
جگه له پیاڵه شكاوه‌كان.. بڵند باجه‌لان
من له‌نێو ئاوێنه‌ی سزادا، پاداشتی هه‌ڵه‌كانی بینینم چه‌شت .
منیش وه‌كو باران،
ساردییه‌كی بێڕه‌نگم،
حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌م،
له ماڵی كۆتره‌وه، به‌ره‌و ئه‌ستانه‌ی ونبوون .
ده‌بێ له مشتی ده‌ریادا بمرم و ببم به ئاو. تۆ خاوه‌نی ئاوی له‌وكاته‌ی، پێشده‌كه‌وێ دونیا و من له ئاوێنه‌ی سزادا، پاداشتی هه‌ڵه‌كانی بینین و نه‌بینین ده‌چێژم! باش ده‌زانم، هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسماندا، هه‌موو كرمێك كه تا سپێده له‌نێو ته‌نیاییدا پیاسه ده‌كه‌ن، پێویستییان به تۆیه. به لاری كه‌وانه‌یه‌ك، كۆتایی به به‌سه‌رهاتی كه‌وتنی ئاوێنه‌كان دێت.
تۆ هه‌میشه هه‌میشه‌یی!
دڵنیام گه‌ر سپێده نه‌یه‌ت، خاڵخاڵۆكه ده‌خه‌وێ. بیركردنه‌وه له ده‌نكه خه‌رده‌لێك، هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یه له هه‌موو دونیا.
ئه‌فسانه له گالیسكه‌كه كه‌وت.
چوارچێوه شكاوه‌كان،
كورسییه بیماره‌كان، شایانی ئه‌وه‌ن بۆ هه‌ندێكیان نه‌گرین.
شه‌قامه‌كه، له كۆتایی شۆسته‌كه دانیشتووه و سیگار ده‌كێشێ. تۆ سزای من مه‌ده له كاتێكدا یه‌كجار دڵته‌نگم و سپارده‌ی گوناهم. له خه‌ونێكی كورتی زستاندا، نیازی هه‌ناسه‌یه‌كی تازه و
فرمێسكێكی تازه و
هه‌ناسه‌یه‌كی چاو به فرمێسكم دۆزییه‌وه.
ئاو به‌بێ پاسه‌پۆڕت، ده‌ڕژێته نێو ڕابردوومه‌وه. جارجار ژیان ئه‌و شكسته گه‌ورانه‌ی خۆیم لێده‌شارێته‌وه.
وه‌ڵامێكی دروستم دایه‌وه،
به خۆمم گوت: ئه‌گه‌ر ئاماده‌بووی، بڵێ: ئا .
ئاگر به‌بێ ناسنامه، ده‌مكا به خۆڵه‌مێش، ئاگری جوانیت. ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مینه‌ی، ناوی منی له ڕێبواره‌كان پرسی. ته‌نیا هه‌ر كه‌وتنێك ماوه. ئه‌و گیا ناسكانه، نازانن چی ده‌كه‌ن؟!. نازانم من بۆچی ده‌بێ له‌باره‌ی هاتنی خۆمه‌وه بنووسم؟. ده‌بێ بگه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مینه‌ی، ناوی منی له ده‌ریادا ونكرد!.
به‌ر له ئێمه، ته‌نها تۆ هه‌بووی.
ڕێزی چركه سامناكه‌كانم تێبینی كرد. ساته‌كان بچوك ده‌بنه‌وه. هه‌ر كاتێك خوازیاری هه‌ر شتێك بم، ده‌زانم خاكی پرته‌قاڵه‌كان، هه‌رگیز ناتوانێ ببێته به‌خشه‌ری خۆخه تازه‌كان. له نێوان هاتن و نه‌هاتندا، چلووره ده‌توێته‌وه به ئاراسته‌ی هاتنی من و نه‌هاتنی شه‌و. له لاپه‌ڕه‌ی كۆتایی هه‌موو كتێبه‌كانی قوتابخانه‌دا، تێبینی چركه‌ساتی ڕۆیشتنی زۆر شت ده‌كه‌م. چركه‌ساته سامناكه‌كان، ڕێزی منیان نه‌گرت.
به‌ر له باران، ته‌نها تۆ هه‌بووی.
من ڕووباری (سیروان) نیم. ئێستا له هه‌فته‌یه‌كدا،
ته‌نها
ڕۆژێك
چۆله‌كه‌كان
دێنه سه‌ر گۆڕی شكسته‌كانم!
دیواره‌كان، تووڕه‌ن. هه‌وره‌كان، به‌شێكی ترن له پێگه ناوازه‌كانی ئاو. ده‌زانم هه‌موو خه‌تای من بوو له ناكاو بڕیاری سزادانی چاویلكه شكاوه‌كانمدا. خاك گیانی سپارد. مانگ و ئه‌ستێره، له جوانی ئاوێته‌ی یه‌كتری، پیاڵه‌كان پڕ ده‌كه‌ن له پرسیار، پیاڵه شكاوه‌كان نه‌بن: من ڕووباری (سیروان) نیم.
به‌ر له مردن، ته‌نها تۆ هه‌بووی!
وشه ته‌نیاكان، بخه‌ینه نێو گۆزه‌یه‌كی شكاوه‌وه.
خه‌یاڵم
ده‌بێ به با.
چی له دانه‌دانه كه‌وتنی گه‌ڵاكانی پایزدا تێبینی ده‌كرێ؟ كه ویستم بڕۆم، ده‌رگاكه‌م به ڕووی خۆمدا داخست، با ئه‌وانه‌ی له ژووره‌وه‌ن، هه‌ست به سه‌رمای ناخی من نه‌كه‌ن. تۆ یه‌كه‌مین و دوواهه‌مینی. شه‌خته به‌ر له تووانه‌وه، بیری ده‌كه‌وێته‌وه مه‌رگ نزیكه. چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له ناكاو سه‌ر به‌رز بكه‌یته‌وه و ببینیت كه ئاسمان پڕه له ئه‌ستێره؟ ئه‌مڕۆ نه ماڵه‌وه‌م گسك داوه و نه ده‌ستم بردووه بۆ سێوه سووره‌كانی په‌نجه‌ره‌ی وه‌ستان به ڕووی بیره‌وه‌رییه‌كان. ده‌خوازم وێنه‌ی دارگوێزێك بكێشم له‌سه‌ر قه‌دی دارقه‌زوانه‌كه. به هه‌ر حاڵ، هه‌موو كه‌سێك له كۆتایی ته‌مه‌نیدا، بیری ده‌كه‌وێته‌وه كه زۆر شتی له‌ده‌ستداوه.
باران نم نم نابارێ.
تۆ
بێسه‌ره‌تا و
بێكۆتای. وجودم سووره و به‌سه‌ر ئه‌و شووشه شكاوانه‌دا ده‌نووزێته‌وه!
سه‌گ به‌ر له تۆپین، بیری ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و هه‌رگیز مه‌یموون نه‌بووه.
تا له سه‌رابی ڕۆژه مه‌ییوه‌كان غه‌رق نه‌بووین، با هه‌ست بكه‌ین ئازاره‌كان به هۆی دووری وشه‌كانه له‌و ڕستانه‌ی، چوون به‌ره‌و ئۆقیانووسی برین. تۆ بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌مووانی. كاتێكی زۆر تێپه‌ڕیوه و هاوین له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌مان هه‌ر هاوینه.
كه‌ر به‌ر له نه‌مان، بیری ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌و هه‌رگیز ( داروین ) نه‌بووه.
من له‌نیو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا، ویستم خۆم بدۆزمه‌وه له ساتی بیركردنه‌وه له ونكردنی شته سه‌ره‌تاییه‌كان. دڵنیام من سه‌ر به ڕه‌گه‌زی ئه‌و په‌شیمانییانه‌م، زۆر دوور و بێسوودن. ئه‌و ڕۆژه ده‌رده‌كه‌وێ خۆشتبوێم؟ كێ هه‌یه وا بكا من سه‌رمام نه‌بێ له بارێكدا دڵم پڕه له شه‌خته؟
باران نم نم نابارێ.