Skip to Content

265 Views

دایه‌ڵۆگێك له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج دا … ئەدیب نادر

دایه‌ڵۆگێك له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج دا … ئەدیب نادر

Be First!
by September 24, 2018 General, Literature, Slider
image_print

له‌ پاڵا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و فه‌همی كاكه‌یی دا عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه‌ به‌گرنگییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ نه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌ی ده‌ڕوانی, به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتییانه‌ له‌گه‌ڵیدا پیاسه‌مان ده‌كرد, له‌ چاخانه‌ داده‌نیشتین, كاتێكی فره‌ پێكه‌وه‌ باس و خواسی خوێندنه‌وه‌ و داهێنانمان تاوتوێ‌ ده‌كرد, ئه‌و له‌ پێكهاته‌ی نه‌وه‌كه‌ی پاش خۆی ڕۆڵێكی پڕبایه‌خی بینیووه‌ و هه‌میشه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و چیرۆكنووسه‌ دانسقانه‌ی نێو ڕه‌وتی چیرۆكی مۆدێرن و هاوچه‌رخی ئێمه‌ كه‌ شێواز و تایبه‌تمه‌ندێتی جیای نووسینی خۆی هه‌بووه‌ و یه‌كێكیش بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی فه‌زایه‌كی مه‌عریفی و ڕۆشنبیرییه‌كی په‌لوپۆ هاوێژ و ئینسایكڵۆپیدی بووه‌ و ئیشێكی بێڕاده‌ی له‌ پرۆسه‌ی تیۆراندن بۆ هونه‌ری چیرۆك و ڕۆمان و هونه‌ری شێوه‌كاریش كردووه‌ و خه‌ریكی زاراوه‌سازی بووه‌ و جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر كاتێكیشی بۆ ڕه‌خسابێت ئه‌وا زاره‌كییانه‌یش له‌گه‌ڵا هه‌وادارانیدا تێیهه‌ڵچووه‌ و له‌ كایه‌كانی ئه‌ده‌ب و ته‌كنیكه‌كانی نووسین و دنیابینیی چیرۆك نووسیی خۆی دواوه‌ و داهێنانه‌كانیشی به‌رهه‌می نه‌وه‌ی پاش خۆی ڕه‌نگڕێژ كردووه‌ و به‌رهه‌ستانه‌ له‌ فه‌زای چیرۆكی ئه‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه‌. ئه‌و پتر له‌ نیوسه‌ده‌ سه‌روكاری له‌گه‌ڵا هونه‌ری كورته‌ چیرۆكدا كردووه‌ و مامه‌ڵه‌ی له‌ ته‌ك هه‌موو جۆره‌ ته‌كنیكه‌كانی ئه‌م ژانره‌دا هه‌بووه‌ و زۆرجار كردوونی به‌ كاراكته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌فراندنه‌كانی و هێنده‌ لێیان قووڵبۆته‌وه‌ و شاره‌زایی لێیان په‌یدا كردووه‌, زاتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین بڵێین هه‌ندێك چیرۆكی خۆی هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ نووسیووه‌ هه‌تا بیكات به‌ ڕووبه‌رێك بۆ پراكتیزه‌كردنی ته‌كنیكه‌كانی گێڕانه‌وه‌ و پشتگوێ خستنی ئه‌وه‌ی چیرۆك خۆی ته‌كنیكه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی خۆی له‌ ژیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت و حه‌وه‌جه‌ و پێداویستیی به‌ كام یه‌ك له‌و ته‌كنیكانه‌ بێت له‌گه‌ڵا خۆیدا په‌لكێشیان ده‌كات و پراكتیزه‌یان ده‌كات و ده‌یانكاته‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی هونه‌ری گێڕانه‌وه‌, نه‌ك ئه‌و ببێته‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی ئه‌وان! سیما دیاره‌كانی ئه‌ده‌به‌كه‌ی ئه‌و هێما, خوازه‌, ده‌مامك, مۆنتاجی سینه‌مایی, تێكشكاندنی كات و..جگه‌ له‌وه‌, ئه‌و زمانه‌یش كه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێ ناسنامه‌ ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی پێ به‌رجه‌سته‌تره‌ و زۆرجار به‌ میتازمان ناوزه‌دی ده‌كات, ته‌قریبه‌ن له‌ زمانی هه‌موو كه‌سێك تایبه‌تمه‌ندتر و تاكمه‌ندتره‌ و كه‌سیش به‌قه‌ده‌ر ئه‌و زمانه‌كه‌ی له‌ فه‌رهه‌نگی زمانه‌ گشتییه‌كه‌مان جودا نابێته‌وه‌ و شه‌قڵا به‌ پێكهاته‌یه‌كی زمانیی تاكڕه‌وانه‌ نادات. چیرۆكه‌كانی ئه‌و جیهانێك ده‌خوڵقێنن هاوكات هه‌م ڕیالیزمییه‌ وهه‌م فانتازییشه‌ و سه‌رساممان ده‌كات و په‌یامی ئینسانییانه‌یان لێوه‌رده‌گرین. باكگراوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی كاراكته‌ره‌كانیشی خودی ژیان خۆین. ئه‌و جورئه‌ت و بوێرییه‌ بێهاوتایه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌مێكدا ئه‌و بابه‌ته‌ گه‌ورانه‌ی موتوربه‌ی ده‌ق ده‌كرد له‌لای كه‌م نووسه‌ردا بوونیان هه‌بوو, كێ‌ به‌ر له‌و پاكتاوی نه‌ژادیی و ته‌عریب كردنی كه‌ركووكی كردووه‌ به‌ ده‌ق و ده‌می له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ چاره‌نووسسازه‌كانه‌وه‌ داوه‌؟ ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ بێگومان جگه‌ له‌ خوێنی پاكیزه‌ و بێگه‌ردی پێشمه‌رگه‌یه‌ك چی ته‌ڕ و پاراوی كردووه‌ و ژیانی پێبه‌خشیووه‌ تاكو ئه‌و سه‌بجێكتانه‌ له‌ تانوپۆی تێكسته‌كانیدا داڵده‌ بدات! له‌م دیمانه‌یه‌شدا, كه‌ له‌ ماڵی دوكتۆر كارای كوڕی مامۆستا عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج, له‌ گوندی ئه‌ڵمانی هه‌ولێر, به‌ ئاماده‌یی هاوڕێی شاعیر سه‌باح ڕه‌نجده‌ر- كه‌ بێگومان به‌ هاوبه‌شییه‌كه‌ی دیمانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد- له‌ به‌رواری 5ی حوزه‌یرانی 2013دا سازدراوه‌, وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی مامۆستا سه‌ڕاجیش به‌ڕاستی گوزارشتێكی ڕاسته‌قینه‌ و كاڵا به‌قه‌د باڵای ئه‌و خه‌ریك بوونه‌ جیددییه‌ی ئه‌وه‌ به‌ نووسینی چیرۆك و هه‌وڵدان بۆ به‌رفراوانتر كردنی ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌و هونه‌ره‌ی, كه‌ له‌ ڕاستیدا بایه‌خ و به‌هاكانی به‌ هیچ كلۆجێك له‌ بایه‌خ و به‌هاكانی ڕۆمان كه‌متر نییه‌.

ئه‌دیب نادر: عه‌بدولڕه‌حمان مونیف ده‌ڵێت: كورته‌ چیرۆك ڕه‌گه‌زێكی ئۆرگانیكییه‌ له‌ بونیادی ڕۆماندا, ئه‌ی ئیتر بۆچی ته‌ركیز هه‌ر له‌ سه‌ر ڕۆمانه‌ و كورته‌ چیرۆك كه‌متر جێبایه‌خی نووسه‌ره‌كانه‌, به‌ خۆماڵی و بیانیشه‌وه‌؟

عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌, هه‌ندێ‌ براده‌ر, به‌ تایبه‌تی یه‌كه‌م ڕۆمانم كه‌ ده‌رچوو- هه‌ڵكشان به‌ره‌و لووتكه‌- ڕه‌خنه‌یان لێگرت, كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چیرۆكی كورت و چیرۆكی كورتن و لێكم داونه‌ته‌وه‌, بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیانم, فیعله‌ن خۆی هه‌ر بۆ ڕۆمان نووسیوومه‌, هه‌ندێكیانیشم هه‌ر به‌ جیاجیا بڵاوكردنه‌وه‌, ئه‌وجا, ڕاسته‌ هه‌یه‌, له‌ هه‌موو ڕۆمانه‌كانمدا ده‌توانم چیرۆكی كورت جیا بكه‌مه‌وه‌, خۆی ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ورووپیش ده‌ڵێت باشترین ڕۆمان ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه‌ پێكهاتبێ‌ له‌ لێكدانی ده‌یان چیرۆك, یان تێهه‌ڵكێشی هونه‌رییانه‌ی كورته‌ چیرۆكه‌كان و هه‌ره‌ شۆرت شۆرت ستۆرییه‌كان, یانی چیرۆكه‌ هه‌ره‌ هه‌ره‌ كورته‌كان بێ‌, به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌, ڕۆمان ئامانجی جیایه‌ و كورته‌ چیرۆكیش لێره‌ ئامانجی جیایه‌, هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ جۆرێك شت ده‌بینێ‌.

ئه‌دیب نادر: ڕاسته‌. به‌ڵام بۆچی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی لێره‌ش و له‌ ئه‌ورووپایش, بۆ نموونه‌, سه‌یر ده‌كه‌ی زیاتر ته‌ركیز ده‌خرێته‌ سه‌ر ڕۆمان و ڕۆمان زیاتر ده‌بێته‌ جێ‌ بایه‌خی نووسه‌ران؟

عه‌بدڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ وابزانم قسه‌یه‌كی دوكتۆر جابر عه‌سفووره‌ ده‌ڵێ‌ – الروایه‌ دیوان العرب- وه‌ك چۆن جاران ده‌یانووت شیعر دیوانی عه‌ره‌به‌, فیعله‌ن, ئێستا ڕۆمان بۆته‌ سه‌نگی مه‌حه‌كی ئه‌دیب, كه‌ ڕۆمانی نووسی ده‌ڵێن موعجه‌بن پێی, بۆ؟ چونكه‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ و سه‌رده‌مه‌كه‌ ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتووه‌ و پێویستی به‌ ڕۆمان هه‌یه‌. به‌ڵام ڕۆمانگه‌لێك, نه‌ك ڕۆمانگه‌له‌ ڕۆمانسییه‌ قه‌دیمه‌كانی زه‌مانی…

ئه‌دیب نادر: فرووسییه‌ت و..

عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ و هه‌ژده‌ و نۆزده‌ و ته‌نانه‌ت سه‌ده‌ی بیستیش ئێستا كۆن بووه‌. ده‌توانم ئاماژه‌ به‌ عه‌ره‌به‌كان بكه‌م, چونكه‌ لای ئێمه‌ هێشتا ته‌مه‌نی كورته‌, نه‌جیب مه‌حفووز, ئه‌مه‌ی سعوودییه‌كه‌ كه‌ تۆ ناوت هێنا, ئه‌وه‌ی كه‌- شه‌رقی مته‌وه‌سیتی- هه‌یه‌
ئه‌دیب نادر: عه‌بدولڕه‌حمان مونیف..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌مانه‌, هه‌موو, ئا عه‌بدولڕه‌حمانی مونیف, ئه‌مانه‌ هه‌موو بوونه‌ته‌ كلاسیكی ڕۆمان, ئێستا خوێنه‌ری نوێ‌ بۆی ناخوێنرێته‌وه‌, ئێستا ئیدی سینه‌ماكاران كه‌ڵك و سوود له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌رده‌گرن وه‌كو مێژووی ئه‌ده‌ب.

ئه‌دیب نادر: ڕه‌نگه‌ من عه‌بدولڕه‌حمان مونیف هێشتا به‌ كلاسیك نه‌زانم, چونكه‌ بۆ نموونه‌ یوسف ئه‌لسه‌باعی و…

عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وان جیان, ئه‌وانه‌ هونه‌ریین و به‌ڵام سیاسین..ئه‌و هونه‌ری تره‌ له‌ یوسف ئه‌لسه‌باعی و حیلمی موراد و نازانم كێ‌ و كێ و ئه‌وانه‌ و زۆری كه‌یش هه‌یه‌, له‌ مێژووی میسر و سوریا و ئه‌مانه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵێێ‌ هونه‌ریی و باشبن و ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌, عه‌بدولڕه‌حمانی مونیف و نه‌جیب مه‌حفووزه‌ و بێجگه‌ له‌..

ئه‌دیب نادر: ته‌یب ساڵح و ئه‌وانه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: نه‌وه‌ی تازه‌یش هه‌یه‌ ئیبراهیم ئه‌سڵان و نازانم كێ‌..

ئه‌دیب نادر: حه‌یده‌ر حه‌یده‌ر و..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: یووسف ئه‌لقه‌عید و ئه‌مانه‌ و له‌ لیبییه‌كانیش په‌یدابووه‌ و به‌تایبه‌تیش ڕۆمان و چیرۆكی باشیش كه‌وته‌ مه‌غریب.

ئه‌دیب نادر: ئه‌وه‌ی كورته‌ چیرۆكه‌كانت بخوێنێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی یه‌كه‌م كۆچیرۆكت- لاكێشه‌ ڕووناكه‌كان- هه‌ست ده‌كات شێوه‌یه‌كی فۆتۆگرافیانه‌ به‌سه‌ر شێوازی نووسینی چیرۆكه‌كانتدا زاڵه‌, یانی له‌پای چی, بۆچی شێوه‌یه‌كی فۆتۆگرافییانه‌ زاڵه‌, ئایا ده‌ته‌وێ‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فۆتۆگرافییانه‌ ژیانمان پیشانبده‌یت یان چی؟

عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ده‌توانم ئه‌مه‌ به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌, یه‌ك, چونكه‌ ڕه‌گه‌زی ده‌ربڕین خۆی وێنانده‌ره‌, وێنه‌یه‌. دوویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له‌ هونه‌ری شێوه‌كارییدا ئه‌وه‌م, هه‌وڵده‌ده‌م وێنه‌ دروست بكه‌م, له‌ گۆشه‌ نیگایه‌كی ژێر بینینه‌وه‌, یا له‌ سه‌رووی بینینه‌وه‌, یان شتێكدا ئه‌وانه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ وێنه‌ی تیایه‌, به‌ڵام هه‌ستیش ده‌كه‌یت لێچوواندنه‌كانم- ته‌شبیهه‌كانم- دایمه‌ هه‌وڵم داوه‌ نائاسایی بن, باو نه‌بن. زۆر كه‌س تێبینییان كردووه‌, زۆر كه‌س ڕه‌خنه‌شیان لێگرتووه‌, به‌تایبه‌تی زاهیر ڕۆژبه‌یانی ئاماژه‌ی به‌وانه‌ كردووه‌ و ڕه‌خنه‌ی لێگرتوون, كه‌چی- دوكتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د- له‌ سێ‌ به‌شی ڕۆژنامه‌كه‌ی حزبی شیووعی وه‌ڵامی دایه‌وه‌, ناوی چی بوو؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ڕێگای كوردستان..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ڕێگای كوردستان, لام ماوه‌, كه‌ ده‌ڵێ‌ بۆچوونه‌كانی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج له‌وانه‌ی تۆ هونه‌ری ترن, ئه‌وانه‌ی تۆ كلاسیكن..
ئه‌دیب نادر: من ئه‌وه‌م نه‌خوێندۆته‌وه‌, به‌ڵام..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵام ته‌واوم نه‌كرد, وه‌ڵامی وێنه‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد, ده‌ربڕین, یان داڕشتنی ڕسته‌ خۆی هونه‌ری ده‌ربڕینه‌, یانی چیرۆك هه‌واڵده‌ریی نییه‌ وه‌كو خه‌به‌رێك بێت, یا ڕووداو دروست بكه‌یت, یان جێكات باس بكه‌یت, یان كه‌سایه‌تی دروست بكه‌یت, پێش هه‌موو شتێك چۆنێتیی ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ست و شتانه‌یه‌ كه‌ له‌و شته‌دا ده‌ته‌وێ‌ بیڵێیت كه‌ چیرۆكه‌, یان ڕۆمانه‌, یان هه‌ر شتێكی كه‌یه‌..
ئه‌دیب نادر: ڕاسته‌. ئێستا پرسیارێكی زۆر گرینگ, له‌ كۆچیرۆكی دووه‌مته‌وه‌, له‌(مردوو خه‌ون نابینێ‌)وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه‌ شه‌پۆلی هۆش به‌كار ده‌هێنیت, شه‌پۆلی هۆشت به‌كارهێناوه‌, ئایا ئه‌م ته‌كنیكه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاگایانه‌ ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی ئێمه‌, مرۆڤی كورد, به‌ ڕاده‌یه‌كی هێنده‌ به‌ نسكۆی حه‌فتاوپێنج كارتێكراو بوو, كه‌ تووشی حاڵه‌تی كه‌رتبوون و پارچه‌پارچه‌ بوون ببوو, ئایا تۆ له‌سایه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌وه‌ كه‌ بینیت خه‌ڵكی ئێمه‌ دوای نسكۆ وایان لێهاتووه‌, ئه‌و ته‌كنیكه‌ زۆر گرنگه‌ت به‌كار هێنا؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, ئه‌وه‌ی تۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌یت ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌, دوو خوێندنه‌وه‌, به‌تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌ی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان و ئه‌وانه‌, زۆر ئه‌ده‌بی وجوودییم ده‌خوێنده‌وه‌, له‌ كامی و سارته‌ر و ئه‌وانه‌. ئه‌وانه‌ هه‌موو ده‌روونی ئینسانی كه‌رتبوو و ئه‌مانه‌ باس ده‌كه‌ن, هه‌تا دیداری وابزانم یه‌كه‌می چیرۆكی كوردی نا, دیداری دووه‌می چیرۆكی كوردی له‌ هه‌ولێر, كه‌ له‌ زانكۆ گیرا, ئه‌و براده‌رانه‌ی كه‌ ئێستایش مه‌وجوودن, حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و ڕه‌ووف حه‌سه‌ن و ئه‌مانه‌, هه‌ستان و وتیان نماینده‌ی عه‌به‌سییه‌ت و وجوودییه‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاجه‌..ئاوا به‌ئاشكرا له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌…نماینده‌ی عه‌به‌سییه‌ت نه‌بووم, په‌رتبوونی ئینسان وه‌كو ئاماژه‌ت بۆ كرد, كه‌ ئازار هاته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌و سه‌غڵه‌تیی و گوشار و بێ‌ ئازادییه‌ ده‌رپه‌ڕین و به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ و نامه‌ئلووف و بێهه‌ده‌فانه‌ ده‌ستی ئازادییان گرت..وه‌كو ئێستایش ده‌یبینین له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ هه‌ندێ‌ دیموكراتییه‌ت هه‌یه‌, به‌ڵام دیموكراتییه‌تێكی بێ پڕۆژه‌ و بێ به‌رنامه‌یه‌, ئاوها شته‌كانی ئێمه‌ به‌ كتوپڕیی دروست بوونه‌, جا وه‌كو وتت, ڕاسته‌ من ته‌عبیرم له‌و ئینسانه‌ داهێزراوانه‌ كردووه‌, ئه‌و ئینسانانه‌ی كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن مافیان خوراوه‌ و..
ئه‌دیب نادر: شكستیان هێنا دوای حه‌فتاوپێنج و هه‌ر كه‌سێك هه‌ستی به‌وه‌ ده‌كرد ئه‌وه‌ شكستی تاكانه‌ی خۆیه‌تی, ئه‌و نوشووستییه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر كورددا هات..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت, ئاماژه‌ت به‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی- لاكێشه‌ ڕووناكه‌كان- كرد, كه‌ هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ كراوه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسیی و له‌لایه‌ن كاك محه‌مه‌د ئیسماعیله‌وه‌ له‌ پاریسیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌, ئه‌وه‌..
ئه‌دیب نادر: ئیسماعیل ده‌روێش…
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: یه‌كه‌م به‌رهه‌می نووسینه‌كانمه‌, تۆ وتت له‌ دووه‌مدا ئینتیڵاقی كردووه‌, نابێ‌ هه‌موو شتێك, هه‌ر یه‌كه‌ و ده‌بێ‌ له‌ زه‌مه‌ن و كاتی خۆی باس بكرێ‌.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا ئه‌و شه‌پۆلی هۆشه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی دووه‌مت به‌كارت هێنا, پێشتر ئیشاره‌تت دا كه‌ زه‌مه‌نی شه‌سته‌كان گرنگیت به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی وجوودی داوه‌, ئه‌وجا ئیشكردنی كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی دووه‌مت- مردوو خه‌ون نابینێ‌- به‌ كاریگه‌ریی, یان به‌ ڕوئیای خوێندنه‌وه‌ی شه‌سته‌كانی ئه‌ده‌بی وجوودی نووسیت, یان دوای نسكۆ, كه‌ كورد داهێزرا و…به‌ كاریگه‌ریی كامه‌یان؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌ردوو باڵه‌كه‌ كاریگه‌ریی به‌سه‌رما هه‌بوو, به‌ڵام وه‌كو..په‌نگاوه‌ی ئه‌ده‌بی وجوودی له‌منا, وه‌ ئه‌و ئه‌ده‌به‌ وجوودییه‌ و ئه‌و داهێزرانه‌ی كه‌ له‌ كورددا دیم, هه‌موو تێكه‌ڵا بووه‌.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: باشه‌ مامۆستا مادام ئه‌وه‌ هه‌بوو, پێشتر له‌ شه‌سته‌كان ئه‌ده‌بی وجوودی له‌ ژیانت هه‌بوو, له‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی یه‌كه‌مت ئه‌و هێڵه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌, له‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی دووه‌مت ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای نسكۆ, كه‌واته‌ نسكۆی شۆڕشی كورد بۆته‌ خاڵی ده‌ستپێك بۆ نووسینه‌كه‌ زیاتر له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌ باكگراوه‌ندی بێ‌ و…
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌ره‌س, هه‌ره‌سی ئینسانی كورد, هه‌ر وه‌كو هه‌ره‌سه‌كانی سارته‌ره‌ كه‌ له‌ ڕشانه‌وه‌- الغپیان- دا باسی ده‌كات, ئا, به‌ڵێ‌ ئه‌وانه‌ هه‌یه‌, به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌م پێدا, هه‌ره‌سی كورد, نائومێدیی ئینسانی كورد, كه‌ خه‌باتی كرد و له‌ ئاخرا كه‌وته‌ ده‌ست چه‌ند كه‌سێك, چه‌ند لایه‌نێك, چه‌ند حیزبێكه‌وه‌ كه‌ نه‌یانتوانی به‌ڕێوه‌ی به‌رن, به‌ره‌و نغرۆییان برد, به‌ره‌و خه‌ره‌ندیان برد. ئه‌وانه‌ ڕوویانداوه‌..به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ شتێكی كه‌ بكه‌م, كه‌م ڕه‌خنه‌گر ئاماژه‌ی پێداوه‌, كه‌ تۆ ده‌ڵێی كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م, مومكینه‌ چیرۆك هه‌بێ‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدایه‌ و هی زه‌مانی یه‌كه‌مه‌ و یه‌كه‌می تێدایه‌ هی زه‌مانی سێیه‌مه‌..به‌گوێره‌ی كاته‌كه‌ من چاپم كرد..
ئه‌دیب نادر: بێگومان, ئه‌و سێ‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌ت..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: من ئاماژه‌م به‌ هینه‌كانی كردووه‌, تاریخه‌كانی..
ئه‌دیب نادر: هه‌تا- بارام ناوێك هه‌بوو- ئه‌وانه‌ هه‌تاكو ساڵی حه‌فتاونۆ نووسیووتن, هه‌ر سێ‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌كه‌ت, ئه‌زموونی تۆ مامۆستا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌مه‌ له‌ كاتی خۆیدا كه‌ بڵاو ده‌كرانه‌وه‌, ناڵێم وه‌كو كتێب, وه‌كو چیرۆك, ده‌نگیان دایه‌وه‌, من سێ‌ چوار چیرۆكم نووسیبوو, كه‌ چووم به‌سه‌ر كۆڕێكی چل په‌نجا كه‌سییدا, ئه‌بینم مامۆستا- هێمنی- شاعیر له‌وێ‌ بوو, كه‌ زانی و وتیان ئه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاجه‌, هه‌موو بێده‌نگ دانیشتبوون, وتی وه‌ره‌ لای من دانیشه‌, یانی- هێمن- ته‌نها یه‌ك دوو چیرۆكی منی خوێندبووه‌وه‌, پێمی زانیبوو, به‌س وتی ئه‌بێ‌ زمانه‌كه‌ت به‌هێزتر بكه‌یت.
ئه‌دیب نادر: مامۆستا ئه‌زموونی تۆ له‌ ئه‌زموونی چیرۆكنووسه‌ هاوزه‌مه‌نه‌كانی دیكه‌ی خۆت گرنگتره‌, ئه‌زموونێكی گرنگترت هه‌یه‌ له‌ چیرۆكنوسین..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: هونه‌ری تره‌.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌ستی پێده‌كه‌م.
ئه‌دیب نادر: به‌ڕای تۆ..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: جیاواز تره‌..
ئه‌دیب نادر: جیاوازتری..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: جیاوازتر و هونه‌ری تریشه‌..
ئه‌دیب نادر: به‌ڕای تۆ بۆچی هه‌ڵوێسته‌ی جیددی له‌سه‌ردا نه‌كراوه‌, بۆچی نه‌بۆته‌ جێی مشتومڕی ڕه‌خنه‌گران و لێكۆڵه‌ران, بۆ..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ گرفتی ڕه‌خنه‌ی كوردییه‌, یان گرفتی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییه‌ به‌گشتیی..له‌ پێنج كۆچیرۆكدا, شه‌شه‌میش ئه‌وانه‌ی پێنجه‌كه‌یه‌ و زائیده‌ن ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕین نووسیوومن, بابڵێین شه‌ش كۆچیرۆك, ته‌نها زاهیر ڕۆژبه‌یانی- خوا لێی خۆش بێ- لایه‌كی لێكردوونه‌ته‌وه‌, لایه‌كی ڕووكه‌ش-سه‌تحی- به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ چاپی كرد, ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ دایه‌ من خوێندمه‌وه‌, من گله‌ییم لێكرد, وتم: تۆ وتووته‌ عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌ده‌بی تازه‌ی فه‌ڕه‌نسیی بێت, یانی ئاگاداری ڕۆمانی نوێ بێت, ده‌ستی به‌ نووسینی ڕۆمان و چیرۆكی نوێ‌ كردووه‌, ئه‌مانه‌ت بۆ نه‌نووسیووه‌, نازانم, هه‌ندێ‌ به‌ڵگه‌ی نالۆژیكی هێنایه‌وه‌, وتی ده‌قه‌كه‌م دا به‌ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و بزر بوو..نووسیوومه‌وه‌ و..وتم نا له‌ بۆچوونه‌كانت په‌شیمان بوویته‌ته‌وه‌, هه‌تا من حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ بكه‌م, كه‌ زۆر ڕه‌خنه‌گر ڕۆمانه‌كانی منیان به‌ یه‌كه‌م میتاڕۆمان داناوه‌ له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا, ئه‌وه‌ مامۆستا- سابیر ڕه‌شید- له‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژدا بڵاویكرده‌وه‌ و له‌ كتێبه‌كانیشیدا, دوكتۆر- فوئاد ڕه‌شید- یش هه‌ر هه‌مان شتی وتووه‌, به‌ڵام دوكتۆر- فوئاد ڕه‌شید- ئاماژه‌یه‌كی كه‌ی كردووه‌, وتوویه‌تی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج له‌ حه‌فتاكانیشدا میتاچیرۆكی نووسیووه‌, چۆن ده‌ڵێی- مابعد الروایه‌, میتاڕۆمان- میتا چیرۆكیشی نووسیووه‌ و ناو ڕۆمانیشی هێناوه‌ و وابزانم له‌ دیمانه‌كه‌یدا كه‌ كردوویه‌تی, یان ئه‌و دیراسه‌یه‌ی كه‌ بۆ ئه‌وه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ پله‌ی زانستی پێوه‌ربگرێ‌..
ئه‌دیب نادر: له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ری ڕه‌خنه‌ ده‌ڕۆین مامۆستا, تۆ هه‌موو لایه‌ن و ته‌كنیكه‌كانی گێڕانه‌وه‌ت له‌ كورته‌ چیرۆكه‌كانتدا به‌كارهێناوه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ وشیاریشه‌وه‌..
ئه‌دیب نادر: به‌ وشیارییه‌وه‌ و زۆر به‌ ئاگاوه‌, بۆچی, هه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین, بۆچی نه‌بۆته‌ سه‌رمه‌شق بۆ هه‌ندێ‌ ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی..بۆچی..یانی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی ئێمه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: نه‌ك هه‌ر بۆ من نه‌كراوه‌, بۆ چوار كه‌سیش نه‌كراوه‌, كوا فه‌رموون له‌ حه‌فتاكانه‌وه‌…
ئه‌دیب نادر: ئاخر ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌ گرنگی ئه‌زموونه‌كان ده‌كه‌ین, مامۆستا ئێمه‌ گرنگی ئه‌زموونی تۆ..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: گرنگترین ئه‌زموونمان ده‌ده‌یتێ‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێمه‌ بیست ساڵمان هه‌یه‌, له‌ حه‌فتاكانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ده‌كان, بڵێین بۆ ڕاپه‌ڕین, ئه‌وه‌نه‌, بابڵێین له‌ ئازاره‌وه‌ بۆ ڕاپه‌ڕین, ئه‌وه‌ بیست ساڵێكه‌, كوا چ كتێبێك, په‌رتووكێك, نه‌ك له‌سه‌ر چیرۆك, باسی چیرۆك بكات, له‌سه‌ر چیرۆكی كێ‌, كێ‌ نووسراوه‌, ته‌نیا لێره‌ و له‌وێ‌ نه‌بێ‌, ئه‌ویش شارچێتیی تیایه‌ و براده‌رچێتیی و نازانم چی چێتیی تری تیایه‌..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا تۆ خۆت ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆت له‌ناو ئه‌زموونه‌كانی تردا چۆن ده‌بینیت؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: من خۆم..به‌..بێگومان ده‌زانم جیام, ئه‌وجا ئه‌وه‌ی ده‌منووسی و خه‌ڵك قبووڵی نه‌ده‌كرد, ده‌مزانی ده‌ساڵی كه‌ زۆر چاك قبووڵا ده‌كرێ‌, ئه‌مه‌, مامۆستا- نه‌وزاد ئه‌حمه‌د- ئه‌مه‌ی وتووه‌, وتوویه‌تی ئێمه‌ له‌ هه‌شتاكان قبووڵمان نه‌ده‌كرد, كه‌چی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج ده‌ساڵا پێش ئێمه‌ كه‌وتبوو. ئه‌مه‌ تۆماره‌ و لای من هه‌یه‌.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا چیرۆكی نه‌وه‌ی پێش خۆت, بڵێین ئه‌وانه‌ی كه‌ موحه‌ڕڕه‌م و محه‌مه‌د مه‌ولوود مه‌م و شێخ مارف به‌رزنجی و ئه‌وانه‌ی له‌ پێش تۆ چیرۆكیان نووسیبوو, ئه‌توو…
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: مسته‌فا ساڵح كه‌ریمیش هه‌بوو, ڕه‌ووف حه‌سه‌نیش هه‌بوو, كاكه‌ مه‌میش هه‌بوو, به‌ڵام ئه‌و سێ‌ كه‌سه‌ی ئاماژه‌ت پێكردن ئه‌وانه‌ لووتكه‌ن.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا, ئه‌توو له‌ ئه‌زموونی خۆت, ئه‌زموونی چیرۆكنووسیت, نه‌ك ئه‌زموونی ڕۆمانت, له‌ چیرۆكدا, چیرۆكی كوردی, چیرۆكنووسی كوردی, هیچ هونه‌رێكی چیرۆك له‌وان فێر بوویت؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: نه‌خێر هیچیان لێ‌ فێر نه‌بووم. ئه‌گه‌ر چیرۆكی پێش خۆمم ده‌خوێنده‌وه‌, یا هه‌ر شتێكی كه‌له‌پووریی و ئه‌وانه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ بوو زمانه‌كه‌م به‌قووه‌ت بكه‌م, ئه‌گینا ده‌مزانی ئه‌مانه‌ هونه‌ر, مه‌به‌ستم گشتیانه‌, نه‌ك هه‌ر ئه‌و سێ‌ كه‌سه‌, ئه‌وانه‌ هونه‌ریان پێ‌ نییه‌, تازه‌گه‌رییان پێ‌ نییه‌, به‌س ده‌مویست زمانه‌كه‌م به‌قووه‌ت بكه‌م, ئه‌مه‌ هه‌تا عه‌بدوڵڵا ئاگرینیش ده‌گرێته‌وه‌.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یانی ئه‌توو درێژكراوه‌ی چیرۆكی كوردیت, گۆڕانكاری چیرۆكی كوردیت.
ئه‌دیب نادر: یانی گۆڕانكارییت له‌ناو چیرۆكی كوردیدا كردووه‌.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: وه‌ڵڵاهی هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و زمانه‌ی من پێییم ده‌نووسی و بڵاوم ده‌كرده‌وه‌, بووه‌ به‌..وه‌ به‌ شایه‌دی خوالێخۆشبوو شه‌هید موحه‌ڕڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین كه‌ له‌- بیری نوێ‌- دا وتوویه‌ و ئاماژه‌ی پێكردووه‌, كه‌ چیرۆكه‌كانی منی پێش هینه‌كانی حوسێن عارف و كاكه‌ مه‌م خستووه‌ و به‌ ده‌میش پێمی وتووه‌, وتوویه‌تی زۆر موعجه‌بم به‌ ته‌كنیكه‌كانت…
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا من له‌ چیرۆكی كوردی ئه‌و ته‌وژمه‌ی له‌ حه‌فتاكان دروست بوو, ڕوانگه‌, یانی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ نوێكه‌ره‌وه‌ی چیرۆكی كوردی ده‌زانن, كه‌چی ئه‌و گرووپه‌ی ڕوانگه‌ هیچیان له‌ ڕووی چیرۆكه‌وه‌ نوێكه‌ره‌وه‌ نه‌بوون, نوێكه‌ره‌وه‌ له‌ توو له‌ له‌تیف حامید و له‌ سه‌دره‌ددین عارف و له‌ ئه‌حمه‌د شاكه‌لی و ئه‌وانه‌وه‌ دروست بوو, ئه‌وه‌ گۆڕانێك بوو, گۆڕانێك بوو زۆر جیاواز, یانی هه‌ست به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌واكانی ده‌كرا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌ڵبه‌تا من, وه‌كو جه‌نابت وتت, لایه‌نی چیرۆك باس ده‌كه‌م, باسی شیعر ناكه‌م, وتت ئه‌حمه‌د, ئه‌حمه‌د شاكه‌لی له‌ نووسین وه‌ستا, له‌تیف حامید زۆر سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز بوو, له‌ هه‌موومان به‌هێزتر بوو, به‌داخه‌وه‌, خوالێیخۆشبێ‌ نه‌ما, ئه‌وانه‌ی كه‌…
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: سه‌دره‌ددین عارف..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سه‌دره‌ددین عارفیش له‌ نووسین وه‌ستا. به‌ڵێ‌ وه‌ستا. ئێستایش مه‌وجووده‌, وه‌ستا. ئێ‌, من و كێی كه‌ت ئیشاره‌ كرد؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: له‌تیف حامید و سه‌دره‌ددین و ئه‌وانه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: له‌تیف حامید ئیشاره‌تم پێكرد, به‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕوانگه‌, چونكه‌ دوو قسه‌ی مه‌شهوور هه‌یه‌, هه‌ردووكی باس ده‌كه‌م,- له‌تیف هه‌ڵمه‌ت- قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌ داوایان لێكرد بچێته‌ ناو و به‌شداری بكات له‌ ڕوانگه‌دا, وتی ڕوانگه‌ هێلكه‌یه‌كی پیس بوو هیچی هه‌ڵنه‌هێنا, ئه‌وه‌ قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌, به‌ڵام قسه‌كه‌ی من ئه‌وه‌ بوو لێمیان داوا ده‌كرد بچمه‌ ناویان, پێشمیان وت, ئه‌وه‌ی مه‌وجووده‌ سه‌لام محه‌مه‌د مه‌وجووده‌, وتی وه‌ره‌, وتم بۆ ته‌نزیمی مافیاتان داناوه‌ بێمه‌ ناو ته‌نزیمه‌وه‌ و بتناسێنم به‌ حوسێن عارف و ئه‌م و ئه‌و و..ئێ‌ وتم من ئه‌وانه‌ ده‌ناسم, به‌هه‌رحاڵا, وتم من خۆم به‌ سه‌رووی ڕوانگه‌ ده‌زانم, یانی خۆم به‌ نوێكار ده‌زانم, ئێوه‌ ناڵێن نوێكاریی, ته‌كنیك, ئێ‌ من خۆم به‌ نوێكار ده‌زانم, ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ ئه‌وه‌تا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌, زۆر نوێكان نا, به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌ر به‌نیسبه‌ته‌وه‌, ئاماژه‌ت بۆ یه‌كێك بكردایه‌ چیرۆكی باشی نووسی, ئه‌گه‌رچی شاعیریش بوو, ئه‌ویش- سه‌ڵاح شوانه‌-, چه‌ند چیرۆكێكی چاكی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نووسی, چیرۆكه‌كانی به‌هێز بوون, وابزانم ئێستا له‌ كۆچیرۆكێكدا خڕكراونه‌ته‌وه‌. به‌ڵێ‌..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا تۆ..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: له‌و سیانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ت پێكردن, حه‌ز ده‌كه‌م نه‌ختێ‌ ته‌فسیر بده‌م, له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاك ڕه‌نجده‌ر وتی, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ‌ لووتكه‌ی باس كرد, مارف به‌رزنجی, موحه‌ڕڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین, خوالێیانخۆشبێ‌, هه‌روه‌ها مه‌م, هه‌ریه‌كه‌یان خه‌سڵه‌ت و جیاوازییه‌كی هه‌یه‌, به‌ڵام هونه‌ریترینیان لای من, هه‌ر چه‌نده‌ زوو له‌ نووسین وه‌ستا, محه‌ڕڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مینه‌, مه‌م و به‌رزنجی زیاتر لایه‌نی سیاسییان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو, هه‌روه‌كو چۆن- ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- كه‌ شتی ده‌نووسی, چیرۆكی ده‌نووسی و ڕۆمانی ده‌نووسی, مه‌به‌ستی ڕۆمان نووسین و هونه‌ر نووسین و چیرۆك نووسین نه‌بوو, له‌ پاڵا سیاسه‌ت كردن مه‌به‌ستی كوردایه‌تی كردن بوو, هینه‌كانی مارفیش سیاسه‌ت كردن بوو, هه‌روه‌ها مه‌میش, به‌ڵام هه‌ر چه‌نده‌- مه‌حه‌ڕڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین- كۆنه‌ سیاسه‌تمه‌دار بوو, به‌ڵام سیاسه‌تی نه‌ده‌كرد, بۆیه‌ ده‌ڵێم هونه‌ری تره‌, به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر زوو وه‌ستا..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا زمانت زۆر چڕ كردۆته‌وه‌ له‌ناو چیرۆكه‌كاندا, یان با بڵێین زمانت هێنده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئیكۆنۆمییانه‌-كورتگه‌را و ئابوورییانه‌-
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: وشه‌م داتاشیووه‌..
ئه‌دیب نادر: به‌كارهێناوه‌, به‌كاربردووه‌, له‌ هه‌ندێ‌ شوێندا, خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات سه‌روكار له‌گه‌ڵا وشه‌ لێكتربڕه‌كان- كه‌لیماتی موته‌قاتیعه‌- دا ده‌كات, یانی وه‌كو ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ن تۆ شتت زۆر باس كردووه‌, یان بازی زۆرت داوه‌, به‌ڕای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته‌ ڕوونه‌دا خوێنه‌ر پێویسته‌ چی بكات, یان خۆت ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هه‌ستێكی وای هه‌بێت ئه‌م هه‌سته‌ی بۆچی ده‌گێڕیته‌وه‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: تێبینییه‌كی جوانه‌. ڕاسته‌, نووسینه‌كانم به‌تایبه‌تی چڕاندووه‌, یا چڕه‌, ته‌شبیهه‌كانم, لێچووانه‌كانم ئاسایی نین. بۆ نموونه‌, ناڵێم: ئاسمان شینه‌, ده‌ڵێم: ئاسمان شووشه‌یه‌ك مه‌ره‌كه‌بی شینه‌, ئا به‌م جۆره‌, له‌ جاده‌كه‌ تێپه‌ڕی, نه‌مووتووه‌ تێپه‌ڕی, وتوومه‌ جاده‌كه‌ی سه‌ربڕی. من له‌ چیرۆكدا مه‌به‌ستمه‌ و له‌ زۆر, له‌ چه‌ند دیدار و ئه‌مانه‌شدا ئاماژه‌م به‌وه‌ كردووه‌ و دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌, كه‌ من سه‌نده‌ویچی حازر به‌ خوێنه‌ر ناده‌م, چۆن به‌ چیرۆك ماندوو ده‌بم, ئیبداع ده‌كه‌م, ده‌ئافرێنم, ده‌بێ‌ ئه‌ویش ماندوو بێ‌ له‌گه‌ڵما بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ چێژه‌كه‌م بكات, شتێكی ئاسانی بده‌مێ‌ وه‌كو ئاماژه‌ت دا, كه‌وابێ‌ وه‌كو چیرۆكه‌كانی یووسف ئه‌لسه‌باعی و ئه‌مانه‌ ده‌نووسم..به‌ ئاسانی له‌و سه‌ره‌وه‌ كه‌ دێیته‌وه‌ هیچت لا نامێنێ‌. به‌ڵام كه‌ خۆی ماندوو كرد و له‌و ده‌ربڕینه‌ تێگه‌یشت, زۆر ..ئا..ته‌جره‌به‌یه‌كی كه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: سه‌رنجێكی بچووكم هه‌یه‌ له‌و..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا كابرایه‌كم له‌گه‌ڵا بوو, ناوه‌كه‌ییم له‌بیر نییه‌, كه‌ركووكی بوو, ڕیشی درێژ بوو, گه‌نجێ‌ بوو, ئاوا له‌ مه‌هاباد له‌ ئوتێل بووین به‌یه‌كه‌وه‌, وتی مامۆستا من له‌ تۆ تێناگه‌م, عه‌ینه‌ن ئه‌م پرسیاره‌ی تۆی كرد, منیش كتێبه‌كانم پێبوو, وتم باشه‌ كام چیرۆك تێناگه‌ی؟ چیرۆكێكی ئیشاره‌ت كرد, وتم بۆت ده‌خوێنمه‌وه‌, بۆیم خوێنده‌وه‌ و ده‌ستم كرده‌ شه‌رح كردنی, ئه‌مه‌ بوو, وتی ئای مامۆستا خۆ من وا تێنه‌گه‌یشتم, سه‌یرم كرد له‌ززه‌تێكی یه‌كجار خۆش تێگه‌یشت, ئه‌وه‌یه‌, من ده‌مه‌وێ‌ خوێنه‌ر ماندوو بێ‌..
ئه‌دیب نادر: من ئاماژه‌م به‌وه‌ نه‌دا كه‌ من لێی تێناگه‌م مامۆستا, من ده‌ڵێم, خوێنه‌ر له‌ پڕێكا چیرۆك ده‌خوێنێته‌وه‌ , هه‌ست به‌وه‌ ده‌كا له‌ پڕێكا تۆ ده‌ڵێی فڵان كه‌س مرد, دوای ئه‌وه‌ شتی تر باس ده‌كه‌ی, دوای ئه‌وه‌ شتی تر, شتی تر, شتی تر, شتی تر..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئاخر ئه‌وه‌ مۆنتاژی سینه‌ماییه‌..
ئه‌دیب نادر: ئا مه‌به‌ستم, مه‌به‌ستم, یانی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌س شتێكی كه‌یش هه‌یه‌, به‌س پێشه‌كی مامۆستا ده‌بێ‌ ئاماژه‌ بده‌ین چ خوێنه‌رێك؟ خوێنه‌ر هه‌یه‌ هاكه‌زاییه‌ هه‌ر بۆ كات كوشتن, هه‌یه‌ هه‌ر حه‌ز ده‌كا بخوێنێته‌وه‌, خوێنه‌ریش هه‌یه‌ قووڵده‌بێته‌وه‌..با من شتێكی جوانت بۆ بگێڕمه‌وه‌..خوێنه‌ری سی ساڵا, چل ساڵا له‌مه‌وپێشم هه‌یه‌, ئێستا له‌ جاده‌ ده‌مگرێ‌ ده‌ڵێ‌ فڵانت نووسی..ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ستا بووم, ئه‌مه‌ خۆشه‌ بیگێڕمه‌وه‌, وه‌كو چیرۆكیشه‌, وتم له‌ناو بازاڕی شێخه‌ڵڵا وه‌ستابووم, سه‌وزه‌ و مه‌وزه‌ و شتێك, گه‌ڵایه‌ك بوو, وتم كاكه‌ ئه‌مه‌ چییه‌؟ وتی ئه‌مه‌ نازانی چییه‌؟ وتم نه‌ْ , وتی ئه‌مه‌ جه‌رجیره‌, بۆ ئه‌وه‌ باشه‌, بۆ ئه‌وه‌ باشه‌, بۆ سێكس باشه‌, گوتم ده‌ی بۆ سه‌ره‌تانیش باشه‌, ئینجا گوتم ده‌مه‌وێ‌, چه‌نی به‌ چه‌نه‌؟ وه‌ك ته‌جروبه‌, گوتی بۆ شه‌كره‌یش باشه‌, گوتم شه‌كره‌م هه‌یه‌, كه‌ ویستم ئاوا بكه‌م پاره‌كه‌ ده‌ركه‌م, له‌بان شانمه‌وه‌ دینارێك شۆڕكرایه‌وه‌, ئاوڕم دایه‌وه‌, وتم كاكه‌ ناتناسم تۆ كێیت؟ وتی من یه‌كێكم له‌ خوێنه‌ره‌كانت, ئه‌ی سه‌لمانی پاك ئاوها و ئاوها و ئاوهات كرد, باشه‌ من با شتێكت پێ‌ بڵێم, به‌خودا له‌- عه‌تا قه‌ره‌داغی- باشتر له‌ ڕۆمانه‌كه‌ تێگه‌یشتبوو, – عه‌تا- وا ده‌زانێ‌ سه‌لمان هینه‌, زارایه‌, زه‌رده‌شته‌, كه‌چی ئه‌و وتی مامۆستا باسی سه‌لمان پاك ده‌كه‌یت, یانی خوێنه‌ر هه‌یه‌ ئاوها به‌دوایا ده‌گه‌ڕێت..
ئه‌دیب نادر: بێگومان..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌و سایه‌قه‌ی كه‌ كتێبه‌كانی بۆم هێنا, ته‌له‌به‌شم بووه‌ وتی مامۆستا چیرۆكێكتم له‌بیره‌, كابرایه‌ك, فه‌للاحێك هه‌یه‌ دارهه‌نجیرێكی هه‌یه‌ به‌رناگرێ‌ و دوایی خوێن ده‌خاته‌ به‌ری و به‌ر ده‌دا و ئه‌وه‌ شته‌كه‌ی سیاسییه‌ و ئه‌وه‌یه‌ و ئه‌وه‌یه‌. وتم ئه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر خوێندمه‌وه‌ و هه‌تا- عه‌لاددین سوجادی- هه‌ستا چه‌پڵه‌ی بۆم لێدا و وتی كاك- عه‌بدوڵڵا- لێی تێگه‌یشتم چی ده‌ڵێی..ئاوهای وت.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: په‌یین.. چیرۆكی په‌یین..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌س مامۆستا من سه‌رنجێكی ترم هه‌یه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: له‌و چڕكردنه‌وه‌ی زمانه‌ هه‌ست ناكه‌م گرته‌ی سینه‌مایی بێت, یان كه‌لیمات موته‌قاتیعه‌ بێت, ئه‌من هه‌ست ده‌كه‌م..
ئه‌دیب نادر: من ناڵێم..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: عه‌فوه‌ن, نا نا وه‌كو هونه‌ر, وه‌كو هونه‌ر..
ئه‌دیب نادر: وه‌كو ئه‌وه‌ ئینسان لێی تێده‌گا, بۆ نموونه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پچڕ پچڕه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێستا من پچڕ پچڕه‌كه‌شت وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌.
سه‌باج ڕه‌نجده‌ر: ئا, ده‌زانم..ئه‌وجا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و چڕكردنه‌وه‌یه‌ ڕووناكیی شێوه‌كارییه‌, یانی شێوه‌كاریی له‌یه‌ك خاڵدا ڕه‌نگه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه‌, یان هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و هونه‌ری چڕ كردنه‌وه‌یه‌ی زمان له‌ كنه‌ توو زیاتر هونه‌رێكی ته‌شكیلییه‌, شێوه‌كارییه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ زۆر كه‌س هه‌یه‌ باس ده‌كات, ته‌نانه‌ت له‌و پیشانگایه‌ی له‌ هه‌ولێر كردمه‌وه‌- جه‌لیل كاكه‌وه‌یس- یادی به‌خێر, حه‌زم ده‌كرد لێره‌ بوایه‌, گوتی وه‌ڵڵا ئه‌مه‌, ئه‌مانه‌ هه‌مووی خوێندوومانه‌ته‌وه‌, ئه‌م ڕه‌سمانه‌ له‌ چیرۆكه‌كانتدا هه‌یه‌, هه‌ر به‌ڕاستی واشه‌…ئا..باسی شتێكتان نه‌كرد, بۆ ئه‌و پچڕ پچڕییه‌ی تۆ, بڵێین پچڕ پچڕی, له‌ شتێكه‌وه‌ یه‌كسه‌ر ده‌چمه‌ سه‌ر شتێكی تر, شتێك هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن..
ئه‌دیب نادر: با باسم كرد مامۆستا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: نازانم, هه‌تا ئێستا زاراوه‌ی به‌ كوردی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌..ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن ته‌داعی..ته‌داعییه‌كا نیش سێ‌ جۆرن, من كردوومه‌ته‌ چوار جۆر, له‌ كتێبی, ئه‌وه‌ی كه‌ له‌- به‌ره‌و ئاستانه‌ی ڕۆمانی نوێ‌- و ئالێره‌یشدا زۆر باسی زه‌مه‌ن و جێكات هه‌یه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیشاره‌تی زۆر ناده‌م, به‌س له‌سه‌ر زاراوه‌ی ته‌داعی ده‌وه‌ستم, ته‌داعی له‌فزی..ته‌داعی چییه‌؟ ده‌ڵێ‌ ئینسان ته‌داعی كرد..زۆر كه‌س باس ده‌كات, له‌ چیرۆكه‌كه‌یدا ته‌داعی هه‌یه‌, نازانێ‌ ته‌داعی چییه‌, له‌ كتێبه‌كانمدا ڕوونم كردۆته‌وه‌, ته‌داعی ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ به‌ینی بیركردنه‌وه‌ت له‌ مێشكتدا بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ و خه‌ریكه‌ ڕسته‌ دروست بكه‌یت هێشتا دروست نه‌بووه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێی سبه‌ی ده‌چمه‌ بازاڕ, نه‌ختێكی كه‌ ده‌ڵێی, ئا ئه‌م گڵۆپه‌ به‌قووه‌ته‌, ئاووڕده‌ده‌یته‌وه‌ و ده‌ڵێی ئه‌رێ‌ ئه‌م ده‌رگایه‌ بۆ وا پانه‌؟ سه‌یر ده‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌كه‌وه‌ نییه‌, ئه‌مه‌ ته‌داعییه‌, پێش ئه‌وه‌ی..
ئه‌دیب نادر: ئه‌و پچڕ پچڕییه‌ هه‌یه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ ته‌داعییه‌, شت شت ڕاده‌كێشێ‌, له‌فز له‌فز ڕاده‌كێشێ‌, وێنه‌ وێنه‌ ڕاده‌كێشێ‌, ڕسته‌ ڕسته‌ ڕاده‌كێشێ‌, مۆسیقا مۆسیقا ڕاده‌كێشێ‌, هه‌موو شتێك..
ئه‌دیب نادر: بیركردنه‌وه‌ت لۆژیكییانه‌ نییه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌..
ئه‌دیب نادر: یانی به‌ لۆژیكێك شته‌كان نابه‌سترێ‌ به‌ یه‌كه‌وه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌مه‌ زۆر به‌ ته‌فسیلی له‌ په‌یڤستان هه‌یه‌ و له‌ كتێبه‌كانی كه‌یشمدا زۆر به‌ دوورودرێژی باسی ئه‌م شتانه‌م كردووه‌, با درێژه‌ی نه‌ده‌مێ‌..
ئه‌دیب نادر: باشه‌ مامۆستا تۆ به‌ كورته‌ چیرۆك شۆره‌تت په‌یداكردووه‌, سه‌رباری نووسینی چه‌ندین ڕۆمانیش كه‌چی هێشتایش هه‌ر قورسایی نووسه‌ربوونت چیرۆك هه‌ڵگرێتی, ئه‌مه‌ بۆچی ده‌گێڕیته‌وه‌, بۆچی هه‌ر وه‌كو چیرۆكنووسێك زیاتر ناسراوی و..ئاماژه‌ت پێ‌ ده‌درێت؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا زۆر جوانه‌..هه‌ر پێرێ‌ براده‌رێك, شیڤان شێرزاد, په‌یڤستانی هه‌ڵخستووه‌ و قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه‌ چی تیایه‌ و چی تیا نییه‌, ده‌ڵێ‌ ئه‌زموونێكی نوێیه‌! یه‌ك ئه‌مه‌ ئه‌زموونێكی نوێ‌ نییه‌, كیتابێكی نوێی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاجه‌, دوو ئاگایان له‌ هیچ نییه‌..
ئه‌دیب نادر: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌ ڕانانی بۆ كردووه‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا, بێ‌ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه‌, بیستوویه‌تی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج, نازانێ‌ من كێم, چه‌ند كتێبم هه‌یه‌, بیستوویه‌تی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج چیرۆكنووسه‌, ده‌ڵێ‌ چیرۆكنووس عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج, باشه‌ من ئێوه‌ ده‌كه‌م به‌ داوه‌ر, من شه‌ش كۆچیرۆك و یانزه‌ ڕۆمانم هه‌یه‌, ده‌بێ‌ ڕۆماننووس بم, یا چیرۆكنووس بم؟ خۆ عه‌یب نییه‌ چیرۆكنووس بم.
ئه‌دیب نادر: نا نا خۆ ئه‌وه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: من له‌ دیمانه‌یه‌كی كه‌شیدا..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌س مامۆستا نووسه‌ر به‌ كتێب, به‌ ژماره‌ی كتێب نابێته‌ داهێنه‌ر, به‌ داهێنان ده‌بێته‌ داهێنه‌ر, مه‌رج نییه‌ بڵێن ژماره‌ی ڕۆمانت زیاد بێ‌ وه‌كو ڕۆماننووسێكی داهێنه‌ر ته‌ماشا بكرێی, چیرۆكت پشتگوێ‌ بخرێ‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: من باسی ئیبداعم نه‌كردووه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: بۆ نموونه‌ ئه‌من خوێنه‌رێكی وردی تۆمه‌, یانی هه‌ر چی شتێك له‌ ژیانی تۆدا نووسرابێ‌ ئه‌من خوێندیتمه‌وه‌, ئێستایش”ئیبراهیم شۆراوی”, له‌وانه‌یه‌ تاكو ئێستا ئه‌من پانزه‌جار خوێندبێتمه‌وه‌,
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌.. ئه‌وه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: كاتژمێری..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌شت و نیوی به‌یانی- هه‌شت و نیوی شه‌و..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: چیرۆكی پاسكیل, یان چیرۆكی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: په‌یین..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: په‌یین..
ئه‌دیب نادر: په‌یكه‌ر..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یان په‌یكه‌ر, یان ئه‌وه‌ی دێ‌, دایكه‌كه‌ ڕانكوچۆغه‌یه‌ك بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌, دواتر یه‌كێك دێت خه‌به‌ری شه‌هید بوونی ده‌هینێ‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یا بڕیار..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: یه‌كه‌م سێ‌ چیرۆكمه‌ ئه‌وه‌..ڕاوه‌گورگ..
سه‌باج ڕه‌نجده‌ر: یا چیرۆكی بڕیار,
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: بڕیار..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئه‌وانه‌, ئه‌وانه‌ چیرۆكی..
ئه‌دیب نادر: ئه‌ی ئه‌و چیرۆكه‌ ناوی چییه‌ كه‌ سایقه‌كه‌ مناڵێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێڵراوه‌؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مه‌لۆتكه‌..
ئه‌دیب نادر: مه‌لۆتكه‌..یانی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ وتتان چیرۆكی كه‌شی تیایه‌, یانی وه‌كو چرا ده‌دره‌وشێنه‌وه‌ له‌ چیرۆكی حه‌فتاكان بۆ نه‌وه‌ته‌كان..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئێ‌ جوانه‌, جوانه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ڕاسته‌, زۆر ته‌واوه‌..
ئه‌دیب نادر: به‌ڵام بۆچی به‌ ڕۆمانه‌كانت نه‌ناسراوی, شۆره‌تت به‌ چیرۆكه‌كانه‌وه‌یه‌؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به‌ چیرۆك ده‌ستت پێكردووه‌, یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..ئا..چونكه‌..
ئه‌دیب نادر: گرانی و قورسایی چیرۆكه‌كانت گه‌وره‌ترن؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: له‌كاتێكدا ئه‌و چیرۆكانه‌ نووسراون ئه‌ده‌بی كوردی, یا چیرۆكی كوردی به‌رگرییش بوو چه‌كیش بوو به‌رامبه‌ر به‌ ڕژێمی به‌عس, له‌به‌ر ئه‌وه‌ براده‌رێك, كه‌ شتێكم ده‌نووسی, بۆ نموونه‌ ڕه‌ئووف حه‌سه‌ن ده‌یگوت: ده‌زانم چی ده‌ڵێی, جه‌لیل كاكه‌وه‌یس ڕۆژێك وتی: تێگه‌یشتم بڕیار مه‌به‌ستت كێیه‌, یانی به‌زۆر خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌ به‌عسی..یانی شت, به‌رگرییمان ده‌كرد, ئه‌ده‌بمان ده‌نووسی, خوێنه‌ری باشیشمان هه‌بوو, ئه‌نا خوێنه‌ر كه‌م بوو به‌س خوێنه‌ری..ده‌توانم بڵێم خوێنه‌ری داهێنه‌رمان هه‌بوو..ئێستا خوێنه‌ر نییه‌, ده‌بینم شاعیره‌ پێنج شه‌ش كیتابی هه‌یه‌, ده‌ڵێم مه‌قالێكم نووسی له‌ فڵان شوێن..خوێندته‌وه‌؟ ده‌ڵێ‌ نه‌ْ , ئه‌ی ئاخر كتێبمت خوێنده‌وه‌؟… یا مامۆستایه‌كی زانكۆ, ناونابه‌م, هه‌تا ئێستا دوو جار لێمی داواكردووه‌ چه‌ند كتێبت هه‌یه‌؟ ناو كتێبه‌كان و ڕۆمانه‌كانم نازانێ‌, كه‌چی مامۆستای..ده‌توانم بڵێم مامۆستای ڕۆمانیشه‌..ناوی كتێبه‌كانم نازانن..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌س كاك ئه‌دیب, یانی له‌ ڕووی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: یانی هه‌ژارییه‌كی ڕۆشنبیرییه‌ ئه‌مڕۆ نه‌بێته‌وه‌..
ئه‌دیب نادر: نا, مامۆستا خوێنه‌ری گرنگ هه‌یه‌, ئێمه‌ وه‌كو خوێنه‌ری..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كه‌م…كه‌م…
ئه‌دیب نادر: ئێمه‌ وه‌كو خوێنه‌ری گرنگ, بۆ نموونه‌ لێره‌دا ئاماژه‌م به‌ خوێنه‌ر و ئه‌وانه‌ دا, ئه‌و خوێنه‌رانه‌ گرنگن بۆ ئێمه‌ تاكو ئیشیان بۆ بكه‌ین, ئه‌م پرسیاره‌ی كه‌ كردم, كه‌ باسی كه‌لیماتی موته‌قاتیعه‌ و ئه‌وانه‌م كرد, مه‌به‌ستم ئه‌و خوێنه‌ره‌یه‌, چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ چێژ وه‌رگرێت له‌ نووسینه‌كانی تۆ, له‌ ده‌قه‌كانی تۆ..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌وردیی بخوێنێته‌وه‌, خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ ده‌بێ‌ هه‌ڵبژێرێ‌, چونكه‌ ئه‌وه‌نه‌ شت له‌ بازاڕ هه‌یه‌ ده‌بێ‌ نووسه‌ره‌كان بناسێ‌ و پێشتر شاره‌زایی له‌سه‌ریان هه‌بێ‌, هه‌ڵبژێرێ‌..
ئه‌دیب نادر: باشه‌ مامۆستا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌ فه‌رموو..
ئه‌دیب نادر: به‌ڕای تۆ بۆچی هه‌تا ئێستا نووسه‌رانی نه‌وه‌كه‌ی ئێوه‌ قسه‌یه‌كیان نییه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی نه‌وه‌كه‌ی دوای خۆیان؟ ئایا له‌وه‌وه‌ دێ‌ كه‌ شانازی به‌وانه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ درێژه‌ به‌و هونه‌ره‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئێوه‌ ڕچه‌شكێنی بوون؟..هه‌تا ئێستا بۆ نموونه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن نییه‌ لای نه‌وه‌كه‌ی ئێوه‌ بۆ نه‌وه‌ی دوای ئێوه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..نه‌وه‌ی تازه‌تر..
ئه‌دیب نادر: به‌ڵێ‌ نه‌وه‌ی تازه‌تر..هی دوای خۆتان, كه‌ بۆ نموونه‌ هه‌ڵگری هه‌مان ئاڵای كورته‌ چیرۆك و بابڵێین ئه‌و..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌..مه‌رج نییه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن, چیرۆكنووس, یان ڕۆماننووس هی پاش خۆی هه‌ڵبسه‌نگێنێ‌, ئه‌وه‌ ئیشی ڕه‌خنه‌یه‌, به‌ڵام من هه‌میشه‌ پێش..- ڕوو ده‌كاته‌ سه‌باح ڕه‌نجده‌ر- پێشتم وتووه‌ وه‌كو ئاماژه‌م دا, وتم ئه‌و سێكوچكه‌یه‌ هه‌یه‌, برایم ئه‌حمه‌د هه‌یه‌ بۆ نموونه‌, ئه‌گه‌ر ده‌ساڵان بڕۆینه‌ دواوه‌, ئه‌وا زۆر ناو هه‌یه‌, ناویان بزر نییه‌, پاش ئێمه‌یش نه‌وه‌ هه‌یه‌, به‌ڵام ناڵێم هه‌مووی, به‌ڵام سه‌تا حه‌فتای نه‌وه‌ی دوای نه‌وه‌د بۆ دووهه‌زار, ئه‌م ده‌ ساڵه‌, من حوكمێكی ته‌واو ناتوانم بده‌م, چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌م و زۆر ناخوێنمه‌وه‌ و بارودۆخی ته‌مه‌ن و چاوم, ناتوانم بڕیارێكی ڕاست بده‌م, به‌ڵام حه‌تمه‌ن نه‌وه‌یه‌ك په‌یا بوونه‌, هه‌ن, به‌ڵام زۆری خراپیشی تێكه‌ڵاوی نه‌وه‌ی تازه‌ بووه‌, وه‌كو بڵێین بۆته‌ كێشه‌ و قه‌یرانی چیرۆكی كوردی, كه‌ كاك- جه‌لیل- ئاخ و داخێتی به‌ده‌ست ئه‌و زۆر بڵاوییه‌وه‌, ئه‌وه‌ش بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ زۆروبۆریی ڕۆژنامه‌, وه‌رزنامه‌, حه‌فته‌نامه‌, گۆڤار, هه‌ریه‌كه‌ ده‌یه‌وێ‌ هینه‌كه‌ی..بارگاویی بكات به‌ چیرۆك و به‌ شت, چاك و خراپ هه‌ر پڕی كات..ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كه‌.. ڕه‌خنه‌یش..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌س مامۆستا له‌وه‌ی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هۆكارێكی كه‌یش ڕه‌خنه‌یه‌, ڕه‌خنه‌ لاناكاته‌وه‌, چاك و خراپ…
ئه‌دیب نادر: مامۆستا وه‌كو درێژه‌دان..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: كاك ئه‌دیب وتی هه‌ڵسه‌نگاندن نییه‌, به‌ڵام ئه‌تو له‌ یه‌كدوو, له‌ زیاتر له‌ یه‌كدوو چاوپێكه‌وتنی خۆت
ئه‌دیب نادر: من باسی ئه‌وه‌م كرد ئه‌زموونی دوای خۆتان..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئا..له‌ ئه‌زموونی دوای خۆت سێ‌ كه‌س هه‌ڵده‌بژێری, له‌و سێ‌ كه‌سه‌ تێناپه‌ڕێ‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: توخوا پێم بڵێ‌ كێ‌ و كێیه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: جه‌لیل كاكه‌وه‌یس, غه‌فوور ساڵح عه‌بدوڵڵا, شێرزاد حه‌سه‌ن..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..سه‌ڵاح عومه‌ریش..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: له‌ دوو سێ‌ چاو پێكه‌وتنت هه‌ر ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ ده‌كه‌یت..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, ئه‌وانه‌, ئه‌وانه‌, ئه‌وانه‌ وه‌كو..ئه‌وانه‌ پێش ڕاپه‌ڕین خوێندوومنه‌ته‌وه‌, ئه‌و, ئه‌و, ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی دوای ئه‌وان, زۆر شاره‌زا نیم لێیان, حه‌تمه‌ن ئێستا جه‌ماعه‌تێ‌ په‌یا بوونه‌ من ناوه‌كان ناتوانم له‌بیرم بێ‌, به‌تایبه‌تی له‌ كاروان, له‌ ڕامان, چیرۆكیانم خوێندۆته‌وه‌. به‌س ناتوانم ناوه‌كان بڵێم ئێستا..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: با بڵێین مامۆستا له‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ی كه‌ باسیان ده‌كه‌ین كاك ئه‌دیب نادر چیرۆكی جوانی هه‌یه‌, كاروان كاكه‌سوور چیرۆكی جوانی هه‌یه‌,
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..به‌ڵێ‌ ئه‌وانه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: عه‌تا محه‌مه‌د چیرۆكی جوانی هه‌یه‌,
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: تاك و ته‌را ئه‌وانه‌م خوێندووه‌ته‌وه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح چیرۆكی جوانی هه‌یه‌,
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌ ئه‌وانه‌ هه‌یانه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: نازانم تا چه‌ند شاره‌زای..
ئه‌دیب نادر: دانا فایق..سیامه‌ند هادی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كێ‌…
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: دانا فایق..سیامه‌ند هادی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌ به‌ڵێ‌..
ئه‌دیب نادر: توانا ئه‌مین..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: تا چه‌ند ئه‌مانه‌ت خوێندۆته‌وه‌, هه‌ستت به‌وه‌ی كردووه‌ جیاوازیت..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌خوا پێشتر..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: جیاوازیت, له‌گه‌ڵا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ هه‌ستت كردووه‌ جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵا تۆ هه‌یه‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌مانه‌م خوێندۆته‌وه‌ به‌گشتیی وه‌كو ئاماژه‌ت دا به‌ ناوه‌كان.. له‌ گۆڤاری هه‌نار, ڕامان, جاران له‌ كاروان, ئه‌وانه‌م خوێندۆته‌وه‌ تاك و ته‌را, به‌ڵام وه‌كو وتم ته‌مه‌ن, مه‌سه‌له‌ی ته‌ندروستی چاوم, دووری وڵات و ده‌ست نه‌كه‌وتن, ئاخر چاوم وای لێم كردووه‌ ناتوانم ئه‌نته‌رنێت ته‌ماشا بكه‌م..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: نا مامۆستا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: یا ئه‌و گۆڤارانه‌م پێناگا..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یانی له‌و تاك و ته‌رایانه‌ی خوێندیتته‌وه‌, هه‌ستت كردووه‌ ئه‌زموونی ئه‌وان جیاوازییه‌كی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵا ئه‌زموونی ئێوه‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..تا ڕاده‌یه‌ك..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئه‌و جیاوازییه‌ چییه‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌و جیاوازییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان زۆرتر ده‌یانه‌وێ‌ زاتییه‌تی خۆیان دروست بكه‌ن, زاتییه‌تی خۆیان..ئێمه‌گه‌لیش, نه‌وه‌ی ئێمه‌یش, هه‌وڵمان ده‌دا میلله‌ت و گه‌ل بنووسین, تا ڕاده‌یه‌ك..بۆ..
ئه‌دیب نادر: یانی..با بڵێین ئێوه‌ بابه‌تگه‌رایانه‌ زیاتر بۆی ده‌ڕۆیشتن..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌وانه‌ سیاسه‌تیان ده‌كرد, ئێمه‌یش تا ڕاده‌یه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی حیزبی به‌عسمان ده‌كرد زه‌برمان لێده‌وه‌شاند و ده‌مانویست..هه‌ست ده‌كه‌یت..سه‌یر ده‌كه‌ی په‌یینم وتووه‌ به‌ هه‌زار ڕمووز..له‌..له‌ حه‌رامه‌كان, چی پێ‌ ده‌ڵێن, له‌ تابۆكانم داوه‌, له‌ تابۆی ئایینیی بێ‌, سێكسیی بێ‌, سیاسیی بێ‌ داومه‌..به‌ڵام هه‌ر وه‌كو له‌ چاوپێكه‌وتنێكمدا ده‌ڵێم, له‌ بۆشاییه‌كه‌وه‌, خشكه‌ییانه‌ لێم داون, بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بتوانم بڵاوی بكه‌مه‌وه‌ و بیگه‌یه‌نمه‌ خه‌ڵك, دووه‌میش زه‌ره‌ری بۆم نه‌بێ‌..به‌ڵێ‌..به‌ڵام نه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌كو كاك سه‌باح وتی ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ جیاوازتر نه‌بێ‌ و ئێمه‌ تێنه‌په‌ڕێنێ‌ كه‌واته‌ نه‌وه‌ نین..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئێ‌ جوانه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ده‌بێ‌ ئێمه‌ تێپه‌ڕێنن و حه‌زیش ده‌كه‌م تێمپه‌ڕێنن..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: وه‌ڵڵا ئه‌وه‌ ڕاستگۆییه‌…
ئه‌دیب نادر: مامۆستا ئه‌و حه‌زه‌, ئه‌و حه‌زه‌ له‌وه‌وه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م تێمپه‌ڕێنن و بڵێن عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج مودێلی كۆنه‌, به‌ڵام ئێستایش ڕه‌خنه‌گر هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌ ئێوه‌ ماون, تۆش ماوی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا, ئه‌وه‌ش كه‌م نییه‌ بۆم..په‌نجا ساڵه‌, ئه‌و براده‌ره‌ ده‌نووسێ‌ نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه‌, نزیكه‌ی نییه‌, په‌نجا و پێنج ساڵه‌ له‌ نووسیندام..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا بابه‌تی چیرۆكه‌كانت, ته‌نانه‌ت بابه‌ته‌ ئاساییه‌كانیش زۆر ناڕوونن, ته‌مومژێكی چڕ ده‌وریان ده‌دات, ئه‌مه‌ له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌, له‌ به‌كارهێنانی زمانێكی چڕوپڕی سیمبوڵییه‌وه‌یه‌, یان..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سیمبوڵی و هونه‌ری..
ئه‌دیب نادر: یان له‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ بابه‌تێكی دیاریكراو تیایاندا بوونی نییه‌ و كردارێك, یاخود ته‌نها شه‌قڵا و گێڕانه‌وه‌یه‌كی هونه‌رییانه‌ هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌ق ده‌دات؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆچوونی تۆ زۆر ڕاسته‌, چڕكردنه‌وه‌ و سیمبوڵاندن و ئه‌مانه‌, دووه‌م خۆشاردنه‌وه‌ له‌ چاوی سانسۆر و قه‌یچی, مقه‌ستی سانسۆر, ئه‌وه‌ وات لێده‌كات تۆ بیچڕێنی و مۆنتاج بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانت بگه‌یه‌نی..من ڕووداوێكی جوانی مێژوویی ده‌گێڕمه‌وه‌, ڕۆژێكیان- هه‌ڵكشان به‌ره‌و لووتكه‌- یه‌كه‌م ڕۆمانم بوو, زۆر تاخیر بوو, چوار ساڵێك تاخیر بوو, یانی شه‌ست و چوار ته‌سلیمم كردووه‌ تاكو..له‌ كتێبه‌كه‌ نووسراوه‌..
ئه‌دیب نادر: هه‌شتاوچوار..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هه‌شتاوچوار..هه‌شتاونۆ چاپ بوو, هه‌ر به‌ عه‌كسیش تاخیریان كرد..ئه‌وه‌ لێی گه‌ڕێ‌..ڕۆژێكیان چووم بۆ لای- موسڵیح جه‌لالی- كه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بوو ئه‌و وه‌خته‌, به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌مناسی كه‌ركووكییه‌ و كۆن شیووعی بوو, ده‌مناسی, كه‌ شیووعی بوو بڵاوكراوه‌ی ده‌دا پێم, ئه‌و وه‌خته‌ من ماركسیی و شتی وابووم ساڵی په‌نجاكان, به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ركووكییه‌ و ئه‌وه‌, خزمێكی جه‌لالیشمان هه‌یه‌, ئه‌وه‌ یانی نزیك بووم لێی, چوومه‌ لای گله‌یی لێبكه‌م بۆچی كتێبه‌كه‌م ده‌رناچێ‌..ده‌ق قسه‌ی ئه‌و ده‌گێڕمه‌وه‌, وابزانم له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ ڕه‌نگه‌ كاك سه‌باح له‌بیری بێ‌ وتوومه‌ له‌ شوێنێكدا, وتی كاك عه‌بدوڵڵا باش جنێومان پێده‌ده‌ی, ئه‌مانشۆیته‌وه‌- یانی مه‌به‌ستی حیزبی به‌عس بوو- به‌ڵام وا جوان ده‌یڵێیت هه‌م نه‌ تۆ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بی, نه‌ ئێمه‌یش..یانی ده‌توانین بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌, یانی ئه‌وه‌ لێره‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆشاردنه‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌ سانسۆر..ده‌شمتوانی بڵاوی نه‌كه‌مه‌وه‌, به‌ڵام من ده‌مه‌وێ‌ بڵاوبێته‌وه‌, له‌وسه‌روبه‌نده‌دا ده‌متوانی له‌وه‌ توندتر و باشتریش بینووسم, به‌ڵام بڵاونه‌ده‌بووه‌وه‌, ده‌مگوت, وه‌كو ده‌ڵێن, زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌شدا بگه‌ڕێته‌وه‌ باشتره‌..بۆیه‌ مه‌به‌ستم بوو شته‌كه‌ (بگه‌یه‌نم), بۆ نموونه‌ باسی هه‌ڵه‌بجه‌م كردووه‌, له‌ كاتی زه‌مانی هه‌ڵه‌بجه‌ من بڵاوم كردووه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید كراوه‌ كه‌ حوكمه‌ت و ڕه‌قابه‌ی حوكمه‌ت پێی نه‌زانیووه‌, كابرایه‌ك, ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ‌ مێش خواردمانی, ده‌ڵێ‌ ده‌رمانی مێش نییه‌, ده‌گه‌ڕێ‌ بۆ ده‌رمانی مێش, نه‌ماوه‌ و قات بووه‌, ده‌ڵێ‌ كچێ‌ ئافره‌ت وه‌ڵڵا دووكاندار پێمی وت بڕۆمه‌ ئه‌و شاره‌, چوومه‌ ئه‌و شاره‌یش خه‌ڵك نه‌بوو لێی بپرسم, ده‌رمان مێش نه‌ماوه‌, یانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئیباده‌ كراوه‌, ئه‌وه‌ بڵاوم كرده‌وه‌, ئێ‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌مز نه‌مگوتایه‌ چۆن بڵاو ده‌كرایه‌وه‌, هه‌ر هه‌ڵده‌واسرام..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا وتمان چڕوپڕیی زمان و سیمبوڵیی زمان و..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: مه‌به‌ستیشی تیایه‌..
ئه‌دیب نادر: بابه‌ت, یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕاستیی بابه‌تێكی دیاریكراو..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..ده‌مه‌وێ‌ زمانێكی تازه‌ دروست بكه‌م.
ئه‌دیب نادر: به‌ڵێ‌, ڕاسته‌ من ستایشی ئه‌وه‌ زۆر ده‌كه‌م..یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بابه‌تێكی دیاریكراو بوونی نییه‌ له‌ناو چیرۆكه‌كانتدا؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: چۆن بابه‌ت نییه‌؟ من هیچ شتێكم نییه‌ بابه‌تی دیاریكراوی تیا نه‌بێ‌, به‌ڵام..
ئه‌دیب نادر: بابه‌تێكی دیاریكراو نییه‌, به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك شته‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, ئه‌وه‌ مۆنتاجه‌كانه‌, ئه‌وه‌ تازه‌گه‌رییه‌كه‌یه‌, نوێگه‌رییه‌كه‌یه‌, ئه‌وه‌, وه‌كو وتم مۆنتاج و نوێگه‌رییه‌كه‌ و دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی شیعریی و ئه‌مانه‌ هه‌موو وات لێده‌كا تۆ بچڕێنی زائیده‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ وتم سانسۆره‌كه‌ كه‌ چاوی زه‌قی هه‌میشه‌ لێمان بوو, ئه‌وجا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ت پێكرد وه‌كو خۆت فه‌رمووت خوێنه‌ری به‌ ئه‌مه‌كی باشمان هه‌ر هه‌بووه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كاندا..
ئه‌دیب نادر: ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ پرسیارێكی تۆزێك هه‌ستیار بێت, هه‌ندێك له‌ ده‌قی چیرۆكه‌كانت كردارێك ده‌یانهێنێته‌ دی. كردارێك ده‌یانهێنێته‌ دی, نه‌ك بابه‌ت..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كردار, یانی چی؟
ئه‌دیب نادر: كردار, یانی كرده‌یه‌ك ده‌یانهێنێته‌ دی, كرده‌ی گێڕانه‌وه‌, نه‌ك بابه‌ت, كردار به‌ ته‌نها به‌ بێ‌ بابه‌ت ده‌توانێ‌ چیرۆك بخوڵقێَنێ‌, یان هه‌ردووكیان ده‌توانن پێكه‌وه‌ چیرۆك بخوڵقێنن؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كاك ئه‌دیب نادری به‌ڕێز, هه‌تا ئێستا, كه‌ له‌و په‌یڤستانه‌م وابزانم دوو سێ‌ وتاری تیایه‌ باسی چیرۆكی كوردی ده‌كه‌م, لێم بپرسیت ڕۆمان چییه‌, ناتوانم پێناسه‌یه‌كی ته‌واوت بده‌مێ‌, ناتوانم پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی چیرۆكیشت بده‌مێ‌, چونكه‌ چیرۆك ئه‌و شتانه‌ی هه‌مووی ده‌ڵێ‌ ئه‌وه‌شه‌ و ئه‌وه‌ش نییه‌, كرداره‌ و كرداریش نییه‌, بابه‌ته‌, بێ‌ بابه‌تیشه‌, چیرۆكێك ده‌نووسی بێ‌ بابه‌ته‌, هونه‌ره‌, شیعراندنه‌, یانی ده‌قه‌كه‌ خۆی خۆی ده‌ناسێنێ‌.. ئێستا ئه‌وه‌یش په‌یابووه‌, سه‌یر ده‌كه‌ی چیرۆك په‌یابووه‌, من زۆریش له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا نیم, نه‌ك هه‌ر شۆرت شۆرت ستۆرییه‌, چیرۆكی زۆر زۆر كورته‌, هه‌ر بڵێم چی سێ‌ جومله‌یه‌, سێ‌ ڕسته‌یه‌, بریتییه‌ له‌ شه‌ش وشه‌, بۆ نموونه‌ ده‌ڵێ‌ یه‌كیان بینی له‌ له‌نده‌ن, له‌ پاریس یه‌كتریان خۆشویست, له‌ مۆسكۆ, بۆ نموونه‌, جیابوونه‌وه‌, ئه‌مه‌..وێنه‌یه‌, سه‌رهاته‌, ڕووداوه‌, به‌ڵام من به‌ چیرۆكی نازانم..
ئه‌دیب نادر: ئا..كه‌واته‌ كرده‌ی گێڕانه‌وه‌ و بابه‌ت پێكه‌وه‌ پێویسته‌, یان پێویست نییه‌ بۆ به‌رجه‌سته‌ كردنی ده‌ق؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێ‌, ئه‌م هه‌موو پێناسانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ین و هه‌ر كه‌سێ‌, هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێ‌ ته‌عریفی خۆی هه‌یه‌ بۆی, به‌گوێره‌ی قوتابخانه‌كان, له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكیش, یا ده‌ساڵا جارێكیش پێناسه‌كان ده‌گۆڕێن, ئێمه‌ مه‌به‌ستمان چیرۆكه‌, له‌ حه‌فتاكان كه‌ ده‌ماننووسی جیابوو له‌ هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان جیایه‌ و ئێستایش دوو هه‌زار و سیانزه‌یه‌ جودایه‌, ئه‌گه‌ر یه‌كێ‌ بێتو وه‌كو من بنووسێ‌, وه‌كو جه‌لیل كاكه‌وه‌یس بنووسێ‌, وه‌كو ئه‌دیب نادر بنووسێ‌, هیچی نه‌كردووه‌. ده‌بێ‌ ئه‌مانه‌ تێپه‌ڕێنێ‌, تێپه‌ڕێنێ‌, ئه‌وجا له‌..
ئه‌دیب نادر: ئاخر..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ڕێم ده‌ بێ‌ زه‌حمه‌ت..زمان داڕشتن, له‌ وێنه‌ دروست كردن, وێناندن, له‌ گۆشه‌نیگای تایبه‌ت, دوایی له‌ هه‌مووی هه‌مووتریش, دنیابینیی كه‌سه‌كه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ردوون, به‌رامبه‌ر به‌ زه‌مه‌ن, به‌رامبه‌ر به‌ خودا, به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵا, به‌رامبه‌ر به‌ ئایین, به‌رامبه‌ر به‌مانه‌ ده‌بێ‌ بۆچوونی هه‌بێ‌, ئه‌و نووسه‌ره‌, ئه‌گه‌ر بۆچوونی نه‌بێ‌, چی ده‌ڵێ‌؟ ئه‌وه‌..ئه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌ته‌وێ‌ بڵێی..
ئه‌دیب نادر: گرنگه‌..شتێكی تریش هه‌یه‌, بابڵێین كرداری چیرۆكیی و بابه‌ت پێكه‌وه‌ پێویست نییه‌ بۆ به‌رجه‌سته‌ بوون, به‌رجه‌سته‌ كردنی چیرۆك هه‌ڵبه‌تا, یان به‌ جۆرێكی تر با بیڵێین, ئایا كۆمپۆزیشن, یاخود بابڵێین داڕشتنێكی ڕێتۆریكی, یاخود به‌لاغی- ڕه‌وانبێژییانه‌- ده‌توانێ‌ چیرۆكێكی جیاكارمان بۆ بخوڵقێنێ‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر..
ئه‌دیب نادر: یانی داڕشتن, داڕشتنێكی ڕێتۆریكییانه‌- ڕه‌وانبێژییانه‌-, ڕه‌وانبێژییانه‌ بێ‌, یانی
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: خۆی بێ‌ ڕه‌وانبێژیی نابێ‌..
ئه‌دیب نادر: ڕه‌وانبێژییه‌ك بێ تێیدا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێ‌ ئێ‌ ڕه‌وانبێژیی تیا بێ‌, به‌ڵام وه‌كو وتمان ده‌بێ‌ ڕه‌وانبێژییه‌كه‌ت نوێ‌ بێ‌..
ئه‌دیب نادر: مه‌به‌ستم له‌ داڕشتن داڕشتنێكه‌ كه‌
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌..وێنه‌كان جیا بێت, گۆشه‌نیگاكان جیا بن, به‌ڵام وه‌كو وتمان له‌پاڵا ئه‌وه‌شه‌وه‌ تێڕوانینێك هه‌بێ‌, دنیابینییه‌ك هه‌بێ‌, دنیابینییه‌كی شه‌خشیی..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا مه‌به‌ستم داڕشتنه‌, چونكه‌ به‌شێكی ڕووبه‌ری چیرۆكی كوردی داڕشتنه‌, یانی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, به‌لای منه‌وه‌ ده‌یان..من
ئه‌دیب نادر: سه‌ره‌نجام داڕشتن ده‌توانێ‌ چیرۆك دروست بكات؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ده‌یان چیرۆكم له‌بار بردووه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگام, یان ته‌كنیكی ئه‌وتۆم نه‌بووه‌ بیخه‌مه‌ قاڵبه‌كه‌وه‌, به‌لامه‌وه‌ ته‌كنیك زۆر زه‌روورییه‌, هه‌ر بابه‌تێكی به‌هێز چیرۆكێكی به‌هێز دروست ناكات, ده‌بێ‌ داڕشتنێكی, یان ته‌كنیك گه‌لێكی نوێ‌ بێ‌, هه‌ردوولا ئه‌گه‌ر هاریكارییان كرد سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ‌..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا تۆ خۆت ته‌كنیكه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێری, یان چیرۆكه‌كه‌ خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ‌ بۆ خۆی؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌زۆری بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵیده‌بژێرێ‌, به‌ڵام زۆرجاریش ته‌كنیكێك له‌ مێشكمدا هه‌یه‌ سه‌یر ده‌كه‌ی بابه‌تێكی بۆ ده‌گونجێ‌, به‌ڵام وه‌كو وتت به‌زۆری ئه‌و هه‌ڵیده‌بژێرێ‌..
ئه‌دیب نادر: یانی چیرۆكه‌كه‌ و بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵیده‌بژێرێ‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ڵێ‌, به‌ڵێ‌, ئه‌و هه‌ڵیده‌بژێرێ‌ و من پێش ئه‌وه‌ی كه‌..
ئه‌دیب نادر: چونكه‌ من, یه‌كدوو براده‌ر باسی ته‌كنیكیان كردووه‌ لام, حه‌ز ناكه‌م ناو بێنم, زۆرجار كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چیرۆك قسه‌ ده‌كه‌ین, ده‌ڵێن زۆر خه‌ریكی ته‌كنیك و ئه‌و شتانه‌ین, به‌ڵام من خۆم ڕام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بابه‌ته‌كه‌ و چیرۆكه‌كه‌ خۆی ته‌كنیكی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: بێگومان نووسین, نووسین خۆی به‌ گشتیی له‌ چیرۆكه‌وه‌ بۆ هه‌مووی هونه‌ری ده‌ربڕینه‌كه‌یه‌, چۆن ده‌ری ده‌بڕی, تۆ ده‌توانی..
ئه‌دیب نادر: به‌ڵێ‌ هونه‌ری ده‌ربڕینه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا ئه‌دیب, له‌ چیرۆكی كوردی, ئه‌وه‌ی ئه‌من, یانی شاره‌زاییم له‌ چیرۆكی كوردی هه‌بێ‌, كه‌م چیرۆكنووسی كورد هه‌یه‌ گرینگی به‌ ته‌كنیك بدات, زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان بایه‌خ به‌ فیكر و ته‌رح كردنی مانا ده‌ده‌ن, ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگیی به‌ ته‌كنیك داوه‌ له‌ چیرۆكی كوردیدا, یه‌كه‌م كه‌سیان له‌تیف حامیده‌, دووه‌میان عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاجه‌, سێیه‌میان سه‌ڵاح شوانه‌, ئه‌وانی تر به‌زۆری ئیشیان له‌ مانا كردووه‌, له‌ ڕێگای ماناوه‌ ده‌گه‌ن به‌ ته‌كنیكێك, یا گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌كنیكئامێز, ئه‌وه‌ جیاوازه‌, به‌ڵام كه‌ ئیشیان له‌ ته‌كنیك كردبێ‌, ئه‌و سێیه‌نه‌, ئه‌ویش به‌ پله‌ی جیاجیا, له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی بڵێین دووانیان به‌رهه‌م كه‌من, به‌ڵام ته‌كنیكی زۆر پته‌و و نوێیان ته‌وزیف كردووه‌, مامۆستا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌ڵێ‌, مامۆستا زیاتر له‌ سه‌د چیرۆكی نووسیووه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كێ‌؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: تۆ, له‌وانه‌یه‌ ته‌كنیكت له‌وان زیاتر به‌كار هێنابێ‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: زۆرتر به‌كارم هێناوه‌, به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م نه‌ختێ‌ به‌ ویژدان بین, ته‌كنیكی باش, ناڵێم له‌ هه‌موو چیرۆكه‌كانی, به‌ڵام له‌ سه‌دا سی بۆ چلی چیرۆكه‌كانی حوسێن عارف ته‌كنیكی باشیان تێدایه‌..بابه‌تم باس نه‌كردووه‌, حوسێن عارفیش با له‌یاد نه‌كه‌ین یه‌كێكه‌ له‌ ته‌كنیككاره‌ باشه‌كانی حه‌فتاكان, به‌ڵام به‌رده‌وام نه‌بوو له‌ سه‌ریان. (ڕووی له‌ سه‌باح ڕه‌نجده‌ره‌) زیاده‌ بۆ ئه‌و قسه‌كه‌ی جه‌نابت, باسی نه‌وه‌ی تازه‌ی پاش خۆم, پاش خۆمی خۆم, یانی پاش خۆم جه‌لیل و ئه‌وان دێن, وه‌كو ئاماژه‌م به‌ چوار كه‌سه‌كه‌ كردووه‌, ئاخر ئه‌و دیمانه‌یه‌ ده‌, پانزه‌ ساڵا پێشیش ئه‌نجام دراوه‌, به‌ڵام با بڵێین ئه‌م نه‌وه‌ تازه‌یه‌ی عه‌تا محه‌مه‌د و ئه‌وان, ئه‌وانیش زۆرجار ته‌كنیك به‌كار ناهێنن, هه‌ر یه‌كسه‌ر هاكه‌زایی ده‌چنه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌ڵام نموونه‌ دوا چیرۆكی ئه‌دیب نادر..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: نموونه‌ی باشیان هه‌یه‌, یه‌ك هه‌ڵبژارده‌یان هه‌یه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مامۆستا دوا چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌م خوێنده‌وه‌, ئه‌دیب نادر چیرۆكه‌كه‌ ناوی چی بوو؟ چی میمكه‌ ته‌مین؟
ئه‌دیب نادر: من و ئه‌و و میمكه‌ ته‌مین..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: كێ‌؟
ئه‌دیب نادر: من و ئه‌و و میمكه‌ ته‌مین..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: چیرۆكێكی زۆر ته‌كنیكییه‌, له‌ هه‌مان كاتدا چیرۆكێكی زۆر ماناییشه‌.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: چی چییه‌؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: چیرۆكێكی زۆر ته‌كنیكییه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ته‌كنیكیی تێگه‌یشتم, ئه‌وی كه‌ی چییه‌؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ماناییشه‌ مانایی..
ئه‌دیب نادر: یانی مانا به‌خشه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئیشی له‌ مانایش كردووه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..واتا..یانی؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌ڵێ‌, ئیشی هه‌م له‌ واتا كردووه‌, هه‌م زۆر ته‌كنیكییشه‌,(ڕوو له‌ ئه‌دیب نادر)یانی له‌ كۆی چیرۆكه‌كانی تۆ, ئه‌و چیرۆكه‌ت له‌ هه‌موو چیرۆكه‌كانت زیاتر ئیشی له‌ ته‌كنیك كردووه‌.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێمه‌ زۆر گرنگییمان به‌ ته‌كنیك دا, زۆر چاكیشه‌ باسیشمان كرد, به‌ڵام هه‌مووی له‌ كۆی هه‌موودا خزمه‌ت به‌ بۆچوون و دنیابینیی تۆ ده‌كات, من تۆ ده‌خوێنمه‌وه‌ ته‌كنیكی جوانت به‌كار هێنا, به‌ڵام له‌ پاڵا ئه‌و ته‌كنیكه‌وه‌ چیت پێم وت؟ چ شتێكی تازه‌ت پێم وت؟ چیت لا خوڵقاندم؟ چ پرسیارێكت لام دروست كرد؟ ئه‌مه‌یش زۆر گرنگه‌.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئاخر مامۆستا دوو ئاڕاسته‌یه‌, به‌ڕاستی ته‌كنیك ئاڕاسته‌ی خۆی هه‌یه‌, مانایش ئاڕاسته‌ی خۆی هه‌یه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئاخر خۆ له‌ پێناوی ئه‌وه‌یه‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: به‌ڵام هه‌ردووكیان له‌ هه‌رێمێك ده‌گه‌نه‌ یه‌ك, هه‌رێمی به‌ ده‌قبوون, به‌ كامڵبوونی ده‌ق, له‌و هه‌رێمه‌ ده‌گه‌ن به‌یه‌ك..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئا..جوانسازیی..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: بۆ نموونه‌, زۆر چێژ له‌ مانا و واتای چیرۆكه‌كانی مارف خه‌زنه‌دار ده‌كه‌م..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: له‌ كێ‌؟
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: مارف خه‌زنه‌دار, له‌ واتا زۆر جوان ئیشی كردووه‌, به‌ڵام له‌ ته‌كنیك ئیشی نه‌كردووه‌, كه‌واته‌ وه‌كو چیرۆك..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: سه‌رده‌می ئه‌و وابوو..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: وه‌كو مانا بایه‌خی پێ‌ ده‌ده‌م, به‌ڵام وه‌كو هونه‌ر ناتوانم بایه‌خی پێ‌ بده‌م.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئێ‌..كاك ڕه‌نجده‌ر من پێشتر ئاماژه‌یه‌كم دا له‌ وه‌ڵامێكی كاك ئه‌دیب نادردا وتم, ئێمه‌ ده‌بێ‌ به‌رهه‌می كه‌سانێك بخوێنینه‌وه‌ وه‌كو ئاماژه‌ت دا, مارف خه‌زنه‌دار, ده‌بێ‌ بۆ سه‌رده‌می په‌نجاكان بیخوێنیته‌وه‌, بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و وه‌خته‌ باش بوو, به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ‌ به‌ سه‌رده‌می دوای ساڵی دووهه‌زار حیسابی بۆ بكه‌یت, ئه‌و كاته‌..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: یه‌ك سه‌رنجی زۆر بچووك, ئه‌ده‌ب هه‌یه‌ ئه‌ده‌بی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: هی سه‌رده‌مێكه‌, به‌ڵام سه‌رده‌مێك..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئه‌ده‌ب هه‌یه‌ مامۆستا ده‌بێته‌ ئه‌ده‌بی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان,
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: قه‌یناكه‌, به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می مارف خه‌زنه‌داردا مۆبایه‌ڵا نه‌بوو..
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ئه‌ده‌بیش هه‌یه‌ به‌س له‌ سه‌رده‌می خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئینته‌رنێت نه‌بوو, به‌ڵام ته‌كنیك هه‌بوو..
ئه‌دیب نادر: مامۆستا ئێستا تۆ له‌ دوێنێ‌, یاخود ڕابردووی ئه‌ده‌به‌كه‌ماندا بوونێكی ته‌واوت هه‌یه‌ و زۆر به‌رجه‌سته‌شه‌, ئه‌مڕۆیش هه‌ر هه‌یت و زۆر به‌رجه‌سته‌یت, تۆ به‌ بابه‌ت, یاخود به‌ ته‌كنیك ده‌چیته‌ ناو ئایینده‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه‌؟
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ بۆچوونێكی باشه‌ و سوپاست ده‌كه‌م, به‌ڵام من ئاماژه‌ به‌ وته‌یه‌كی كاك ڕه‌نجده‌ر ده‌ده‌م كه‌ پێشتر باسی كرد, من, كه‌ زۆر حه‌زیش ناكه‌م(من) له‌ناو كه‌وانه‌دا به‌كاربهێنم, له‌ هه‌موو چیرۆكنووسان و ڕۆماننووسانیش زیاتر تیۆراندنم كردووه‌, ئه‌وه‌- په‌یڤستان-, ئه‌وه‌- با له‌ هونه‌ر بگه‌ین-, كه‌ زانستی ئێستاتیكایه‌, به‌شی دووه‌می په‌یڤستان كه‌ به‌ ناوی- یارستان- ه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و هه‌مووی تیۆراندنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆمان و چیرۆك و ئه‌مانه‌, كه‌م كه‌س هه‌یه‌ له‌ چیرۆكنووسان, بۆ نموونه‌, تیۆراندنیان كردبێ‌, نه‌یانكردووه‌, موكری بگره‌ – خوالێخۆشبوو- , به‌ختیار عه‌لی بگره‌, تیۆراندن ناكات, ئه‌مانه‌ی كه‌ هه‌ن ناوه‌كان زۆرن با ناویان نه‌ده‌م, هه‌تا نه‌وه‌ی تازه‌یش تیۆراندن ناكه‌ن..
ئه‌دیب نادر: ده‌زانم تۆ له‌ هه‌موویان زیاتر خه‌ریكی تیۆراندن و ئه‌و شتانه‌ی, به‌ڵام تۆ وه‌كو به‌كارهێنه‌ر و پراكتیزه‌كه‌ری ته‌كنیك ده‌چیته‌ ناو ئایینده‌ی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه‌, ده‌چیته‌ ناو مێژووی چیرۆك و ڕۆمانی كوردییه‌وه‌, یاخود بابڵێین به‌ بابه‌ت, بابه‌تی..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: ئه‌وه‌ ده‌هێڵمه‌وه‌ بۆ حوكمی ئایینده‌ و دواڕۆژ و ڕه‌خنه‌گران..
ئه‌دیب نادر: هیچی ترت نییه‌ بیڵێیت؟ بۆ نموونه‌, سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی ئێمه‌ كردمان و ئه‌و پرسیارانه‌ و ئه‌گه‌ر ئیزافه‌یه‌كیشت هه‌یه‌ ئه‌وا..
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: بێگومان, من ده‌مه‌وێ‌ شتێ‌ بڵێم, ڕه‌نگه‌ هه‌رچییه‌كیش بڵێم هێشتا هه‌ر كه‌م بێ‌, به‌ڵام من له‌ ڕۆمانی وابزانم- ڕه‌نگستان- ه‌ وتوومه‌ كتێب ده‌رده‌چێ‌ و ماسته‌رنامه‌ ده‌رده‌چێ‌ و عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج و ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌, عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج و ته‌كنیكه‌كان, یان عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج و نازانم چی و چییه‌كان, به‌ڵام هیچ كه‌سێك خوێندنه‌وه‌ی هزری منی نه‌كردووه‌, نه‌یوتووه‌ عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج له‌میانه‌ی ئه‌م ته‌كنیكه‌وه‌ چی ده‌ڵێت؟ هیچتان نه‌وتووه‌, ئا وابزانم كاك جه‌لیل كاكه‌وه‌یس له‌ وتارێكدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه‌, كه‌ تیایدا ده‌ڵێ‌ هه‌ر چه‌ندێ‌ ڕه‌خنه‌گر زیره‌كیش بێت, ناگاته‌ ئافه‌ریده‌كار, یانی ناگاته‌ خوڵقێنه‌ری ده‌ق, چونكه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی من خۆیشم نووسیوومه‌ نازانم له‌سه‌ری به‌ باشی بنووسم. وتم ئه‌زموونێكی تازه‌م كرد كه‌ ئه‌دیبانی كه‌ نه‌یانكردووه‌, هاتم خۆم له‌سه‌ر خۆمم نووسی, بۆ نموونه‌, ئه‌زموونگه‌م بڵاوكرده‌وه‌, له‌ دوو به‌ش, په‌نجا لاپه‌ڕه‌یه‌ و له‌ په‌یڤستانیشدا هه‌یه‌, ئینجا هاتم باسی ڕۆمانه‌كانی خۆمم كرد, له‌ناو ڕۆمانه‌كانمدا, له‌ناو ده‌قه‌كانمدا چی باسی ڕۆمانم كردووه‌, باسم كردن, ئاخر ئه‌وه‌ میتا ڕۆمانه‌, له‌ناو ڕۆماندا باسی ڕۆمان بكه‌یت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی كه‌یشم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌, به‌ كاك ڕه‌نجده‌رم وتووه‌, حازریشه‌, به‌س ئه‌وه‌ ماوه‌ پاكنووسی بكه‌م, شێوه‌كاریی, هونه‌ری شێوه‌كاریی له‌ناو چیرۆكه‌كانمدا, له‌ چیرۆك و به‌رهه‌مه‌كانمدا, ئه‌وه‌ش به‌م زووانه‌ ئینشاڵڵا بوارم هه‌بێت و دوكتۆر ڕێی نووسینم بدات, ئه‌ویش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ ده‌نێرم..ئه‌مه‌یش ئه‌زموونێكی تازه‌یه‌, خۆت باسی خۆت بكه‌یت.
ئه‌دیب نادر: بێگومان زۆر سوپاست ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌م كۆمه‌ڵه‌ پرسیاره‌مان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌زموونه‌كه‌ی تۆ هه‌ندێ‌ شتی تازه‌مان ورووژاندبێ‌. زۆر زۆریش سوپاست ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و وه‌خته‌ت پێمان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م گفتوگۆیه‌ت له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ین.
عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج: به‌ پێچه‌وانه‌وه‌, من سوپاسی ئێوه‌ ده‌كه‌م, زۆر زۆریش, ئێوه‌ شایانی ئه‌وه‌ن هه‌تاهه‌تایه‌ ڕێزتان لێ‌ بگیرێت و پرسیاره‌كانیشتان كه‌ خۆشحاڵی كردم به‌ڕاستی نائاسایی بوون و زۆر باشیش بوون..
ئه‌دیب نادر: دووباره‌ سوپاس.

Previous
Next

Leave a Reply