
تابلۆ.. ستار ئەحمەد
چركه‌یه‌ك له‌ئاگر ده‌خوازم
ماچێك به‌گڕ داده‌گیرسێنم
لێوێك له‌گه‌ڵا دروستده‌كه‌م
به‌قه‌د ژماره‌ی چرۆكان
له‌گه‌ڵ بووندا ده‌كه‌ومه سه‌ما
هه‌ڵپه‌ڕكێی … داگیرسان
هه‌ڵپه‌ڕكێی …رامووسان
هه‌ڵپه‌ڕكێی… چاوبڕكێ
هه‌ڵپه‌ڕكێی…پێشبڕكێ
هه‌ڵاتن له‌خۆم و
توانه‌وه له‌تۆدا
به‌سه‌ر به‌رامه‌ی خاكدا په‌خشده‌كه‌م
له‌وه‌تی چیاكان به‌زمانی به‌فره‌وه ده‌گرین
مه‌لێك هێلانه‌ی خۆی جێناهێڵێ
كوكوختیه‌ك.. له‌بزێوی بێچووه‌كانی وه‌ڕسنابێ
منیش ناتوانم بێ‌تۆ ژوانێك بڕه‌خسێنم
تۆ نیگات ورده به‌فره‌و
سۆزت دوندی سه‌خت و
رامانت له‌گه‌ڵ هه‌وره دووره‌كاندا ده‌له‌نگێ
منیش مه‌ستم به‌بوونی دووكه‌ڵ
لقی دارهه‌نارێكی سووتاوم
له‌وه‌تی ئاگر برۆمی سووتاندوه
نیگام هه‌ڵوه‌دای گوڵی سووره‌و
چاوانم تینووه
بۆ مه‌زه‌ی سێوێكی مه‌زاری روانین
ده‌سته‌كانم له‌گڕ هه‌ڵده‌كێشم
له‌گه‌ڵ ژاكانی گوڵ و
به‌ربوونه‌وه‌ی بولبولێكی حه‌سره‌تا
دڵم له‌جه‌سته‌م جوێده‌بێته‌وه
رۆحم به‌باران ئاشنا ده‌بێ
نه‌نمه‌یه‌ك
گه‌واڵه‌ی عومرم ته‌ڕده‌كا
نه‌بارانێك تابلۆیه‌ك ده‌نه‌خشێنێ
له‌سێبه‌ری باڵات بكا
ستار ئەحمەد