن ده‌باره‌ی کۆی ئه‌زموونی سه‌فه‌ره‌که‌تان به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان منی(باوک و کوڕه‌که‌م) به ووردی له‌سه‌ر هۆکار و کاریگه‌ریه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوانمان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاکه سه‌رچاوه‌ی دروست بۆ بابه‌تی کتێبه‌که‌م، له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌مدا ڕێکه‌وتین هه‌ریه‌ک به‌جیا ڕۆژ به ڕۆژ سه‌رنج و تێبینیه‌کانی خۆمان به نهێنی بنوسین تا کۆتایی گه‌شته‌که‌مان ئه‌و نوسینانه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ی ڕاست نیشانی بدات جیاوازی بۆچوونه‌کانمان چۆنه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگامان، ئێمه که دوو نه‌وه‌ی جیاوازین له گه‌شتێکی ڕێگایه‌کی دوورین بێ گومانی کاردانه‌وه‌ی جیاوازمان ئه‌بێت بۆ کۆی کێشه و ڕووداوه‌کان هیوامان ئه‌وه‌یه که ئه‌زموونێکی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ سه‌رجه‌م دایک و باوک و مناڵه‌کانیان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و هانده‌رێک بێت که ڕۆژێک له ڕۆژان بتوانن گه‌شتێک یان سه‌رکه‌شییه‌کی وه‌ک ئێمه بکه‌ن.
پرسیار: گه‌شته‌که‌تان بووه تاکه سه‌رچاوه و بابه‌تی کتێبه‌که‌ت حه‌ز ئه‌که‌م بزانم ماوه‌ی نوسینه‌که‌ی چه‌ند بوو؟
وه‌ڵام: نوسین و پاکنوس کردنی ساڵێکی ته‌واوی خایاند، به‌ڵام له گه‌شته‌که‌ماندا 16هه‌زار کیلۆمه‌ترمان بڕی ساڵێکمان پێ نه‌چوو.
پرسیار: کاردانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چۆن بوو که یه‌که‌م جار کوڕه‌که‌ت دوای لێ کردی وه‌ک کوڕ و باوک حه‌ز ئه‌کات گه‌شتێک بکه‌ن به‌یه‌که‌وه؟
وه‌ڵام: یه‌که‌م جار هه‌فته‌یه‌ک پێش کرێسمسی ساڵی 2000 له (کانته‌ربێریCanterbury-) بووین ئه‌و کاته (سام)ی کوڕم ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو پرسیاری لێ کردم له یاده‌کانی کریسمس و سه‌ری ساڵدا چه‌ند ڕۆژ له‌ماڵه‌وه ئه‌بم وه‌ڵامم دایه‌وه نزیکه‌ی 10 ڕۆژ، ووتی حه‌ز ئه‌که‌ی گه‌شتێکی کورت بکه‌ین به پاسکیل؟ ووتم له ئێستادا کاته‌که‌ی گونجاو نیه له‌به‌ر باران و سه‌رما به‌ڵام ئه‌و پێداگری کرد منیش دڵم نه‌شکاند چه‌ند ڕۆژێک پێش کرێسمس گه‌شته‌که‌مان ده‌ستی پێ‌کرد له (کانتربێری بۆ فۆلکستۆنCanterbury to Folkestone) دووری نێوانیان 40 کیلۆمه‌تر بوو به‌ختمان هه‌بوو ئه‌و ڕۆژه هه‌تاوێکی خۆش بوو زۆر سارد نه‌بوو (سام) پاسکیلێکی بچووکی جۆری (BMX) پێ بوو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه گه‌یشتینه (فۆلکستۆنFolkestone-) له ڕێستوڕانێک نانمان خوارد له دارستانێکی نزیک که‌نار ده‌ریا خێمه‌یه‌کمان هه‌ڵدا ئه‌و شه‌وه‌مان له‌ژێر خێمه‌دا به‌ڕێکرد هه‌رچه‌نده زۆر سارد بوو سه‌خترین شه‌وی ساڵ بوو له‌سه‌رمانا نه‌ماتوانی بخه‌وین تا خۆری به‌یانی به‌ده‌رکه‌وت بینیمان سهرخێمهکه هه‌مووی زوقم بوو داوام له (سام) کرد ئه‌ڵێی چی ته‌له‌فۆن بۆ دایکت بکه‌م به ئۆتۆمبێل بمانباته‌وه ماڵه‌وه ڕازی نه‌بوو ووتی چۆن هاتووین ئه‌بێ ئاواش بگه‌ڕێنه‌وه ئێمه وا بڕیارمان داوه زۆر سه‌رسام بووم له بریاره‌که‌ی په‌شیمان نه‌بۆوه….بۆ شه‌و گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه (سام) هاته لامه‌وه پێووتم
سام: باوکه ئه‌گه‌ر گه‌ووره بووم حه‌ز ئه‌که‌ی گه‌شتێک بکه‌ین به پاسکیلی گه‌ووره؟
مارک: به‌ڵێ..بۆ کوێ حه‌ز ئه‌که‌ی بچین؟
سام: بۆ یابان
مارک: هه‌ناسه‌م توند بوو پێمووت ئه‌زانی یابان چه‌ند دووره؟ 16.000 کیلۆمه‌تره
سام: ئاساییه دووری کێشه نیه، باوکه دوای ته‌واو کردنی قۆناغی ئاماده‌یی پێش ئه‌وه‌ی بچیته زانکۆ ساڵێک پشووت ئه‌ده‌نێ کاتێکی زۆرباشه بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره.
دووباره سه‌رسام بووم به ئازایه‌تی و بوێریه‌که‌ی (سام) هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو نازانێت دووری 16.000 کیلۆمه‌تر چه‌نده به‌ڵام لام ڕوونه که ناترسێت حه‌زی له سه‌فه‌رێکی دوور و درێژی یه‌ک ساڵیه به‌ناو جیهاندا.
لۆنای هاوسه‌رم تایبه‌تمه‌نده له بواری ده‌روونناسی مناڵان کۆی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوانی من و کوڕه‌که‌مم بۆ باس کرد له وه‌ڵامدا ووتی زۆربه‌ی باوک و کوڕه‌کان کێشه‌یه‌کان هه‌یه، ناتوانن په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌ندروستیان هه‌بێت، زۆربه‌ی باوکان به‌لایانه‌وه قورس و گرانه به‌هاوبه‌شی کارێک له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانیاندا بکه‌ن بگره هه‌ر پشت گوێشی ئه‌خه‌ن و ئه‌بێته کاریگه‌ری خراپ له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر، دوای ئه‌م قسانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌م بڕیارمدا ئه‌بێ هه‌رچی له توانامدا هه‌بێت بیکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ر سه‌ربگرێت هه‌روه‌ها ئه‌و گومانهشم هه‌بوو له‌وانه‌یه دوای 8 ساڵی تر (سام) حه‌زی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی نه‌مێنێت.
پرسیار: به‌ڕێزتان له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا بوون باوکت کۆچی داویی کرد به بێ باوکی گه‌ووره بوویت هه‌ست ئه‌که‌یت ڕوداوێکی وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنی گه‌شته‌که‌تان هه‌بوو بێت؟
وه‌ڵام: په‌یوه‌ندیه‌کی ئالۆز و نائاسایم هه‌بوو له‌گه‌ڵ باوکمدا ده‌مه‌قاڵێی زۆرمان هه‌بوو، من سه‌ربه‌کێشه بووم ئه‌ویش زۆر غه‌مبار و نیگه‌رانی من بوو، حه‌زی ئه‌کرد من ئه‌و هه‌ڵانه نه‌که‌مه‌وه که ئه‌و کردوویه‌تی منیش حه‌زم له‌سه‌رکه‌شی و یاخیبوون بوو ئه‌مویست هه‌موو شتێک به ڕێگای خۆم بکه‌م، من و باوکم له دووژمنی یه‌کتر ئه‌چووین، به‌داخه‌وه له ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا له‌ناکاو به جه‌ڵده‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد هه‌میشه هه‌ستم ئه‌کرد من کوشتوومه له‌و کاته‌وه وای ئه‌بینم که ئیتر نه‌توانم کاری به‌جێ و دروست بکه‌م ئه‌وه‌ی کردووه هه‌مووی هه‌ڵه‌بووه، هاوسه‌ره‌که‌م به ئامۆژگاریه جوانه‌کانی پێووتم ئه‌توانی هه‌ڵه‌کانت ڕاست بکه‌یته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دروست و مۆدرێن له‌گه‌ڵ کۆڕه‌که‌مان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت.
پرسیار: یه‌که‌مین هه‌نگاوی گه‌شته‌که‌تان که‌ی ده‌ستی پێ کرد و له چ شوێنێکه‌وه بوو؟
وه‌ڵام: له 23 مانگی ته‌مووزی ساڵی 2008 یه‌که‌مین هه‌نگاوی گه‌شته‌که‌مان ده‌ستی پێ‌کرد له شارۆچکه‌ی (دینگڵDingle-) که ده‌که‌وێنه نیمچه دوورگه‌ی که‌ناری ڕۆژئاوای ئایرلاند، (سام) ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ خاڵی ده‌ست پێک به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو ڕازی کردم هه‌رچه‌ند800 کیلۆمه‌تری زیادی خسته سه‌ر ڕێگای گه‌شته‌که‌مان، زۆر جار بۆ سه‌فه‌ری کورت و پشوودانی خێزانی ئه‌چووینه ئه‌و شارۆچکه‌یه وه‌ک ماڵی دووه‌مان وا بوو بۆمان، دانیشتوانه‌که‌ی پێشوازیه‌کی جوان و شیاویان لێ کردین و به‌گه‌رمی ماڵئاوایان لێ کردین له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ئایرلانداوه ساتی دهستپیکردمان په‌خشکرا.
پرسیار: بۆچی (سام) حه‌زی کرد ئه‌و گه‌شته درێژه به پاسکیل بکه‌ن؟
وه‌ڵام: له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتگۆی زۆرمان کرد پێشنیارم کرد به که‌ره‌ڤان یان ماتۆر بێت له کۆتاییدا هه‌ردووکمان پاسکیلامان به باش زانی به‌تایبه‌تی (سام) حه‌زی نه‌ئه‌کرد وه‌ک سه‌رنشینێک له ته‌نیشتمه‌وه دابنیشێ و جوڵه‌ی نه‌بێت.
پرسیار: له نێوان وڵاتانی دنیادا بۆچی یابان؟ و تۆکێوی پایته‌خت بووه دوا خاڵی کۆتایی گه‌شته‌که‌تان؟
وه‌ڵام: لۆنای هاوسه‌رم له (تۆکێو) ناسی ساڵی 1984 هه‌ردووکمان له‌وێ مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووین زۆربه‌ی کات باسی خۆشیه‌کانی ژیانمان ئه‌کرد له (یابان) سام به‌به‌رده‌وامی گوێبیستی ئه‌و باسانه بوو دڵنیابوو ئه‌گه‌ر ڕۆژێک دوایه‌کی وام لێ بکات به پاسکیل بچین بۆ یابان بێ دوودڵی ئه‌ڵێم به‌ڵێ.
پرسیار: کێشه و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م گه‌شته‌که‌تان چی بوو؟
وه‌ڵام: (سام) گه‌یشته ته‌مه‌نی 18 ساڵ کاتی ده‌ست پێکردنی گه‌شته‌که‌مان نزیک بوو ئه‌و بڕیاری دابوو ساڵێکی پشووی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا به‌سه‌ر به‌رێت هه‌رچه‌نده حه‌زی ئه‌کرد له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا بێت چه‌ند جارێک گفتۆگۆی دوور و درێژمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کرد هه‌ستێکی وام هه‌بوو له‌وانه‌یه له بڕیاره‌که‌ی په‌شیمان ببێته‌وه.
له وڵاتی ڕۆمانیا به ڕێگایه‌کی باریک و ته‌سکدا ئه‌ڕۆیشتین پۆلیس هاته سه‌ر ڕێگامان ئاگاداری کردین که نابێت به‌و ڕێگادا بڕۆین له‌به‌ر ته‌نگه‌به‌ری ڕێگاکه که ته‌نها بۆ ماشێنی بارهه‌ڵگری گه‌ووره بوو، به ناچاری به شه‌مه‌نه‌فه‌ر بۆ شاڕۆچکهیهکی نزیک ڕۆیشتین له کاتی دابه‌زیندا سام زوو چووه خواره‌وه من که‌مێک دوا که‌وتم شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌که جوڵا و وێستگه‌که‌ی به‌جێهێشت (سام) به ته‌نیا مایه‌وه دوای 2 کاتژمێر وه‌ستا پاش چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر گه‌ڕامه‌وه بۆ وێستگه‌که له‌وێ نه‌مابوو زۆری بۆ گه‌ڕام پۆلیسی ئه‌و شاره‌م ئاگادار کرده‌وه دوای نیوه‌ی شه‌و له نزیک ڕووبارێک دۆزیمه‌وه لێم پرسی بۆچی له وێستگه‌که نهماویتهوه ووتی له ترسی ئه‌و سه‌رخۆشانه‌ی له‌و ناوهدابوون.
کێشه‌ی فیزه‌مان له ئێران هه‌بوو..پێش گه‌شته‌که‌مان له له‌نده‌ن له باڵوێزخانه‌ی ئێران به‌هۆی هاوڕێیه‌کمه‌وه دوای فیزه‌مان کرد قبوڵیان نه‌کرد، که گه‌یشتنه تورکیا له‌و میوانخانه‌یه‌ی لێ مابووینه‌وه باسی فیزه‌ی ئێرانمان کرد ووتیان لێره زۆر ئاسانه دیسانه‌وه دوای فیزه‌مان کرد دوای دوو هه‌فته چاوه‌ڕوانی فیزهکهیان پێداین زۆر دڵخۆش بووین.
پرسیار: حه‌ز ئه‌که‌م بزانم خواردن و خه‌وتان چۆن بوو؟
وه‌ڵام: له‌دوای ئه‌وه‌ی ئایرلاندمان به جێهێشت گه‌یشتینه فه‌ره‌نسا به که‌نار ڕووباری (ڕاین-Rhine ) به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا له مانگی(ئاب) دا بووین زۆر گه‌رم بوو زۆربه‌ی کات له خێمه‌دا ئه‌ماینه‌وه له کاتژمێر 10 شه‌و ئه‌خه‌وتین بۆ 7 به‌یانی دوای نان خواردن له ڕۆیشتن به‌رده‌وام بووین تا 12:30 نیوه‌ڕۆ له‌م کاته‌دا له‌گه‌ڵ (سام) وا ڕێکه‌وتین که ڕۆژانه 100کیلۆمه‌تر ببرین به‌و مه‌رجه‌ی به‌یانی زوو ئاماده‌بین تا نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر زۆر گه‌رم بوایه له‌ژێر دار ودرهختدا بۆ دوو کاتژمێر ئه‌خه‌وتین که فێنک ئه‌بۆوه له ڕۆیشتن به‌رده‌وام ئه‌بووین تا دره‌نگانی شه‌و، له تورکیا گه‌رمی ڕۆژانه ناچاری کردین له نیوه‌ڕۆوه تا ئێواره بوستین تیکڕای ڕۆیشتمان که‌مبۆوه بۆ 85 کیلۆمه‌تر.
له ئێران بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕۆیشتین هه‌ر چۆڵه‌وانی بوو نان و ئاومان پێ نه‌ما بوو که‌سمان نه‌دی تا دوای نێوه‌ڕۆ له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا کابرایه‌کمان بینی به‌سوار گوێدرێژێکه‌وه بوو هه‌رچۆنێک بوو تێمانگه‌یاند جێگایه‌کمان پێ بڵێ، ڕێگاکه‌ی نیشانداین دوای چه‌ند کاتژمێرێک گه‌یشتینه خاڵێکی پشکنین داوای نان و ئاومان کرد یه‌کێک ته‌له‌فۆنێکی کرد دوای ماوه‌یه‌ک دووکه‌س هاتن ئێمه‌یان برد له‌گه‌ڵ خۆیان گه‌یشتینه شوێنێک ته‌نها یه‌ک خانووی گه‌ووره‌ی لێ بوو وابزانم خوێندگای دینی یان به‌ندینخانه بوو ژماره‌یه‌کی زۆر له کچ و ژن له‌وێ ئه‌ژیان هه‌موویان قورئانیان به‌ده‌سته‌وه بوو یه‌کێک له پیاوه‌کان دوای کرد نانمان بۆ بکه‌ن نانی درێژ (به‌ربه‌ری) زۆریان بۆ کردین له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا به دیاری پێشکه‌شیان کردین پاره‌یان وه‌رنه‌گرت که‌پێمان ووتن به پاسکیل ئه‌چین بۆ یابان هه‌موویان پێکه‌نین به‌ڕاستی که‌سانی زۆرباش بوون سوپاسیان ئه‌که‌ین.
پرسیار: له‌ماوی گه‌شته‌که‌تاندا پشووتان داوه بۆ ڕۆژێک یان هه‌فته‌یه‌ک؟
وه‌ڵام: به‌رنامه‌که‌مان وا دانابوو که له هه‌فته‌یه‌کدا5 ڕۆژ به‌رده‌وام بین له‌گه‌شته‌که‌دا 2 ڕۆژ پشوو بده‌ین له هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا بۆمان ده‌رکه‌وت 2 ڕۆژ زۆره کردمانه 1 ڕۆژ، له کۆتایی مانگدا له‌هه‌ر جێگایه‌ک بووینایه 4 ڕۆژمان ئه‌کرد به پشوو، به‌رنامه‌یه‌کی باش بوو تا کۆتایی گه‌شته‌که‌مان هه‌ر به‌و شێوه‌یه بووه.
له کرێسمسی ساڵی 2008 لۆنای هاوسه‌ر له‌گه‌ڵ کچه بچووکه‌که‌م و هه‌ندێك له هاوڕێکانی (سام) هاتن بۆ لامان بۆ هندستان ئاهه‌نگه‌کانی کریسمس و سه‌ری ساڵمان پێکه‌وه کرد سێ هه‌فته پشوومان دا.
من له‌و که‌سانه‌م که حه‌ز ئه‌که‌م به‌یانیان زوو هه‌ستم له‌خه‌و ئاماده‌بم بۆ کاری ڕۆژانه‌م (سام) وه‌ک زۆربه‌ی گه‌نجان حه‌ز ئه‌که‌ن دره‌نگ هه‌ستن له‌خه‌و له‌سه‌رخۆ ئاماده‌بن ئه‌مه پێجه‌وانه‌ی منه زۆر بێزاری ئه‌کردم هه‌ندێک جار ده‌مه‌قاڵێ و توڕه‌بوونی لێ ئه‌که‌وته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک بۆی ده‌رکه‌وت که چه‌ند سوودمه‌نده و گه‌لێك باشتره زوو هه‌ستێت و کاره‌کانی بکات.
پرسیار: هه‌ستت چۆن بوو که گه‌یشتنه خاڵی کۆتایی گه‌شته‌که‌تان؟
وه‌ڵام: هۆش و هه‌ستم لای خۆم نه‌بوو سه‌یری یه‌کترمان ئه‌کرد ئه‌مانووت ئه‌وه ئێمه‌ین توانیمان ئه‌و کاره بکه‌ین به‌ڵام له‌وه زیاتر دڵته‌نگ بووین له دوا هه‌فته‌ی کۆتاییدا هه‌ستمان ئه‌کرد گه‌شته‌که‌مان تام و چێژی سه‌ره‌تای نیه، له ڕۆژانی دوا هه‌فته‌دا که به‌ره‌و (تۆکیۆTokyo-) ئه‌ڕۆیشتین بیرمان ئه‌کرده‌وه سه‌یری یه‌کترمان ئه‌کرد ئه‌مانووت( چۆن ئه‌م گه‌شته‌مان وا زوو کۆتایی هات ئیدی ئه‌بێ بگڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆمان) له دوا خاڵی کۆتایدا هه‌ر دووکمان بێده‌نگ وه‌ستاین باوه‌ڕمان نه‌کرد ئه‌وه ئێمه بین ئه‌و گه‌شته دوور و درێژه‌مان به پاسکیل کردووه گه‌شتێکی چوار وه‌رزی 10مانگی خایاند له 23-7-2008 بۆ 15-5-2009.
پرسیار: کتێبه‌که‌ت ناوی ( ڕێگایه‌کی درێژ..وانه‌یه‌کی سه‌خت) ئێستا زانیم ڕێگا درێژه‌که چیه حه‌ز ئه‌که‌م بزانم وانه سه‌خته‌که چۆنه لای به‌رێزتان؟
وه‌ڵام: وانه سه‌خته‌که زۆر قورس و گران بوو من و (سام) به‌و وانه سه‌خته‌دا گووزهرمان کرد، پێویسته ئه‌وه قبووڵ بکه‌م من که‌سێک بووم حه‌زم ئه‌کرد هه‌مووشتێک له ژێر ده‌سڵاتی خۆم دابێت، به‌دڵی من بێت، ته‌نانه‌ت ڕاستیه‌کانیش به‌و شێوه‌یه بڕوات که من ئه‌مه‌وێت له پێش سه‌فه‌ره‌که نه‌مئه‌زانی ئه‌وه ئاکاری منه، هیچ کاتێک یارمه‌تی کوڕه‌که‌م نه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕێگایه هه‌ڵبژێرێت که خۆی ئه‌یه‌وێت ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه که ئه‌و حه‌ز نه‌کات بڕیار له ده‌ستی خۆیدا بێت هه‌ندێک جار توڕه‌یی ناخاینم ئه‌بینی، هه‌روه‌ها له کوڕه‌که‌مه‌وه فێربووم هۆکاری په‌یوه‌ندی من و باوکم بۆ وا ناخۆش و ئاڵۆز بوو، لێره‌وه فێربووم باشتر له کوڕه‌که تێبگه‌م زیاتریش خودی خۆم بناسم.
پرسیار: مافی خۆته ئاسووده و دڵخۆش بیت، شانازی به خۆته‌وه بکه‌یت وه‌ک باوکێک ئه‌و کاره ناوازه‌یه‌ی بۆ کوڕه‌که‌ی کرد؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ شانازی به خۆمه‌وه ئه‌که‌م به‌ڵام زیاتر و زۆرتر شانازی به کوڕه‌که‌مه‌وه ئه‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌سته‌که‌وته هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕاستگۆتربم گه‌شته‌که‌مان یارمه‌تی منی دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێ کێشه‌ی ده‌روونیم.
پرسیار: من زۆر خۆشحاڵم به‌ڕێزتانم ناسی هه‌روه‌ها شانازیت پێوه ئه‌که‌م بۆ کاره جوانه‌ی بۆ کوڕه‌که‌ت کرد ده‌گمه‌نن ئه‌و باوکانه‌ی کاری له‌و شێوه‌یه‌ی تۆ بکه‌ن؟
وه‌ڵام: منیش سوپاست ئه‌که‌م، گه‌شته‌که‌م ڕێکخست بۆ ئه‌وه‌ی (سام) سوود و ئه‌زموونی لێ وه‌رگرێت قوربانیم به 10 مانگی ئیشه‌که‌م دا له کۆتایدا بۆم ڕوون بۆوه من زۆرترین ده‌ستکه‌وتم هه‌بووه، له‌و گه‌شته‌دا فێربووم نابێت هه‌مووشتێک له ژێر ده‌ستی مندا بێت، فێربووم باشتر و زیاتر له کوڕه‌که‌م و باوکی کۆچ کردووشم تێبگه‌م، هه‌روه‌ها فێربووم تای ته‌رازووی کار و ژیان به یه‌کسانی ڕابگرم، پێش گه‌شته‌که ئیشی زۆرم ئه‌کرد زۆر هیلاک و ماندوو ئه‌بووم ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم هۆکاری مردنه‌که‌ی باوکم ئیشی زۆر و پشوودانی که‌بوو…دوای گه‌شته‌که گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه به‌ڵام به‌شێوازێکی جیاواز به ئارامی و هێمنی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌م، زۆری کێشه قورس و گرانهکانم له‌بیر خۆم برده‌وه ته‌نها له کاتی نوسینی کتێبه‌که‌دا بیرم که‌وتنه‌وه، هه‌موو کاتێک ئه‌ڵێم کوڕه‌که‌م ژیان و مانی منی پاراست هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌که‌شم که ڕازی کردم بۆ گه‌شته‌که و توانی کار وباری ماڵه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی من له ده‌ره‌وه بووم ئێستا به دڵنیایه‌وه ئه‌ڵێم(من که‌سێکی به‌ختیارم)
پرسیار: حه‌ز ئه‌که‌ی له ئاینده‌دا گه‌شێکی تری له‌و شێوه‌یه بکه‌یت؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه پلانیشمان بۆ داناوه چاوه‌ڕوانم (سام) هاوسه‌رگیری بکات هه‌ر کاتێک مناڵه‌که‌ی گه‌یشته ته‌مه‌نی 18 ساڵی ئه‌و گه‌شته دووباره ئه‌که‌ینه‌وه، ئه‌بێته گه‌شتێکی سێ نه‌وه‌ی جیاوازی خێزانێک(باپیر و کوڕ و کوڕه‌زا) به‌خته‌وه‌ر ئه‌بم ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن نه‌بێته ڕێگر و له‌ژیاندا بمێنم ئه‌و گه‌شته دووباره بکه‌مه‌وه.