منداڵ‌و جوانی- هونه‌ر‌و نهێنی له ڕۆمانی هاوڕێ نیگاركێشه‌كه‌م دا
(ئه‌ده‌بی منداڵان جێیه‌ك له‌ناو دنیادا ده‌به‌خشێت به‌منداڵ، له‌ناو منداڵیشدا جێیه‌ك ده‌به‌خشێت به دنیا.) (لیگیا بۆین
(شاخه‌وان سدیق)
————————-
ڕه‌نگه هه‌میشه له ناو دنیای ڕۆشنبیری ئێمه‌دا، ده‌یان‌و سه‌دان جار گوێ بیستی ئه‌وه‌بین كه بۆچی خه‌ڵكی ئێمه ناخوێنێته‌وه؟ یان بۆچی خوێنه‌وه نه‌بوه‌ته به‌شێك له كلتوری ئێمه؟ كه بێشك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت‌و دنیایه‌ك هۆكاری خۆی هه‌یه، كه به‌بڕوای من سه‌ره‌كی ترین هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزانی له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵی‌دا. چونكه پێم وابێت په‌روه‌رده‌كردنی منداڵێك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست دواجار نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا دروست ده‌كات، خوێنه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌وشێوازی په‌روه‌ده‌كردنه ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه. چونكه له‌و قۆناغه‌ی ژیانی تاك له‌م ووڵاته‌دا ته‌ندروست‌و ئاسایی نه‌بووه، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بینین ئێستا ئه‌م لایه‌نی ژیانمان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی تیایه‌و بێشك بوه‌ته گرفتێكی گه‌وره له به‌رده‌م ڕاهاتنمان له سه‌رخوێنه‌وه‌و بووه‌ته هۆی دروست بوونی لاوازی چێژ له كه‌سایه‌تی تاكی ئێمه‌دا. چونكه منداڵان له‌ووڵاتی ئێمه‌دا نه‌ك فێرنه‌كراون‌و نه‌یان توانیوه كتێب‌و ئه‌ده‌بی منداڵان بخوێنه‌وه، زۆربه‌ی زۆریشیان له خوێندن بێبه‌ش بوون‌و شانسی خوێنده‌واربوونیان له ده‌ستداوه، هه‌ر وه‌ك (هیوا قادر) وه‌رگێڕی ئه‌م كاره له پێشه‌كی ئه‌م نۆڤلێته‌دا ده‌ڵێت” منداڵ له ئه‌ده‌بی مۆدێرنی كوردیدا وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی نه‌زان‌و بچكۆله ته‌ماشا كراوه، بونه‌وه‌رێك كه هه‌قی هه‌ڵبژاردنی نیه‌و هه‌میشه‌ش ده‌بێت گوێ ڕایه‌ڵبیت له به‌رده‌م وه‌زع ونه‌سیحه‌تی ئه‌وئه‌ده‌به‌ی كه‌وه‌ك كاریگه‌رییه‌ك كاری كردوه بۆ زوو گه‌وره‌كردنی منداڵان، وه بێگومان وه‌ك ده‌بینین له ئێستادا چۆن ئه‌م هۆكاره گاریگه‌رییه خراپه‌كانی ڕه‌نگی له ئاستی ڕۆشنبیری ئێمه‌دا داوه‌ته‌وه”. ڕه‌نگه به شێكی كه‌ی هۆكاری ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه له دنیایی ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا كه‌متربایه‌خ به ئه‌ده‌بی منداڵان دراوه‌و له‌و بواره‌دا كه‌متر تێكست‌و ده‌ق بۆ دنیای منداڵ نوسراو وه‌رگێڕاوه له ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كانی كه‌وه. بۆیه ده‌بینی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه له قۆناغه‌كانی منداڵی یان مێرد منداڵی‌و نه‌وجوانیدا به‌هۆی كه سێكی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه شانسی ده‌ستكه‌وتنی كتێبیان هه‌بوه‌وه خوێندویانه‌ته‌وه به‌ناچاری ئه‌ده‌بی گه‌وره‌كان بووه‌و هه‌موو كتێبه گشتیه‌كانیان خوێندوه‌ته‌وه. بۆیه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هاوكێشه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌ره‌وه‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان هاوسه‌نگ بكه‌ین‌و كلتوری خوێنه‌وه دروستكه‌ین، ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه لای منداڵان‌و ئاوڕێك له‌م به‌شه‌گرنگه‌ی ناو ئه‌ده‌ب بده‌ینه‌وه كه به ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ناسراوه. چونكه ئه‌ده‌ب له ڕێگای فه‌نتازیاوه زیاتر كار له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و دنیابینی منداڵ ده‌كات‌و زیاتر خه‌یاڵیان فراوانتر ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات له ئاینده‌دا خوێنه‌رێكی جدی‌و پڕچێژی به‌ئاگا دروست بكات، چونكه ئه‌ده‌بی منداڵان خاوه‌ن تایبه‌ت مه‌ندێتی خۆیه‌تی هه‌م له ڕووی جیهانه ساده‌كه‌یانه‌وه هه‌م له ڕووی فراوانی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا تێیدا له ڕێگه‌ی گه‌یاندنی جوانی ئیستاتیكی به‌رامبه‌ر به ژیان‌و دنیابینی ئه‌وه‌ی كه له ناویدا ده‌گوزه‌رێت. هه‌روه‌ك چۆن بێكه‌س له شیعرێكیدا كه بۆ منداڵانی نوسیوه‌و له ڕێگای زمانێكی ساده‌وه باس له هاتن‌و گرنگی فڕۆكه ئه‌كات‌و ئاشنای ده‌كات به‌منداڵان وده‌ڵێت”
شتێكی بێخوێن‌و گیان ئه‌فڕێت ئه‌چێته ئاسمان
ناویان ناوه ته‌یاره زۆر مه‌حكه‌م و به‌كاره
له شه‌ڕا موسیبه‌ته له ئاشتیا نیعمه‌ته
له سایه‌ی عیلمه‌ت‌و فه‌ن شتی وا دروست ده‌كه‌ن
لێره‌وه ده‌مه‌وێت باس له و هه‌وڵه دڵسۆزانه به‌كه‌م كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه لێره‌و له‌وێ خه‌م خۆرانی ئه‌م بواره داویانه به نوسین‌و وه‌رگێڕانی چه‌ندین چیرۆك‌و شیعر‌و بابه‌تی منداڵان له ڕێگای ده‌ركردنی چه‌ندین كتێب‌و گۆڤاری تایبه‌ت به‌م لایه‌نه گرنگه‌ی ناو ئه‌ده‌ب، یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ش وه‌رگێڕانی كتێبی (هاوڕێ نیگاركێشه‌كه‌م)ی نوسه‌ری به‌ڕازیلی (لینگا بۆینگه)یه كه له‌لایه‌ن نوسه‌رو وه‌رگێڕی به‌توانا (هیوا قادره)وه له سویدییه‌وه كراوه به كوردی، كه نۆڤلێتێكه به‌قه‌باره‌ی (77) لاپه‌ڕه له وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌یدا. به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نوسه‌ره سه‌ربه كلتوری واقیعی سیحری ئه‌ده‌بی ئه‌مریكای لاتینه. شێوازی نوسینه‌كانی واله خوێنه‌رده‌كات كه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كانیدا بڕوات‌و ببێته به‌شێك له پاڵه‌وانه‌كانی. ئه‌م نۆڤلێته به زمانێكی ساده‌و به ده‌ربڕینێكی قوڵ كاری تیاكراوه به جۆرێك كه بۆ منداڵێك‌و گه‌وره‌یه‌كیش خوێنه‌وه‌ی ئاسان بێت. ئه‌م به‌رهه‌مه خۆی وه‌ك به‌شێك له ئه‌ده‌بی منداڵان ئه‌ژمارد كراوه‌و له ساڵی (2004) نوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵاتی (ئه‌سترید لینگرێت) پێبه‌خشراوه، كه خه‌ڵاتێكی سویدیه‌و تایبه‌ت به نوسینه له بواری ئه‌ده‌بی منداڵان‌و مێردمنداڵاندا كه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته له جیهاندا‌و خه‌ڵاته‌كه بڕی( پێنج ملیۆن كرۆنی سویدیه، كه نزیكه‌ی 655هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كات). هه‌رچه‌نده نوسه‌ر خۆی له چاوپێكه‌وتنیكدا ده‌ڵێت ” من خۆم وه‌ك كه‌سێك ده‌بینم كه زۆر شه‌یداو عاشقی ئه‌ده‌بی منداڵانم. به‌ڵام من بۆ كه‌سێكی تایبه‌ت یان بۆ ته‌مه‌نێكی تایبه‌ت نانووسم كه ته‌مه‌نی ده‌ساڵ یان سی ساڵ یان چل ساڵبێت بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كانم بخوێنێته‌وه، خوێنه‌ره‌كانی من له هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندان”. نوڤلیتی هاوڕێی نیگاركێشه‌كه‌م یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوێنه‌وه‌یدا ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین پرسیاری ساده، به‌ڵام گرنگ ده‌بێته‌وه كه ده‌شێت به‌شێك بێت له ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌موومان. سه‌ره‌تا چیرۆكه‌كانی ئه‌م كاره له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و له یه‌كه‌م دێڕی ده‌سپێكه‌كه‌دا ڕوبه‌ڕوی ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌كاته‌وه. كه ئایا هه‌رگیز تۆ سه‌یری ڕه‌نگه‌كانی چوارده‌ورته‌كه‌ی؟ ئه‌ی ئه‌م ڕه‌نگانه هیچ شتێك له كه‌سایه‌تی تۆ داده‌گۆڕن؟ له كاتێكا له تیۆری ده‌رون ناسیدا ڕه‌نگ په‌یوه‌ندیه‌كی گرنگی به ئاستی مه‌زاجی ئینسانه‌وه هه‌یه‌و هه‌ندێك جار ده‌توانرێت كه‌سایه‌تی مرۆڤ له ڕه‌نگه‌كانی به‌ری‌و چوارده‌وره‌كه‌یه‌وه بخوێنرێته‌وه، چونكه ڕه‌نگه‌كان بۆخۆیان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندین‌و هه‌ریه‌كه‌یان ئامڕزو خوێنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه. هه‌روه‌ك له چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت” هاوڕێكه‌م پێی ووتم بێگومان تازیاتر بچیته ناوڕه‌نگه‌كانه‌وه زیاتری لێوه به‌ده‌ست دێنیت” به‌گشتی ئه‌م كاره له واتا ساده‌كه‌یدا ئاشنابوونی خوێنه‌ره به نهێنی چه‌ند ڕه‌نگێك كه بۆ كه‌سی پاڵه‌وانی ناو چیرۆكه‌كه واتا‌و مه‌غزای گرنگیان هه‌یه، چیرۆكه‌كه باسكردنه له هاوڕێه‌تی دوو كه‌س كه یه‌كێكیان كه‌سی ڕاوی چیرۆكه‌كه‌یه كه به‌خوێنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه باس له په‌یوه‌ندی خۆی‌و هاوڕێ نیگاركێشه‌كه‌ی ده‌كات كه جیاوازییه‌كی زۆری ته‌مه‌ن له نێوانیاندا هه‌یه. لێره‌دا به‌بڕوای من نوسه‌ر مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له نێوان ئه‌م دوو كه‌سه جیاوازه‌دا‌و به‌كارهێنانی هونه‌ر، به‌تایبه‌ت هونه‌ری وێنه‌كێشان وه‌ك ئامڕزێك بۆ گرێدان‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه سایه‌تیه ئه‌ویش ڕه‌خنه‌گرتنه له كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات وه‌ك دوو ته‌واوكه‌ری گرنگ‌وبڕیارده‌ر له ژیانی تاك دا. نوسه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌میشه له ڕێگای دنیای منداڵانه‌وه جه‌ده‌لێك له نێوان توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات. به‌وپێیه‌ی نوسه‌ر له ووڵاتێكدا ژیاوه كه هه‌میشه پڕبوه له توندوتیژی‌و ژاوه‌ژاو تاڕاده‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ناڵاندویانه. نوسه‌ر له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی به‌رهه‌مه‌كانی له ده‌ست سانسۆر كردن ڕزگاریان بوه ده‌ڵێت” ئاخر كه‌س بڕواناكات له چیرۆكی منداڵاندا من باسی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان بكه‌م، كتێبه‌كانی من له سانسۆر ڕزگاریان ده‌بێت، چونكه جه‌نراڵه‌كان كتێبی مناڵان ناخوێنه‌وه. به‌شێكی گه‌وره‌ی كاركردنی نوسه‌ر له‌م كاره‌یدا برتییه له گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ئه‌ویش له ڕێگای (كلاودیۆ) پاڵه‌وان‌و گێڕه‌ڕه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه كه یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوڕێ نیگاركێشه‌كه‌یدا ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌وه‌تا له لاپه‌ڕه(24) به‌زمانێكی زۆر ساده یاده‌وه‌ریه‌كی قوڵ ده‌گێڕێته‌وه كاتێك منداڵه‌كه دوای مه‌رگی هاوڕێ نیگاركێشه‌كه‌ی پاكه‌تێكی له ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی هاوڕێكه‌یه‌وه كه ناوی(كلاریس)ه به‌ده‌ست ده‌گات‌و له‌سه‌ری نوسراوه” بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه تاوڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد” كه ئه‌ویش مه‌به‌ستێكی تری نوسه‌ره له فراوانكردنی خه‌یاڵی خوێنه‌ره مناڵه‌كانی له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه. چونكه وه‌ك به‌ختیار علی ده‌ڵێت” ئه‌ده‌ب ئه‌و ڕووبه‌ره‌یه كه تیایدا یاده‌وه‌ری شه‌خسی‌و یاده‌وه‌ری ده‌سته جه‌معی له هه‌ر شوێنێكی تر زیاترله یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه، یاده‌وه‌ری چه‌ند ئه‌ده‌ب دروست ده‌كات، ئه‌ده‌بیش هێنده یاده‌وه‌ری دروست ده‌كات”. نوسه‌ر له‌م كاره‌ره‌دا هه‌وڵێكی زۆری داوه كلتوری پرسیار دروست بكات، به‌تایبه‌ت لای منداڵان كه له زۆرێك له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كاندا ئه‌م مافه‌یان لێئه‌سه‌نرێته‌وه. هه‌میشه وایان فێرده‌كرێت كه پرسیاركردن ده‌رباره‌ی زۆر شت كاری ئه‌وان نیه. ئه‌وه‌تا له لاپه‌ڕه(32) ئه‌م نۆڤلێته‌دا كاتێك (كلاودیۆ) منداڵی پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌باره‌ی مه‌رگی هاوڕێكه‌ی بپرسێت دایكی زوو وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت” بۆت نیه ئیتر له‌وه زیاتر بیرله‌مه بكه‌یته‌وه. له ته‌مه‌نی تۆدا بیر له ژیان ده‌كرێته‌وه نه‌ك مردن. خۆتۆ هاوڕێی تریشت هه‌یه….” ئه‌م چیرۆكه چه‌نده شاكارێكی ئه‌ده‌بیه ئه‌وه‌نده یاسا‌و ڕێنماییه. به‌تایبه‌ت بۆ خوێنه‌ره منداڵه‌كان كه مه‌به‌ستێكی گرنگی نوسه‌رن، ئه‌ویش له ڕێگای پرسیاره جدییه‌كانیه‌وه، پرسیار گه‌لێك ده‌رباره‌ی ( خه‌ون، هاوڕێیه‌تی، هونه‌ر، عه‌شق، مردن) هه‌روه‌ك چۆن له لاپه‌ڕه(51)دا منداڵه‌كه ده‌ڵێت” هه‌ندێك ڕۆژ هه‌یه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم تۆ بڵێیت بتوانم زیاد له یه‌ك هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌م هه‌بێت” هێڵی گشتی ئه‌م نۆڤلێته كركردنه له سه‌ر زه‌مه‌ن به‌و پێیه‌ی نوسه‌ر ڕوداوه‌كان دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانی دوو هه‌فته‌دا‌و بڕێكیش خێرا ڕووداوه‌كان تێده‌په‌ڕن. ئه‌وه‌ش له‌م كاره‌دا كه زۆر سه‌رنجی منی ڕاكێشاو نوسه‌ر وه‌ك نهێنی ناو چیرۆكه‌كه به‌كاری هێناوه بوونی (زه‌نگی كات ژمێری) هاوڕی َنیگاركێشه‌كه‌یه كه هه‌ركاتێك ئه‌م زه‌نگه لێده‌دات منداڵه‌كه هه‌ست به بوونی هاوڕێ كه‌ی ده‌كات. ئه‌م چیرۆكه جگه له‌وه‌ی ڕامانده‌كێشێته ناو دنیایه‌كی پڕله جه‌نجاڵ‌و پڕكێشه، له دواجاریشدا له‌گه‌ڵ دنیایه‌ك له پرسیاردا جێ‌مان ده‌هێڵێت هه‌روه‌ك له كۆتای چیرۆكه‌كه‌دا له زمانی (كلاودیۆ)وه پێمان ده‌ڵێت” من پێم وایه له ئێستاوه ده‌توانم به‌رده‌وام هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌م خوشبوێت كه له‌پڕقوتده‌بنه‌وه، تا له كۆتایدا بتوانم یه‌ك به‌یه‌ك له هه‌موویان بگه‌م. به‌گشتی ئه‌م شاكاره ده‌كرێت زیاد له جارێك بخوێنرێته‌وه، چونكه جگه له بوونی زمانه ساده‌كه‌ی له گێڕانه‌وه‌دا زاڵ بوون‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای چه‌ندین نهێنیه‌و كردنه‌وه‌ی گرێی چه‌ندین كێشه‌شه كه ده‌شێت ڕۆژێك له ڕۆژان پرسیاری هه‌موومان بووبێت بۆیه له دواجاردا (لینگا بوینگا)ی نوسه‌ری ئه‌م شاكاره ده‌ڵێت ” من هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆمدا قسه ده‌كه‌م، به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و ئینسانانه قسه‌ده‌كه‌م كه ده‌یان خوڵقێنم، ئه‌مه شتێكی نا ئاساییه!!! كاتێك كه مناڵبووم به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ خۆم قسه‌م ده‌كرد، خه‌ڵكی ده‌یان ووت: گوێی لێمه‌گرن منداڵه:، ئێستاش خه‌ڵكی به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران ده‌ڵێن گوێی لێمه‌گرن پیربووه:!! به‌ڵام نووسین سیحره، من هه‌رگیز تائێستا نازانم كاتێك كه ده‌نوسم من كێم.