هه‌ڵبژاردن وه‌رزی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن … نه‌جم محه‌مه‌د
دیسان وه‌رزی هه‌ڵبژاردن هاتهوهوگاڵتهجاڕی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرده‌وه دیسان وه‌رزی ڕشتنی ژه‌هری فریودان دیسان وه‌رزی پیسكردنی ژینگه بهپهڕۆبڵاوكراوهكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیسان پیسكردنی ژینگه‌ی چاو ژینگه‌ی گوێ ژینگه‌ی هه‌وا دیسان وه‌رزی شه‌ڕه‌جوێن و شه‌ڕه‌په‌ڕۆو بێڕێزیكردن وسوكایه‌تی وشكاندنی شكۆی ئینسان دیسان وه‌رزی هاتنه ناوبازاڕی به‌ناو سهركردهوبهرپرس وكاندیدهكان وكۆمه‌ڵایه‌تی بوون وقسهخۆشبوونیان دیسان وه‌رزی ڕاخستنی په‌ڕۆی سواڵكرنی ده‌نگ له‌نێو بازاڕوشهقام ودوكان وكوچهو كۆڵان وماڵان دیسان ته‌قه‌دان له‌ده‌رگای ماڵان بۆسواڵی ده‌نگدان دیسان وه‌رزی گه‌ڕان دێ به‌دێ شاربه‌شار دیسان وه‌رزی هه‌ڵبژاردن وه‌رزی درۆی گهورهوبهڵێنی قهبهوهرزی فریودانی خه‌ڵكی وه‌رزی به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی خه‌یاڵی كه‌یه‌ك سه‌ده دووره له‌واقیعه‌وه دیسان وه‌رزی دروستكردنی هیواو ئومێدی ساخته له‌دڵ وده‌رونی خه‌ڵكی دا وه‌رزی خوڵقاندنی به‌هه‌شتێك له‌خه‌ونی خه‌ڵكیدا لهسهرگڕی دۆزه‌خی ژیانی پڕنههامهتیان .
دیسان وه‌رزی گاڵته‌كردن به‌هه‌ست ومهشاعیرو به‌هاو شكۆی خه‌ڵكی ویاری كردن به چاره‌نووسیان دیسان فریودانی خه‌ڵكی به‌دروشمی گۆڕانكاری و چاكسازی ودادپه‌روه‌ری وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وئازادی ویه‌كسانی و مافی مرۆڤ ومافی مناڵان وژنان وخاوه‌ن پێداویستی تلیبهتی وپاراستنی ژینگه‌و سه‌وزكردنی شاروقووتی خه‌ڵكی وگرنگیدان به‌كه‌س وكاری شه‌هیدان وخانه‌نشینان وپێشمه‌رگه دیسان وه‌رزی هه‌ڵبژاردن وه‌رزی وه‌ك كارتی ده‌نگدان وفریودان به‌كارهێنانی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال ووه‌رزی به‌كارهێنانی دۆسیه‌ی كه‌ركوك وناوچهدابڕێنراوهكان وه‌رزی یاریكردن به موعانات وڕه‌نجی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش وه‌رزی به‌كارهێنانی ناوی خانوه قوڕه‌كان وگه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان خه‌ڵكینه هوشیاربن په‌رله‌مان وهه‌ڵبژاردن وكاندیدو نوێنه‌ره‌كانی هیچ له‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی ناگۆڕێت به‌ره‌و ژییانێكی باشتر‌و شیاوتربهڵكو ژیان وگوزه‌رانتان خراپ وسهختردهكات ئه‌وه‌ی ژیانی ده‌گۆڕێت وباشتر ده‌بێت ته‌نیا كاندید‌و نوێنهرهكانن كه‌دوای هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك پاشا ده‌ژین ده‌بنه خاوه‌نی مووچه‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵی ده‌بنه خاوه‌نی خانوو وشوقهو نه‌سریه‌و حیمایه وسهیارهو باخ وكۆمپانیا ونهلهئاویان كه‌م ده‌بێت نهلهنان نهلهكارهبا نهلهكارنهله پاره ئه‌وی له‌م پرۆسه‌دا زه‌ره‌رده‌كات وژیانێكی پڕ مه‌ینه‌تی به‌نسیب ده‌بێ ته‌نها خه‌ڵكی كرێكار‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش ودهستهنگه .
هه‌ربۆیه داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كهفریووی ئه‌م شانۆگه‌ری وگاڵتهجاڕیهی ناویان ناوه هه‌ڵبژاردن نه‌خۆن 27ساڵه له‌كوردستان و15 ساڵه له‌عێراق ئه‌م شانۆگه‌ریه گاڵته‌جاڕیه نمایش ده‌كرێ وئه‌نجام ده‌درێ كه جگهلهدهسهڵاتداران و حیزبه‌كان و په‌رله‌مانتاران زیاتر كه‌سی ترلێ ی سوود مه‌ند نه‌بووه خه‌ڵكی كوردستان په‌رله‌مان كلینك ونهخۆشخانهنیه تانهشتهرگهری نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی تیادا بكرێت تا حه‌بی نه‌هێشتنی برسێتی وشروبی نه‌هێشتنی نه‌داری وهه‌ژاری وده‌رزی خۆشگوزه‌رانی وخزمه‌تگوزاری وه‌ك عیلاج بدرێته خه‌ڵكی په‌رله‌مان ده‌ستگایه‌كی تری سه‌ركوتكردن و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی ومافه‌كانی خه‌ڵكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران وحیزبهكانهوهههربۆیه حیزبه‌كان بهكۆن وتازهكانیانهوه هه‌رهه‌موویان شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات وكورسی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك شه‌ڕی خۆشگوزه‌رانی وخزمه‌تگوزاری بۆئێوه ئه‌وان شه‌ڕی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك شه‌ڕی خه‌ڵكی وله‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات وكورسی وپلهرژهوهندیهكانیاندا ئێوه ده‌كه‌نه پردوپهیژهو كارت وقوربانی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن شه‌رعیه‌تدانه به‌ده‌سه‌ڵاتداران وحیزبه‌كان كه‌ئێوه برسی وبێ ماف و سه‌ركوت ده‌كه‌ن ده‌نگدان واته درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شوم ودزێوی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان به‌سه‌رخۆتان وژیان وگوزه‌رانی خۆتان و ماڵ و منداڵ و نه‌وه‌كانتان هوشیاربن به‌شداری هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن وده‌نگ مه‌ده‌ن وبایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن .
بهوحیكایهتهكۆنانه مه‌خه‌ڵه‌تێن كه‌حیزبه‌كان 27ساڵه له‌كوردستان و15ساڵه له‌عێراق به‌رده‌وام بۆفریودانتان ده‌یگێرنه‌وه به‌وقسانه مه‌خه‌ڵه‌تێن كه‌ده‌ڵێن ده‌م وچاوه‌كان ده‌گۆڕین ئاگاداربن ئه‌قڵیت و كلووتورو بیركردنه‌وه ی هه‌موو ده‌موو چاوه كۆن و نوێكانی سیاسیه‌كانی كوردستان وعێراق وه‌ك یه‌ك وچوونیهكه به‌وقسانه مه‌خه‌ڵه‌تێن كه‌ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌چی بۆده‌نگدان له‌بری تۆ دهنگدهدرێ ساڵه‌های ساڵه ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان له‌بری ئێوه بڕیارده‌ده‌ن له‌بری ئێوه بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م عێراق وكوردستانهدا خاوه‌ن ده‌نگ و بڕیار‌و بیركردنه‌وه نه‌بێ خه‌ڵكیه هوشیاربن بهقسهیهنهخهڵهتێن كه‌ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنێكی جیاوازه له‌وانی ترچارهنوس سازی ویهكلایكهرهوهیه وهاوكێشهكان ده‌گۆڕێ وقسه‌ی تری فریوده‌رانه‌ی له‌م بابه‌ته هه‌رهه‌مووی درۆیه هیچی بچووكترین ئاڵوگۆڕ له‌ژیان وگوزه‌رانی ئێوه‌دا ناكات ئه‌و قسانه بۆخۆیان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ڕاسته وچاره‌نوس سازه نه‌ك بۆ ئێوه كهژیانتان خراپتر ده‌بێ نه‌ك باشتر هوشیاربن به‌م درۆ‌و فریوانه مه‌خه‌ڵه‌تێن ده‌سه‌ڵاتداران وحیزبه‌كان هه‌رهه‌موویان دواجار خاوه‌نی ده‌سه‌ڵا ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شن دونیایه ته‌وافق و مساوه‌مه ده‌كه‌ن دوای هه‌ڵبژاردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا باشترین به‌ڵگه‌و گه‌واهی ڕابووردووو مێژوویانه هوشیاربن سه‌رده‌می حیزب و حیزبی ڕزگاریكهرو مونقیز به‌سه‌رچوو سه‌رده‌می سه‌ركرده‌ی كاریزمی و خاكی وپێشڕهوبهسهرچوسهردهمی لینین وماوو گیڤارا بهسهرچووو ده‌بێت ههرهاولاِتی و تاكێكی ئه‌م كوردستان وعێراق وجیهانه بۆخۆی لینین وماو وگیڤارایهك بێت وئیراده‌ی گه‌وره‌ی ئینسانی خۆی بنوێنێت وچاوه‌ڕوانی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمی وحیزبێكی ڕزگار كه‌ر نه‌بێت كهڕزگاری بكات ده‌بێت خۆی كاریزما‌و ڕزگاركه‌ری خۆی بێت وخه‌ون و خه‌باتی خۆی نه‌به‌ستێته‌وه به‌سه‌ركرده‌و حیزبه‌كانه‌وه كه له‌ئاینده‌دا بۆی به‌دیبهێنن ده‌بێت تهنیاخۆی به‌یه‌ك ڕیزی و یه‌ك ده‌نگی و ڕێكخراوبوون و كۆبوونه‌وه لهدهوور یهكترو فراوانكردنی فشاروناڕهزایهتیهكان خه‌ونه‌كانی خۆی به‌دی بهێنێت ده‌بێت خۆی خۆبهخشانهببێته نوێنه‌ری خۆی له‌كوچه‌و شه‌قام وكۆڵان وشوێنی كاری‌دا نه‌ك خه‌ڵكی حیزبی به‌رژه‌وه‌ندخواز به‌ده‌یان ملیۆن دینار بكاته نوێنه‌ری خۆی له‌په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌بێ خۆبخشانهلهناو خه‌ڵكدابێت له‌كوچه‌و شه‌قام نه‌ك نوێنه‌ری په‌رله‌مان به‌كرێی مانگانه‌ی ده‌یان ملیۆنی وسیارهی ئاخر مۆدێل وله‌شكرێ حیمایه و شوقه وخانوو باخهوهئهمه نوێنه‌ر نیه بهڵكوئهمه ده‌ره‌به‌گی نوێ یه ئێستا له‌ته‌واوی دونیاداسهردهم سه‌رده‌می هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵكه ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندان ومانگرتنهلهپێناو مافه ئینسانیهكانیدا له‌پێناو دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی وخزمهتگوزاریدا دیاره ئه‌م مافانه‌ش به‌خه‌بات وشۆڕش و مانگرتن وخۆپیشاندان وه‌رده‌گیرێت ودهسهندرێت ئه‌م مافانه هه‌رگیز له‌لایه‌ن حوكمه‌ت وده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان ونوێنهرهكا ن وپه‌رله‌مانه‌وه نابه‌خشرێت ونادرێت ئێستا له‌ته‌واوی دونیادا كێشه‌و داواكاری خه‌ڵك ماف و خزمه‌تگوزاری وخۆشگوزهرانیه نه‌ك ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن وپه‌رله‌مان نه‌ك نه‌ته‌وه وڕهگهزو مه‌زهه‌ب و تایفه‌گه‌ری و حیزبایه‌تی وگۆڕینی ده‌م وچاوه‌كان و شه‌ڕو مللملانێ سیاسیه‌كان وهتد هه‌ربۆیه خه‌ڵكی كوردستان وعێراقیش له ئێستادا ده‌بێت بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن وماف و سه‌رتاسه‌ری فراوانهوهبهدهست بهێنن ئه‌مه باشترین ئه‌ڵته‌رناتیڤه نه‌ك هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و ده‌نگدان .