
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانی(هه‌ڵاتنی كچه‌كان).. کاروان حەسەن سلێمان
ژانر : ڕۆمان
نووسەر: گۆران سەباح
ناوەندی بڵاوکەرەوە: کو‌لتوور
ساڵی چاپ: ۲۰۲٥
ژمارەی لاپەڕە: ۲۲٤
ئەدەب ڕەنگدانەوەی کارەسات و ئێش و ژان و نەهامەتییەکانی ژیانە، هەموو ئەو ڕووداوانەی لەناو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کە ڕوودەدەن دەبنە بابەت و کەرەستەی ئەدەبیات، میللەتێکی وەک کورد لەوەتەی هەیە دوچاری دەرد و ئێش و نەهامەتی بووەتەوە، لەیەکەم چیڕۆکی کوردییەوە کە (لەخەوما)ی نوسەر(جەمیل سائیب)ـە، یان یەکەم ڕۆمانی کوردی (شڤانێ کورد)ی عەرەبی شەمۆ، ئێش و ژان و تاوان و کارەساتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەکان ڕەنگیان داوەتەوە و بوونەتە کەرەستەی خاوی ئەو چیڕۆک و ڕۆمانانە، لە ڕۆمانی(هەڵاتنی کچەکان)یش دا، ناساندن و پیشاندانی تاوانەکانی گرووپە تیرۆریستییە توندڕەوەکان بەتایبەتی (داعش) پەردەی لەسەر هەڵدراوەتەوە و ئەو زوڵم و زۆرداری و تاوانانەی کردوویانە خراونەتە بەرباس. ئەو گرووپە توندڕەو و دوور لەهەموو بەها مرۆییەکان هەموو شت دەکەن لە پێناو مانەوە و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان، کەچی ئەوان هیچ قیەم و دابێکی ئاینی و ئەخلاقییان نییە، وەک لە لاپەڕە (۲۱)ی ڕۆمانەکەدا لە گفتوگۆی نێوان(دڵکێش و باتیا)دا هاتووە:(ئەوانە ئایین دەفرۆشن و دەسەڵاتی پێدەکڕن، بێ خوا و بێ ئەخلاق و بێ شەڕەفن)
ڕۆمانی “هەڵاتنی کچەکان” تیشک دەخاتە سەر دۆزێکی هەستیار و جەرگبڕ لە مێژووی هاوچەرخی ناوچەکەدا. ئەم ڕۆمانە بە زمانێکی ڕەوان و کاریگەر، چیرۆکی ئەو کچە کورد و جوله‌كه و عەرەبانە دەگێڕێتەوە کە لەژێر دەستی داعش و گرووپە توندڕەوەکانی تردا کەوتوونەتە بەر دڕندەترین شێوازی توندوتیژی و چەوساندنەوە.
نووسەر لەم بەرهەمەدا بە وێناکردنی وردەکارییەکان، پەردە لەسەر ئەو تاوانە قێزەونانە هەڵدەماڵێت کە بەرامبەر بە ژنان و منداڵان ئەنجام دراوە. هاوکات، ڕۆمانەکە دەرخەری ئازایەتی و خۆڕاگری ئەو کچانەیە کە سەرەڕای هەموو سەختی و مەترسییەکان، بڕیاری هەڵاتن و خۆدەربازکردن دەدەن
ڕۆمانی “هەڵاتنی کچەکان” تەنها چیرۆکی ئازار و چەوساندنەوە نییە، بەڵکو بەڵگەنامەیەکی ئەدەبییە بۆ مرۆڤدۆستی، ئازایەتی و بەرگری لە بەرامبەر توندوتیژی. گۆران سەباح توانیویەتی لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە، دەنگی ئەو قوربانیانە بگەیەنێتە جیهان و ئاگاداری لەسەر کارەساتی تاوانەکانی داعش زیاد بکات.
ئەم ڕۆمانە بە تێکەڵکردنی ڕاستی و جوانی ئەدەبی، خوێنەر بەرەو بیرکردنەوەی قووڵ لەسەر مافەکانی مرۆڤ و گرنگی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ بەتایبەت لە کاتی شەڕ و ململانێدا دەبات.
هەڵاتنی کچەکان تەنها هەڵاتن نییە لەو زیندانەی ڕووداوێکی سیاسی و توندڕەوی کۆمەڵێک چەکداری ناحاڵی لە ئایین و تیرۆریست ئەوانی خستبووە ناوی، بەڵکوو هەڵاتنە لە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و باوک سالاری و کۆمەڵێک کۆت و بەندی کۆمەڵایەتی
وەک لە لاپەڕە(60)دا باوکی دڵکێش بەدڵکێش دەڵێ:(دایمە شەرمەزارم دەکەی، مۆنی مۆن چاوت حیزە، ڕۆژەک دێ ئەو عائیلەی سەرشۆڕ دەکەی، شەڕەفمان دەبەی) لێره‌دا دڵكێش بێ گوناحه و هیچ تاوانی نییه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه و ڕه‌گه‌زی مێیه، بووه‌ته قوربانی لای هه‌ندێك تێنه‌گه‌یشتوو له ئایین و كۆنه په‌رست و بیرته‌سك.
کارەکتەری سەرەکی لەو ڕۆمانەدا کە (دڵکێش و باتیا)ن، کە هەردووکیان هاوسەنگانە لەڕووداوەکاندا ڕۆڵیان هەیە و هەموو ڕووداوەکان پەیوەندییان بە ژیانی ئەوانەوە هەیە، لەپاڵ ئەوەشدا چیڕۆکی تر هەن و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لەڕۆمانەکەدا، ئەم ڕۆمانە لەسەر ڕێبازی ڕیالیزمی ڕەخنەگرانە نوسراوە و ڕەخنە لەهەموو ئەو داب و نەریت و خووە دواکەوتوانە دەگرێ کە خێل و کۆمەڵگە دەیخەنە بەردەستی تاکەکان و بەتایبەتیش ڕەگەزی مێ، کە چۆن بژیت و چی بکات و چی نەکات. توانج و پلاریش لە هەموو ئەو ناشیرینیانەی ژیان دەدات کە کۆمەڵگە دایهێناون و ژیانی تاکەکانی پێ سنوردار کردووە.
ڕۆمانەکە لە سێ بەشی سه‌ره‌كی پێکهاتووە: (کامپ ، پێش کامپەکە، دوای کامپەکە)شەڕێ نێوان بەرەی گوفەک و مرۆڤایەتییە،بەرەی گوفەک ئیشیان(شەڕ، کوشتن، بڕین، ئەتک کردن، تێرکردنی شەهوەتیان، پارە ، کڕین و فرۆشتن بە مرۆڤ، هتد…. ) بەناوی ئایین و لەژێر پەردەی ئاییندا مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه ژێر هه‌یمه‌نه‌ی توندڕه‌وی و كوشتن و بڕینه‌وه.
ئامانجی گشتی و په‌یامی ڕۆمانه‌كه ئه‌وه‌یه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و توندڕه‌وی هه‌رچه‌نده زۆریش بێت و به‌هێزبن له كۆتاییدا ده‌كه‌وێت، وه‌ك به‌ره‌ی گوفه‌ك كه له‌و ڕۆمانه‌دا پانتاییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ڵام له‌دواجاردا به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌كه‌وێ و سه‌ركه‌وتن بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كگر و یه‌كگرتووبن.
ده‌ستخۆشی بۆ نووسه‌ر و ڕۆماننوس گۆران سه‌باح كه ئه‌م ڕۆمانه‌ی خسته نێو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.
له كۆتاییدا چه‌ند ڕسته‌یه‌كی جوان و سه‌رنج ڕاكێش لە نێو ڕۆمانەکە ده‌كه‌مه دیاری بۆ ئێوه‌ی ئازیز.
۱ـ ئێمە لەجەنگدا دژی دوژمن ناجەنگین، دژی ترس دەجەنگین. ل ۲۳
۲ـ نابێ قه‌ت لۆمه‌ی دڕنده بكه‌ین، چونكه مرۆڤ گه‌لێك له دڕندە خراتره. ل ۹۷
۳ـ مردن غه‌دداره لۆ خۆشه‌ویستانت، به‌س شته‌كی گه‌له‌ك باشه لۆ وانه‌ی سه‌رئێشه‌ن
له ژیانت. ل ۱۰٥
٤ـ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ چێژوه‌رگرتن له‌شه‌ڕ له‌دایك ده‌بن. ل ۱۰٦
٥ـ كه‌سی ئازا له شكستیش ناترسێت. ل ۱۱۳
✍️ کاروان حەسەن سلێمان.