Skip to Content

بەیەک گەیشتنی حیزب و شۆڕش.. حەمید تەقوایی.. وەرگێڕانی:کاوە عومەر

بەیەک گەیشتنی حیزب و شۆڕش.. حەمید تەقوایی.. وەرگێڕانی:کاوە عومەر

Closed
by كانونی دووه‌م 29, 2024 General, Opinion


یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی خستنەبەرچاوی شۆڕشە وەک تاکە ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لە ئاستێکی کۆمەڵایەتی فراوان و جەماوەریدا. هەر لە سەرەتاوە گەنجان و خەڵکی ڕاپەڕیوو ڕایانگەیاند، “پێی مەڵێن ناڕەزایەتی ،ناوی بووەتە شۆڕش” و هەموو ڕۆژێک جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە “تا کۆتایی دەوەستین”!
ئەم دەستکەوتە لە ئاسمانەوە نەهاتە خوارەوە. شۆڕشی ساڵی ١٤٠١ لەسەر شانی ڕاپەڕینەکانی ٧٨ و ٨٨ و ٩٦ و ٩٨ دروست بووە و لە هەر یەک لەو قۆناغانەدا حیزبێک هەبوو کە ئەم ڕاپەڕینانە بە بزووتنەوەیەکی جەماوەری بۆ ڕووخاندنی حکومەت و ڕاپەڕینێکی شۆڕشگێڕانە و بە شۆڕش بۆ ئازادی و یەکسانی ناوی دەبردن، تەنانەت ئەگەر وەک مانگی تیری، لە ساڵی ١٣٧٨دا بزووتنەوەکە لە چوارچێوەی هێڵی ڕیفۆرمخوازیدا دروست بوو بوو، یان وەک ڕاپەڕینی ١٣٨٨ بیانوویەک بوو بۆ دەستپێکردنی بزووتنەوەکە.
قۆناغێک بوو کە هێڵی گۆڕانکاری و چاکسازی لە کەشوهەوای ناڕەزایەتی کۆمەڵگادا دەستی باڵایان هەبوو. لە سەردەمی خاتەمی و ڕوحانی و تەنانەت پێش ئەوەش لە سەردەمی سەرۆکایەتی ڕەفسەنجانیدا، باس وخواستی چاکسازی و گۆڕانکاری لە نێو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و لە کۆی کۆمەڵگادا بەربڵاو بووە. قۆناغێک بوو کە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕەو ئاڵای گۆڕینی ڕژێم و دەستووری بنەڕەتی و قەیران دروست کردنیان لە سنوورەکان و لەگەڵ بزووتنەوەی سەوز و وەنەوشەیی بەرز کردبووەیەوە، سەردەمێک بوو تەنانەت بەشێک لە هەڵسوڕانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان بوون پەڕۆی بەختی خۆیان بە پێشهاتەکانی ناو حکومەتەوە بەست بوو. هه موو ئه و هێز و بزوتنه وه ڕاستڕه وانه نەک ته نیا باسی گرنگی و خواستراوی شۆڕشیان نەدە کرد، به ڵکوو به نموونه ی توندوتیژی و ئاژاوه یان له قه ڵه م ئەدا و به ووشه ی وه ک فیتنه و ئاژاوه و خەیاڵ ناویان دەهێنا. تەنانەت هەندێک لە چەپەکان پێیان وابوو کە قۆناغی شۆڕشەکان کۆتایی هاتووە. بەڵام حسابی جەماوەری خەڵک جیاواز بوو لەو هێزانە.
لە هەموو ئەو قۆناغانەدا، جەماوەری خەڵک لە هەر شوێنێک هاتبنە مەیدانەوە، ئامانجیان ڕوخاندنی تەواوی حکومەت بوو. وە لە هەموو ئەو قۆناغانەدا حیزبێک بوو کە بەردەوام ئاماژەی بەم خاڵە دەکرد، جەوهەر و مانای ڕاستەقینەی بزووتنەوەی جەماوەری خەڵکی پیشان دەدا، ئاسۆی شۆڕش و گۆڕانی ڕیشەیی تەواوی سیستەمەکەی بە هێزی شۆڕشەوە دەخستە بەردەم کۆمەڵگە، لە چوارچێوەی ڕواڵەتی دووی خوردادی-لەو هەڵبژاردنانەی کە بزووتنەوەی ڕوخاندنخوازی خەڵک لە هەندێک کاتدا لەخۆی دەگرت، لەوە زیاتر تێپەڕی و بە بڵاوکردنەوەی مانیفێستەکانی ڕووخاندن، دە داواکاری شۆڕش، چوار پایەی شۆڕش، مانیفێستی شۆڕش و لێدوان و بانگەوازی شۆڕشگێڕانە، خەباتی کرد بۆ قووڵکردنەوەی تەوەری شۆڕش و داواکارییەکانی شۆڕشی خەڵک. پەرەسەندنی کۆمەڵگاش بە هەمان پرۆسەیدا تێپەڕی.
ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٧٨ بە ناڕەزایەتییەک دژی داخستنی ڕۆژنامەی دووی خۆردادی سەلام دەستی پێکرد و بە شەڕی شەقام لەگەڵ بەکرێگیراوانی حکومەت کۆتایی هات و بە ڕاپەڕینی دیمە و دروشمی مەرگ لەسەر بنەمای ڤێلایەت الفقیح کۆتایی هات. لە ساڵی ١٣٩٦ کۆمەڵگە بە دروشمی “ریفۆرمخوازی ئوسوڵگەرا، ئیتر چیرۆکەکە کۆتایی هات” دەستی پێکرد و تەحەدای تەواوی حکومەتی کرد و ئەمەش سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاشکاوانە و بێ پەردەی شەقام بوو لەگەڵ هەموو حکومەتەکەدا. لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٩٨دا کۆمەڵگە وەڵامی تاوانەکانی حکومەتی دایەوە، تەنانەت دوای تەقەکردن لە فڕۆکەی ئۆکرانیش، بە دروشمی “دەبێت کۆماری ئیسلامی لەناوببرێت” و لە ساڵی ١٤٠١دا ڕایدەگەیەنێت کە ناونراوە شۆڕش! ڕایگەیاند ژن ژیان ئازادی، ڕایگەیاند کە حیجابی بێ حیجابییە، ڕایگەیاند کە ئەمە شۆڕشی ژنانەیە ڕایگەیاند کە هەموومان پێکەوەین، ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ هەر تاوانێک تاوانە ، یەکێتی یەکێتی دژی هەژاری و گەندەڵی ڕاگەیاند، ڕایگەیاند کە تا کۆتایی وەستاوین و… وایکرد جیهان پێی سەرسام بێت!
ئەمە مێژووی ئاڵوگۆڕو لەهەمان کاتدا مێژووی پێشکەوتنەکانی حیزبێکیشە کە بە درێژایی چالاکییەکانی بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە کە شۆڕش تاکە ڕێگای دەربازبوونە، حیزبێک کە ٢٣ ساڵ لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە شۆڕشی ئێران شۆڕشێکی ژنانە دەبێت، ڕایگەیاندبوو کە هەموومان پێکەوەین، ڕایگەیاندبوو حیجاب دیواری ئاپارتایدی سێکسییە، ڕاگەیاندبوو شۆڕشی ئینسانی بۆ کۆمەڵگایەکی ئینسانی ، و بەردەوام لە دژی لەسێدارەدان و ئیسلامی سیاسی، ئاپارتایدی سێکسی و حیجاب، و دژی تەواوی سیستمی کۆماری ئیسلامی لەشەڕدا بوو.
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ڕەنگدانەوەی دیداری کۆمەڵگا بوو لەگەڵ حیزبی شۆڕش: حیزبی هەقانیەت و خواستراو سیاسەت و هەوڵەکانی دەیان ساڵەی خۆی لە شێوەی کۆمەڵگەیەکی ڕاوەستاودا وەرگرتەوە و کۆمەڵگاش نوێنەرایەتی خواست و ئامانجە ئینسانیەکانی خۆی لەسیمای حیزبە شۆڕشگێڕەکەی خویدا!
بژی شۆڕش!
بژی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری!
٢٠ی دی مانگی ١٤٠٢، ١٠ی جانیوەری ٢٠٢٤

Previous
Next
Kurdish