
خودایه له تفه‌نگمان زیاتر به ده‌سته‌وه نه‌ماوه, مه‌گه‌ر وا نییه ؟
شاعیری عێراقی: علا‌ء العبادي
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ ….
نا خودایه
نا
تكات لێ ده‌كه‌م
مه‌یكه به شه‌ڕی سێیه‌مینی جیهان
شه‌ڕی دووه‌مینی جیهان بایی خۆی درێژ بوو
زۆر درێژ بوو ..
عاشق بین و هاوسه‌رگیری بكه‌ین ومناڵمان ببن
كه تێیدا مردن ..
زۆریش وه‌ڕسكه‌ر بوو
قاوه‌خانه‌ی به‌ڕازیلی لێ دابخه‌ن
كه ڕۆڵه‌كانمان تێدا پێگه‌یاندن
ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕی دووه‌می جیهان
له‌و قاوه‌خانه‌یه‌دا مردن ،
ڕژێم داینه‌خستبوو ..
به چه‌ندان ساڵ پێش ڕووخانی ڕژێم ،
ئه‌و قه‌سیدانه‌مان لێ ده‌خوێندنه‌وه
دژی ڕژێم نووسیبوومان ..
قاوه‌مان تیا خواردبووه‌وه و
به دوای هه‌ڵسوكه‌وتی شیوعیه‌كانه‌وه بووین و
چاودێری جاسوس و
پیاوانی ڕژێممان تێدا ده‌كرد ..
نه‌خشه‌مان بۆ شۆڕش ده‌كێشا
كه هه‌رگیز سه‌رنه‌كه‌وت ..
پێش ئه‌و شۆڕشه‌ی له مه‌ككه‌دا به‌رپا بوو
پێشی ئه‌و شه‌ڕه‌یش هیچ حیسابێكت بۆ نه‌كرد خودایه
ڕه‌زامه‌ندیشت له‌سه‌ر نه‌دا ..
له‌و شه‌ڕه‌دا خودایه
شیوعییه‌ك خۆی نه‌كوشت ..
كه‌سیش له سه‌ر مالك بن ره‌یب نه‌گریا .
نا خودایه
وا مه‌كه وه‌ك ئه‌وانی دی كردیان
شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند
تا ( ئه‌ریك ماریا ڕیمارك )
( هه‌موو شتێك له به‌ره‌ی ڕۆژئاوادا هێمنه ) بنووسێ
به‌ڵام هه‌موو شتێك له به‌ره‌ی ڕۆژئاوادا هێمن نه‌بوو .
له‌وێ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی هه‌بوو
ڕووبارێ ده‌ڕۆیی ..
پڕ بوو له ماسی ئۆپۆزیسیۆن ..
خودایه !
ئێمه هیچ ڕه‌ئییه‌كمان له هیچ شه‌ڕێكدا نه‌بووه ،
له پێناوی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیدا عه‌بدولناسر ڕه‌وانه‌ی یه‌مه‌نی كردین
تا یه‌ك به دوو له به‌رامبه‌ر سعوودییه‌دا بدۆڕێنین ..
بۆ( كاوڕی مالوین) یش
خاتوو تاچچه‌ر شه‌ڕی دژی ئه‌رژه‌نتین ڕاگه‌یاند
تا پیاوه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر پیاوی ئه‌ورووپایی بسه‌لمێنێ .
كه له شه‌ڕ وه‌ڕس بوو ..
له پێناوی
(چۆن چییه) و
(چوزانم چییه) دا ،
ئێران شه‌ڕی دژمان ڕاگه‌یاند ..
ئێمه‌ش شه‌ڕمان دژی ئێران ڕاگه‌یاند …
ئێران شه‌ڕی دژمان ڕاگه‌یاند …
ئێمه‌ش شه‌ڕمان دژی ئێران ڕاگه‌یاند ….
چونكه ئێمه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌مان به جوانی ئه‌زبه‌ر نه‌كردبێ ،
بڵێ ئێوه ئه‌ی كافرینه !
ئه‌وه‌ی ناپه‌رستم ئێوه ده‌یپه‌رستن تا نه‌چنه كوێت و
نه‌یكه‌ن به پارێزگایه‌كی نوێ ..
له‌و شه‌ڕه‌دا
كه‌سمان لێ نه‌چوو
به‌ڵام زیانی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و قیڕه ڕه‌شه‌دا پێگه‌یی
پاش ئه‌وه‌ی له( شه‌وی لیشبۆنه)دا ددانمان به هه‌موو شتێك نا
زۆرم چاوه‌ڕوان كردی خودایه
له‌و شه‌وه خه‌مگینه‌دا
له به‌رابه‌ر پیاوێكی بێگانه
هه‌رێی ئازادی پێدا بووم و
پلیتێكی كه‌شتی به‌ره‌و نیۆرۆك ..
خه‌ون به ئاشتی و
به سێوێكی گه‌وره‌وه ده‌بینم .
به‌غدا – سویسرا
——————————————
ئاماژه :
*قاوه‌خانه‌ی به‌ڕازیلی : قاوه‌خانه‌یه‌كی كۆنی به‌غدایه له شه‌قامی ڕه‌شیده ، شوێنی زۆر له
نووسه‌رو رۆشنبیران بووه ..
*مالك بن ڕه‌یب : شاعیرێكی عه‌ره‌به ، به ئازایه‌تی به‌ناو وبانگ بووه به‌ڵام ئازایه‌تی له
چه‌ته‌یی و ڕێگریدا به‌كار هێناوه ، تا ڕۆژێ سه‌عیدی كوڕی عوسمان
خه‌لیفه‌ی سێیه‌می ئیسلام بۆ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته خوراسان ،
ده‌ڵێن له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا له جێگایه‌كی بێ بانگوهاوار مار پێوه‌ی ده‌دا ، هه‌ست به كۆتایی ژیانی ده‌كا و قه‌سیده‌یه‌ك بۆ مه‌رگی خۆی ده‌نووسێ كه له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا ناوبانگێكی زۆری هه‌یه ..
*ئه‌ریك ماریا ڕیمارك: ڕۆمانووسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی كه زۆر له ڕۆمانه‌كانی له‌باره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ن
به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دووه‌می جیهان ..له‌وانه‌یش ( هه‌موو شتێك له به‌ره‌ی ڕۆژئاوادا هێمنه ) و
( شه‌وی لیشبۆنه ) ..
وه‌رگێڕ
————————-
سه‌رچاوه :
http://www.alebady.com/2014/11/%D9%82%D8%B5%D9%8A%D8%AF%D8 %A9-
%D9%8A%D8%A7%D8%B1%D8%A8-%D9%84%D8%A7%D8%A8%D8%AF%D9%8A%D9%84-%D8%B9%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%86%D8%AF%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%83%D8%B0/