دووڕوویی وه‌ك وه‌همی نوێگه‌ریی … 5 … غەمگین بۆڵی
به‌شی پێنجه‌م
—————-
له‌م چه‌ند ساڵی دواییدا رۆژنامه و گۆڤار هێنده زۆربوون، كه بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان پڕ ببنه‌وه هه‌موو گوتار و بابه‌تێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه. زۆرجاران نووسه‌ران ناچار ده‌كه‌ن بنووسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی نووسینیان تێدا بێت. ئاخر ئه‌وه‌ی گۆڤاری (شیعر)یش درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و ده‌ركه‌وته په‌رته‌وازه‌ی بواری ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردییه. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و گوتارانه‌ی به‌ناوی ڕه‌خنه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و گۆڤاره ده‌ینووسن، كه‌سێكی دیكه بینووسێت بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ستافی ئه‌و گۆڤاره بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌كان لابه‌رن و ته‌نها خۆیان له‌ناویدا بنووسن، خوێنه‌ران تاكوو چی ئاستێك پێشوازی لێ ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌و جۆره گوتارانه ڕووی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانێكی دیكه؟ ئایا مه‌به‌ست چییه له دانانی ئه‌و جۆره گوتارانه له پاڵ نووسین و گوتاری بیرمه‌ندانی جیهانی؟ ئایا ئه‌وه مایه‌ی مه‌زمه‌ستانێكی گاڵته‌جاریی نییه، شاعیرێك به (تڕۆهات ـ تڕۆهاتنووس – كۆڵه‌وار – كۆیله– كۆپیكار- ئه‌حمه‌ق ..هتد).
وه‌سف بكه‌یت و به‌رهه‌مه‌كه‌ت پێ هیچێكی وێرانه بێت، كه‌چی له‌باره‌یه‌وه بنووسیت؟ ئایا كاتێ ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه و دوور له ده‌مارگیریی له‌باره‌ی به‌رهه‌می لاوازه‌وه بیه‌وێت بنووسێت، چی وه‌ك نووسینێكی قووڵبین به ده‌سته‌وه ده‌دات؟ هه‌میشه كاری ڕه‌خنه‌گری جددی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده به‌هێزه‌كانی ده‌ق داده‌مه‌زرێت و ڕه‌خنه‌گری جددی به هۆشیارییه‌كی فره‌ڕه‌هه‌نده‌وه به باڵای فانتازیاكانیدا هه‌ڵده‌زنێت و له‌ناو ئه‌و ده‌قه‌دا زمانی نووسین گه‌شه ده‌كات و خه‌یاڵی زمان درێژ ده‌بێته‌وه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر ده‌قێك هیچ و وێران بێت، ئایا خه‌یاڵی زمانی نووسین چی به‌رهه‌مدێنتێت؟ باشه ئه‌گه‌ر شیعرێك خاڵی بێـت له‌و ڕه‌هه‌ندانه، تۆ وه‌ك (ڕه‌خنه‌گر) چی تێدا ده‌دۆزیته‌وه كه شیاوی نووسین بێت؟ بۆیه بنووس چونكه بڕیاری داوه به میتۆدی خراپه بنووسێت، نووسیه‌تی: ” ساده‌یی ئه‌م وشانه‌ی غه‌مگین بۆڵی به جۆرێكه، ناكرێت ناوی شیعریان لێ بنرێت” (16).
ئایا شیعرێك به نووسینێكی شیاو نه‌زانین، ده‌كرێت نووسینێكی شیاوی له‌سه‌ر بنووسین؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر شیعر نییه بۆچی گوتارێكی شیعریی له‌باره‌یه‌وه ده‌نووسیت؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه تۆ به‌ده‌می خۆت بڵێیت: ئه‌و ئه‌وه شیعر نییه و ئه‌و به‌رهه‌مه هیچ نییه، كه‌چی گوتارێكی چه‌ندان لاپه‌ڕه‌یی له‌باره‌یه‌وه بنووسیت؟ ئایا ئه‌وه دووڕوویی ناو نووسین نییه؟ دووڕوویی ناو نووسین له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كاتێك نووسه‌ر خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی قووڵی مه‌عریفی نه‌بێت، یان به‌مانایه‌كی دیكه ئه‌و نووسه‌ره خاوه‌ن چه‌قێكی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌سه‌ن نه‌بێت.
ئه‌و جۆره بنووسانه به‌رده‌وام دژی خۆیان ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌درێژایی میژووی ئیشكردنیان خه‌ریكی خۆ ته‌ریقكردنه‌وه‌ن. ئه‌گه‌رچی نموونه‌كان زۆرن، وه‌لێ ئێمه ئه‌و نموونانه‌مان هه‌ڵبژاردووه كه ده‌كه‌ونه ناو فه‌زای ئه‌و نووسینه‌وه.
لێره‌دا بابزانین ئارام سه‌دیق چۆن دژی خۆی قسه‌ده‌كاته‌وه و بێئاگاییانه دژی خۆی قسه ده‌كاته‌وه.
بنووس له گوتارێكدا به‌ناونیشانی( درۆ و مۆدێرنه له شیعریی حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی گۆران ره‌سوڵ )دا نووسیویه‌تی: “یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له شیعری نه‌وه‌ی نوێ‌دا سه‌رنجم راده‌كێشێت قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و دونیا تازه‌یه‌ی رۆژانه هه‌موان به‌ری ده‌كه‌وین. دونیایه‌ك تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و مرۆڤه‌كان له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئاسانكارییه‌ی ته‌كنه‌لۆژیانی نوێ بۆی ده‌سته‌به‌ركردوون، به‌ڵام هێشتا به ژیان راناگه‌ن. شیعری نه‌وه‌ی نوێ زۆر به باشی گوزارشتی له‌م (دۆخه كردووه) و ده‌كرێت له شاعیرانی ئه‌م نه‌وه‌یه ئاماژه به (داستان به‌رزان، عومه‌ر جه‌لال، پشتیوان عه‌لی، غه‌مگین بۆڵی، به‌شدار سامی، ئاریان ئه‌بوبه‌كر، رێبین ئه‌حمه‌د خدر و گۆران ره‌سوڵ…) چه‌ند شاعیرێكیش تریش بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م شاعیرانه‌ی ناومان هێنان توانیویانه دونیای نوێ له تێكسته‌كانیاندا بتوێننه‌وه و خوێنه‌ر هه‌ست به نوێبوونی تێكسته‌كه بكات.
به جۆرێك شیعر له‌بری ئه‌وه‌ی وێناكردنی دونیایه‌كی خه‌یاڵی بێت و پیشاندان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دونیا خه‌یاڵیه‌ی نێو شیعری كلاسیك بێت. شیعری نه‌وه‌ی نوێ وێناكردنی دونیای نوێیه وه‌كو خۆی. واته ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه شیعری نه‌وه‌ی نوێ كار له خه‌یاڵدا ناكات و ته‌نها واقیع ده‌نوسێته‌وه، نه‌خێر، به‌ڵكو شیعری نوێ كاركردنه له‌نێو خه‌یاڵدا بۆ نووسینه‌وه‌ی واقیع، واقیعێك كه مرۆی نوێ به‌ری ده‌كه‌وێت و ئازاری به‌ده‌سته‌وه ده‌خوات و شیعری نه‌وه‌ی نوێ پیشاندانی ژیانی نوێیه به‌بێ ده‌مامك و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی تاك له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به‌ری ده‌كه‌وێت. هه‌ر بۆیه ده‌بینین زۆرجار موفره‌ده‌كانی دونیای نوێ له شیعره‌كاندا به‌كار ده‌برێن. واته ئه‌گه‌ر شیعری نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بێت بۆ گوزارشت ئه‌وا ناكرێت بڵێین موفره‌ده و دونیابینی تایبه‌ت به خۆی نییه. بوونی موفره‌ده‌ی نوێ و ره‌نگدانه‌وه‌ی دونیابینین و به‌ركه‌وتنی شته‌كان به جۆرێكی تر، هه‌نگاوێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی نوێی شیعریی”(17).
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یش په‌ڕه‌گرافێكه له گوتاری (به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی) كه ئه‌مجاره نه‌ك منی پێ شاعیرێكی نوێگه‌ر نییه، به‌ڵكوو جارێك پێی شاعیرێكی بیرنه‌كه‌ره‌وه و جارێكیش پێی تڕۆهاتنووس و ناشاعیر و كۆیله و ..هتد”. ترم. “غه‌مگین بۆڵی نموونه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌یه، كه له‌بڕی ئه‌وه‌ی له شیعره‌كانیدا پرسیاری قووڵ و فیكری بخاته‌ڕوو، جۆرێك له كۆمیدیا و قسه‌ی بێمانای به‌رهه‌مهێناوه، كه نه ده‌چێته خانه‌ی شیعره‌وه، نه ده‌چێته خانه‌ی هیچ جۆره ده‌قێكه‌وه، كه بنووسه‌كه‌ی كه‌سێكی بیركه‌ره‌وه بێت، به‌ڵكو ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، كه بنووسه‌كه‌ی ته‌نیا هه‌ڵڕشتنی وشه ده‌زانێت” (18).
به‌راوردكردنی ئه‌و دوو په‌ڕه‌گرافه هێنده ساده‌یه كه هه‌موو جۆره خوێنه‌رێك دركی پێده‌كات. ئه‌و جۆره دووڕووییه‌ی بنووس منی خوێنه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ره‌وه، یه‌كێكیش له‌و ئه‌گه‌رانه ئه‌وه‌یه، ده‌شێت پێشووتر (منی شاعیر) له بازنه‌ی میتۆدی باشه‌ی ئه‌ودا بووبم و ئێستایش (منی شاعیر) له میتۆدی خراپه‌ی ئه‌ودام. هه‌روه‌تریش ئه‌وه ڕێك هه‌قیقه‌تی گوتارنووسانی كوردمان نیشان ده‌دات، كه به‌پێی میزاجی كه‌سیێتی كار له‌سه‌ر ده‌ق ده‌كه‌ن. واته ده‌قی نووسه‌ر گرنگ نییه، به‌ڵكوو نووسه‌ری ده‌ق گرنگه. ئه‌و جۆره هه‌قیقه‌ته پێمان ده‌ڵێت: ( تۆ كه وه‌ك من بیرت ده‌كرده‌وه، شاعیرێكی باش بوویت، به‌ڵام كه وه‌ك من بیرت نه‌كرده‌وه، شاعیرێكی خراپی).
ئایا ئه‌و جۆره نووسینه دووڕووییانه، پێمان ناڵێت بنووسه‌كه‌ی خاوه‌ن چه‌قێكی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌سه‌ن و مه‌عریفه‌یه‌كی قووڵ نییه؟ ئایا هه‌مدیسان نموونه‌ی ئه‌و دوو كۆنتێكسته، پێمان ناڵێت ئه‌وه له فه‌زای گوتاری سیاسی له دایكبووه؟ ئایا فێلكردن له خوێنه‌ران، فێڵكردن نییه له خودی خۆی؟
هه‌ر نووسه‌رێك هه‌وڵی ئه‌وه بدات له ڕێگه‌ی گوتاره‌كانیه‌وه دووڕوویی و فێڵ بنووسێته‌وه، باشترین سزای خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه نه‌یخوێنێته‌وه. چونكه ئه‌مجۆره بنووسانه مادامه‌كینێ دووڕوونه له‌گه‌ڵ خودی خۆیان و چه‌ندان ده‌مامكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌پۆشن، باشتره ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان نیشانی خوێنه‌ر بدرێت. ئایا یه‌ك ڕه‌خنه‌گری دونیا هه‌یه ڕێگه به خۆی بدات له گوتاره‌كانیدا دووڕوویی وه‌كوو وه‌همی نوێگه‌ریی و هه‌قیقه‌ت مانیفێست بكات؟ ئه‌و جۆره بنووسانه‌ی وه‌كوو كاك ئارام سه‌دیق تووشی وه‌همی فه‌یسبووك و سه‌رشاشه بوونه، هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك پاڵه‌وانێك ده‌ركه‌ون، وه‌لێ بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه هه‌میشه وه‌ك پاڵه‌وانێكی ده‌مامكدار خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، چۆن دونیای ته‌كنه‌لۆژی پڕه له ماسكی درۆزنانه. بۆیه بێئاگاییانه دیسان به نووسینێكی خۆی دژی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌نووسێت: ” زه‌مینه‌ی درۆكردن له دونیای تازه‌دا ئاسان بووه، به جۆرێك هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌كانه‌وه تا تۆڕه‌كانی میدیایی، هۆكارن بۆ په‌خشكردنی درۆ و گۆڕینی سیمای مرۆڤه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی درۆ و له پاڵیشیدا شاردنه‌وه و كه‌نارخستنی هه‌قیقه‌ت” (19).