كروزانه‌وه‌و نوزانه‌وه له شیعری كوردیدا … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
كۆمه‌ڵه شیعری چۆڕاوی تریفه به‌نموونه
به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئێستادا،دابڕانێكی گه‌وره له نێوان شیعر‌و خوێنه‌ری شیعردا هه‌یه. به‌شێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی ئه‌م دابڕان و تۆرانه له‌شیعر، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ڕووبه‌رێكی گه‌وره له ئه‌زموونی ئێستای شیعری كوردیدا، خاڵییه له چێژی شیعری و مانای شیعری. له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا، له‌قۆناغی كلاسیكه‌وه بۆ ڕیالیزم و بۆ ڕۆمانسییه‌ت و بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شیعر له سه‌رده‌ستی گۆرانی داهێنه‌رو پاشان شه‌سته‌كان و قۆناغی ڕوانگه و هه‌شتاكانی سه‌رده‌می سیمبولیزم و كه‌مێكیش دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌زموونی شیعری كوردی هه‌ڵگری چێژی شیعری و په‌یامی شیعری بووه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ كاتدا، شاعیرانی ئێمه ڕۆڵی منه‌وه‌ڕو ڕێ نیشانده‌رو كه‌سایه‌تییه‌كی ڕیفۆرمخوازده‌بینن له شیعره‌كانیاندا. هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له ڕێی گوتاری شیعری و دنیابینی شیعرییه‌وه بووه.شیعر لای ئه‌وان، هه‌ر ته‌نها پانتایه‌ك نه‌بووه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز،به‌ڵكو مانا‌و په‌یامێكیشی هه‌بووه.
قانع به شیعره‌كانی به‌گژ جیاوازی چینایه‌تی و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی دادێته‌وه. بێكه‌س ڕه‌خنه‌ی ئه‌قڵی دۆگما‌و دواكه‌وتووی كۆمه‌لگه ده‌كات و هانی تاكه‌كان ده‌دات چاو له غه‌رب بكه‌ن و كه‌شتی دروست بكه‌ن. ئه‌حمه‌د موختارجاف خه‌ون به ڕاكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بینێت. گۆران سروشت جوان و ڕازاوهتردهكات، ڕه‌فیق سابیر‌و شێركۆ بێكه‌س و عه‌بدوڵا په‌شێو، نیشتمان ده‌كه‌نه دایكی دووه‌می مرۆڤه‌كان و ئه‌و هه‌سته‌یان لادروست ده‌كه‌ن كه هیچ زێدێك شوێنی نیشتمانی ڕاسته‌قینه ناگرێته‌وه. چه‌ندین نموونه‌ی دیكه‌ش.بۆیه‌شه به درێژایی زه‌مه‌ن ئه‌وشیعرانه له یاده‌وه‌ری ئێمه ماونه‌ته‌وه، چونكه هه‌ڵگری په‌یامێك بوونه.ئه‌گه‌رچی له ڕووی چێژ‌و ئه‌زموونی شیعرییه‌وه، ڕه‌نگه گونجاو نه‌بێت به‌راوردی شیعری ئێستا به‌وهه‌موو پێشكه‌وتنه ژیاریی و ئاڵۆزه‌ی ژیانه‌وه، به شیعری هه‌شتا ساڵ له‌مه‌و بهربكهین. به تایبه‌تی كه ئێستا، دنیا دنیای تاكگه‌رایی وبه ڕۆبۆتكردنی مرۆڤ و دابڕانه له ژیانی گشتی و ئه‌زموونی گشتی كۆمه‌لگه.
به‌ڵام پرسیارئه‌وه‌یه، كه ئاخۆله ههرقۆناغ و كات و ساتێك دابێت،خوێنه‌ران بۆ چی شیعرده‌خوێننه‌وه؟ئه‌گه‌رشیعرله پێناو په‌یامێك و ئامانجێكیش نه‌بێت، ئه‌وا دواجار نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت كه شیعرچێژو جوانی به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت. وه‌ك چۆن له خوێنه‌وه‌ی ڕۆمان وچیڕۆكیشدا هه‌مان چێژ وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام كاتێ شیعر داده‌ماڵدرێت له هه‌موو سیمایه‌كی هونه‌ری و ئستاتیكی و زمانی ئه‌وه‌نده تیادا ساده و میللی ده‌بێته‌وه كه شیعرله شیعربوونی خۆی ده‌كه‌وێت، بێگومان خوێنه‌ر ناتوانێت ئه‌وجۆره ده‌قانه بخوێنێته‌وه، كه به‌داخه‌وه ڕووبه‌رێكی گه‌وره له ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی شیعری كوردی، خاڵییه له چێژوجوانی و مانا. بگره كاتێ خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه، واهه‌ست ده‌كات هه‌رگیز ئه‌وه شیعر نییه ده‌یخوێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌رده دڵێكه له نموونه‌ی فه‌یسبووكه شیعر كه بینینی هه‌ر ئه‌و ساتانه‌یه كه به‌ریده‌كه‌وین. له‌كاتێكدا، ده‌قی داهێنه‌رانه ده‌بێ زه‌مه‌ن ببڕێت و سنووری قۆناغه‌كان تهی بكات، وه‌ك: لاوكی ههڵهبحهو ئه‌ی ڕه‌قیب و شیعره‌كانی پیره‌مێرد.كۆمه‌ڵه شیعری(چۆڕاوی تریفه)ناونیشانی كۆمه‌ڵه شیعرێكی(عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی)یه. كه چه‌ند ده‌قێكی شیعری له خۆده‌گرێت، كه‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به زمانێكی ساده و ساكار نووسراون. كه ئه‌گه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌می شیعری‌یان لێ ده‌ربهێنین و له بێژینگییان بده‌ین، ئه‌وا به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك شتێكی ئه‌و تۆی لێ نامێنێته‌وه به ناوی شیعر، جگه له چه‌ند ده‌رده دڵێك كه سیمای سه‌ره‌كییان كروزانه‌وه و نووزانه‌وه‌یه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه له پانتایی گۆرانی كوردی و به‌شێكی یه‌كجار زۆری ئه‌و بنووسانه ده‌یبینین كه گوایه شیعری لیریكی و شیعری گۆرانی ده‌نووسن. عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، له به‌شێكی زۆری شیعره‌كانیدا زمان تا ئاستێكی هێنده فراوان ساكار‌و ساده ده‌كاته‌وه، كه هیچ خاسیه‌تێكی زمانی شیعری نه‌مێنێت. له كاتێكدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی زمان له شیعردا، به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌یه‌كی هونه‌ری جوانه كه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشێ. شیعر له‌ڕێی زمانه‌وه چێژبه خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت.چونكه چیڕۆك و ڕۆمان نییه تا گێڕانه‌وه‌ی تێدا بێت. كه‌رسته‌ی شیعری لای فه‌رهادی، هه‌مان ئه‌و وشه ساده‌و بێ ناوهڕۆك و نائستاتیكیانهن، كه ده‌شێ مرۆڤ ڕۆژانه سه‌دان جار گوێبیستیان ببێت.له‌كاتێكدا، ئه‌گه‌ر له نێوان زمانی شیعر‌و زمانی میللی ڕۆژانه، هیچ جیاوازییه‌ك نه‌مایه‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت شیعر نییه، به‌ڵكو هه‌ڵڕشتنی ده‌رده دڵه‌كانی ژیانه له زماندا وهبه شێوه‌یه‌كی دیكه. نابێ له‌نێوان زمانی ئاسایی ڕۆژانه و زمانی شیعردا وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی، هیچ خاسیه‌تێكی هونه‌ری نه‌مێنێت له یه‌كتریان جیابكاته‌وه. به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی گوایه شیعر ده‌نووسن، د‌رك به‌و خاسیه‌تانه ناكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه شیعره‌كانیان وه‌ك قسه‌ی میللی و ڕۆژانه، هیچ پرسیار‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك لای خوێنه‌ر جێناهێڵن. بگره خوێنه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه‌یان وه‌ك یه‌كترییه. لێره‌وه‌ش كاتێ سه‌رنج له به‌شێكی زۆری ئه‌و شیعرانه ده‌ده‌ین، زۆر به ئاسانی هه‌ست به‌و میللیی بوونه‌وه‌ی زمان ده‌كه‌ین لای فه‌رهادی. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
بیری منداڵیم ده‌كه‌م..
ئه‌و كاته‌ی ده‌ستی عه‌بدولره‌زاقی برامم ده‌گرت و..
به‌یه‌كه‌وه ده‌چووینه مه‌كته‌بی بۆتان..
بڕواناكه‌م هیچ شاعیرێكی كورد هه‌بێت به جۆرێك له جۆره‌كان و له‌ده‌مێك لهدهمهكان، خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵی نه‌كات.به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین ئه‌گه‌ر خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵی له شیعردا ئه‌وه بێت كه ئێمه ڕۆژگارێك له ڕۆژگاره‌كان ده‌ستی براكه‌مان گرتووه و بردوومانه‌ته قوتابخانه، ئه‌وا ئێستا هه‌موومان شاعیر ده‌بووین. چونكه كه‌س نییه له ئێمه ده‌ستی براكه‌ی نه‌گرتبێت و نه‌یبردبێته قوتابخانه.جا باوكی بێت یان براكه‌ی. ئه‌و وێناكردنه بۆ منداڵی له شیعردا، هیچ چێژ‌و جوانییه‌كی شیعری تێدا نییه كه بشێ له خانه‌ی شیعردا پۆڵینی بكه‌ین. فه‌رهادی هه‌ر له‌و به ناو شیعره‌یدا، هه‌رچی دیارده‌كانی سه‌رده‌می منداڵی وه‌ك: كرێمستی و نازانم چی و چی، ئاخنیویه‌تییه ده‌قه‌كه‌ی، ناویشی ناوه شیعر. له كاتێكدا په‌شێو له شیعرێكدا خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای كێ ده‌كات؟ بێگومان بۆ لای شێته‌كان. واته لانه‌وازترین وپه‌رپووترین مرۆڤه‌كان. ئه‌مه ده‌لاله‌ته له‌چی؟ له‌فراوانی دنیابینی په‌شێو و ژیاندۆستی ئه‌و شاعیره كه شیعر ده‌كاته مینبه‌رێك بۆ نیشاندانی خه‌مه‌كانی مرۆڤ.ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ده‌شێ زمان له شیعردا ساده بێت، به‌ڵام ئه‌و زمانه چه‌ند هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه وێنه‌ی شیعری باڵا بخوڵقێنێت. من وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی شیعریم لایه، كه زمان تیایاندا زۆر ساده‌یه، به‌ڵام ئه‌و په‌ڕی چێژی و جوانیش به خوێنه‌ر ده‌ده‌ن كه به‌داخه‌وه ده‌رفه‌ت نییه نموونه‌یان لێبێنینه‌وه.به‌ڵام گرفتی به‌شێكی زۆری له وانه‌ی شیعر ده‌نووسن له‌وه دایه،كاتێ زمان ساده ده‌كه‌نه‌وه، مانا ونده‌كه‌ن.بێ ئاگا له‌وه‌ی شیعرئه‌گه‌ر ساده‌ش بێت، ده‌بێ هه‌ڵگری مانا‌و په‌یامێك بێت. من لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له ساده‌یی زمان له شیعرێكی شێركۆ بێكه‌س ده‌هێنمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئیبداعی ئه‌و شاعیره له ساده‌یی زماندا پیشان بده‌ین. شێركۆ له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:_
ئه‌گه‌ر له‌ناو شیعره‌كانما گوڵ ده‌راوێژنه ده‌ره‌وه
له چوار وه‌رز وه‌رزێكم ده‌مرێ…
گه‌ر یار بێننه ده‌ره‌وه دووانم ده‌مرن..
گه‌ر نان بێننه ده‌ره‌وه سیانم ده‌مرن
گه‌ر ئازادی بێننه ده‌ره‌وه ساڵم ده‌مرێ و خۆشم ده‌مرم..
هه‌موو ئه‌م وشانه‌ی له‌و كۆپڵه شیعرییه‌ی بێكه‌سدا به‌كارهاتوون، كه‌رسته‌ی وشه‌ی ساده‌ن كه ئێمه ڕۆژانه هه‌زاران جار گوێبیستییان ده‌بین. به‌ڵام ده‌بینین شێركۆ له پاڵ ئه‌و وشه سادانه‌وه،چ مانا‌و چ مه‌دلولێكی قووڵی شیعرییانه‌ی به چه‌مكی ئازادی داوه، كه ئازادی هاوتا كردووه به مه‌رگی مرۆڤه‌كان.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌بێت، ژیانیش نابێت. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵئه‌دات كه ئه‌وه چییه وا ده‌كات شاعیرێك له زمانێكی ساده شیعرێكی پڕ مانا بخوڵقێنێت و یه‌كێكی تریان نه‌توانێت؟ بێگومان خه‌یاڵ و وزه‌ی شیعرییه كه زمان پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه‌تی.چونكه ئه‌گه‌ر له‌نێوان زمانی ئاسایی ڕۆژانه و زمانی شیعرییانه هیچ سنوورێك نه‌ما،ئه‌وا دواجار ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت شیعر نییه به‌ڵكو قسه‌كردنه وه‌ك هه‌ر قسه‌كردنێكی دیكه‌ی ئاسایی.فه‌رهادی له به‌شێكی زۆری ده‌قه‌كانی نێو ئه‌و كتێبه‌ی به‌زمانێك شیعر ده‌نووسێت كه هیچ داهێنانێكی تێدا نییه، بگره هه‌موو كه‌سێك و به ئه‌وانه‌شی ئهلف و بێی شیعری نازانن، ده‌توانن به‌و شێوه‌یه گوزارشت له ده‌رده دڵی خۆیان بكه‌ن. ئاخر ئه‌گه‌ر شیعر بووه ده‌رده دڵ، ئیدی چیتر ئه‌و ئاسكه ڕامنهكراوه نییه كه هه‌موو نێچیرێك نه‌توانێت ڕاوی بكات. ئه‌گه‌ر نووسینی شیعر ئه‌وه بێت كه فه‌رهادی له به‌شێكی زۆری ده‌قه‌كانیدا گوزارشتی لێكردووه،ئه‌وا مانایه‌ك بۆ شیعر‌و شاعیربوون نامێنێته‌وه.چونكه ئێستا به هۆی زۆربوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رفراوانبوونی سه‌كۆكانی بڵاوكردنه‌وه، ڕۆژانه هه‌زاران ده‌رده دڵ له ڵاپه‌ڕه‌كانی فیسبووك بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
گوتاری زه‌قی ئه‌و نووسینانه‌ش كروزانه‌وه و نووزاننه‌وه‌یه بۆ یار تا ئاوڕێكییان لێبداته‌وه، یاخود تهماشایهكییان بكات. بگره هه‌ندێكییان ئاماده‌ن ببنه كۆیله‌ش،بێ ئاگا له‌وه‌ی مه‌سیح وته‌نی:(چی به‌كه‌لكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا به‌ڕێته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت). بۆمن وه‌ك خوێنه‌رێك ئه‌وه ئاساییه ئه‌وجۆره له‌نووسین لای له‌شكرێك له بنووسهكان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ئاسایی نییه شاعیرێك كه گوایه ته‌مه‌نێكی درێژه له‌گه‌ڵ وشه و شیعر له ده‌ست له‌ملانێدایه،هه‌مان ئه‌و ده‌رده دڵانه به شیعر به خوێنه‌ر بفرۆشێته‌وه و به‌هه‌مان هه‌ناسه و تێگه‌یشتنی ئهودڵشكاوانه شیعربنووسێت، كه له‌داخی دۆڕانی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان شتێك به‌ناوی شیعر ده‌نووسن.من كاتێ وه‌ك خوێنه‌رێك چه‌ندین نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه‌م له كۆمه‌ڵه شیعری چۆڕاوی تریفه دیت،له‌ڕاستیدا وه‌ك خوێنه‌رێك ته‌ریق بوومه‌وه.چونكه شاعیری داهێنه‌رو خاوه‌ن په‌یام، ناچێ به‌دیار هاتنی یاره‌وه دۆش دابمێنێت، به‌ڵكو ژیان و مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕێت،شیعر ده‌كاته په‌یامێك بۆ هوشیاری كۆمه‌لگه،ده‌سه‌ڵات ڕادهچلهكێنێ وه‌ك بیست و هه‌فت ساڵه‌ی بێكه‌س.شیعر ده‌بێت هه‌ڵگری خه‌مێكی گه‌وره‌ی ئینسانی بێت،ده‌بێ ئاوێنه‌یه‌ك بێت خۆی و خه‌مه‌كانی تیادا ڕه‌نگبده‌نه‌وه،ده‌بێ هه‌وڵی جوانتركردنی ژیان بدات.ئه‌گه‌ر ده‌رده دڵ و خه‌مه‌كانی ڕۆژ له‌ژانری شیعردا پۆڵین بكه‌ین،ئه‌وا هه‌موومان ده‌بینه شاعیر. عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی له شیعرێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:
ئه‌و شاعیره سه‌رشێته‌ی خۆت…
كه نان و ئاوی ڕۆژانه…ههرگریان و زارییه بۆت..ڵا119
شك له‌وه دانییه ئه‌گه‌ر شاعیرێك نان و ئاوی ڕۆژانه‌ی هه‌رشین و واوه‌یلا بێت بۆ یار، ئه‌وا نه ده‌توانێ داهێنان بكات، نه ده‌شتوانێت شتێكی جیاوازتر له‌كه‌سانی تر بڵێت.سه‌یرم پێدێت وه‌ك خوێنه‌رێك كه‌سێك خۆی پێ شاعیرێكی به‌ناو و ده‌نگ بێت و ساڵانێكی زۆره گوایه شیعر ده‌نووسێت،كه‌چی ده‌رده دڵی ڕۆمانسییانه‌ی هێنده ساده، كه خه‌می ڕۆژانه‌ی هه‌زاران هه‌رزه‌كاری دڵشكاوی ئێمه‌یه،به‌ناوی شیعره‌وه بنووسێت. ئایا هیچ جیاوازییه‌ك هه‌یه له ئاستی زمان، په‌یام، مانا‌و ناوه‌ڕۆكی شیعری له نێوان ئه‌و نووسینه‌ی فه‌رهادی له‌گه‌ڵ هه‌زاران ده‌رده‌دڵی تركه ڕۆژانه ڵاپه‌ڕه بێ ماناكانی به‌شێك له په‌یحه‌كانی فه‌یسبووك ده‌گرن؟ ئایا كاری شاعیر ئه‌وه‌یه بكروزێته‌وه یان یاخی بێت؟ په‌یامی هه‌بێت و شیعر له پێناو مرۆڤ بنووسێت یان خه‌می ڕۆژانه‌ی ببێته چاوه‌ڕوانی یار. به‌ڕاستی جێگه‌ی پێكه‌نینه له‌نێو ئه‌و هه‌موو خه‌مه مه‌زنانه‌دا،له‌نێو ئه‌و هه‌موو بێ مانایی و ئاڵۆزییه‌ی ژیاندا، له‌سه‌رده‌مێكدا كه هه‌موو جوانییه‌كان و پیرۆزییه‌كانی خه‌ریكه تیادا نامێنێت، كه‌سێك هه‌بێت نان و ئاوی ڕۆژانه‌ی خه‌می یار بێت! ئاخر بۆیه كه‌س شیعری ئێستا ناخوێنێته‌وه، چونكه ده‌زانن له خه‌می ڕۆژانه‌و ده‌رده دڵی بنووسه‌كانیان تائه‌و لاوه ناڕوات. شاعیر له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جوانتركردنی ژیان بدات، داوای یه‌كسانی و نه‌بوونی جیاوازی چینایه‌تی و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌وانی تربكات،دێت دهكروزێتهوه.به‌ڵام بابزانین كاتێ ئه‌مه حاڵی شاعیره، ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سه چۆنه كه نان و ئاوی ڕۆژانه‌ی له شاعیر كردۆته خه‌م و خه‌فه‌ت؟ ئایا ئه‌ویش هه‌مان هه‌ست و هه‌مان خۆشه‌ویستی و هه‌مان تێڕوانینی هه‌یه؟ یان بێ ئاگایه له‌شاعیر؟ تۆبڵێی ئه‌و ئاگاداری حاڵی شاعیر بێت و به‌زه‌یه‌كی پێدا نه‌یه‌ته‌وه؟ ئێمه لێره‌دا هیچ ناڵێین، به‌ڵكو هه‌ر به شیعره‌كانی ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێت:_
كهبهسهیارهی جام ڕه‌ش پێچ ده‌كه‌یته‌وه…
بۆماڵه‌وه..حه‌زده‌كه‌م چاوێكم لێبكه‌ی…ڵا47
شاعیر ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش ڕازییه، یار تیله چاوێكی بداتێ.ئه‌م هه‌ژارییه له‌ده‌ربڕین له ڕووی زمانی شیعرییه‌وه،ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی خه‌یاڵی شیعرییه.یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی شاعیرانی ڕاسته‌قینه بوونی خه‌یاڵێكی به‌رفراوانی شیعرییه كه ده‌كرێت هه‌موو گه‌ردوون به‌هه‌موو پێكهاته فیزیكییه‌كانه‌وه له خۆبگرێت.دنیابینی هیچ شاعیرێك، نابێ هێنده دۆگما‌و قه‌تیس كراوبێت كه‌ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی وێنه‌یه‌كی ناشیعری و ناهونه‌ری خۆی ببینێته‌وه.هه‌رشاعیرێك نه‌یتوانی ئه‌و خه‌یاڵه شیعرییه فراوانتربكات، بێگومان ناشتوانێت ڕووبه‌ری زمان و ده‌ربڕین له شیعردا مه‌زنتر بكات.شێركۆ بێكه‌س بۆیه تا مردیش توانی له لوتكه‌ی شیعری كوردی بمێنێته‌وه،چونكه ئه‌و خه‌یاڵه شیعرییه‌ی هه‌بوو.پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنیان هه‌رله سه‌ره‌تاوه ده‌پووكێنه‌وه. چونكه شیعر وزه له‌زمان وه‌رده‌گرێت.چه‌ند زمان به چه‌مك و ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی نوێ تازه بێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش شاعیر ده‌توانێت به‌رده‌وامی به شیعر بدات.له‌نێو ئه‌و هه‌موو دیارده جه‌نجاڵانه‌ی ژیان و ئه‌و هه‌موو شه‌كه‌تییه‌ی بووندا، خه‌یاڵی شاعیر لای ئوتومبێلی جام ڕه‌شه!به‌ومه‌رجه‌ی كچێكی تیابێت. بیرم ناكه‌وێته‌وه كێیه ده‌ڵێت:
(له‌دوای هۆلۆكۆست نووسینی شیعر كارێكی بێ مانایه).وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و كاره‌ساته به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تیدا،كه‌چی له‌لای ئێمه به‌شێك له‌وانه‌ی گوایه شیعرده‌نووسن،دێن له شیعره‌كانیان ڕیكلام بۆ(وه‌نه‌وشه و لیگزز) ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌یرانی وشه و ده‌ربڕین بێت له شیعردا.شاعیرله ده‌مێكدا ئه‌و شیعرانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ،كه هیچ ماڵێكی ئه‌م كوردستانه نه‌بوو ڕۆژانه شههیدێكییان بۆ نه‌چێته‌وه به‌رده‌رگا. ئه‌و له كاتێكدا ئه‌م ده‌رده دڵانه به‌ناوی شیعر بڵاو ده‌كاته‌وه،كه خه‌ریك بوو ڕێكخراوێكی تیرۆرستی وه‌ك داعش هه‌موومان سه‌رببڕێت و ئافره‌ته‌كانمان بكاته كه‌نیزه‌ك. چه‌ند كیلۆمه‌ترێك مابوو شاره‌كه‌ی ئه‌و داگیربكات. كه‌چی ئه‌و تازه به تازه فۆكسی له‌سه‌ر ئوتومبێلی جام ڕه‌شه‌و شه‌و و ڕۆژ شین و واوه‌یلایه‌تی بۆ یار.خوێنه‌ر كاتێ له نێو ئه‌و هه‌موو ناشرینی و ئاڵۆزییه‌ی ژیاندا،خه‌یاڵی به‌شێك له به‌ناوشیعری هه‌ندێك شاعیر ده‌بینێت،نزیكه له‌وه‌ی هه‌رچی شیعری دنیا هه‌یه له به‌رچاوی بكه‌وێت.ئه‌فلاتوون كه شاعیرانی فڕێداوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كۆماره‌كه‌ی، بڕوام وایه له‌به‌ر ئه‌وجۆره شیعرانه بووه.شاعیربه‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕشتنی كهف و كوڵی ناخی به‌ناوی شیعر‌و له شیعرێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:
تاڵێ له قژت ده‌دزم..
تا له جیاتی ناسنامه‌كه‌م..
له‌نێوجانتای گیرفانم بێت…ڵا41
باس له‌وه‌ناكه‌ین كه چۆن جزدان و جانتای تێكه‌ڵ كردووه،چونكه ئه‌وه‌ی له گیڕفان هه‌ڵده‌گیرێت جزدانه نه‌ك جانتا، ته‌نها ده‌پرسین ئایا ده‌كرێت مرۆڤ ههمووناسنامهی خۆی له ژنێك و له ژنیشدا له تاڵه قژێكی ببینێته‌وه؟هیچ كه‌سێك هه‌یه ئاره‌زووی ئه‌وه‌بكات ببێته كۆیله و ده‌سته‌مۆی تاڵه قژێكی یاره‌كه‌ی بێت؟ئه‌گه‌ر مرۆڤ چه‌ند ئاشقی مه‌عشوقه‌كه‌شی بێت،هیچ سنوورێكی بۆ ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه خۆشی ده‌وێت، ئایا مانای وایه ناسنامه‌ی خۆی له ئه‌ودا بتوێنێته‌وه و هه‌موو بوون و ژیانی خۆی له تاڵه قژه‌كه‌ی ببینێته‌وه،تا سه‌ره‌نجام بوونی خۆشی نامێنێت.لۆركا كه فاشسته‌كان شه‌هیدیان كرد، ئایا له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه تاڵه قژێكی یاره‌كه‌ی له گیرفاندابوو،یان داوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ مرۆڤ ده‌كرد؟تۆبڵێی ئه‌گه‌ر هه‌رته‌نها له‌و جۆره شیعرانه‌ی بنووسیبا، ئێستا لای مرۆڤایه‌تی نه‌مرببا؟یان ده‌كه‌وته په‌راوێزی مێژوو. له ئه‌زموونی ڕابردووی شیعری ئێمه‌دا،شیعر په‌یامێك بووه كه زۆرجار وه‌ك ڕیفۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵی بینیوه له نێوكۆمهلگهدا.نه‌وه‌د ساڵ له مه‌وبه‌ر، بێكه‌س داوا له مرۆڤی كورد ده‌كات چاو له ڕۆژئاوا بكه‌ن و كه‌شتی دروست بكه‌ن،كه‌چی تازه به‌تازه گوتاری به‌شێك له شیعری ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن، له‌ده‌وری تاڵه قژو قردێله‌ی سوور‌و كوڵمه‌ی ئاڵ ده‌خولێته‌وه و ڕه‌نگه به‌لاشیانه‌وه جێی نیگه‌رانی بێت كه بۆچی له‌باره‌ی شیعرهكانییانهوه هیچ نانووسرێت.زمانی به‌شێكی زۆر له‌و شیعرانه چ له ڕووی فۆڕمی شیعریی، یاخود له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه،زمانێكی ساده و میللین،وشه و ده‌سته‌واژه‌كان،هیچ جوانكارییه‌ك به‌ده‌قه‌كه ناده‌ن كه بشێ خوێنه‌ر ڕابگرن.به‌ڵكو ده‌توانرێت هه‌مان ئه‌و وشانه،له شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسیندا، به‌ده‌ر له ژانری شیعر ده‌رببردرێن. ئیدی ناونانیان به شیعر نازانم چ نوێكارییه‌كی تێدایه.بۆنموونه له شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
ژووری كتێبخانه‌ی ماڵه‌وه‌مان..
ده‌كه‌ن به ژووری نان خواردن..
پڕی ده‌كه‌ن لهكاونتهر،كه‌وچك و پلیت وقازان..
ڕۆژانی هه‌ینی ده‌عوه‌تی قه‌به قه‌به‌ی لێده‌كه‌ن..ڵا78
خاڵێك كه بۆمن وه‌ك خوێنه‌رێك جێگه‌ی سه‌رنجه له به‌شێكی زۆری ئه‌و شیعرانه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌یه،كه هه‌موویان دواجار جۆرێك له بره‌ودان به تێركردنی گه‌ده و خواردن ده‌ده‌ن. ئێمه له ئێستادا به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی ژیانمان بۆته خه‌می خواردن و گه‌شت و سه‌یران. له هه‌ر شارێك ڕوو له هه‌ر كوچه و كۆڵانێك بكه‌ین، مه‌حاڵه چه‌ندین چێشتخانه نه‌بینین.ئه‌و ههمووبایهخدانه به‌خواردن، به‌بڕوای من گوزارشته له‌وه‌ی كه مرۆڤی كورد خه‌می گه‌ده‌یتی نه‌ك هزر. ده‌یه‌وێت گه‌ده‌ی تێر كات نه‌ك مێشكی.ئاشكراشه كاتێ به‌شێكی زۆری تاكه‌كان،خه‌می سه‌ره‌كی ژیانیان بووه پێداویستییه جه‌سته‌ییه‌كان،ئه‌وا هزر هیچ بایه‌خێكی نامێنێت. كه هزریش بایه‌خی نه‌ما،ئه‌وا گۆڕانكاریی و پێشكه‌وتن و به‌ره‌و ژیاریی چوون نایه‌نه ئاراوه.كه‌م شیعری ئێستام بینیوه،به‌جۆرێك له جۆره‌كان، دواجار شاعیره‌كانیان نه‌یانگێڕابێته‌وه سه‌رخواردن.
نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه هه‌موو بوونه‌وه‌رێك به‌خواردن ده‌ژیت،به‌ڵام ئایا ده‌بێ مرۆڤ خه‌می سه‌ره‌كی خواردن بێت؟بۆچی ده‌بێ خه‌یاڵی به‌شێكی زۆر له شاعیرانی ئێمه له ئێستادا هه‌رته‌نها لای چێشتخانه و كه‌وچك و قاپ وده‌عوه‌ت بێت؟ یاخود دنیابینی شیعری‌یان هێنده سنووردار‌و بێ هێز بێت، ته‌نها ئه‌و كه‌رسته و دیارده سواو و بێ به‌هایانه‌ی ژیان ببینن؟ له‌كاتێكدا نیو سه‌ده زیاتر له‌مه‌وبه‌ر، قانع له ڕێی شیعره‌كانی به‌گژ هزری جیاوازی چینایه‌تی دادێته‌وه و داوا له‌مرۆڤه‌كان ده‌كات پارووی نانه‌كانیان له‌گه‌ڵ براكانیان به‌ش بكه‌ن. له‌ڕاستیدا، هه‌موو ژانرێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌بێ دۆزێكی هه‌بێت و په‌یامێكی هه‌بێت. سه‌یری شانۆی كوردی بكه‌ن له هه‌فتاكان وبه‌راوردی بكه‌ن به شانۆی ئێستا، سه‌یری هونه‌ری گۆرانی و به‌شێكی زۆری شیعری ئێستا بكه‌ن به به‌راورد به قۆناغی هه‌شتاكان. ئه‌و كات چونكه دۆزێك هه‌بوو، مرۆڤ چه‌قی بابهتهكان بوو، هه‌موو شتێك له پێناو مرۆڤ و بۆ ئه‌ویش بوو،شانۆ‌و گۆرانی و شیعر چه‌ند به‌هایان هه‌بوو، چه‌ند پیرۆز بوون و چۆن جه‌ماوه‌رێكی بێ شووماریان هه‌بوو.به‌ڵام له ئێستادا چونكه هه‌ڵگری په‌یامێك نین، چونكه له خزمه‌ت ئینسانیه‌ت وجوانتركردنی ژیان دانین و هه‌ر ته‌نها ده‌رده دڵێكی ساده و ساكارن به‌زمانێكی هه‌ژار، ده‌بینین چۆن شیعر باوی نه‌ماوه و چۆن هۆڵی شانۆكانمان خاڵین.چۆن شیعر له پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره دایه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی دوایین ژانره بیر له چاپكردنی بكرێته‌وه له نێوه‌نده‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه.له چۆڕاوی تریفه‌دا، له به شێكی زۆری شیعره‌كاندا نووسه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی بووه كێش و سه‌رواو ڕیتمی شیعره‌كه‌ی تێكنه‌چێت، ئه‌وه‌نده وێنه‌ی هونه‌ری و ڕه‌هه‌ندی واتایی شیعره‌كانی مه‌به‌ست نه‌بووه. به‌ده‌ربرینێكی تر،شاعیربه‌بێ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی دابێت كه هاوتاكردنی سه‌رواكان گۆڕانكاری له‌مانای وشه‌كان دروست ده‌كات یاخودنا،وشه‌كانی هاوسه‌روا كردووه.بۆنموونه:له‌دێره شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
مهدالیاوكلیلهكانم…
سه‌عاته زنجیرداره سێ قورمیشیهكهی…
باسكم….ڵا113
بۆ ئه‌وه‌ی، له‌ڕووی ریتمی ناوه‌كییه‌وه له‌گه‌ڵ وشه‌ی كلیله‌كانم بێته‌وه، هاتووه كاتژمێری خستۆته باسكی.چونكه هه‌ردووكیان به‌پیتی میم كۆتاییان دێت.واته جیاوازی نه‌كردووه له‌نێوان باسك وده‌ست. چونكه ده‌بووبزانێت سه‌عات له‌ده‌ست ده‌كرێت نه له باسك. هه‌رگیز ناوترێت سعاتێكی له‌باسك دابوو، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌وترێت سعاتێكی له‌ده‌ست دابوو.چونكه ده‌ست و ئانیشك و قۆڵ،هه‌موویان ههرباسكن،به‌ڵام سێ واتای جیاواز‌و ئاماژه‌ن بۆسێ شوێنی جیاواز له قۆڵی مرۆڤ.به‌هه‌مان شێوه له‌شوێنێكی تریشداده‌ڵێت:(نه‌ی بژه‌نن)له‌كاتێكدا،نه‌ی ناژه‌ندرێت بهڵكولێدهدرێت.چونكه نه‌ی له‌ئامێره ژێداره‌كان نییه،به‌ڵكو له فوودارهكانه.ژه‌نین بۆئامێره ژێداره‌كانه.ئه‌م ورده‌كاریانه له‌ده‌ربڕین له زماندا، بێگومان وردبینی و هه‌ڵوه‌سته‌كردنی ده‌وێت. چونكه زمانی نووسین به‌گشتی یه‌كه‌یه‌كی بابه‌تی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه،به‌هه‌ڵه نووسینی هه‌ر وشه‌یه‌ك، ڕه‌نگه ببێته هۆی گۆڕینی ته‌واوی مانای ڕسته‌كه. خاڵێكی دیكه هه‌یه كه گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكه‌م له چۆڕاوی تریفه‌دا ئه‌وه‌یه، كه‌له‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌دا خوێنه‌ر به به‌ر سه‌دان وشه‌ی دووباره‌بووه‌وه ده‌كه‌وێت.به‌ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر ئه‌و وشانه له شیعره‌كان ده‌ربهێنین، ڕه‌نگه شتێكی ئه‌وتۆیان له‌په‌یڤی شیعری لێ نه‌مێنێته‌وه.له‌كاتێكدا زمان فابریكای به‌رهه‌م هێنانی شیعره.شاعیرچه‌ند له زماندا پێشبكه‌وێت و نوێبێته‌وه،ئه‌وه‌نده ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌شیعر نووسین بدات.ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وجه‌نگاوه‌ره‌ی لێدێت كه به چه‌ند گولله‌یه‌ك ده‌یه‌وێت شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن و یه‌كلاكه‌ره‌وه بكات و سه‌ره‌نجامیش ده‌دۆڕێت.دنیابینی به‌شێك له شاعیرانی ئێمه له‌ئاست وشه‌دا هێنده هه‌ژارو سنوورداره،وشه‌یه‌ك ده‌یان جار دووباره و سه‌دباره ده‌كه‌نه‌وه له‌شیعر وهه‌رجاره و به‌شێوه‌یه‌كیش.بۆ ئه‌وه‌ی واپیشانی خوێنه‌ری بده‌ن، كه شتێكی جیاوازییان نووسیوه.له چۆڕاوی تریفه‌دا،ده‌یان وشهدووبارهكراونهتهوه.وه‌ك:(شالوور-قژ-قردێلهمهرهكهبقهلهمی شیڤه‌رو پاندانخۆرشوهبتیشك
پاییزتاڵ-ڕوخسارخهزهڵ_تریفه).ئه‌مانه و گه‌لێك وشه‌ی دیكه‌ش كه ئه‌گه‌رله دیوانه‌كه‌یان ده‌ربهێنین،شتێكی ئه‌وتۆ له‌شیعره‌كان نامێنێته‌وه.له‌كاتێكدا وه‌ك باسمان كرد زمان بنه‌مای سه‌ره‌كی شیعره.هیچ شاعیرێك ناتوانێت به‌رده‌وامی به‌شیعرنووسین بدات و داهێنان بكات ئه‌گه‌ردنیابینی ته‌نها له‌ده‌وری چه‌ند وشه‌یه‌كی دیاریكراوخولایهوه.دواجارده‌مه‌وێ ئاماژه‌به‌وه بده‌م كه شیعرژانری نوخبه‌یه.شیعربه‌ندبێژی میللی نییه هه‌زاران و ملیۆنان گوێگری هه‌بێت. بۆیه ده‌بێ به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن ئه‌وه بزانن كه خوێنه‌ر ناتوانێت ده‌رده دڵه‌كانیان به ناوی شیعر بخوێنێته‌وه.شیعر په‌یام و جوانی و مانایه.ده‌بێ خوێنه‌ر ڕابگرێت و هه‌ستی ڕامان و بیركردنه‌وه‌ی لا دروست بكات.ده‌نا هه‌رگیزاو ههرگیزخوێنهره وشیاره‌كانی شیعر ناتوانن ده‌رده دڵه‌كان له شیعردا پۆلین بكه‌ن وببینن. چونكه بڕواناكه‌م هیچ كه‌سێك نه‌بێت له ئێمه ده‌رده‌دڵێكی نه‌بێت،جا تایبه‌تی یاخود گشتی.ئه‌گه‌ر ده‌رده دڵیش به شیعر بزانین، ئه‌وا دواجار هه‌موومان بێ جیاوازی شاعیرین!!!!…
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
*په‌راوێز/چۆڕاوی تریفه/شیعر/ عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی/ساڵی چاپ 2017_هه‌ولێر…
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر) ژماره(3069)ڕۆژی 24_4_2019بڵاوكراوه‌ته‌وه…