Skip to Content

خۆشم دەوێت … تەحسین ئیسماعیل

خۆشم دەوێت … تەحسین ئیسماعیل

Closed
by كانونی دووه‌م 23, 2020 General, Poems

ئەوەی تا ئێستا
لەهزرم چەکەرەی کردوە
وەک خۆی ماوە
جوانترین دیاری
لە قاموسی
عەشق و دڵداری
خۆشترین ئاوازی
ووشەی سەرلێوت
کاتی دوبارەت دەکردەوە
دەتووت
خۆشم دەوێت
بەردەوام لە گوێچکەم
وەک سەمفۆنیا
دەزرنگێتەوە
ئەشک و فرمێسکم
نهێنیەکانم
ئاشکرا دەکەن
هەواڵم بروسکە ئاسا
بۆ ئەم و ئەو دەبەن
خەیاڵ نەکەی
بڵێی دووری
تۆی لەبیر بردومەوە
دووری تۆ و ناڵەی خەم
ڕەشەبای غوربەت
گڕی لەدڵ هەڵکردوە
هەر بە خۆم ئومێد دەدەم
بەمانی دڵ تاکو ماوە
بەڵێن دەدەم
ووشەی…..
خۆشم دەوێت
دەتبەسەرەو بەندکراوە
لە ناو دڵم
هەرگیز تا مردن ئازاد نەکەم
٭٭٭٭٭٭٭
تەحسین ئیسماعیل

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish