
كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌سه‌رتاك وكۆمه‌ڵگە به‌گشتی.. کارزان عزیز عەبدولرەحمان
ڕاگه‌یاندن چیه :ڕاگه‌یاندن بریتیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ڕست و دروست به‌ئامانجی هۆشیاركردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كانه ده‌وروبه‌ریان . ڕگه‌یاندن به‌گشتی دوو ڕۆڵ وئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌نێوان هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، یه‌كه‌م ڕۆڵی هۆشیاركردنه‌وه و ڕۆشنبیركردنی تاك ئامانج لێی بنیاتنانی تاك و دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار و ته‌ندروسته ، دووهه‌مین ڕۆڵی هه‌ڵخه‌ڵتاندنی تاك و چه‌واشه‌كاری ڕاگشتی وه ئامانج لێی له‌ناوچوونی تاك و داڕمانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناته‌ندروست ، لێره‌وه تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و دوو جیاوازیه‌ی ته‌ندرست و ناته‌ندروستیه‌ی ڕگه‌یاندن.
ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست بریتیه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی كه‌په‌نجه‌ده‌خاته‌سه‌ر تێكڕایی گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا ، وه به‌دواداچوون بۆگیرگرفته‌كان ده‌كات كه به‌رۆكی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێت له‌نێویشیانه‌وه سێكته‌ره‌كانی حكومڕانی و كۆی گشتی سیسته‌مه‌كانی كارگێڕی وڵات ، هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و زۆربوونی كێشه‌و گیر‌و گرفت و تاوانه‌كان ده‌خاته‌ڕوو بۆلایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ، دواتر هه‌رله ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه چاره‌سه‌ریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندیداره به په‌له به‌ده‌م كێشه‌كان بچن و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ تێكڕای كێشه‌كان بدۆزنه‌وه و دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن ، بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌و گرفت و تاوانه‌كان به كورتی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست ده‌بێت ده‌رمان بێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست وڵات به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بات له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ، وه‌هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست هه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست .
ڕاگه‌یاندنی ناته‌ندروست ڕێك پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست ، هه‌میشه‌ده‌یه‌وێت كێشه بۆ كۆمه‌ڵگا و سیسه‌می گشتی حكومڕانی دروست بكات ، بگره له دروستكردنی پڕوپاگه‌نده و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌ر گه‌رمكردنی تاك به شتی لاوه‌كی و بێ سوود بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی وه چه‌واشه‌كردنی ڕایگشتی ، ڕاگه‌یاندنی ناته‌ندروست هه‌میشه ده‌گه‌ڕێت بۆ كه‌م و كورتییه‌كان و خاڵه لاوازه‌كان، دواتر زه‌قكردنه‌وه و گه‌وره‌كردن زیاتر له قه‌باره‌ی خۆی نیشانده‌دات ، بۆ ئه‌وه‌ی تاك و ڕایگشتی به‌لاڕێداببات ، به‌كورتیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناته‌ندروست نه‌خۆشییه بۆ كۆمه‌ڵگا ، ڕێگره له به‌ره‌و پێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات له‌گشت سێكته‌ره‌كان . هه‌روه‌كو جۆزیف گۆبلز به‌رپرسی پڕوپاگه‌نده‌ی نازیه‌كان كه‌ده‌ڵێ ڕاگه‌یاندنێكی بێ وژدانم پێ بده ، میله‌تێكی ناوشیاریت پێ ده‌ده‌م . وه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند ، وه ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروست یه‌كسانه به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی ناته‌ندروست و هه‌ژار .
كاتێك میدیا وه‌كو زانستێكی نوێ له‌كۆتای سه‌ده‌ی 18 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 سه‌ری هه‌ڵدا، تێۆره میدیاییه‌كان وایان له‌قه‌ڵه‌مده‌دا كه‌هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌وری كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕاگشتی هه‌یه و ڕاو بۆچوونه زانستییه‌كانیش باسی ئه‌م تیۆره و ئاڕاسته‌میدیاییانه‌یان ده‌كرد ، یه‌كه‌م تیۆری ڕۆژنامه‌گه‌ری زانای كۆمه‌ڵناسی ئه‌مه‌ریكایی هارۆڵد دویت لاسویل ئه‌نجامیدا ، ئه‌ویش توێژینه‌وه له‌سه‌رجه‌ماوه‌رو كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌میانه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ساڵی 1914 ز بوو ، پاساو بۆ هێزی كاریگه‌ری هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنیان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕایه‌وه كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكایی له‌و ژینگه گوندنیشینیه‌ی كه‌تیایدا ده‌ژیاهاته ده‌رێ و كاتێك باهۆزی گۆڕانكاری هه‌ڵكردگه‌لی ئه‌مه‌ریكا ڕووی له شاره‌كان كرد و ده‌ستكرد به‌كاركردن و له گونده‌نیشینان وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابڕاوخۆی و عه‌قڵی خۆی ڕاده‌ستی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد، چونكه میدیا هۆیه‌ك بوو بۆ په‌خشكردنی هه‌واڵ به‌ڵام كاری ڕاگه‌یاندن نه‌ك ته‌نها په‌خشكردنی هه‌واڵ بوو ، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره‌كانیشیان هه‌بوو .. مه‌زنترین بڕیار كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بووبێت، ئه‌وه بوو كه‌جه‌ماوه‌ری ئه‌مریكی ڕازینه‌بوو به‌وه‌ی كه‌سوپای ئه‌مریكا به‌شداری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بكات و بخرێته نێو جه‌نگێكی ماڵ وێرانكه‌ره‌وه ،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان په‌رده‌یان له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده ودرۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان لادا و ڕووداوه‌كانیان بۆ جه‌ماوه‌ر ڕوونكرده‌وه ! ئه‌وا نه‌ك هه‌رته‌نها جه‌نگیان قبووڵكرد، به‌ڵكوبه سه‌دان هه‌زار ئه‌مریكایی خۆبه‌خشانه چوونه ڕیزی سوپاوه و بوون به سه‌رباز .
له ئێستادا میدیای ئه‌مریكا له گرنگیدا به دیمه‌نه‌كان و كایگه‌ریان له‌سه‌رجه‌ماوه‌ر ، ڕكابه‌ری ڕاگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌جیهانی ده‌كات ، بۆنموونه ڕووداوه‌كه‌ی 11 سپته‌مبه‌رو جه‌نگی ئه‌ڤغانستان و ئێراق. تاچه‌ند میدیا بۆته پرد له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا ؟ پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌م داكه‌وته واقعه بزانین كه ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبووه بۆ ڕاگه‌یاندنی فره‌یی ، ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا هیچ كامێكیان توانیویانه هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه دروسته بن كه‌میدیاوه‌كو ئه‌مانه‌ت له خۆی بگرێت و ڕه‌چاوی بكات ؟ یان ئایا میدیا ئازادمان هه‌یه ؟ هه‌موویان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ، ئه‌ویش چه‌واشه‌كاری جه‌ماوه‌ره ، هه‌ریه‌كه‌یان به‌و ئامانجه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تیادا ده‌بینێته‌وه ، چاك بۆ خۆی ده‌بیژێت و خراپیش بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێژێت.
میدیای ئازادیش بێجگه له‌ناوه‌كه‌ی ئه‌وا هیچی دیكه ئازاد نیه، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی دروستكردنی بێ متمانه‌یی و جه‌ماوه‌ریان تووشی سه‌رسوڕمانكردووه، نازانێ بڕوابه‌كێ و به‌كامیان بكات، بۆیه میدیا نه‌ك نه‌بۆته پرد له نێوان ده‌سوڵات و خه‌ڵك ، به‌ڵكو هه‌وڵیداوه درزه‌كان فراوانتربكات و برینه‌كان قووڵتر بكات و له‌چاره‌سه‌ر دووریان بخاته‌وه . بێگومان دوا ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 به‌دواوه كه‌شێكی ئازاد بۆگشت لایه‌ك هاتۆته ئاراوه، به‌تایبه‌ت بۆ میدیا ، به‌ڵام میدیا نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا ببێته ناوبژیوانێكی دادپه‌روه‌ر . میدیای كوردی نه‌یتوانیوه له‌ئاڕسته‌كردنی جه‌ماوه‌ردا ئه‌و میدیایه‌ی ئه‌مریكا بێت كه‌له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و 11 سپته‌مبه‌ردا كاریگه‌رییان هه‌بووه.
میدیای كوردی نه‌یتوانیوه به مشێوه‌یه هانی جه‌ماوه‌ر و تاكی كورد بدات تا ببێته خۆبه‌خش بۆ ڕزگاركردنی ناوچه دابڕاوه‌كان و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نشتمانی لای تاكی كوردی بورووژێنێت و ده‌سه‌ڵات ملكه‌چی دادپه‌روه‌ری بكات، نه‌هاتووه ئیش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌بكات كه‌به‌رپرسن و له ده‌سه‌ڵاتدان ، تاوه‌كو ڕامیانبكات و زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه یان به‌گوێدا بزرنگێنێته‌وه ، به‌چاك بڵێ چاك و به بڤه‌بڵێ بڤه . نه‌هاتووه ئه‌رك و مافی هه‌ریه‌ك له‌تاكی ده‌سه‌ڵات و تاكی كۆمه‌ڵ ڕوونبكاته‌وه وئاڕاسته‌یان بكات، ڕاگه‌یاندن ته‌نهاكاری نیشاندانی شته‌ناشرینه‌كان و خاڵیكردنه‌وه‌ی شته‌باشه‌كان نیه، به‌ڵكوئه‌ركی ڕاگه‌یاندن زۆر له‌وه قورستره كه‌تێیگه‌یشتوون ! چونكه به‌رپرسه‌له‌ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه .