Skip to Content

گفتوگۆ لەگەڵ شانۆکار دلڤین موحسین.. هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

گفتوگۆ لەگەڵ شانۆکار دلڤین موحسین.. هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

Closed
by ئایار 8, 2024 General, Literature

دلڤین موحسین: كاتێ بەشداری درامای (ئادیابین)م كرد،هەستێكی تایبەت و جوانی پێبەخشیم
دلڤین موحسین: زۆرێك لەهاوڵاتیان حەزیان لەوەیە مێژووی گەلەكەیان لە رێگەی دراماوە ببینین
دلڤین موحسین: دەزگای سەتەلایتی كوردستان لە بواری دراما هەنگاوی زۆر مەزنی ناوە
خاتوونی هونەرمەند (دلڤین موحسین محەمەد) یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە بەشداری چەندین كاری شانۆیی و كورتە فلیم كردووە دەرچوی پەیمانگاو كۆلیژی هونەرەجوانەكانی هەولێرە .وەكو ئەكتەر بەشداری لە (36) كاری شانۆیی كردوە وەكو دەرهێنانیش كاری كردوە.. زیاتر لە (10) ساڵیشە لە بواری دۆبلێر كار دەكات جگە لە كاری هونەری بەرێوبەری باخچەی منداڵانە ،لە وێش هەمیشە گرنگی بە هونەر ی شانۆ و موزیك و نیگار دەدات دواكای دلڤین موحسین بەشداری كردنی بوو لە درامای (ئادیابین) بوو كە بەرهەمی كوردستان تی ڤی بوو، لە مانگی رەمەزان نمایش كرا بە چەند پرسیارێك ئەم هەڤپەیڤینەمان لەگەڵیدا سازدا.
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

  • سەرەتا بزانین دلڤین موحسین چۆن ئاشنای هونەری شانۆ بوو؟
  • من بەهۆی ئەوەی كچی نووسەر و رەخنەگری شانۆ دراما موحسین محەمەدم لە نێو كتێب و هونەرپەوەردە بووم ئەم كەش و هەوایە هونەری و ئەدەبییەحەزو ئارەزووم لەگەڵ بەهرەكەم وای لێكردم رووبكەمە هونەری شانۆ بەڵی ئەو كاتەی قوتابی بووم لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ناوەندی بەشداری زۆر بەی چالاكییەكانی نێو قوتابخانە بكەم دوایش چوومە پەیمانگەی هونەرجوانەكانی هەولێر بەشی شانۆم تەواو كرد لەوێش بەشداری چەندین شانۆگەریم كرد ..تاوەكو ئێستاش لە كاریە هونەری بەردەوامم..
  • باوكت(موحسین محمەد) ڕەخنەگرێكی دیاری شانۆیە، تاچەند كاریگەری لەسەر تۆ هەبووە بۆ ئەوەی رووبكیتە جیهانی هونەری شانۆ و دراما؟
  • باوكم (موحسین محەمەد ) هەمیشە هاندەروو هاورێ و پاڵپشتمە لەسەرەتا وە تاكو ئێستا خۆی منی ناردە پەیمانگای هونەرە جوانەكان بەشی شانۆ دیارە زوو ئەو هەستی بەبەهرەی من كردبوو، ئەمنیش هەمیشە هەوڵم داوە شایستەی ناووكەسایەتی بابم بم و باشیشی كرد منی ناردە ئەوبەشە چونكە جیهانی هونەری شانۆ زۆر جیاوازە، لەوێ زۆر شت فێر بووم توانیم لە رێگەی مامۆستایەكانم پەرە بە توانستی هونەری خۆم بدەم بۆیە كاریگەری بابم لەسەر من زۆرە.
  • تۆ سەرەتا بە شانۆ دەستت بەكاری هونەری كرد دوای بە دۆبلێر ئەنجا دراما،زیاتر خۆت لە كەمەیان دەبینیتەوە؟
  • من هەموو كات دەڵێم سەرەتاو كۆتایی هەر شانۆ ئەلف و بێی هونەرە چونكە من ئەو چێژەی لەشانۆ وەری دەگرم، لەهیچ كام لەهونەركانی تر وەرناگرم بەڵام كاتێ بەشداری درامای (ئادیابین)م كرد،،هەستێكی تایبەت و جوانی پێبەخشیم بەتایبەت كەمن زۆر حەزم لەپێش كامێرا نەبوو وەك شانۆ بەڵام خۆشبەختانە لەگەڵ ستافێكی زۆر باش كارێكی ئاوام دەست پێ كرد، لەبەر ئەوە شانازی دەكەم كە لەو درامایە بەشدارم بووم من هەمووئەوكارانەی كردومە ،هەوڵمداوە باشترین شێوە پێشكەش بكەم و هەموو توانستەكانم بەكار بهێنم.

    *كەواتە ئەگەر بكرێت، بۆ خوێنەرامان باس لە رۆڵەكەت لە درامای (ئادیابین)دا بكەیت ؟
  • ئەوەی ڕاستی بێت كەسایەتی (سورەیا)م زۆر بەدڵ بوو چونكە زۆر جیاواز بوو لەو رۆلانەی كە پێشتر لە شانۆ و دۆبلێر بەرجەستەكردوون،چونكە(سورەیا) كەسایەتیەكی لەسەرە خۆ و هێمن و كچی كەسایەتیەكی گەورە(ممتاز پاشا) یەكە لەناو دراماكە قورسایەكی دروست كردبوو كەدەبوو پیشانی بدەین وەك دەزانن من لە زۆر بەی ئەو ڕۆڵەنەی من وەكو ئەكتەر بەرجەستەم كردوون، یان مەرگەسات یان بەزمەسات یاخود ئافرەتێكی پر جوڵەو قسەزان بووە بۆیە ئەوەیان(سورەیا) بۆمن زۆر جیاواز بوو بەپێی قسەی ئەوانەی دراماكەین بینیوە نواندنەكەیان پێ باش بووە من هەوڵم دەدا زۆر بەسادەیی نواندنەكە ئەنجام بدەم كە جیاواز بێت لەو ڕۆڵەی پیشتیر بەرجەستە كردوون هەندێك لە دیالۆگەكان بەزمەسات و مەرگەسات بوون لۆیە زۆر بەدڵم بوو لە هەمان كات دا من یەكەمجار بوو لەبەردەك كامیرت بوەستم كامیرا لۆیە زۆر گرنگ بوو لەبەرجەستە كردنی ئەو رۆلە.

    *چۆن دەڕوانیتە دەزگای سەتەلایتی كوردستان لەڕووی گرنگی دان بە درامای كوردی؟
    -گومانی تێدانییە،كە دەزگای سەتەلایتی كوردستانە بواری دراما هەنگاوەكی زۆر مەزنی ناوە هەرلەسەرتای دامەزراندنیەوە گرنگی بە درامای كوردی داوە هەموومان درامای (مەمی ئالان)مان لەبیرە لە گەڵ چەندین درامای تر هەموویان گوزراشت بوون لەڕەسەنایەتی گەلی كوردستان ئەم درامایەش كە بەرهەمێكی خۆماڵی و مێژووی و كۆمەڵایەتی بوون بە كادری كوردی پێشكەش بە بینەران كرا دەنگدانەوەیكی باشی هەبوو بەجۆرێك بینەرەكی زۆری هەبوو بە جۆرێك بینەر رۆژانە بەپەرۆشە چاوەڕوانی دراماكەیان دەكرد بێگومان زۆرێك لەهاوڵاتیان حەزیان لەوەیە مێژووی گەلەكەیان لە رێگەی دراماوە ببینین هەرلەرێگەی ئەم دراماییەوە چەند ئەكەتەرێك لە شاشە دەركەتنەوە كە دەمێك بوو كاری هونەریان نەبوو ئەوەش جێگای دەست خۆشیە وە لە هەمان كاتدا چەند ئەكتەری نوێش ناسران و هەندێك ئەكتەریش فۆرمی كار كردنیان گۆرانكاریان بەسەرداهاتبوو دووبارە دەست خۆشی لە دەزگای سەتەلایەتی كوردستان دەكەم هیودارم كەناڵەكانی تریش گرنگی زیاتر بە درامای كوردی بدەن.
  • جیاوازی نواندن لە شانۆ و دراما دا هەیە؟ ئەگەر هەیە جیاوازەكان چین؟
    -جیاوازی زۆر ە من ئەوهەستەی لەسەر شانۆ دەی دەم بەبینەر وەك نواندن لە دراما قورسە چونكە راستەو خۆی رووبەرووی بینەر دەبیتەوە وەكو دراماو سینەما نییە دووبارە بكەیتەوە كامەت پێباش بوو ئەو گرتە هەڵبژێریت بۆیە ئەو هەستەكە بەردەوام نابێت بەڵام شانۆ یەكەم چركە ساتی خۆی داهێنانە كە نزیك بینەریت و هەستیان پێ دەكەیت هەموو رووداو دایلۆگەكانت رووبەروی بینەرانە بۆیە نواندن لەدراما لەم رووەوە كەمێك ئاسنترە ئەوەیش بەهۆی دووبارەكردنەوەی گرتەكان .
  • كێن ئەوانەی هاوكارو پاڵپشتی تۆ بوون، لە بواری هونەردا؟
  • سەرەتا باوكم پاڵپشت و هاوكارم بوو لە ئێستاش هاوسەرەكەش مامۆستا ئومێد كە كوڕی هونەرمەندی كۆچكردوو مامۆستا تەحسین شعبانە زۆر هاندەرمە هەمیشە شانازی بە كارەكانم دەكات ئەگەر ئەو هاوكارم نەبێت لە ئێستادا كاركردن زۆر زەحمەتە بە تایبەتی ئەگەر خێزان دار بیت من خاوەنی سێ منداڵم بۆیە لێرەدا سوپاسی دەكەم.

    *پرۆژەی داهاتووی هونەریت هەیە؟
    -لە ئێستادا هیچ پرۆژیەكی هونەریم لە هەگبەدا نییە،هەركاتێی كارێكی جوان هەبێت شانۆ بێت یان دراما خزمەت بەهونەری كوردی و كەسایەتی دلڤین موحسین بكات ئامادەم بەشداری تیادا بكەم.
Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress