بێ نیشتیمانم ئەمن.. عەباسی خەجیجێ
0
Be First!
ئەگەر هەواڵم پرسی
بزانە نیشتیمانم لێ جێماوە
من لە رۆخی نەبوونم
ئەگەر نەتدۆزمەوە.
تیلمە زەویەک نیە نیشتیمانی من
ڕەنگی تابلۆیە،
لایە لایەی داکمە لەسەر لانکێ
داربەڕوێک نیە دەیبڕنەوە
کەزیە
کوردوستانی من
بەشێک نیە لە روح
هەموویەتی
ژنێک نیە هاتبێتە سەرچۆکان
ژنێکە کەزیان بڕیەوە
ژنێکە تەرمەپیرۆزەکەی بێناز مابۆوە
ژنێکە هێشتا لێ نەگەڕابوون بنووسرێتەوە
خۆی نووسیەوە
ئەو ناوی لە خۆی نابوو
ژیان
منیش پێمدەگوت نیشتیمان
عەباسی خەجیجێ
2026-10-26

