
ئۆردوگان خەونی ناسیۆنالیستەکانی کوردستانی پوچەڵکرد.. ئەکرەم سەعید
بانگەوازەكەی(ئۆجالان- بانگەوازی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك)لە بەرواری ۲۷/۲/۲۰۲٥ بڵاوکرایەوە، بەڵام دوێنێ ۱۹/۳/۲۰۲٥؛ واتە تەنها دوای بیست ڕۆژ لەو گەمە و شانۆگەرییەی ئۆردوگان بۆ(ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك)، دەسەڵاتدارانی تورکیا (ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ)یان دەستگیر کرد*.
هەر دوای بانگەوازەكەی ئۆجالان بە چەند ڕۆژێ ئەمە هەواڵەکانی ناوچەکەیە: کۆکوژی خەڵکی مەدەنی لە سوریا. شەڕ لە سنورەکانی سوریا و لوبنان. هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر یەمەن. هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. مەترسی شەڕی نێوان میسر و ئیسرائیل، و ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئیران. ئیدی ئەو هەواڵانە خەونە وەنەوشەیەکانی ناسیۆنالیستەکان وچەپەکانی بە(ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك)پوچەڵکرد.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بڕێک لە مارکسی و کۆمۆنیستەکانی کوردستان گلەییان لەوە دەکرد کە بانگەوازەکەی ئۆجالان نابێتە مایەی پرۆسەی کۆتایهاتنی ستەمی میلی لە تورکیا!!.
(موساڵەحەی نیوان پەکەکەو تورکیا یەکسان نیە بە چارەسەری کێشەی کورد‌و هەڵگرتنی ئەو ستەمەی بەسەر خەڵکی کوردستانی تورکیاوەیە. هەرچەندە هەم پەکەکە و خودی ئۆچ ئالان و دەولەتی تورکیا و هەم ئەحزابە ناسیونالیستەکانی کورد و ڕۆشنبیرانی دەوروبەریان وا باس دەکەن کە ئەم ڕیکەوتنە کێشەی کورد چارەسەر دەکات، لەکاتێکدا نمونەی ڕێگاچارەی ئەمریکایی و ئیمپریالیستی بۆ کێشەی کورد لەکوردستانی عێراق کە بەرگی فیدراڵیزمی قەومی بەبەردا کرا، نەک کێشەکەی چارەسەر نەکرد، بگرە خەڵکی کوردستانی روبەڕوی چەندین کارەسات کردەوە. ئەم نمونەیە کە زۆر زیاتر‌و واوەترە لەو ڕیکەوتن و موساڵەحەیەی کە بڕیارە لەنیوان پەکەکە و تورکیادا بەڕیوەبچێت، بۆیە بەدڵناییەوە بەهیچ جۆرێک کێشەی کورد نە لە تورکیا‌و نە لە سوریا‌و نە لە ناوچەکە وەک ئەوەی ئۆچەلان بانگەوازی بۆ دەکات، چارەسەر نابێ و وەک برێنێک بە جەستەی کۆمەلگاکانەوە دەمێنیتەوە و لە هەر گۆرانکاریەک کە لە بارودۆخ و هاوکێشە سیاسیەکاندا ڕووبدات، دوبارە سەرهەڵدەداتەوە. کێشەی کورد کاتێک دەتوانێ ڕێگایەکی سیاسی بۆ پەیداببێت کە سیستەمی سیاسی لەو ولاتانەی ئەم کێشەیەیان تێدایە، بگۆڕدرێ بۆ سیستەمێکی ئازاد و سکولاری نەقەومی و نەدینی وا کەفرسەتی گەرانەوە بۆ ڕای خەڵکی کوردزمان بڕەخسێننێ تا بڕیاری ئازادانە لەسەر داهاتوی خۆیان بەمانەوە وەیا جیابونەوە و پێکهێنانی دەولەتی سەربەخۆی خۆیان بدەن. ئەمەش ئەو بابەتەیە کە”پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا”دا، بەهیچ جۆرێک بەلایدا ناچێت.) – “پرسی ئاشتی” و مەسەلەی کورد لەتورکیا – گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەو سایە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزب/ ٢٢/٢/٢٠٢٥.
وە بەڕای ئاسۆ کمال بانگەوازەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتی، دەبێتە مایەی نەمانی پاساوی تیرۆر بە دەست دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ سەرکوت و پەرتەوازەکردنی ڕیزەکانی چینی کرێکاران، و ئەمە کۆمەک بە هۆشیاربوونەوەو یەکگرتنی چینی کرێکاران دەکات.(پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە دەستیپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی دەبێ بۆ کۆمەڵگەی تورکیا بەوەی دێوەزمەی بیانوی “تیرۆر” بەدەست دەوڵەتی تورکیاوە نامێنێ.)- “چەک دانانی پەکەکە بۆ تورکیا چی دەگەیەنێ؟” / ئاسۆ کمال – ۲۰۲٥-۳-۲ / هاوپشتی.
بۆ ڕای یەکەم پرسیارێک بکەین: ئایا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ستەمی میلی کۆتایی نەهاتووەو دەسەڵات بەدەست ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردەکانەوەیە؟ دەی باشە کاتێ سەرەڕای ئەوەی مووچە بە مامۆستایان و فەرمانبەران نادەن، و ئەو خەڵکە کرێکار و هەژارە بۆ داوای مافەکانییان خۆپیشاندانی مەدەنی دەکەن، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە چی بەو خەڵکە دەوترێ؟ پێیان ناگوترێ(ڤایرۆس و میوانی ڕەزاگران)، و ئاسایشیان تێبەرنادەن و سەرکوتیان دەکەن.
بەڕای سۆسیالیستەکان دەسەڵاتداران(ناسیۆنالیستی:عەرەبی، تورکی، فارسی، کوردی) یان (سیکولاریستی یان ئایینی)بن، ئەو ڕەواڵەتە جیاوازانە ڕۆڵی سەرەکیان نییە، چونکە کاکڵەی دەسەڵات کە دەسەڵاتی چینی بۆرژوازییە گرنگە، نەک قسەی پڕوپووچی چەپی نوێ دەربارەی شوناسی جیاوازی ئەحزابەکانی بۆرژوازی.
(سیستەمێکی ئازاد و سکولاری نەقەومی و نەدینی) ئەم دەر‌بڕینه باوه لای کۆمۆنیزمی بۆرژوازی، بەتایبه‌تی له نێو نیقاشه‌کانیان، به‌کارییان ده‌هێنا بۆ وه‌سفی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که نیازه پێک‌بێت دوای ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستاندا. “ده‌وڵه‌تێکی نەقه‌ومی و نەدیینی”ئه‌م ده‌ربڕینه لەکوێوه خوازراوه؟.
هه‌ڵبه‌ته لەده‌زگای فکری مارکسیدا ده‌ربڕینێکی وا بۆ وه‌سفی ده‌وڵه‌ت بەکار نا‌یه‌ت، چونکه لای مارکسیزم هه‌ویه‌تی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌خرێت، نه‌ک ڕواڵه‌تی ئیدۆلۆژی و ده‌ستوری ده‌وڵه‌ت. واته مارکسیزم بۆ وه‌سفی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی گه‌ر دیموکراتی بوو، ده‌ڵێ:ده‌وڵه‌تی دیموکراتی بۆرژوازی، و گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که فاشی بوو، ده‌ڵێ: ده‌وڵه‌تی فاشی بۆرژوازی. جۆری یه‌که‌م له ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی لە‌ناو مه‌کته‌به‌کانی زانستی سیاسی بۆرژوازی به”ده‌وڵه‌تی یاسا یان ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی” ناوی ده‌برێت.
بۆچی هێنده له‌م ناو‌و مانای چمکانه وورده‌کاری ده‌که‌م؟!. چونکه من وام ده‌زانی ئه‌وه ته‌نها “گۆڕان”ه، که بۆ سه‌ر لێشێواندن چمکه‌کان وه‌ک خۆیان ناڵێ، واته له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێ ئێمه ده‌وڵه‌تی دیموکراتی بۆرژوازی ئامانجمانە، ده‌یان گووت ئێمه:”ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌زگاکانمان”ده‌وێت، به‌ڵام گۆڕان ئیدعای کۆمۆنیستی بوون ناکات، که‌واته ئاساییه گه‌ر دەر‌بڕینی دووه‌م بۆ وه‌سفی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی به‌کار بهێنێ، به‌ڵام کۆمۆنیزمی به‌ناو کرێکاری بۆچی په‌نا بۆ وه‌سف و ناوی ڕواڵه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌بات؟.
کۆمۆنیزمی نا‌کرێکاری نایه‌وێ بڵێ: ئێمه ده‌وڵه‌تی دیموکراتی بۆرژوازی یان ده‌وڵه‌تی یاسا و هاووڵاتی دیموکراتی بۆرژوازی داده‌مه‌زرێنین، تا خه‌ڵکی سه‌رنجیان نه‌چێته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی چینایه‌تی بۆرژوازی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که ئێستا حکککه به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشێ، دوای ۲۰ ساڵ له جاردان بۆ ڕماندنی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی، ئەمەش جۆرێکە لە فریودان و چاوبەست لە سیاسەتدا.
گرنگتر له‌وه‌سف و ناوی ده‌وڵه‌ت، ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ده‌وڵه‌ته”نەقه‌ومی و نەدیینی”یه‌ی حکککه چی ده‌گه‌ێنێ؟ ئایا له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری وه‌حشیدا، له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا، له کاتی جه‌نگ و فه‌وزای به‌رده‌وامدا، چینی بۆرژوازی و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی، کە ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌ی پۆناپارتی مافیا ئاسان، ئایا ئەوانە چ جۆره ده‌وڵه‌تێک داده‌مه‌زرێنن؟ ئایا ده‌وڵه‌تی( نەقه‌ومی و نەدیینی به‌پێی دەر‌بڕینه‌که‌ی حکککه، و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاووڵاتیبوون به‌پێی ده‌ڕبرینه‌که‌ی گۆڕان، و ده‌وڵه‌تی دیموکراتی بۆرژوازی به‌پێی ده‌ربڕینی مارکسی)، قابلی قبووڵه لای ئه‌حزابی بۆرژوازی، که هه‌موویان ئه‌حزابی فاشین یان نیمچه فاشیێکن؟!. وە ئایا کاری سۆسیالیستەکان و ئامانجیان ئەوەیە دەوڵەتی(دیموکراتی/ دەوڵەتی یاسا و دەزگاکانی بۆرژوازی)دامەزرێنن؟!.
بەڕاستی ئەحزابی کۆمۆنیستی ساڵانێکە هیچ ئامانجی دامەزراندنی کۆمەڵگەی سۆسیالیستیان نەبووە، بەڵکو چەپی کۆن کۆمەڵگە و سەرمایەداری دەوڵەتی، و چەپی نوێ دەوڵەتی یاسا و کۆمەڵگەی دیموکراتی بۆرژوازی، ئامانجیان بووە.
بۆ ڕای دووەم: دوای جەنگی جیهانی دووەم زیاد لە سەد وڵات سەربەخۆ بوون و ڕزگاریان بوو لە دەسەڵاتی ئیمپریالیسم و ستەمی میلی کۆتایی هات، و بیانوی ژێردەستەیی و نەبوونی سەروەری و سەربەخۆی نیشتمان نەما بەدەست چینی بۆرژوازی و ئەحزابەکانیەوە. ئایا ئەوە نزیکەی زیاد لە حەفتا ساڵە دوای کۆتایی هاتنی ئیمپریالیسمی کلاسیکی، چینی کرێکارانی کام وڵات لە(ئاسیا، ئەفەریکا و ئەمەریکای لاتین)هۆشیاربۆتەوەو یەکگرتووە؟!. ئاخر هاوڕێ ئاسۆ بۆرژوازی پەکی دەکەوێت لە بیانوگرتن بۆ سەرکوت؟!.
بەڕاستی ڕاکەی”هیگل”دروستە:(زۆربەی مرۆڤایەتی سوود لە مێژوو وەرناگرن). ئاخر سۆسیالیستەکان لەم خولەدا باس لە دڕندەیی(بەربەریسمی)سەرمایەداری دەکەن، باس لە بوونی قەیرانی ئابووری لە ستروکتوری سەرمایەداری دەکەن، ئیدی هیچ ریفۆرم و بانگەواز و بەڵێنێکی ئەحزاب و سەرکردەی بۆرژوازەکان نابێ فریومان بدات، بەڵام بەڕاستی دەرکەوتووە کە زۆرێک لە خەڵک(سوود لە خوێندنەوەی تیۆر و مێژوو)وەرناگرن.
———————————————————
- دەستگیرکردنی”ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو”وەرچەرخانێکی هەلومەرجی سیاسی مەترسیدارە لە تورکیادا، لەو ڕۆژەوە خۆپیشاندانی مەزنی ئۆپۆزیسیۆن لە شارە سەرەکییەکان بەردەوامە، و ئابووری تورکیا زیانی زۆر گەورەی بەرکەتووە(بەهای لیرە دابەزیوە: یەک دۆلار=٤۰ لیرە، و بۆرسە زیانی گەورەی کردووەو هەڵهاتنی سەرمایە لە وڵاتەکەدا). ئۆردوگان دوو شێوەی لەبەردمدایە بۆ مامەلەکردن لەتەک هەلومەرجەکەدا:
۱/ بەکارهێنانی فروفێڵ بۆ ڕازیکردنی خەڵک بۆ ئەوەی بە شێوازەکەی ئۆردوگان بۆ پاکتاوکردنی”ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو”ڕازی بن. ۲) بەکارهێنانی هێز بۆ ناچارکردنی خەڵک بۆ ئەوەی ملکەچ بن.
ئایا ئۆردوگان و حیزبەکەی سەرکەوتوو دەبن لەم کارەیاندا؟ یان بە پێچەوانەوە(ئیمام ئۆغڵو)دەبێتە پاڵەوانێکی/ئایکۆنێکی/ سیمبولێکی نیشتمانی تورکیا، و دەبێتە مایەی شکستی ئۆردوگان. بەڕاستی هێشتا زووە ئەنجامی ئەم قەیرانە دەرکەوێت.
سەرچاوەکان:
1/Erdoğan’s move against main rival plunges Turkey into crisis –
Ayla Jean Yackley in Istanbul and Andrew England in London/ Published – MAR 20 2025 – financial times. / هەنگاوی ئەردۆغان بەرامبەر ڕکابەری سەرەکی تورکیای خستە ناو قەیرانەوە – ئایلا جان یاکلی لە ئەستەنبوڵ و ئەندرۆ ئینگلتەرا لە لەندەن/ بڵاوکراوەتەوە – MAR 20 2025 – financial times.
۲/ بازاڕەکانی تورکیا لەگەڵ پاکتاوکردنی”ئەکرێم ئیمام ئۆغڵو” نوقمی قەیرانی قووڵبوون -(سەرچاوە: بلومبێرگ)/ ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥. – Turkish Markets Sink Most in World as Erdogan Deepens / Bloomberg