
په‌راوێـزی حه‌ڤده‌یه‌میـنی تێـكست.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌ستێكی جوامێرانه و ڕوانینێـكی ئامانجداره، هه‌بن بیر له ده‌رچوون له‌بازنه قهدگرتووهكان بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی لهبوارێـكی به‌هه‌ستی وه‌ك میدیا…
دیاره ئه‌و ئازادییه‌ی دوای ڕاپه‌ڕیـن به‌رپابوو،شتێك بوو بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان له خه‌ون ده‌چوو تا واقیع، به‌ڕاده‌یه‌ك تێكـكردنه‌وه‌ی ئاسان نه‌بوو… له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌دا، كه له‌نێوان هه‌ر باره‌گای حزبێـك و باره‌گای حزبێـكی دی باره‌گای حزبێـك بوو! نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان چی بكه‌ن و كام ڕێگا بگرنه‌به‌ر… تۆ له‌وه‌گه‌ڕێ هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه ڕۆژنامه یا بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، یاهه‌وڵی ده‌دا هه‌یبـێ، گرووپ و كۆمه‌ڵی جیاجیایش هه‌وڵیان ده‌دا له‌كاودانێكی ئاوه‌هادا به‌هه‌ر شێوه‌ێك بێت ده‌نگیان هه‌بێت. به‌م جۆره ورده ورده هات، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاته پێش و له‌دوایشدا دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی لێكهوتهوه، وێـڕای كتێبخانه‌كان، شه‌قام و شۆسته‌كانیش پڕ بوون له ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی ههمهجۆر و هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه‌بابه‌ت… به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوانه( لایه‌نگیربوون) یاخود زمانحاڵی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بوون، به‌واتا به‌ئاشكرا لایه‌نێك باروبووی ده‌كرد و بڵاوی ده‌كرده‌وه.. بێگومان ئه‌وئاشه‌یش كه‌به‌و تاوه كه‌وتبووه‌گه‌ڕ، به‌هێز و توانای نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌ڕا.. ڕابردنی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌زموونی په‌رله‌مان وحكوومه‌ت و ده‌سپێكردنی شه‌ڕی بێهووده‌ی ناوخۆ به‌ویست بێ یانه‌ویستن، ئاسته‌نگی زۆری خسته پێش ئه‌و ڕۆژنامه و بڵاوكراوانه، به ڕاده‌یه‌ك كار به‌وه گه‌یشت كتێبخانه تاڵان كران و ڕۆژنامه سووتێنران، ئیتر شته‌كان به وه‌همی خۆنه‌بان كردن بێ یا ڕاستی، لێك هه‌ڵاوێردران .. له‌و ناوه‌دا حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كان، وه‌كو جارانی زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدا كه ده‌یگرت و نه‌یده‌پاراست گه‌ڕایه‌وه ناو هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه، له‌وێنه‌ی CBB , NNCو و ده‌نگی ئه‌مریكا و هی تر…جارێكی تر (جه‌ماوه‌ر)ی بێ حه‌ول و قووه‌ت ده‌بووایه ڕاستیی ڕووداوه‌كانی خۆی له‌ده‌ره‌وه بزانێته‌وه… له BBC یه‌وه بزانێت چ له‌هه‌ولێر و سلێمانی ڕووده‌دا… ئه‌مه وا چووه‌سه‌ر تا چه‌ند لایه‌نێـك بیریان له ئه‌ڵته‌رناتیڤ كرده‌وه ، ئاوه‌ها له وێنه و باڵای ڕۆژنامه‌ی(الراصد)ی سه‌رده‌مانێك، (له‌گه‌ڵ به‌هه‌ندگرتنی جیاوازی )، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌ی (الثورة) نه‌یویستبایه هه‌واڵێك یا بۆچوونێكی دیاریكراو بڵاوبكاته‌وه، له‌سه‌ر حكوومه‌ت یا ده‌سه‌ڵات بكه‌وێ یا لانی كه‌م دووچاری ئیحراجیان نه‌كا له‌وێی بڵاو ده‌كرده‌وه.. پاشان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌داخه‌وه بێ ودم و ئیجازه هاته ناوململانێی سیاسی… به‌و ڕه‌نگه و به‌و ڕووكار و ئاراسته‌یه ڕۆژنامه‌ی دیكه له سلێمانی و هه‌ولێر هاتنه بڵاوكردنه‌وه به شێوازی ئه‌و ڕۆژنامانه، به‌رگ و پۆشاكی وایان پۆشی، خوێنه‌ری به‌دیقه‌ت نه‌بێ، ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سیمایان جیا بوو به ڕۆژنامه‌ی بێلایه‌نی بزانن.. له‌حاڵێكدا (هه‌ربۆ ئاگاداری) له هه‌موو دونیا ڕۆژنامه‌یه‌ك نییه بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ .. ڕوونبێژی و شه‌فافیه‌تیش كه له‌هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی دونیادا ده‌بینرێ ئه‌وه ناگه‌یێنێ ئه‌و ڕۆژنامانه لانی كه‌م به‌لایه‌نی وه‌به‌رهێنه‌ر وابه‌سته‌نین ئه‌گه‌ر نموونه‌یشت ویست دوور مه‌ڕۆ، له پاڵهوهڕۆژنامهی له چه‌شنی (الحیاة)ی ئه‌وسا و (الشرق الاوسط) ئه‌وسا و ئێستا بكه به‌نموونه.
به‌ڵێ ڕاسته ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه زۆرجار ناكرێت له ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌ی سه‌ر به‌حزبه‌كان بڵاوبێته‌وه، ئه‌وه‌ش نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی حزبه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی زمانحاڵیان له سه‌ر نووسراوه بیروڕای ئازاد هه‌ر به‌دوایی بڵاوناكه‌نه‌وه، یا ڕۆڵیان له چالاكی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و میدیایكوردستاندا نه‌بووه و نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هه‌ر له ئه‌ساسدا به‌هۆی زۆر ئه‌گه‌ر ده‌ور و كۆششی نووسه‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌ئاشكرا و نكۆڵی لێنه‌كراوه‌وه پێوه دیاره.. به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌گه‌ریی حزبی به‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ند و ئیلتزامه‌وه پابه‌نده له‌وانه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌ت تێبگیرێ و دووچاری هه‌ندێ ئیحراج بوون ببێ له‌به‌رامبه‌ر حاڵه‌تێكی دیاریكراو.. به‌ڵام هه‌ردیسان ئه‌گه‌ر لێی وردبینه‌وه، تاك و ته‌رای هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی نه‌بێت، ئه‌وانی تر كه له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه زیاتر ده‌چنه‌وه پاڵ بابه‌تی وروژێنه‌ر.. لێره‌دا ئێمه ڕوومان له ڕۆژنامه‌یه‌كی دیاریكراو نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شمانه له‌و وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی به‌ناوی (ئه‌هلی) ده‌رده‌چوون، با به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكیش ده‌رچووبن، دیسان له‌خۆیاندا هه‌موو هه‌وڵه‌كان هه‌نگاوێكن به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی میدیای له‌وچه‌شنه كه‌ده‌چێته‌وه ناو پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئابووری له‌و بواره‌دا سه‌ره‌ڕای به‌پیشه‌ییكردنی كاری ڕۆژنامه‌نووسیی، دیارده‌یه‌كی مژده‌به‌خشه به‌ئاراسته‌ی پێكهاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه میدیا ستوونێكی به‌هێزیه‌تی، له ڕێی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاراسته‌كردنی ڕای گشتی و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.. به‌ڵام…
ئه‌و به‌ڵامه‌یش هه‌ویرێـكه ئاوێكی زۆری ده‌وێ به‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و ڕاستییانه ڕوون ببنه‌وه
داخۆ ئه‌وه‌ی به‌و لێشاوه پێشتر نه‌دیتراوه‌دا له مێژووی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی و پاشان دیارده‌ی به پاشوه‌چوونه‌وه‌یان به هه‌مان گوڕ و تاوی سه‌رهه‌ڵدانییان زۆربه‌یان سیما بوو یا تارمایی ؟!
ئه‌م پرسیاره وه‌چه‌ی نوێ ، وه‌چه‌ی سۆشیال‌میدیا و سه‌رده‌می (جیهانایه‌تی)
ڕه‌نگه بتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه .