Skip to Content

مێشی کوردی … کۆشش محەمەد

مێشی کوردی … کۆشش محەمەد

Closed
by حوزه‌یران 30, 2020 General

ژیانمان چووە بە قوڕگی مێشی کوردیدا ،بەردەوامبین یان نا ،تازە ناتوانین بەردەوام نەبین ،دەبێ ڕێبکەین ،ڕێدەکەین و ناشزانین سەرمان بەرەو کوێ ڕێدەکات ،زۆرجار پتر لە زۆرجار تا دەگاتە هەموو کات ،مێشی کوردی بە لۆژیکی قەسابخانە هەڵدەسووڕێت و کەوڵ خاست دەکا ،دواتر نۆشت دەکا و عافیەتی خۆیت دەکا ،لێرە هەموو ئەوەی کە هەیە هاڕەی کردووە و مێشیش میوانی کەس نییە ،پەیوەندی مێشی کوردی و ئێمەی داماو حاڵ ندی و بدی چۆن ئاوا حەل و فەسڵ ئەبێت ،قەزایان بەیەکەوە چۆن گیر دەبێ؟ ،زۆر سەیرە، ژیانمان لەگەڵ مێشی کوردیدا دەبغ بووە ، بووە بە لیتاو ،خوداش دەستبەرداری مێشی کوردی بووە ئێمە نەبێت تووند تەوەللای بووینە ،دوعاشمان گیر نابێ تا مێشی کوردی هەبێ ،مێشی کوردی ناجسنە مەعدەنێکی فەریدە ، وێنەی نییە ، سەیرە مێشی کوردی، ڕازیبوون بەوەی کە هەمانە، عیلاج و دەوا نییە بۆ دەردی دڵ، بەخەڵاسی تیماری ناکات تا سەرڕاست ببینەوە. ئەوە نییە کە هەشت بێت و لەمشتت بێ، نەک نۆ بێت و نەبێ. هەشت بەڕێی خۆی، نۆش بە ڕێی خۆی. مێشی کوردی تەوقیداوین بەوانەی کە لەخۆیاندا تەنیایان کردووین، مێشی کوردی چیتر بڵێسەی ئاگر نییە تا لەگەڵیدا پێبین و لەگەڵیدا بکوژێینەوە، بەڵکە مێشی کوردی بۆ خۆی گڕی ئاگرە تا بمانسووتێنێت. ئەوهایی مێشە کوردیەکە لەنێوان بڵێسەی ئاگر و گڕی ئاگردا، گڕی ئاگرە و دەمانسووتێنێت. دەپرسم مەرگی مێش، ژیان بۆ ئێمە ناگەڕێنێتەوە؟ بە نەمانی مێشی کوردی هاتنە دونیای ئێمەی پێوە نییە؟ حیکایەتی مێش تەنێ مێش خۆی نییە، باسی حیکایەتی ئێمەشە. نازاندرێت لە بەدبەختی ئێمەیە یان لە خۆشبەختی کە ئەوها سەرمان بەقەتارەت چووە لەگەڵ مێشی کوردیدا ،
ئەرێ ئێمە لەکوێین ؟ کەس بۆ سەرمان لێ نادات جگە لەمێشی کوردی ؟

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish