له باڵندایی خود … جه‌لال به‌رزنجی
قامیشێكی مێینه ڕوا
زه‌مین بێ پیاو
ئاوه‌ڵكراسی مه‌رگ جێ‌ما
بلوێری سه‌ر بڵندایی خود
هه‌ڵچوونت چه‌ك نییه
گه‌ڵای ژه‌نگاوی ژیان مه‌شۆره‌وه
گیان زۆرشت پشتگوێ ده‌خات
ئه‌گه‌ر نا…
ده‌ستكه‌وت چییه له باسكردنی با
ڕه‌هێڵه‌ی باران
سه‌به‌ته‌ی هه‌نارانیان ڕژانده قووڵایی له‌شه فسفۆڕیه‌كان…
هونه‌رمه‌ندی ورووژان بووی
ڕامانت جیوه‌یی
گرێی جه‌سته و گیانت دا
دیارده‌كانیش ڕاسپارده‌یه‌كی كۆن بوون
ڕه‌چه‌ڵه‌كیان نابووت
29/3/1992.
ئاشتبوونه‌وه
نامۆی یه‌كه‌م:
له‌شی گۆڕستانی گیان بوو
نامۆی دووه‌م:
تۆزی سه‌ر تووتڕكی كه‌ناران
نامۆی سێیه‌م:
شه‌به‌نگی قه‌ڵای ترۆپكان
له ساتێكی وه‌نه‌وشه‌ییدا
سه‌رینیان برده‌وه لای یه‌ك و نامۆییان كرد به فه‌نه‌ری كۆلاره‌یه‌ك،
ناردیانه ئاسمان
له خواره‌وه‌ش ،
له گۆڕستانی گیاندا ، له له‌ش ده‌گه‌ڕان
1992.
شه‌وێكی تر نه‌چوومه‌وه گوێ چه‌می منداڵیم
منداڵیم مانگێكی ماڵی بوو،
شه‌وان زوو ده‌گه‌ڕایه‌وه.
منداڵیم ئاوێنه‌یه‌ك بوو، عومرم لێی جێهێشت و نه‌مدۆزییه‌وه.
منداڵیم خانیچۆله‌یه‌ك بوو، پڕ نهێنی
پۆلیس تێكی دا
یارییه‌ك بوو بیرچووه‌وه
ئای منداڵیم شه‌وێكی تریش زوو نه‌خه‌وتی
بێمه‌وه گوێ چه‌مت
له منداڵیم گه‌ردوون له چیاكه‌ی به‌ر ماڵمان ته‌واو ده‌بوو
ئێوارانیش له‌وێ
مازووچن و ئه‌شقیا و ڕێبوار و شوان و داڵ و داركه‌ر و قاز و قورینگ شه‌و ده‌گه‌ڕانه‌وه
له منداڵیم زوو زوو ده‌چوومه شاری په‌ریان
زوو تفه‌نگ و چه‌كم فڕێ ده‌دا
شه‌ڕه‌كه‌م ته‌واو ده‌بوو.
ئای منداڵیم شه‌وێكی تریش زوو خه‌وتی
بێمه‌وه گوێ چه‌مت و ته‌واو به بیرم بێته‌وه.
1995.
وه‌ره تا زوو شوێنێك له مردن بۆ خۆمان بكه‌ینه‌وه
له یه‌كه‌م تۆفان، كه‌شتییه‌كه‌م وێڵ بوو
له یه‌كه‌م كرانه‌وه‌ی گوڵی له‌ش، گوناهم كرد
له یه‌كه‌م خۆر هه‌ڵاتن، سندووقێك تیشكم بۆ گونده‌كه‌مان برده‌وه
به‌یانی سندووق نه‌كرایه‌وه
له یه‌كه‌م دیداری سه‌ر زه‌وی، كه‌لوه‌كان ڕه‌شبوون
له یه‌كه‌م دووڕیان، له‌گه‌ڵ بێهووده‌یی ڕۆیشتم
له یه‌كه‌م ڕاو، مه‌له‌كان باڵیان له (با)م خواسته‌وه
له یه‌كه‌م سه‌فه‌ر، هاوڕێیه‌تیم ون كرد و ئاوێنه‌م دۆزییه‌وه
له یه‌كه‌م سه‌ما، ئاوازه‌كان چوونه‌وه لای په‌نجه‌ی ڕِژاوی
كه‌مانجه‌ژه‌نی ڕه‌ند
له یه‌كه‌م ده‌ربه‌ند، بای نه‌هامه‌تی بردمی
له یه‌كه‌م شه‌ودا، ئاگرم پێ نه‌ما
له یه‌كه‌م كۆش، شیر فریوی دام
له یه‌كه‌م شه‌ڕ، مه‌ستی لێی تێكدام و بووم به په‌ند
شه‌ڕ به‌م یه‌ك دوو شیعره ته‌واو نابێ
بارانیش به‌م دووعایه ناگاته ئێره
ژیانیش به‌م حیكمه‌ته ناچێته سه‌ر
وه‌ره تازووه
شوێنێك له مردن بۆ خۆمان بكه‌ینه‌وه.
——————————————————————
كاك جه‌لال به‌رزنجی سڵاو: چاوت ماچ ده‌كه‌م، ئه‌م چوار شیعره له دیوانه‌كه‌تدا نییه. زۆر ماندووبووم تا توانیم بیاندۆزمه‌وه. ده‌كه‌ونه قۆناغی نووسینی كۆشیعری: ( بارانی ڕه‌حمه‌ت).
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
19/3/2017 هه‌ولێرئ
سوپاسی برای ٍشاعیر كاك سه‌باح ره‌نجده‌ر ده‌كه‌م, بۆ ئه‌و كاره جوانه‌ی، جێگه‌ی سوپاس و پێزانینمه..
Chat Conversation End
Type a message…