هه‌ڵویستی شیوعییه‌ت له‌باره‌ی له‌شفرۆشی.. سەلام عەبدوڵڵا
له 1848تا نووسینی ئه‌م وتاره، دنیابینی بۆرژوازی و ئاینیه‌كان به ئیسلامێكانه‌وه، تۆمه‌تی به‌ڕه‌ڵایی، له‌شفرۆشی، بێڕه‌وشتی و”خۆشه‌ویستی ئازاد” ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی بیروباوه‌ڕی شیوعییه‌كان، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وانن ئه‌ندازیار و زه‌مینه‌خۆشكه‌رن بۆ له‌شفرۆشی به‌چه‌ندین شێوه و بیانوو و فه‌رمان: به گوێره راپۆرتی(Fodation Scelles) له‌سه‌ر ئاستی جیهان 160ملیارد ئۆیرۆ له كاری له‌شفرۆشی ده‌ستكه‌وتووه. هه‌روا له راپۆرتی(Global Report on Trafficking in person 2018)كه له 2019 له ڤین بڵاوكرایه‌وه: له 24هه‌زار حاڵه‌ت به به‌ڵگه‌وه سه‌باره‌ت به بازرگانی به مرۆڤ ساڵی2016 له 142 وڵات و سته‌مكاری جنسی 59% و 34% كاركردنی زۆره‌ملێ پێكده‌هێنن. به‌رفراوانی له‌شفرۆشی به‌خۆی سیستێمی سه‌رمایه‌داری پیاوسالار كوردستانیشی گرته‌وه.
له‌ساڵی 2002حكومه‌تی(سۆسیالدیموكرات و سه‌وزه‌كان)ی ئه‌ڵمانیا یاسای له‌شفرۆشیان ده‌ركرد و به(پیشه‌یه‌ك وه‌ك پیشه‌كانیتر) راگه‌یاند. له ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 500000هه‌زار ژن له بواری له‌شفرۆشی كارده‌كه‌ن و 70-8-% بریتین له كۆچبه‌رانی ژن به‌تایبه‌تی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا. پاشان ئه‌منستی ئینترناسیول له 2015 خه‌ڵكیان توڕه‌كرد كاتی رایانگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت له‌داهاتوودا كاربكه‌ن بۆ یاساییكردنی له‌شفرۆشی له جیهان.
سه‌رمایه‌داری پیاوسالاری جیهانگیر، ئه‌مجاره‌یان به رێگای به‌رنامه‌ی لیبڕالیزمی نوێوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌ڵمانیا وه‌ك شیوعی و چه‌یه‌كان ناویان لێناوه(ده‌وڵه‌تی گه‌واده‌كان)، به‌ڵكو باڵی گه‌وادی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانیش كێشراوه. سیستێمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌وادی”خوێڕیترین قاره‌مانی پیاوسالاری” ژێرده‌سته‌یی ژنی له‌شفرۆشی، جیهانگیركرد.
ئێستا لێره‌ش و له هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌كان له‌پاڵ جۆره فره‌كانی له‌شفرۆشی ئاشكرا و نهێنی ناوخۆیی و(به‌ناو ئاینه‌وه نزیكه‌ی 24جۆر هاوسه‌رگیری”حه‌ڵال” كراوه . له‌شفرۆشی له دنیا وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كیتری پڕ قازانج، هاورده‌ده‌كرێن وله خزمه‌تی سیستێم و حزبه پیاوسالاره‌كانه.
ئایا هه‌ڵویستی بیرمه‌نده تیئۆری، سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه شیوعییه‌كان چییه له‌م باره‌یه‌وه؟
ئه‌لكسه‌نده‌ر كۆلنتای(به‌رپرسی حكومه‌تی سۆڤێت بۆ به‌گژداچوونی له‌شفرۆشی، هاوكاری لینین و وه‌زیری كۆمه‌ڵایه‌تی) وه‌ك رابه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ژنانی شیوعی دنیا له كتێبی(ژنی نوێ، لاپه‌ڕه‌ی29) ده‌ڵێ: به‌ڵام سایكلۆژی ئینسانی تووشى تێگچوونی گه‌وره‌ش ده‌بێت له ئه‌نجامی روویتر له رووه‌كانی په‌یوه‌ندی جنسی، مه‌به‌ستم له‌شفرۆشیه. “ئایا له‌وه ترسناكتر و ناشرینتر هه‌یه له‌وه‌ی كرده‌ی خۆشه‌ویستی دابه‌زێت بۆ ئاستی زەلیلی و پیشەگەریدا؟”
با هه‌موو دیارده‌كانی نه‌هامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به له‌شفرۆشی و ئازاری جه‌سته‌یی و نه‌خۆشی و تێكچوون و بۆگه‌نبوونی ره‌گه‌ز بخه‌ینه‌لاوه‌و ته‌نها له‌لای كێشه‌ی كاریگه‌ری له‌شفرۆشی راوه‌ستین له‌سه‌ر سایكلۆژیای ئینسانی. هیچ شتێك نیه روح بكوژێت و وشكی بكات وه‌ك كڕینی له‌شفرۆش یان فرۆشتنی زۆره‌ملێ. له‌شفرۆشی خۆشه‌ویستی له دڵان ده‌كوژێنێته‌وه.)
ئێمه له‌شفرۆشی له‌ناو ده‌به‌ین!
به‌درێژایی ده‌سه‌ڵات، یاسا و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری و ئاینه‌كان هه‌ر ماوه‌ته‌وه و درێژه‌ی هه‌بوه ونموونه نهێنییه‌كانیشی زۆر و به‌رفراوانتر و ترسناكتر بووه.
دیسان شوعی و چه‌په‌كان به‌ره‌ی دژایه‌تی بازرگانی سه‌رمایه‌داری به له‌شفرۆشی ده‌ستپێكرد:
له بانگه‌وازێكی حزبی شیوعی ئه‌ڵمانیا(DKP) له 28. ئۆگۆست 2015هاتووه:
له‌شفرۆشی پاش بازرگانی به چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كان زۆرترین قازانجی هه‌یه، به‌ڵام له‌شفرۆشه‌كان به‌ده‌گمه‌ن به‌شیان له‌و قازانجه هه‌یه، به‌ڵكو به‌ر گه‌واد و بازرگانان به مرۆڤ. به كورتییه‌كه‌ی ئه‌و پیاوانه كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 500000له‌شفرۆشه‌وه هه‌یه ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی به‌دیان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن.
مانشێتی ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌مه‌یه: پێویسته له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه بكرێت.
له بانگه‌وازی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا به ناوی(له‌پێناو جیهانێك به بێ له‌شفرۆشی) هاتووه:
ئه‌ڵمانیا بووه به بۆردێلی(قه‌حپه‌خانه)ئۆروپا. له‌م ماوه‌یه كه وڵاتانی دراوسێ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌شفرۆشی و بازرگانی به مرۆڤ سنوورداركردنی، لای ئێمه بۆ قازانجخوازان بێسووركراوه و پشكی شێر كه‌وتۆته ده‌ستی رێكخرانی قه‌حپه‌خانه‌كان، گه‌واد و بازرگانان به مرۆڤ(…). ئێمه داواده‌كه‌ین:
- لابردنی تاوانباركردن و چه‌وسانه‌وه‌ی له‌شفرۆشان: سزادانی پاره، نابێ رێوشوێنی زۆره‌ملێ دژی له‌شفرۆشان به‌كاربهێنرێت. هه‌ڵوه‌شاندنی باجی سێكس.
- قه‌ده‌غه‌كردنی(قه‌حپه‌خانه) و گه‌واده‌كان
- قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی سێكس وه‌ك مۆدێلی سویدی.
… هتد)
به بڕوای ئه‌م حزبه: له‌شفرۆشی: 1- توندوتیژی ده‌روونیه. 2- توندوتیژی جه‌سته‌ییه. 3- توندوتیژی سێكسی پیاوانه. 4- بازرگانی به مرۆڤ و له‌شفرۆشی دوو رووی یه‌ك دراون.
له‌لای خۆیه‌وه كلارا زێتكین له‌م باره‌یه‌وه وتی:(لەشفرۆشەکان دووجار قوربانی بەدبەختی کۆمەڵگەی بۆرژوازین، جارێك وه‌م قوربانی سیستەمی موڵکایەتی تایبه‌ت به‌نەفرەتبوو و دواتر قوربانی دووڕوویی ئەخلاقی نەفرەت لێکراویان.)
تاكژنی به‌بێ هاوڕێتی خۆشه‌ویستی و یه‌كترناسینی كچ و كوڕ له نزیكه‌وه و به‌سكردن به(علی سوننه‌ت الله و رسوله) یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كویلایه‌تی، له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌ت و خود و له‌شفرۆشی: مه‌عقوله كچ و كوڕێك ده‌خه‌نه باوش یه‌كتری به بێ هیچ یه‌كترناسینێك؟
وەک ئەنگڵس دەڵێت: (تاکژنی و له‌شفرۆشی، ژێرخستنی جه‌سته‌یی ژنانه له مێژووی جیهان….لەشفرۆشی، هەرچەندە دژ بەیەکن، بەڵام دژایەتییەکی دانەبڕاوە، جەمسەری هەمان نەزمی کۆمەڵایەتین worum wissenschaft1 له 2007, Arbeiterbewegung und Prostitution).
له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌ت بیبل(بیرمه‌ندی شیوعی)لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا له كتێبی(ژن و سۆسیالیزم) دەنووسێت: (لەشفرۆشی هەروەك پۆلیس، سوپای، کەنیسە و چینی سەرمایەداری دەبێتە دامه‌زراویه‌كی کۆمەڵایەتی پێویستی کۆمەڵگای بۆرژوازی).
هه‌روایشه: له‌پاڵ قه‌حپه‌خانه‌كان سه‌رتاپای بازاڕی میدیای بۆرژوازی پڕاوپڕه له ریكلام، گۆڤار، ڤیدیو و فیلمی و كچه مۆدێلی سێكسی به قیزه‌وه‌نترین شێوه‌كانیشی تا ده‌گاته پیشه‌سازی سێكسی پلاستیكی و زۆرییتریش له فه‌نتازیای ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوای پیاوسالار تاوانبار.
كۆلۆنتای له 1921 وتی: فۆرمه جیاوازه‌كانی له‌شفرۆشی له‌ه كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی له كۆماری كرێكارانماندا به‌رده‌وام به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌ڕوات. ئه‌م دیارده‌یه له‌لای ئێمه مه‌حكومه به له‌ناوچوون…ژنان ته‌نها له كۆمه‌ڵگه‌ی كاركردنی سو‌دمه‌ند رزگارده‌بن. ئێمه له‌شفرۆشی مه‌حكومده‌كه‌ین، نه‌ك وه‌ك تاوانێكی بێڕه‌وشتی، به‌ڵكو وه‌ك پێشێلكردنی(ئه‌ركی گشتی كاركردن.).
بانگه‌شه‌ی ره‌وشتی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی بۆژوا و ئاینه پیاوسالاره‌كان وه‌ك رابردوویان هیچ له سته‌مكاری دژ به ژن كه‌م ناكاته‌وه. ئه‌وه نموونه‌ی ژنانی شیوعی و چه‌په چاره‌نووسی ئازادیان گردۆته ده‌ستی خۆیان و به خه‌باتی چینایه‌تی و هه‌ر به رابه‌رابه‌تی خۆشیان لێره و له هه‌موو شوێنێك مرۆڤایه‌تی له دڕندایه‌تی له‌شفرۆشی رزگارده‌كات و كه‌رامه‌تیش بۆ پیاوانده‌گه‌ڕێننه‌وه.