Skip to Content

کتێب\ کوردستان و خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی.. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: گۆران عەبدوڵڵا

کتێب\ کوردستان و خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی.. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: گۆران عەبدوڵڵا

Closed
by حوزه‌یران 1, 2025 Books, General

(ئەم کتێبە لە نێوان بزووتنەوەی سۆشیالیستیی نێودەوڵەتی و چەندین رەوت و گرووپی سیاسیی دیکەدا دیالۆگێکی قووڵ و هەمەلایەنە کراوە سەبارەت بە مافەکانی کورد، ئازادی نەتەوەیی و رۆڵی شۆڕشگێڕیی سۆشیالیستی لەم خەباتەدا پێشکەش دەکات…)

بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن..

mm

نووسەر و رۆژنامەنووس نەوزاد مدحت ناسراو بە (گۆران عەبدوڵڵا) لە شاری کەرکوک لە دایک بووە خوێندنی لە( ئامادەیی ثورە) تەواو کردووە، دوواتر لە پەیمانگای هونەری موسڵ بەشی موحاسەبە وەرگیراوە. بەهۆکاری نەچوونە جەیشی شەعبی لە دووا قۆناغ فەسڵکرا. وەک کەسێکی سیاسی و ناڕازی درێژەی بە کاری سیاسی خۆی دا، لە پاش ڕاپەڕین لە شاری هەولێر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی بێکاران و ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی( دەنگی بێکاران) بووە تا ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٥. لە ١٩٩٦ ەوە نیشتە جێی وڵاتی کەنەدایە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ وە ماڵپەڕی دەنگەکانی(www.dengekan.com) وەک رۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی رۆژانە دامەزراندووە وە تا ئێستاش بەردەوامە. لە ٢٠٠٥ بەشی وێب پەیج دیزاینی لە (Durham computer & Business college) تەواوکردووە.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress