
سه‌رابێك له خه‌یاڵ ناسكتر.. ستار ئەحمەد
چاكی شاعیر و نووسه‌ر به زۆری و بۆری نییه، دیاره هه‌ندێكجار ته‌نها به‌رهه‌مێكی زیندوو خاوه‌نه‌كه‌ی به نه‌مری ده‌هێڵێته‌وه، هه‌ندێك له شاعیران كه‌مده‌نووسن، به‌ڵام جێپه‌نجه‌یان له مێژووی ئه‌ده‌بدا دیاره، ره‌نگه هه‌شمانبێ زۆریشی نووسی بێ، لێ دیسانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی به‌پێزن و ده‌چنه خانه‌ی داهێنانه‌وه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمانه هه‌ندێك له شیعره‌كانی دیوانی (ئێواره سه‌رابییه‌كان)ی سه‌راب هه‌ڵسه‌نگێنین، كه له كتێبێكی (175) لاپه‌ڕه‌ییدا له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی خۆی چاپكراوه.
سه‌رابی شاعیر ده‌ڵێت:
ئه‌و شه‌وانه‌ی بێ ئافره‌تین
ئه‌و شه‌وانه‌ی كه بێ مێژووین
هه‌موو شانه‌كانی مێشكمان خاڵی ده‌بن له سه‌رنج و..
پڕ ئه‌بن له كوێربوونی له‌ش
ئافره‌تی به رووناكی و نوور چواندووه و.. له تاریكی‌دا ئاسمان و زه‌وی جوانده‌كه‌ن، گه‌ر دونیایه‌ك خاڵیبێت له‌وان، ئه‌وه تاریكستانه و هزری ئینسانه‌كان ده‌بنه خاڵێكی ڕه‌ش د‌رك به سپێده‌ی بزاو و جوانكاری ناكه‌ن، هه‌روه‌ها مێژوویشی به خاڵی بنه‌ڕه‌تی داهێنان و زانست ناساندووه. په‌یوه‌ندی نێوانی ژن و مێژوو.. كلتوورێكی فره ڕه‌هه‌نده و یاسا و ڕێسای به پێشكه‌وتن و خه‌مڵاندنی ئه‌وانه‌وه به‌نده.
له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا سه‌راب ده‌ڵێت:
نه‌ورۆزه‌كه‌م
تۆ ده‌زانی زه‌مانێكه
حه‌رف.. حه‌رف
رسته رسته بۆت ئه‌سووتێم و..
به‌گڕی نێوته‌وه ئیدمانم
هه‌ڵمگره و بمگره‌خۆ
به ئازاری هه‌ره گه‌وره و
به برینی گشت ده‌زانم
زۆرجار شیعر و شاعیر هه‌ڵوێستن، دیاره نووسینێك كلتووری میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتبێت، ره‌سه‌نایه‌تی له‌ده‌ستده‌دا و ده‌چێته خانه‌ی (هونه‌ر بۆ هونه‌ر)ه‌وه، یاخود بێده‌ربه‌ستی ئه‌و شاعیره ده‌رده‌خا له ژان و سۆی میلله‌ته‌كه‌ی، سه‌رابی شاعیر به‌جۆرێك ده‌هزرێ، بۆنه‌یه‌كی وه‌كو نه‌ورۆز دێنێته ئاراوه، له‌گڕیا ده‌توێته‌وه، ئه‌و به ژانه‌كانی خۆی و نه‌ورۆز و میلله‌ته‌كه‌ی ڕاهاتووه، ڕه‌نگه له توێی لاسكی گڕ و ئه‌ڤینا چرۆ بكا و بچێته نیشتمانێكی هه‌ره مه‌زنی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵه‌وه، زیاتر ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات شیعره‌كه‌ی به‌هایه‌ك په‌یدا بكا و ناسكی و توندوتۆڵی له ترپه‌ی دڵه ڕاستگۆكه‌ی وه‌رگرێ.. ببێته كێش و سه‌روای قه‌سیده‌یه‌كی كورتی قه‌شه‌نگ.
ئه‌وه ده‌ڵێت:
دانیشتووم و
خه‌مه‌كانی خۆم ده‌ژمێرم
ئه‌مه سه‌ردێڕی شاعیرێكه
تا ئێستا چاوی رووناكی نابینێ
به‌ڵێ، ئه‌مه (مانشێتی)
قه‌سیده‌یه‌كی لاڵه و..
پیته‌كانی ناتوانێ چیا حاڵیكا
له‌م دیوانه‌یدا كه‌مكه‌م به ئارامی هه‌ندێكجار په‌شێوییه‌وه ده‌چێته جیهانێكی پڕ له حه‌رف و دونیایه‌كی نازدار به ترپه‌ی ناخ و وشه‌ی ره‌نگاڵه‌یی، دانیشتووه خه‌مه‌كانی ده‌ژمێرێت، سه‌رباری ئه‌وه كه‌س له زمانی حاڵینابێ، ده‌ست ناخاته ژێر لاسه‌نگی باره‌كانی، ئه‌و ده‌رفه‌ت له هه‌نیه‌ی زه‌مین ده‌خوازێ، بارگاوییه به ته‌لیسمی جوانكیله وێنه‌ی شیعری ناسك و قووڵیش، لێ به‌رگه‌ی بێده‌ره‌تانی ناگرێت، قوڵپی وشه له بازنه‌ی دڵیه‌وه سه‌رده‌كا به‌ره‌و گوێی ناوینی هزر و خه‌یاڵ و مێشكی. ئه‌و له سێبه‌ری دارچنارێكا، له چیا ده‌دوێ، لوتكه و رموزنه‌كان لێیحاڵینابن، خه‌می كه‌سكی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێنن، به‌دوای ئه‌ندێشه‌یه‌كا وێڵه زه‌ینی دانه‌خا و هه‌له‌كانی بۆ قۆستنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی چێده‌كا.
له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت:
ئای كه خۆشه
هه‌موو كه‌سێ وه‌كو (شێواو) دڵی ساف بێ و..
بێگه‌ردانه
ده‌ستخاته گه‌ردنی هاوڕێیه‌تی
ئه‌وجا ئا ئه‌م دیوانه‌ی.. من..
گه‌ر بچووبایه شاری دووز
هه‌ر له نیگای حه‌مرینه‌وه
سترانی خۆی
بۆ هه‌نسكی ژانێكی نوێ ده‌وته‌وه..!!
سه‌راب هه‌ر له‌مه‌یانی ئه‌م شیعره‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌سۆزه بۆ هاوه‌ڵانی و هه‌رگیز یاد و ئه‌دگاریان له ناخا ناسڕێته‌وه، بۆیه له‌م دیوانه‌یدا
باس له شێواوی شاعیر ده‌كا و دڵسافی و بێگه‌ردی، له توێی كۆپله‌یه‌كی ناسكدا ده‌خاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بگا به شوێنه‌زای كۆمه‌ڵێك شاعیر و نووسه‌ر و كوردزاده‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان، سه‌راب نه‌ك لاپه‌ڕه‌ی ئه‌لبوومی خه‌مێكی سركی خۆیه‌تی، به‌ڵكو هه‌موو یادگاره خۆش و ناخۆشه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی به هه‌موو چین و توێژێكه‌وه، له بوخچه‌یه‌كی كراوه‌دا هه‌ڵگرتووه و هه‌رجاره‌ی كۆپله‌یه‌ك یان شیعر و خه‌مێكی هاوده‌ردانی، لێده‌كه‌وێته خواره‌وه. سه‌راب دیرۆك و سه‌ربرده‌ی كوردستانه‌كه‌ی وه‌ده‌رده‌خا.
هه‌ر له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا، سه‌رابی شاعیر ده‌ڵێت:
من دڵنیام له شێتی خۆم
دڵنیاشم
له شێتی (حه‌مه سه‌عید و به‌كر ده‌روێش)..!
ئێمه ئێسته
له دوا قۆزاخه‌ی ئه‌م زه‌وییه‌دا
له دوا ژانی مه‌ودایه‌كی فیكری تردا.. ئاگر ده‌گرین..
شاعیر به‌م شێوه‌یه ناخی خۆی تاوتوێ ده‌كا و په‌نجه بۆ دێوانه‌یی (حه‌مه سه‌عید)ی چیرۆكنووس و (به‌كر ده‌روێش).. چه‌ندینی وه‌كو خۆی درێژده‌كا، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دا، كه هه‌ر هه‌موویان له‌نێو ئازاری بیرێكا ده‌ژین، كه هه‌موو ده‌روازه‌كان گیراون و به‌ربه‌سته‌كان رووناكییان ده‌شێلن و شه‌پۆله‌كان ده‌یانه‌وێ بیانخنكێنن و ئاوازه‌كانی شه‌ڕه‌نگێزیش مێشكی جه‌نجاڵیان ده‌سمن.
ئا ئه‌وه‌یه پێناسه‌ی قه‌سیده‌یه‌كی گوڵڕه‌نگ نیازێكی ئاشتیخوازانه، كه له زۆر شاعیر و نووسه‌ری كه‌ركوكدا ده‌رده‌كه‌وێت. (سه‌راب)یش یه‌كێكه له‌و هۆزانڤانانه‌ی، دركی به راستییه‌كان كردووه و ئایدیایه‌كی نۆرماڵی پاشه‌ڕۆژی له مێشك و هزردا شاردۆته‌وه، دیاره ڕژێمه بۆگه‌نه‌كان نه‌یانهێڵاوه.. به كاوه‌ژوو بپه‌ڤێت و مه‌لۆتكه‌ی حه‌سره‌ته‌كانی به‌هاوخه‌م و هاوشاری بگه‌یه‌نێ.
ستار ئەحمەد