ئه‌میره … سه‌ردار جاف
Closed
له دامێنی جوانی تۆدا
گوڵ كڕنوش ده‌با و
دره‌ختیش نوێژت بۆ ده‌كا
له هه‌نسكی دووریمانا
شه‌و بۆت ده‌گری
سپێده ئیره‌یی ده‌با
ئای له‌و رووباره سه‌ر شێته‌ی لێكی كردووین
ئای له‌و ژانه
پڕ وه‌فایه‌ی بیرمان ده‌كا
ئه‌وه گه‌وره‌یی خانمه‌كه‌یه
له به‌ر ده‌رگای حه‌ز هه‌ڵزنا
كچێ له كام وڵاته‌وه ئولفه‌تی فرینت گرت و
بوویه ژنه شۆخه‌كه‌ی دڵم
هۆ كیژه روو سووره‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی ژووان
ده‌وه‌ره‌وه بۆ هه‌واری سه‌وز و چیمه‌ن
هه‌واری سه‌ودا سه‌ری تۆ
هه‌وارێك ماسییه‌كان سه‌مای تێدا ده‌كه‌ن
رووبار ئاوازی ده‌ژه‌نێ
دڵم جوانی
بۆ ژووانێ
لێوان‌لێو له بۆنی سونبول ، بۆ سه‌ری تۆ
لیمبۆرگ _ ئه‌ڵمانیا