
په‌راوێزی پێنجه‌مینی تێكست.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
له ڕووپێوی گشتیدا (كات) له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی به دونیای سێیه‌م ، یا وه‌ختێك به‌خاترانه به وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردوو ناوزه‌دكرابوون ، شتێكی بێ ئه‌رزش و بێ به‌هایه… به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ، له‌وێدا كات به‌حسابێك و بۆ كارێك دابه‌ش بووه كه هیچ ده‌قیقه و سه‌عاتێكی به‌فیڕۆ نادرێ و پڕ به پێویست پێی ده‌ژین و بۆی ده‌ژین…
بێگومان ئه‌وان له‌وه حاڵی بوون ته‌مه‌ن یه‌كجاره و دووباره نابێته‌وه ، ئه‌وه‌یشی تێده‌په‌ڕێ ده‌خوازێ به‌خۆڕایی نـه‌ڕوا ، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونی لێ هه‌ڵدبهێنجرێ… كات به‌فیڕۆنه‌دان له‌ڕووی سایكۆلۆژیشه‌وه كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی به‌ڕووكاری به‌ئومێد ژیان و هیوابینینه‌وه هه‌یه ، بۆیه ده‌بینی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ڕێزی كات ناگیرێ و له‌هیچ حسابان داناندرێ ، هه‌میشه ده‌ستبه‌تاڵیه‌كی كوشنده جێی ده‌گرێته‌وه كه له‌بێئومێدی و هیوابڕاویی و ماندووبوون هه‌ڵكێشراوه… هه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌تاڵیه‌شه ، ئینجا له هه‌رچه‌شنێكیدا بێ له بێكارییه‌وه هاتبێ ، یا له به‌گله‌ری و ئاغاسیفه‌تی ؛ كاریگه‌ری پاشڤه‌بڕی به‌لای كۆمه‌ڵگه و ڕه‌گاژوویی دواكه‌وتن ده‌كشێنێ… زۆرجار ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوانیش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا… ئه‌گه‌ر باسی ڕه‌هه‌نده‌كانی دیكه‌یشی نه‌كه‌ین… دیاره كات و ڕه‌گه‌زی (كات)یش له ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یه ، كه له بناغه‌دا له‌كو‌لتوور و ئاستی كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌ڕاده‌یه‌ك (كات) لای ڕۆژنامه‌نووسانیش كه به دڵیخۆ به‌شێك له ده‌سته‌ی ئه‌نتلێجستا پێك دێنن ، تووشی هه‌مان پاشگه‌ردانی بووه. بۆیه ده‌بینی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، كه به‌ڕاستیش مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگه له‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردن‌دا به‌هه‌ند نه‌گیراوه ، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی گه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی له‌چه‌شنی ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامه‌نووسی و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كانه‌وه… ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌نامه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك قبووڵ بێت (هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش ده‌توانن ڕێوڕه‌سم و پلانی خۆیان هه‌بێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاتدا). به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه و تیڤی و ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵدا قبووڵ نییه و یه‌كێكه له سیما پاشڤه‌بڕه‌كانی ، كه له‌ته‌مه‌ڵی و بێ‌موبالاتی و به‌هه‌ند نه‌گرتنی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر زیاتر هیچ پاساوێكی دیكه‌ی نییه… لێره‌وه ده‌خوازێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه ده‌قه‌به‌ری میدیا به گشتی ده‌كرێ ، به‌تایبه‌تی میدیای كوردی نزیكتر لێی بڕوانرێ… ئێستا هۆیه‌كانی پێكگه‌یشتن به‌ئاستێك پێشكه‌وتوون و له‌به‌ره‌وپێشچووندان بڕوا نه‌كرده… له‌هۆی عاده‌تی بگره تا هۆی پێشكه‌وتووی تۆڕه جیا جیاكانی ئه‌نته‌رنێت… ئه‌وه بێجگه له ئامێری په‌ره‌سه‌ندووی وه‌رگرتن و ناردنی تێكست و وێنه بۆ میدیای نووسراو وبیستراو وبینراو… ڕه‌گه‌زی كات له میدیای كوردیدا سه‌ره‌ڕای ئاسانكاریی به‌رچاو ، ده‌زگا ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان وه‌ك پێویست ، به‌و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتوونه‌ته‌وه ، خواستی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ری به‌و ڕاده و ئاسته دابین كردبێت ، ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ هۆی ڕاگه‌یاندنی بێگانه ببا…كه لێره‌شدا گرفتی ڕاستگۆیی و پیشه‌یی و بێلایه‌نیش له‌ولا داده‌نێین كه باسێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێ ، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له‌و هه‌واڵانه‌دا نموونه‌یان ده‌رده‌كه‌وێ كه به خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له ماڵپه‌ڕێكی (فه‌یك)دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه ، به‌ڵام چونكه به‌رپرسیاریه‌تی تێدا هه‌ڵناگیرێ ، كه‌واته هه‌ر چه‌ندی له ڕووی (كات)ـه‌وه خێراتر بگا ، هه‌میشه جێی گومان ده‌بێ .. له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م خاڵه‌یش له میدیای ناسراو و تۆمار كراوه‌وه گرینگه له ڕه‌چاو كردنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاتدا . هه‌ر ئه‌و به‌هه‌ند نه‌گرتنی (كات) یشه كه سه‌رباری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی ، زۆر جار (به‌رامبه‌ر)ی له میدیای كوردی تۆراندووه… به‌نموونه ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان ، ڕادیۆكان ، ماڵپه‌ڕه‌كان كه ده‌ستبه‌جێترن له ڕۆژنامه ، كه‌م وارێك كه‌وتووه مامه‌ڵه‌یه‌كی ده‌موده‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا كردبێ ، ئه‌گه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌كه‌یش له‌ولا دابنێین كه قسه‌ی تر هه‌ڵده‌گرێ… له میدیای نووسراویشدا وێرانتر نه‌بێ باشتر نییه ، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م كه‌وا پێویست ده‌كا سه‌عاتی دوو تا چواری پاش نیوه‌شه‌و دابخرێ ، هه‌ندێ جار ده‌ره‌نگتریش به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی له گۆڕێ بێ… خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه ده‌وێ ، كه به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ بزانێ كاتێ ئه‌و له‌خه‌ودا بووه چی ڕوویداوه… (كات) له‌ڕووی گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنیش كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه… ڕۆژنامه پێویسته تاریك و ڕوونی سپێده له‌بازاڕ بێت ، بۆ شوێنه‌كانی دووریش نابێ له‌سه‌عاتی ٨ هه‌شت تا هه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌رنگتر بگا ، ئه‌وكاته‌ی هێشتا فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان له ڕێگادان به‌ره‌و ئیشوكاره‌كانیان ، بۆیه سه‌یر ده‌كه‌ی له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ڕۆژنامه له دووچاپدا ده‌رده‌چن… چاپی یه‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌نێردرێ ، بۆ شوێنه دووره‌كان… بۆشاره‌كانی دی… چاپی دووه‌م له‌ناوه‌نددا ، له‌و شوێنه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی لێ ده‌رده‌چێ ، بڵاوده‌كرێته‌وه… به‌كورتی: ڕه‌گه‌زی كات له میدیادا دوا هه‌واڵ ، گه‌رماو گه‌رم له‌شێوه‌ی پێویست بگاته به‌رامبه‌ر…ئه‌مه‌ش بێگومان به‌وه ده‌كرێ (كات) له خودی ده‌زگا ڕۆژنامه‌نووسیه‌كاندا به‌ها و نرخی خۆی هه‌بێ و پێ درابێ و له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بكرێت تێی كه‌وتووه كه له‌دواكه‌وتن و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ده‌ر چیدی به‌رهه‌م ناهێنێ…