تاریكتر له شه‌وه زه‌نگ و خوێندنه‌وه‌یك له مانگه‌شه‌ودا … حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌حمان
چه‌ند كاژێرێك پێش ئێستانمایشی ( تاریكتر له شه‌وه‌زه‌نگ ) ده‌رهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان ده‌روێشم بینی، كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێرو شانۆی سالار به به‌رهه‌م هاتبوو، له كهشو هه‌وایه‌كی باراناوی دا ،له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ نمایش كرا.
دلشاد مسته‌فا ــ ی نووسه‌ر كاتێ ئه‌و تێكسته‌ی خۆی ناو ناوه ( تاریكتر له شه‌وه زه‌نگ) ویستویه‌تی به كورته رسته‌یه‌ك پێت بڵێت، تۆ له ناو تێكسته‌كه كاراكته‌رێكی رووداوه‌كانی و پارچه‌یه‌كی زیندووی له جه‌سته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی مێژووییه‌كی دوور‌و درێژه له تاریكیه‌كی نا ئاسایی دا ده‌ژیت، له‌هه‌ر گۆشه نیگایه‌كه‌وه، ئاوڕ له رابووردووی خۆت و كۆمه‌ڵگاكه‌ت بده‌یته‌وه، یاخود چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش له ئێستای خۆت بڕوانیت و بته‌وێت تروسكاییه‌كی دوور‌و نزیك له‌و رابووردووهو له ئێستای خۆتا بدۆزیته‌وه، بۆ هه‌ناسه‌دان و خۆ به ده‌سته‌وه نه‌دان، ئه‌وه به هێمنی له نێو گه‌رووی تاركییهكاندا نقۆم ده‌بیت و ئه‌گه‌ر زۆر وره به‌رز نه‌بیت له‌ناو شه‌وه زه‌نگی ئه‌و تاریكیهیدا ون ده‌بیت و هه‌موو شتێ له ده‌ست ده‌ده‌یت، بۆیه (په‌ری) ده‌ڵێت : ئه‌و تاریكییه چیه خودایه!
نووسه‌ر دوور له هیچ ته‌م و مژێك، به زمانێكی ساده‌و تێڕوانینێكی ره‌وان و هێڵێكی درامی سه‌قامگیر، له گوتار‌و فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه‌ی خۆیدا ده‌یه‌وێت پێت بڵێت : ئاگات له خۆت بێت من، تۆ، باوكمان ، باپیرانمان ، هه‌ر هه‌موومان، پارچه‌یه‌كین له مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا سته‌م دیده‌یه، كه هیواكانی له سه‌رابێكی بێ سنوور ده‌چێت، سه‌رابێك كه له قوڵایی مێژووییه‌كی دوور‌و درێژه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و تا ئێستاشی له گه‌ڵ دابیت، هه‌ر به‌رده‌وامه، بۆیه ململانێ هزری و فه‌لسه‌فیه‌كان له نێوان نه‌وه كۆن و نوێكاندا له‌سه‌ر چاره‌نووس و ئاینده گه‌رمه، له نێوان خۆبه ده‌سته‌وه‌دان و بێ ئومێدی و له نێوان خۆ گری و به‌رده‌وام بوون و بڕوا به خۆ بوون ، نه‌وه‌یه‌كی نوێ یاخییه له‌وه‌ی تێیدا ده‌ژیت و ده‌یبینی، نه‌وه‌ی كۆن له‌وه‌ی قوربانی دان له پێناو ئازادی و مانه‌وه‌دا، به نه‌ریتێكی بۆ ماوه‌یی گه‌له غه‌در لێكراوه‌كان ده‌زانێ .
ئه‌وه‌تا له ئاكامدا كوڕه‌كه به( خان) ی نه‌وه‌ی كۆن ده‌ڵێت: هێشتا تۆ كه‌مت له به‌د فهڕییهكان بینیووه، ئه‌وه بزانه كه ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می یه‌ك ره‌نگی و یه‌ك ده‌نگی نیه ( مه‌به‌ستی له‌و لێك ترازانه‌ی نێو ماڵی كورده) سه‌رده‌م سه‌رده‌می جیاوازییه، سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه له كه‌س نه‌چیت ..
به‌ڵام (خان) به سووڕ بوون له سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵی گرتووه ده‌ڵێ : هه‌ر كات رۆحی شۆڕشگێڕی له ئینساندا مرد، ئیتر خۆشی ده‌مرێ، كوردی ئه‌سیل ده‌بێت وابێت ، هیچ دۆخێك نشوستی توش نه‌كات، له‌وپه‌ڕی بێ ئهمهلیدا چاوی له تروسكاییه‌ك بێت ..
ئه‌وه‌تا له ئاكامدا خان بڕوا به كوڕه‌كه دێنێت كه سڕ بێته‌وه‌و وه‌ختێكی تر هه‌ڵبژێرێ بۆ ژیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه سڕ بوون حاڵه‌تێكی كاتیه‌و هاكا پێویستی سڕ بوون نه‌ما، سه‌ر له نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژیانێكی تر له زه‌مه‌نێكی تردا.
له كۆتاییدا (خان) به ده‌م زام و برینی شه‌ڕی ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌چێته ژێر باڵی كوڕه‌كه‌و به‌ره‌و یه‌ك ئاراسته‌و (به یه‌كه‌وه) ، كه ئامانج تێیدا هه‌موو نه‌وه‌كان به هه‌موو زام و برین و ئازار‌و مهینهتیهكانیانهوه یه‌ك رێگا هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو تابلۆكه ..به‌و ئومێده‌ی دوای زه‌مه‌نی سر ِ بوون، بۆ جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه و سه‌ره‌تایێكی دیكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌مه كورته‌ی ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه‌یه، كه ئێمه لیره‌وه بهدواداچوونێًكی بۆ ده‌كه‌ین و له ناونیشانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین .
ناونیشان:
ناونیشان سه‌ختترین كاری نووسینی تێكسته، چونكه تێكڕای فه‌لسه‌فه‌و ئامانجی نووسه‌ر له‌وێدا كۆ ده‌بنه‌وه، زۆر جاری وا هه‌یه ناونیشانێكی سه‌قه‌ت به‌رهه‌مێك له بار ده‌چوێنێ، یان به‌رهه‌مێكی كرچ و كاڵ به ناونیشانێكی جوانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی فریودانی بینه‌رو راكێشانیان به‌ره‌و هۆڵه‌كانی شانۆ.
من له تێكستی ( تاریكتر له شه‌وه زه‌نگ )دا هه‌ستم به دوو خاڵی گرنگ كرد:
یه‌كه‌میان : ناونیشانه‌كه نه‌كه‌وتۆته قالبێكی درامی سه‌رنج راكێش، كه پرسیارێكی زه‌هنی لای بینه‌ر دروست بكات، به شێوه‌یه‌ك هۆگری بینینی ناوه‌رۆكی ناونیشانه‌كه بێت ، چونكه زۆر جاران ناونیشانی تێكست، سروشی ئه‌وه‌ت پێ ده‌به‌خشێت كه ناونیشان وه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نهێنییه‌كان، به داخراوه‌یی به‌جێ دێڵێ و بینه‌ر تامه‌زرۆی كردنه‌وه‌ی كرۆكی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه بێت، به‌ڵام له نمایشی (تاریكتر له شه‌وه زه‌نگ) نه وێنه‌یه‌كی درامیت له مێشكدا بۆ دروست ده‌بێت، نه نهێنیه‌ك بۆ بینه‌ر به جێ دێڵێ تامه‌زرۆی گه‌ڕانی بێت ، به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه سه‌رپۆش له سه‌ر ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشكه هه‌ڵداته‌وه، وه‌ك ئاشكرابوونی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان .
دووهه‌مییان : ناونیشانی ( تاریكتر له شه‌وه زه‌نگ ) ناونیشانێكی ره‌هایه، كه بواری بۆ هیچ ئه‌گه‌رێكی دیكه به‌جێ نه‌هێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه له نێوان ( گه‌ش بینی و ره‌شبینی دا ـــ له نێوان ئه‌رێنی و نه‌رێنی، تاریكی و رووناكی دا ) بكه‌ینه حاڵه‌تێكی (رێژه‌یی) كه‌چی به‌لۆژیك حاڵه‌ته‌كه حاڵه‌تێكی ریژه‌ییه، وه‌ك له ناوه‌رۆكی تێكسته‌كه‌شدا وا هاتووه، حاڵه‌ته‌كه بۆچوون و تێڕوانینی جیاواز له یه‌كتر هه‌ڵده‌گرێ و نه‌بۆته حاڵه‌تێكی گشتی.
كاراكته‌ره‌كان :
نووسه‌ر بۆ به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و تراژیدیا‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی له تێكسته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه ، چڕ بوونه‌وه‌یه‌كی له كاراكته‌ره‌كاندا كردووه و تێیدا چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی ئاوێزانی یه‌كتر كردووه ، له نه‌وه‌ی كۆن و نه‌وه‌ی نوێ دا له‌وانه :
په‌ری :
كچه نیگاركێشێكی نه‌وه‌ی نوێیه، وێڕای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی نیگاركێشه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌سێكی به ئاگا‌و هوشیاره‌و كتێب ده‌خوێنێته‌وه، به‌ده‌م جگه‌ره‌و شه‌راب خوارنهوهشهوه نیگار ده‌كێشێ، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌زموونێكی تاڵی هه‌بێت له گه‌ڵ پیاودا بۆیه متمانه‌ی به پیاو نه‌ماوه، ترس و نیگه‌رانیه‌كی له گه‌ڵ دایه ..
ئه‌و پرۆژه‌یه‌كی نیگار كێشانی به ده‌سته‌وه‌یه بۆ مه‌ینه‌تیه‌كانی كورد، چه‌ند تابلۆیه‌ك بكێشێ و دواتر له پاریس به‌شداری پیشانگایهكییان پێ بكات، ده‌كه‌وێته خه‌یاڵێكی چڕ، نازانێت له كوێوه ده‌ست به تابلۆ كێشانی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه بكات و له كویً كۆتاییان پێ بێنێت، بۆیه هه‌ر له ناو ئه‌و خه‌یاڵانه‌دا كاراكته‌ره‌كانی ناو تابلۆكه زیندوو ده‌بنه‌وه‌و له ناو تابلۆكه دێنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نمایش بكه‌ن و باسی ئازاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێك له جوگرافیای نێو تابلۆكه‌دا داگیر بكه‌ن و مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تیه‌كانیان بگاته پێش چاوی گه‌لانی دنیا .
خانی له‌پ زێڕین :
كاراكته‌ری سه‌ره‌كییه‌و ئه‌و پیاوه قاره‌مانه‌ی قه‌ڵای دمدمه، كه له سه‌ر ململانێی نێوان ئه‌میری برادۆست و شا عه‌باس دا، سه‌ره‌ڕای قوربانی دانی بێ شوماری كورد‌و خۆ راگری به‌رامبه‌ر به له‌شكرێكی زه‌به‌للاحی شا عه‌باس خۆ راگر بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامی خیانه‌ت و گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی قه‌ڵا داگیر كرا.
خانی له‌پ زێڕین له‌و نمایشه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له‌و تابلۆیه‌دا بكاته‌وه كه مه‌ینه‌تیه‌كانی كورد به‌رجه‌سته ده‌كات، له نمایشه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌وه‌ی كۆن ده‌كات و ده‌بێته هێمایه‌ك بۆ خیانه‌تكاری له مێژوودا، كه ئه‌مڕۆی كوردستانیش ده‌بینێ به نه‌وه‌ی ئێستاكه ده‌ڵێت: سهردهمهكهتان زۆر ئاڵوز‌و تاقه‌ت پڕوكێنه‌ره. ئیحساس ده‌كه‌م ئێوه ئێستاتان لێ كردوین به جه‌هه‌ننه‌م .
خان ــ له‌و كاتانه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له شه‌ڕی برا كوژیدا بریندار ده‌بێت و خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، جارێكی دیكه برینه كۆنه ساڕ‌ێژ نهبووهكهی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، به ده‌م ئه‌و برینه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتبوو به‌ڵام به هیواو ئومێدێكی تر به ئاینده .
كوڕه‌كه:
ئه‌و كاراكته‌ره هیچ ناوێكی لێ نه‌نراوه، چونكه كه‌س نایناسێ، به‌ڵام رۆژێ له رۆژان فیگه‌رێكی نێو تابلۆ بووه لای په‌ری نیگاركێش، له ناوچوارچیوهی تابلۆكه‌دا دێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش چاره‌نووسی خۆی له ناو تابلۆكه‌دا بدۆزێته‌وه‌و گله‌یی له (په‌ری) ده‌كات كه ژیان كۆپی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌ویش جیاوازی نیه له گه‌ڵ ئه‌وانی تر‌و له دنیایه‌كی پڕوپوچی پڕ له ترس و نیگه‌رانیدا ده‌ژیت، هه‌میشه موغازه‌له‌ی په‌ری دهكاو درۆی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستی، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆی نزیك بكاته‌وه، به‌ڵام چونكه (په‌ری) وه‌ك خۆی گوته‌نی متمانه‌ی به كه‌س نه‌ماوه ، بۆیه گوێ ی پێ نادا‌و په‌راوێزی ده‌كات، به‌ڵام له كوێوه هاتۆته ناو تابلۆكهو چ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌رییه‌وه هه‌یه ؟ ئه‌وه په‌ری خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێ: من پێشتر سیمای تۆم له سه‌ر كێلی گۆڕێك بینی، ویستم لێره دووباره‌ی كه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مادام ره‌سمی له سه‌ر كیلێكدا نه‌خشێندرابێت ، ره‌نگه ئه‌و كوڕه مردووییهكی گه‌نج ، یان شه‌هیدێك بوو بێت ، كه‌چی له كاتی زیندوو بوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیدا هه‌رگیز باس له چۆنیه‌تی مردنی خۆی ناكات به‌و گه‌نجایه‌تی و به‌و ئاواته جوانهمهرگانهیهوه چۆن چۆته ژێر گڵ ؟ یان چی وای له په‌ری كردووه ئه‌و ره‌سمه‌ی سه‌ر كیلهكه سه‌رنجی راكێشێ ؟ بۆیه بینه‌ر هه‌ست ده‌كات ناسنامه‌ی ئه‌و كوڕه بزره و ئاشنا به باگ راوندی ژیانی ئه‌و كاراكته‌ره نیه..
كاراكته‌ره نادیاره‌كان :
چه‌ند كاراكته‌رێكی نادیار له پشت شانۆوه هه‌ن، یه‌ك له‌وان كچه ده‌سته‌خوشكێكی په‌رییه، كه ناوه ناوه زه‌نگ بۆ په‌ری لێ ده‌داو په‌ریش له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی بێزاره، چونكه شه‌وان تا به‌یانی به ده‌م مه‌ی خواردنه‌وه شه‌و ده‌باته سه‌ر و كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش له‌و كاراكته‌ره بێ ناسنامانه‌یه كه شوێنێكی له جوگرافیای نمایشه‌كه‌دا نیه و بینه‌ر نایناسێ،
ده‌كرا نووسه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی تێر تر كردایه، ته‌نها به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه لقێكی دیكه‌ی له ناهه‌مواری كه‌سانی وه‌ك هێژا دروست كردایه..كه ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ك بوون له نه‌هامه‌تیه لێك گرێ دراوی ئه‌و نیشتیمانه
به گشتی كاراكته‌ره‌كانی ئه‌و نمایشه ئه‌گه‌رچی له بیركردنه‌وه‌دا جیاوازن و هه‌میشه له ململانێیه‌كی به‌رده‌وام دان له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕو چاره‌نووس، به‌ڵام له ئامانج دا یه‌ك ئاراسته‌یان هه‌یه و هه‌موویان ده‌گه‌نه‌وه یه‌ك جه‌مسه‌ر.
ده‌توانین بڵێین زه‌مه‌نی رووداوه‌كان له رێگه‌ی كاراكته‌ره‌كانه‌وه دیاری كراوه، هه‌ر له زه‌مه‌نی خانی له‌پ زێڕینه‌وه پێش 400 ساڵ زێتر، تاوه‌كو ئێستاكه، به‌ڵام زه‌مه‌نی ئێستاكه‌ی له زه‌مه‌نه بێزهوهرو مه‌ترسی داره‌كان ده‌ست نیشان كردووه، كه تێیدا گه‌نج و لاوه‌كانیش بوونه‌ته به‌شێك له هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و مه ترسیه، به هۆی قۆرخ كردنی ئه‌و گه‌نجانه لای حزبه‌كان بۆ شه‌ڕه په‌ڕۆو دروشم هه‌ڵگرتن و گولله گێڕانه‌وه، به‌مه‌ش نمایشه‌كه وا له بینه‌ر ده‌كات هیوای به نه‌وه‌ی نوێ نه‌مێنێ و ئاسۆی ئایندهی نیشتمان كز تر ببینێ ، بۆیه ئه‌و بۆیه ره‌ش قهترانیهی به‌سه‌ر سیما‌و ناوه‌رۆكی نمایشه‌كه‌دا رژێندراوه، زیاد له پێویسته‌و پانتایی تاریكیه‌كه ئه‌وه‌نده زێتر ده‌كات كه جارێ به‌م زووانه ئومێدت به هه‌ڵاتنی مانگه‌شه‌وێكی تر نه‌مێنێ.
به گشتی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه دابه‌شی چوار په‌رده بووه، له هه‌ر لایه‌كه‌وه تێی بڕوانی یه‌ك ره‌نگه، به هه‌مان شێوه یه‌ك بۆن و بهرامی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش بابه‌ته‌كه له‌و فه‌زا داخراوه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، وای لێ كردووه له خنكان نزیك بێته‌وه، فشارێكی زۆر له سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی بینه‌ر دروست بێت..بۆیه ئه‌گه‌ر چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ك له هه‌یكه‌ل و رووداوه‌كانی نمایشه‌كه بكرابوایهوه ، تینی ئه‌و فشاره به سه‌ر بینه‌ردا كه‌متر ده‌بۆوه.
ده‌رهێنان
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش خاوه‌ن ستایلێكی جێگیر نیه، هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنی ستایل له گۆڕان دایه ، ئه‌مه‌شیان گه‌ڕانێكه به دوای باشتر‌و هه‌ر تێكستێك جۆره ستایلێكی پێویسته.
بۆ ئه‌مجاره ستایلێكی واقیعی هه‌ڵبژاردووه، كه پشت به دیالۆگ و گێڕانه‌وه ده‌به‌ستێت، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته هونه‌رییه‌كانی خۆی به گه‌ڕ نه‌خا، بۆ ستاتیكای نمایشه‌كه‌ی، ئه‌وه ره‌نگه بینه‌ر دووچاری سڕ بوون و خاوبوونه‌وه ده‌بات و ناتوانێت به ته‌نیا دایه‌لۆگ چێژ له نمایش وه‌رگرێ ، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی دایه\لۆگه‌كان به‌هێزو مۆسیقی و وروژێنه‌ر بن ، بۆیه ده‌رهێنه‌ر پێویستی به بونیاتێكی تری نمایشه، به دروست كردنی وێنه‌و سینۆگرافیاو ئه‌دای ئه‌كته‌ر.بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و توخمانه هه‌ر یه‌ك له‌وان شوێنی خۆیان له جوگرافیای شانۆدا دیار بێت و كاریگه‌ری ده‌روونی و هزری خۆیان به ناخی لبینهردا به جێ بێڵن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی نمایش ده‌بینێ و تا زه‌مه‌نێكی دوور تام‌و چێژی ئه‌و وروژاندنانه هه‌ر بمینێ ..هه‌ر بینه‌رێكیش ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كرد بزانێت ئه‌و نمایشه‌ی بینی سه‌ركه‌وتوو بوو یان نا .. با له‌وه‌وه تاقی بكاته‌وه ، بزانێ ئه‌و نمایشه تا چه‌ند كاسی كردووه ، یان تا چه‌ن كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ده‌روونی ماوه ، هه‌ر كات هه‌ستی به‌وه كرد ، له گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له هۆڵ نه‌ما ، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه نمایشه‌كه‌ی هه‌ر نه‌بینی بێ ..
هه‌ر كات ده‌رهێنه‌ر نه‌یتوانی به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی نه‌توانێ بینه‌ر بوروژێنێ ، ئه‌وه پێویسته ههڵًوێسته بكات و به دوای هۆكاره‌كاندا بگه‌ڕێ
ئه‌و پرسیاره‌ی گرنگه بگوترێ ئه‌وه‌یه ئایا ده‌رهێنه‌ر توانی تێكسته‌كه ته‌واو بكات و رووی دووه‌میمان نیشان بدات؟ یاخود توانی ئه‌و وروژاندنه دروست بكات كه پێویست بوو؟ یاخود نه تینوویه‌تی خودی ده‌رهێنه‌رو نه بینه‌ریشی شكاند؟ وه‌ڵامی راست له ناخ و له‌هزری بینه‌ر دایه ، به‌ڵام منیش بینه‌رم و ده‌ڵێم :له سینۆ گرافیادا ده‌رهێنه‌ر بۆشاییه‌كی زۆری دروست كرد، هه‌ر له دیمه‌نی یه‌كه‌مدا كه ژووری نیگار كێشانی كچه‌كه‌وه كه بینیمان چه‌ند تابلۆیه‌كی پێوه هه‌ڵواسرا بوو، چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی وێنه كێشانی وه‌ك ستاند و پالێت و سه‌تڵی بۆیاخ و مێزێك ده‌بیندرا، له باگ راوندی شانۆدا ئه‌و تابلۆ زله‌ی كۆمه‌ڵێ له كاراكته‌ره‌كانی به جوله‌ی وه‌ستاوه‌وه تێدا دیار بوو، ئه‌وه ته‌واوی دیمه‌نه‌كه فلات بوو، رووناكی به هیچ شێوه‌یه‌ك رووناكی په‌خش نه‌یتوانی بوو به‌رجه‌سته‌ی دیمه‌نه‌كان بكات، ئه‌و رووناكییه سووره‌ش كه به درێژایی شانۆ دووباره ده‌بۆوه، هێمای خۆی له ده‌ست دابوو و هه‌ستت به بایه‌خی هیچ رووناكییه‌كی شانۆیی نه‌ده‌كرد..
به گشتی نمایشه‌كه له سینۆگرافیا داچۆڕاوبوو، به هۆی لاوازی رووناكی و موزیك ، جگه له ئارایشت نه‌بێت ، بۆ دروست كردنی ئارایشتی كاراكته‌ره‌كان له ناو تابلۆكه نه‌بێت كه ماندوو بوونی زۆری ماكێری پێوه دیاربوو، به تایبه‌ت بۆ ره‌سم كردنی تابلۆی كاراكته‌ره سڕ بووه‌كان.
ئه‌و لایه‌نه‌ی لاوازی سینۆگرافیا وای كردبوو ریتمی نمایشه‌كه خاو بێت ، تا له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا ریتمی خاوبوونه‌وه له دوا له‌حزه‌دا به ته‌واوه‌تی له سه‌ر شانۆدا مردو ده‌رهێنه‌ر چاره‌سه‌رێكی پێ نه‌بوو بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی، تا له دوا چركه‌دا ده‌رهێنه‌ر نه‌یزانی چۆن چاره‌سه‌ری دیمه‌نی كۆتایی بكات ، له ناو ئه‌و ریتمه خاوه‌دا په‌ری ئه‌و تابلۆیه به‌رز ده‌كاته‌وه كه كێشابووی ، كۆتایی به نمایش دیچت ، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی مردنی ریتم بوو له دوا له‌حزه‌ی نمایش ئه‌وه‌بوو بینه‌ر هه‌ستی به كۆتایی هاتنی نمایش نه‌ده‌كرد .
له هه‌ندێ دیمه‌ندا ده‌رهێنه‌ر هاوسه‌نگی فه‌زای شانۆی له‌نگ كردووه، له‌و كاته‌ی كه خان و كوڕه‌كه به یه‌كه‌وه له گفت‌و گۆ كردن دان ، له بری ئه‌وه‌ی په‌ری سه‌رقاڵی دروست كردنی تابلۆ بێت له گۆشه‌ی لای راستی شانۆدا ده‌بیندرێت، به سڕی دانیشتووه و هیچ جوله‌یه‌كی نیه، به‌مه پارچه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی شانۆ ده‌مرێ كه بینه‌ر سه‌رنجی له سه‌ره‌و ده‌ر هێنه‌ر نه‌یتوانییوه چاره‌سه‌ری بۆ دانێ، له‌و حاڵه‌تانه‌دا ناكرێت ئه‌كته‌ر به ده‌ست به تاڵی له سه‌ر شانۆ بمینێته‌وه ، ئه‌گه‌ر رۆلیشی نه‌بێت مادام له به‌رچاوی بینه‌ره، ده‌بێت به زیندوویه‌تی له سه‌ر شانۆ بێت نه‌ك به مردوویه‌تی، ئه‌وه‌ی باسم كرد ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوو بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی تر به هه‌مان شێوه.
ئه‌كته‌ر:
ده‌رهێنه‌ر سێ ئه‌كته‌ری لێهاتووی هه‌ڵبژاردووه بۆ رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان له‌وانه :به‌همه‌ن حاجی ــ كوڕه‌كه ، رۆزانه فه‌رهاد ـــ په‌ری ، پشكۆ شێخ عه‌لی ـ خانی له‌پ زێڕین .
به پێی توانستی ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌بوا هاوسه‌نگی سینۆگرافیا زۆر له‌وه‌ی بینیمان به‌رز تر بێت ، به‌ڵام توانستی ئه‌وان له سه‌ر شانۆدا توانستێكی دیاری كراوه‌و هه‌ست به حاڵه‌تێكی جیاواز ناكه‌یت له ئه‌دای ئه‌و ئه‌كته‌رانه وه‌ك :
به‌همه‌ن حاجی له رووی ئیلقاو ده‌نگه‌وه ئه‌كته‌رێكی نموونه‌ییه ، به‌ڵام له‌و به‌رهه‌مه‌دا هه‌ستت به جۆرێك له گرژی ده‌كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی به یه‌ك ریتم مایه‌وه ، له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی نمایش، راسته به‌همه‌ن گه‌نجێكی توڕه‌و یاخی بوو بوو له‌و ههلو مه‌رجه سه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژیا ، به‌ڵام ئه‌و یه‌ك دهققیهی له ریتمی ده‌نگ و ریتمی جه‌سته نواندنه‌كه‌ی لاواز كردبوو.
رۆزانا فه‌رهاد: ئه‌كته‌رێكی ئه‌كادیمی خاوه‌ن به‌هره‌یه، من له نمایشی دیكه‌دا بینییومه چۆن توانستی ئه‌و ئه‌كته‌ره قۆرمخ كراوه‌و سوود له بههرهوتوانستی وه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌و نمایشه‌دا نه‌تواندرا وزه‌ی رۆژانه وه‌ك پێویست بتهقێندرێتهوهو ئه‌دای جوانتری پێ ببه‌خشرێت .
پشكۆ ـ جگه له جل‌و به‌رگی برادۆستی نه‌بێت ، هیچ جوله‌یه‌كی سه‌رنج راكێشمان لێ نه‌بینی، كه گوزارشت له توانای ئه‌و بكا وه‌ك ئه‌كته‌ر.
زۆرێك له‌و گرفتانه‌ی هاتبونه به‌رده‌م ئه‌كته‌ر له‌و نمایشه‌دا، به‌شی زۆریان ده‌رهێنه‌ر لێیان به‌رپرسیار بوو، ئیتر به هه‌ر پاساوێك بێت.
بینه‌ر هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه جۆرێك له په‌له پرۆزێ له به‌رهه‌م هێنانی نمایشه‌كه كرابێت و هێشتا كاتی كوڵاندنی مابوو..