
رۆمیۆو جولێت له چل كاری سینه‌مایی دا.. حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
رۆمیۆو جولێت، كه له‌ره‌سه‌ندا شانۆگه‌ریه‌كی رۆمانسی و تراژیدی شكسپیره دوای هاملێت، دووه‌م فیلمه كه تائێستا 40 كاری سینه‌مایی له‌سه‌ر كرابێت، هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه فیلمه‌كه بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه، به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستیه رۆمانسییه ناته‌قلیدیه‌ی له فیلمه‌كه دایه، هه‌روا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ململانێ توند‌و به‌تینه‌ی نێوان هێزی شه‌ڕو هێزی خێر له‌ناخی مرۆڤ و ئه‌و باجه‌ی كه ده‌بێت ئاشقه‌كان له‌كه‌سانی قین له‌دڵی بسێننه‌وه .
تا ئێستا ئه‌م تێكسته‌ی شكسپیر به‌زیاتر له‌سه‌د زمانی جیهان وه‌رگێڕدراوه، كاتی خۆی شكسپیر بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م تێكسته شانۆییه زۆر كاریگه‌ر بووه به‌قه‌سیده‌یه‌كی شاعیری ئینگلیزی(ئارسه‌ر برۆك ) به‌ناونیشانی (داستانی رۆمیۆ جولێت ) ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بۆ نووسینی ئه‌م قه‌سیده‌یه سوودی له‌چیرۆكێكی نووسه‌ری ئیتاڵی(ماتیۆ باندیلۆ ) وه‌رگرتبوو.
روداوه‌كان له‌شاری(فیرۆنا) ی ئیتاڵی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، به‌دوژمنكاری كۆنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی (مۆنتیجیۆ ــ كۆبولت ویشك) پاشا ویسكالۆس بۆ چه‌ندین جار ئاگاداری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌كاته‌وه، له‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕو شۆڕو دروست كردنی نائارامی له‌شاره‌كه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداردانی هه‌ركه‌سێكیش ده‌كات كه پابه‌ند نه‌بێت به‌بڕیاره‌كانی، ئه‌وكاته رۆمیۆ كه‌وتبوه داوی خۆشه‌ویستی( رۆزالین) شه‌وێك رۆمیۆو بنگۆلیۆی هاوڕێ ی ده‌چنه ئاهه‌نگێكی بنه‌ماڵه‌ی (كابۆلیت ) و به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان پۆشیووه نه‌ناسرێنه‌وه، به‌ڵام كاتێك (تیبالت) ده‌یانناسێته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست كات به‌شه‌ڕ كردن، به‌ڵام كابۆلیت رێگه به‌ئاژاوه نانه‌وه نادا‌و رۆمیۆ له ئاهه‌نگه‌كه به‌دوور ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه جولێت ده‌بینێ و دووپاتی خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ یه‌كتر، دواتریش لای راهیبه‌یه‌ك هاوسه‌ر گیریی ده‌كه‌ن ..كاتێ پاشا هه‌واڵی شه‌ڕو شۆڕه‌كه ده‌زانێ، بڕیار ده‌دات رۆمیۆ نه‌فی بكرێ و له‌شاری (فیۆن) به‌ده‌ر بنرێ، راهیبه‌كه هه‌واڵی نه‌فی كردنی رۆمیۆ به‌جولێت ده‌ڵێت و په‌یمانی ده‌داتێ هه‌وڵ بدات به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت، وا ئامۆژگاری رۆمیۆش ده‌كات به‌نهێنی جولێت ببینێ، پاشان فیۆن به‌جێ بێڵن به‌ره‌و(مانتوا) ئینجا كابۆلیت داوا له‌جولێت ده‌كات كه‌تا ماوه‌ی سێ رۆژ هاوسه‌ر گیریی له گه‌ڵ(باریس) ئه‌نجام بدات، به‌ڵام جولێت ره‌تی ده‌كاته‌وه هاوسه‌ر گیری له گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام دواتر وه‌ك به‌كارهێنانی ته‌كتیكێك بۆ خۆ رزگار كردن جولێت وا به‌باوكی راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و رازییه هاوسه‌ر گیریی له‌گه‌لً پاریس ئه‌نجام بدات، به‌ڵام رۆژێك به‌ر له‌وه ده‌رمانێك ده‌خواته‌وه و خه‌ڵكی وایان زانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌و پرسه‌یان بۆ دانا، رۆمیۆ كه ئه‌و هه‌واڵه ده‌زانێ سوێند ده‌خوات كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ جولێت بنێژرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاداری پلانه‌كه‌ی جولێت نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به رۆمیۆ، بۆیه ژه‌هرێكی خۆكوشتن ده‌كڕێ، راهیبه‌كه‌ش ئاگاداری جولێت ده‌كاته‌وه، نه‌یتوایووه پلانه‌كه به‌رۆمیۆ بگه‌ینێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بزانێ تۆ مردویت مه‌ترسی مردنی ده‌كه‌وێته سه‌ر، كاتێكیش كه پاریسی زاوا ده‌یه‌وێ لاشه‌كه‌ی جولێت ببینێ، ڕووبه‌ڕووی رۆمیۆ ده‌بێته‌وه كه به‌ره‌و هه‌مان شوێن دێ، به‌رانگیری یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و رۆمیۆ پاریس ده‌كوژێ، ئینجا ژه‌هره‌كه ده‌خواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك جولێت بمرێت، كاتێ راهیبه‌كه ده‌گاته سه‌ریان رۆمیۆ به مردوویی ده‌بینێت، ئینجا جولێت له‌بێ ئاگایی به‌خۆ دێته‌وه و لاشه‌ی مردووی رۆمیۆ ده‌بینێت، هه‌ر به خه‌نجه‌ره‌كه‌ی رۆمیۆ خۆی ده‌كوژێت.
فیلمه به ده‌نگه‌كانی رۆمیۆو جولێت
فیلمه بێده‌نگه‌كانی رۆمیۆو جولێت ( 28) فیلمن:
- فره‌نسا جۆرج میلیس 1901
- ئه‌مریكا ستیوارت بلاكتۆن 1908
- ئیتالیا ماریۆ كاسیرینی 1908
- به‌ریتانیا ویجی باركر 1908
- ئه‌مریكا 1911
- فره‌نسا 1911
- ئیتالیا ئوجو فالینا 1912
- فره‌نسا 1914
- ئه‌مریكا 1915
10.ئه‌مریكا رائول والش 1916
11.ئیتاڵیا ئه‌میلۆ جرازینی 1918 - ئه‌مریكا فین موری 1920
13.ئه‌ڵمانیا بیتر بول فیتلر 1923
14.ئه‌مریكا ئه‌ی .ا. دوبون 1926
: فیلمه به‌ده‌نگه‌كانی رۆمیۆ جولێت
1.فیلمی (رۆمیۆو جولیت) بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1935 له‌ده‌رهێنانی (جۆر‌و كیوكر) پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كه تێیدا (نۆرما شیرۆ) رۆڵی (لیزلی هوارد ) رۆڵی رۆمیۆی بینی.
2.ساڵی 1939 له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌رهێنه‌ری ناسراوی فره‌نسی (ویلی روزویر ) فیلمی رۆمیۆو جولێتی بۆسینه‌ما به‌رهه‌م هێنا.
3.هه‌روا ( فارلین شمیدلی) ساڵی 1941 له‌سویسرا كاری ده‌رهێنانی بۆ رۆمیۆ و جولێت ئه‌نجام داوه.
.(میجیل دلجادۆ) له مه‌كسیك ـ ساڵی 1943 فیلمی رۆمی رۆمیۆ و جولێتی ده‌رهێنا.4
5.ساڵی 1944 فیلمێكی تر له‌شانۆگه‌ری رۆمیۆ جولێت فیلمێكی میسری بوو، به‌ناوی ( شه‌هیدانی ئه‌ڤینداری) ده‌رهێنانی كه‌مال ئه‌لشه‌یخ.
6.ساڵی 1948 فیلمێكی تر به‌به‌رهه‌م هات، فیلمێكی هیندی بوو(رۆمیۆ جولێت) ده‌رهێنانی(ئه‌كتار حسێن) نواندنی(نرجس و یوراج) كه دوو ئه‌ستیره‌ی ناسراوی بواری گۆرانی و موزیك بوون .
7.فیلمێكی تری رۆمیۆو جولێت ساڵی 1954 به‌به‌رهه‌م هاتووه ، فیلمێكی ئیتاڵی بووه، له‌ده‌رهێنانی (ریناتۆ كاستیلانی) نواندنی سۆزان شینتال و لۆرانس هارفی.
.8.ساڵی 1958 فیلمێكی سۆڤیه‌تی بوو، به‌ناتوی( رۆمیۆو جولێت) ده‌رهێنانی(لیف ئه‌رینتشام ) له‌بالیه‌ی (برۆكوفییف) وه‌رگیرابوو.
. چیرۆكی گه‌ڕه‌كی رۆژئاوا (West Side Story)) 9.فیلمێكی موزیكیه ساڵی 1961 به‌رهه‌م هاتووه، له‌ده‌رهێنانی (رۆبه‌رت وایز) 10 خه‌ڵاتی ئۆسكاری به ده‌ست هێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشاترین ئه‌كته‌ری لاوه‌كی پیاو وباشترین ئه‌كته‌ری لاوه‌كی ئافره‌ت، باشترین جل‌و به‌رگ و باشترین موزیك، روداوه‌كانی له‌گه‌ڕه‌كێكی كۆنی نیۆیۆرك تۆمار كراوه، له‌نواندنی(ناتالی وۆرد ــ ریتشارد بایمه‌ر)
ساڵی 1964 فیلمێكی ئیتاڵی ئیسپانی هاوبه‌ش به‌رهه‌م هێندرا، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ده‌رهێنه‌ری ئیسپانی ریكاردۆ (نریدا) كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه. - فیلمێكی تر ساڵی 1965 به‌به‌رهه‌م هاتووه، نمایشێكی ئه‌كادیمییای پاشایی بوو بۆدراما ده‌رهێنانی( فال دروم)
.11.ساڵی 1967 فیلمێكی ئیتاڵی به‌ریتانی هاوبه‌ش به‌رهه‌م هات، ده‌رهێنانی ( فرانكۆ زیفرللی) نواندنی (لیۆناردۆ وایتینج) و ئۆلیڤیا هاسی ..ئه‌م فیلمه به باشترین داده‌ندرێت له‌و فیلمانه‌ی له‌شانۆیی (رۆمیۆ و جولێت) وه‌رگیراون.
زیفرللی ــ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ده ساڵان كارم له‌شانۆو ئۆپیرادا كرد، چه‌ندین شانۆگه‌ری شكسپیرم بۆ شانۆ ده‌رهێناوه، پێم ئاسایی بوو به‌سینه‌ما دریژه به‌كاره‌كانم بده‌م له‌گه‌ڵ شكسپیردا
جۆرج كاو له نووسینێكی به‌ناوی ( وتووێژێك له‌گه‌لًَ زیفرللی) له‌گۆڤاری فیلم ئاندفیلمنج ـ له‌به‌ریتانیا ئه‌پریلی 1973ده‌ڵێت:
ره‌خنه‌گری به‌ریتانی (كینیت تینان) نوسیوویه‌تی: كه‌سایه‌تیه‌كان نه‌گه‌وره‌تر له‌خۆیان نه‌بچووكتر بوون له‌ژیان، به‌ڵكو كتومت به‌قه‌د خۆیان بوون..ده‌رهێنه‌ر رێچكه‌یه‌كی ساده‌و وروژێنه‌ری به‌كارهێنابوو له‌ره‌سم كردنی كه‌سایه‌تیه‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكی راسته‌قینه بن له‌هه‌ڵوێسته راستیه‌كاندا
ئه‌كته‌ره‌كان هه‌ستیان به‌وه نه‌ده‌كرد له‌چه‌ند رۆڵێكا نواندن ده‌كه‌ن، له‌تراژیدیایێكی نه‌مردا، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سانی زۆر ئاسایی كاریان ده‌كرد.
ده‌ڵێن ئه‌م جۆره شێوازه ریالیستیه خه‌سڵه‌ته راسته‌قینه‌كانی شكسپیر نیشان ده‌ده‌ن
زیفرللی ــ به‌هه‌مان ئه‌و هه‌ناسه ریالیستیه ئه‌و فیلمه‌ی ده‌رهێناوه، بۆ رۆڵ بینینه‌كه‌ش دوو ئه‌كته‌ری لاوی له‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی و شانزه ساڵی هه‌ڵبژاردووه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا فیلمه‌كه‌ی (زیفرللی) به‌ده‌ر نه‌بوو له‌ره‌خنه، زۆر له‌وان گله‌ییان له‌وه هه‌بوو كه فیلمه‌كه دیمه‌نی رووتی تێدایه ئه‌مه‌ش به‌لای ئه‌وانه‌وه روخانی به‌رائه‌ت و پاكیزه‌یی بوو له‌فیلمه‌كه‌دا
به‌ڵام (زیفرللی) ده‌ڵێت: له‌یه‌كه‌م شه‌وو دوا شه‌وی خۆشه‌ویستیان هه‌ردوو ئاشق وه‌ك دوو فریشته خه‌وتبوون، ناكرێت ئه‌م دیمه‌نه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه لێك بدرێته‌وه
فیلمه‌كه له‌نواندنی( ئۆلیفیا هاسی ( 15) ساڵ (وایتنج لیۆناردۆ 17 ساڵی) بوو، دوو خه‌ڵاتی ئۆسكاری به ده‌ست هێناوه، خه‌ڵاتی باشترین وێنه گرتن و خه‌ڵاتی باشترین دیزاینی جل‌و به‌رگ
باز لۆرمان) یش، ئه‌م فیلمه‌ی له‌ساڵی 1997 له فیستیڤاڵی به‌رلینی سینه‌مایی نمایش كرد، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵاتی (فرید باوه‌ر) و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و باشترین ئه‌كته‌ری پیاو درایه (لیۆناردۆ دی كابریۆ) له‌رۆڵی رۆمیۆ و، فیلمه‌كه 20 ملیۆن دۆلاری تێ چووبوو، به‌ڵام له یه‌كه‌م نمایشی دا 75 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێنا، بۆیه فیلمه‌كه له‌و كاته‌دا له رووی داهاته‌وه بوو به‌سه‌ركه‌وتووترین فیلمی شكسپیر
ئه‌م فیلمه دووه‌م فیلمی درێژی ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی (باز لۆرمان) بوو كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
فیلمه‌كه رێكه‌وتی 400 مین ساڵیادی نووسینی رۆمیۆ جولێت بوو، وه‌ك د. (موئه‌نه‌س تاها حوسێن) ده‌ڵێت: یه‌كێكه له‌شاكاره هه‌ره به‌چێژه‌كانی شكسپیرو به‌یه‌كه‌م شانۆگه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی درامای رۆمانسی داده‌ندرێت له‌ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی دا، كه كۆمێیدیاو تراژیدیا ئاوێزانی یه‌كتر بكات.