
په‌راوێزی شازده‌مینی تێكست.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
سه‌ربرده‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته دزێو و ناشیرن و نا هه‌موو شته‌ی به )دیكتاتۆریه‌ت) ناسراوه، پێم وانییه پێویست به گێڕانه‌وه بكا، به‌تایبه‌تیش بۆ ئێمه به تاك و به كـۆ…
به‌ڵام هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه: مێژوو له باسی )ترۆخیلۆ)ی دیكتاتۆری كۆماری دۆمه‌نیكان، كه ته‌نها سی و یه‌ك ساڵی حوكم كردووه و ته‌واوی شه‌قام و ئوتێل و كارگه و كارخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی خۆی كردبوو، به پایتهخـتیشهوه.. به (ڕه‌سه‌نترین) سیسته‌می دیكتاتۆریی دونیا داناوه.
ئه‌و ترۆخیلۆیه )ڕوفائیل لۆندراس)، هه‌ر وه‌زیرێك یا فه‌رمانبه‌رێكی به‌رزی بۆ دامه‌زراندن ده‌ستنیشان كردبا، پێشه‌كی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه)یه‌كی به خه‌تی خۆی پێ ده‌نووسی، ئه‌وسا دایدهمهزراند، تا وه‌ختێ كه‌یفی هێنا كاركه‌ناری بكا!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كابرا له ماوه‌ی ئه‌و سی و یه‌ك ساڵۆكهی حوكمیشی بیری له‌وه نه‌كرده‌وه به چه‌كێكی ڕه‌شه‌كوژی قڕانكهری وه‌ك كیمیاوی له خه‌ڵكی وڵاتێك بدا خۆی حوكمی تێدا ده‌كا…
بێگومان ئه‌مه خاڵێكی بچووك و نادیاره له‌چاو ئه‌و پهڵهڕهشه گه‌ورانه‌ی وان به ته‌وێڵی مێژووی ئینسانیه‌ته‌وه..
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ گرینگ بۆ ئێمه هه‌نگاومان بخرێته سه‌ر ڕێی ئومێد و هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌كیمان )هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تیی) ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ك بۆ ڕه‌خسا بێ یا بۆ بڕه‌خسێ، هه‌وڵ بده‌ین له‌ناوه‌خۆشدا هه‌لومه‌رجی له‌بار بخوڵقێنین، تا ئه‌و ئامانجه‌ی تایه‌كه‌ی تری هاوكێشه‌كه پێك دێنێ به‌لاسه‌نگی نه‌مینێته‌وه…
دیكتاتۆرییه‌ت له ساڵانی ڕابردوودا، ساڵانی (ئازار بكێشه و شه‌ڕ بكه و ده‌نگ مه‌كه..) كه ببوو به ئایكۆنی هه‌شتاكانی سه‌ته‌ی ڕابردوو، وێڕای ئه‌وه‌ی وڵاتی هێنایه‌وه سه‌ر ساغه و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه‌ی كرده‌وه، هه‌ستێكی وایشی له ناوماندا په‌روه‌رده كرد، ئێستاش شوێنه‌واری له زیهنماندا ڕه‌ش نه‌بووه‌ته‌وه..
ئه‌و هه‌سته تا به‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگا و دایه‌ره‌كان ڕاده‌گا، وهبهرماڵانیش نرابوو، وای لێ هاتبوو وه‌زیر ببوو به دیكتاتۆری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دایه‌ره‌كان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌كانیش هه‌ر به‌و جۆره، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و خوێندنگاكانیش..
له‌وسه‌ریشه‌وه، لهكهشكهڵان، دیكتاتۆر خۆی ببوو به دیكتاتۆری هه‌موو
ئه‌و ورده دیكتاتۆرانه!!
له‌م ڕاسته‌دا: گرینگه به‌ڕاستی بڕوای پته‌و و ته‌واومان به سیسته‌می دیموكراسی وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ ژیان هه‌بێ، به‌تایبه‌تیش له‌م هه‌له‌دا ..
ئێمه هه‌ر به دیموكراسییه‌ت ده‌توانین وابكه‌ین تۆوی دیكتاتۆرییه‌ت ڕه‌ش بێته‌وه و جارێكی تر ڕووبه‌ڕووی هیچ بنبهستێـكی تر نه‌بینه‌وه..
قسه و مه‌به‌ستیش له دیموكراسی نه به‌ڕه‌ڵڵاییه نه حوكم كردنیشه به‌پێی ئاراسته كردنی سۆشیالمیدیای سه‌قه‌ت كه پێ ده‌چێ تا به وڵاتانی دواكه‌وتوو ڕاده‌گا سه‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بخوا هه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ناوێك له ژێر ئه‌م په‌رده‌یه‌دا مه‌یدان بگرێ و داد و بێدادی له هه‌ر دوو تای ته‌رازوودا هه‌میشه به لای دووه‌مدا دابكه‌وێ.