ئایا به‌ختیار عه‌لی شاعیره؟! … مه‌حموود عه‌بدوڵڵا
له ژێر رۆشنایی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه شیعریی (تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە)
به‌ختیار عه‌لی له‌م کتێبه‌ی دواییدا(ناشوێن) وێڕای وه‌رگرتنی بیرۆکه‌ی بابه‌ته‌که له سه‌رچاوه‌ی تره‌وه، باسی شیعریش ئهترنجێته ناو بابه‌تگه‌لێکی ئاوهاوه، به‌ڵکو تیایدا ره‌خنه‌گر به پۆلیس ده‌شوبهێنێت، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی رای له به‌رهه‌مه‌کانی نه‌بێت ئاماژه‌ی سته‌مکارو نه‌یاریان پێده‌کات.
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد هێشتا وه‌کو میلله‌ت زۆر له قۆناغێکی ناکامڵی فرهلایهنیداین، هه‌روه‌ك چۆن که‌سه به‌ناو سیاسییه‌کانمان ناکامڵ و ناشاره‌زان، هه‌رواش زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌کانمان خاوه‌نی دیدو تێڕوانین و سه‌لیقه‌ی به‌رزی هونه‌ری خۆیان نین، بۆیه ده‌بینین ده‌که‌ونه شوێن شه‌پۆلی زۆرینه‌وه‌و به هزری ئه‌وان لێکده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌پێون و بڕیار ده‌ده‌ن، من نامه‌وێت بکه‌ومه ناو باسی لاوهییهوه، ئه‌وه‌ی لای من گرنگه له رووی شیعرییه‌ته‌وه وه‌ڵامی ئه‌م ناونیشانه بده‌مه‌وه، ئه‌ویش له ژێر رۆشنایی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه شیعریی به‌ختیار عه‌لی به ناوی (تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە)
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم: ناكامڵبوونی گه‌شه‌ی تێگه‌شتن و ئه‌زموونه زیهنیه‌کانی تاکه‌کان که بهرهنجایش تیشك ده‌داته‌وه به‌سه‌ر ئاستی کۆی کۆمەڵگادا هۆیه‌کی کایگهره له مۆرکدارنهبوونی ره‌وتی شیعری کوردی هاوچه‌رخ بهسیماگهلێکی ئیجابی و جیا، به‌جۆرێکی وا له‌نێو شیعری هه‌موو نه‌ته‌وه جیاکانی جیهاندا نومایندهیهك بێت جێی ئاماژه‌پێکردن بێت و پێی بناسرێته‌وه.
ده‌بێت هۆی چی بێت تاکی ئێمه زیاتر ده‌چێته ژێر کاریگه‌ریی خوێندنه‌وه‌و راکانی که‌سی تر؟ چاولێکه‌ریی شێوازی ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی که‌سانی تر شێوازی شیعر و نووسینیشمان دیاریده‌کات! هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی که دهیڵێـم ڕێژه‌ی زۆرینه‌یه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕێژه‌یه‌کی که‌م هه‌ن له‌شاعیرو رۆشنبیران که ئه‌م وته‌یه نایانگرێته‌وه‌و خاوه‌نی دنیابینی و پێوه‌ری خۆیانن و به‌رهه‌مه‌کانیشیان دیار هجیایه له ره‌وته گشتیه‌که‌ی شیعری زۆرینه.
ره‌نگه یه‌کێك له هۆکاری دروستبوون و ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م شێوازه باوه گشتیه‌ی شیعری ئه‌مڕۆ و ره‌واج پێدانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی که‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌هه‌موو ئه‌و که‌ناڵانه‌ی شیعری تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌شێکیان توانای ناسینه‌وه‌ی ده‌قی سه‌رکه‌وتوو و ره‌سه‌نیان نییه‌و به‌شێکی تریشیان ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی ناوبانگ و ناسیاوییه‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشدا نه‌بوونی ره‌خنه‌ی کارامه‌و ئه‌کتیڤ و ئه‌کادیمی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌کان به‌پێوه‌ره ستانداره جیهانیهکان هۆیه‌کی تره.
ره‌نگه هۆی ئه‌مه‌ش بێت جیاکاری شیعری ئه‌مڕۆ به به‌راورد به‌شیعری کلاسیکی به‌ڕوونی ببینین، ئه‌وان زۆر لهشێوازهکهی خۆیاندا به‌ڕه‌نده و له‌پێش بوون، که‌سی دانشمهندو پێگه‌شتوو بوون، له‌هه‌مان کاتیش‌دا زمانی بیانی ناوچه‌که‌یان ده‌زانی و لانی که‌م شاره‌زای شیعری فارسی و عه‌ره‌بی و تورکی بوون، ئه‌وان که‌پڕ ده‌بوون مه‌عریفه‌ت و داهێنان و ره‌وانبێژی لهشیعرهکانیان داده‌چۆڕا، که‌ده‌ڵێین داهێنان به‌مانای نوێ و جیاواز، به‌ڵام له‌م نه‌وه‌یه‌دا هه‌یه له‌بێزاریدا ده‌چێته سه‌ر کاغه‌زو به‌قه‌ڵه‌م ده‌ڵێت ده‌ی بنووسه! بێ ئه‌وه‌ی بونیاتێکی ته‌واوی شیعریی له‌زیهن و گیانیدا پێشتر هیچ بوونێکی هه‌بووبێت، هه‌ر لهبابهتهوه تا ئامراز‌و زمان و وێنه‌و سه‌بك و ئایدیا‌و پاشان چه‌ندان جار پێداچوونه‌وه‌ی و زۆرجاریش فڕێدانی!
ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن له‌م زه‌مه‌نه‌دا هه‌موویان شاعیرن هێنده‌ی ئه‌و مانایه‌ی له‌شیعر تێگه‌شتوون، چونکه مه‌دلولی شیعر زۆر به‌ربڵاو و فراوانه ، هه‌ر له‌و پێناسه ته‌قلیدیه‌ی ده‌ڵێت : هه‌موو وته‌یه‌کی کێش و سه‌روادار شیعره، تا ده‌گاته شیعری سۆزداریی و ویژدانی و یان هی زۆر پرۆفیشناڵ و مۆدێرن و قوتابخانه شیعرییه مۆدێرنه‌کان… زۆربه‌ی زۆرینه وا تێده‌گات خودی خۆی سه‌نته‌ری سه‌ره‌کی ده‌قه‌که‌یه‌و ره‌نگه چه‌ند دیمه‌نێکی تراژیدی یه‌ك له‌دوای یه‌ك راسته‌وخۆ له واقیع کۆبکرێته‌وه‌و هه‌ستی خوێنه‌ری پێ بهێنرێتهحهسرهت و گریان و ناوی لێبنرێت شیعر، ئه‌مه راسته‌و ئه‌وه‌ش راستهکهشاعیرێك خۆی ماندوو بکات و هه‌وڵ بدات داهێنان بکات به‌و مانایه‌ی ستایڵ و بابه‌ت و بونیات و که‌ره‌سه‌کان مۆرکی خودی دووباره‌نه‌بووه‌وه‌ی پێوه‌دیار بێت و سوودی له‌ئه‌زموون و مه‌عریفه‌ت و ماندووبوونی خۆی بینیبێت تا ده‌قێکی کراوه‌و فره‌ره‌هه‌ند بهێنێته‌گۆڕێ و گرنگ نه‌بێت کورت بێت یان درێژ، له‌وێدا نه‌فه‌سی سروشتی شیعرهکهتهواو ده‌بێت ئه‌ویش ده‌ست هه‌ڵبگرێت و خۆی له‌درێژ دادڕی به‌دوور بگرێت تا خوێنه‌ری ماندوو و بێزار نه‌کات.
من کاتێك بیرم له‌نووسینی ئه‌م بابهتهکردهوههیچ پێوه‌رێکی ده‌ره‌کیم نه‌کرد به‌سه‌نگی مه‌حه‌کی باس کردن و نموونههێنانهوهکان، چونکه جگه له‌خودی تێکسته شیعریه‌کان ئیشمان به‌باری که‌سێتی شاعیره‌که نییه، پێویستیش ناکات له‌و پهراویزانهدا خۆمان ماندوو بکه‌ین، بۆ نموونهئێستا که‌ده‌قێکی شه‌کسپیر ده‌خوێنینه‌وه، وه‌ك هه‌موو خوینه‌رێکی ئه‌م زهمانهشهکهسپرمان نه‌بینیوه‌و نه‌ناسیوه، نازانین بۆ نموونهحهزی له‌چ جۆرهخواردن و پۆشاکێك بووه، باری بیروبۆچوونی رامیاریی چۆن بووه، چ جۆر شه‌رابێکی خواردووه‌ته‌وه، یان حه‌زی له‌چ جۆر مۆسیقایه‌ك بووه، ئایا وشه‌ی کوردی بیستبوو، ئه‌ی رای له‌و بارهوهچی بوو گه‌ر بیستبێتی…. تاد.. ئه‌مانه هه‌مووی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدان و کارمان پێیان نییه، نه‌وه‌کو ئه‌کادیمیی بوون و مه‌وزوعییه‌ت و بێلایه‌نیمان لێ بسه‌نێته‌وه، یان وه‌ك هه‌ندێك به‌هۆی هه‌ڵوێستی حیزبی و سیاسیه‌وه خۆشمان بووێت و دنیای راسته‌قینه‌ی خودی شیعره‌کان نه‌بینین، یان شاعیرێکمان خۆش بوووێت که باسی (شیرینی عه‌له‌م هولی) بکات و رقمان له‌شاعیرێك بێت که‌باس له‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ئه‌ناناس ده‌کات و بهبورژواز تێی بگه‌ین!.. مردنی نووسه‌ر یان مردنی شاعیر..که زۆر زاراوه‌یه‌کی گونجاوه و دوای لێبوونه‌وه له‌به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا ناوزه‌د کراوه، تا وامان لێ بکات ته‌نیا بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودی ده‌قه‌کاندا بکه‌ین، نه‌ك فاکته‌ره ده‌ره‌کی و نا په‌یوه‌ندیداره‌کان، که‌زۆر جاریش بۆ ئه‌و چینه‌ی به‌دڵ بیر دهکهنهوهنهك به‌هزر ده‌بێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و زیاتر دووریان دهخاتهوهلهبڕیاردانی ته‌ندروست.
به‌چاوخشاندنێکی ورد به‌تانوپۆی شیعری ئه‌مڕۆی کوردی‌دا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چه‌ند خه‌سڵه‌ت و سیفاتێکی دیار ئاماژه‌پێ بده‌ین که‌وامان لێ ده‌کات له‌ئاکامدا بڵێین هه‌موو ئه‌م خهسڵهتانهلهرهسهنایهتی و عه‌یاره‌ی ئه‌و دهقانهکهم ده‌که‌نه‌وه‌و وامان لێ ده‌کات بڵێین هێشتا ماومانهبڕیاری کۆتایی بده‌ین به‌چی و له‌کوێدا نوێنه‌رایه‌تی شیعریی کوردی هاوچه‌رخ بکه‌ین له‌مه‌یدانی شیعری جیهانیدا.
1- بونیاتی درێژبوونه‌وه‌ی ئاسۆیی نه‌ك ستوونی:
وه‌ك ئاشکرایه هه‌میشه گه‌شه‌و بونیاتی سروشتی ره‌گه‌زو توخمه‌کانی ژیان ستوونی و شاوڵین نه‌ك ئاسۆیی، ئه‌مه‌ش مانای به‌خشینی ژیانه به‌شته‌کان، بۆ نموونه گه‌ر ته‌ماشای دره‌خت بکه‌ین ده‌بینین له‌ره‌گه‌وه بۆ قه‌د ستوونی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و پاشان لقوپۆپه‌کان دێن، کهئاسۆیی ته‌شه‌نه‌ده‌که‌ن، جا گه‌ر لقه‌کان ببڕینه‌وه ئه‌و دره‌خته له‌ژیان ناکه‌وێت، به‌ڵکو گه‌ر قه‌ده‌که ببڕینه‌وه ئه‌نجا له‌ژیان ده‌که‌وێت.. که‌واته بۆ به‌رچاو ڕوونی و پاراستنی یه‌کێتی بابه‌ت و درێژدانهدڕی ده‌بێت بزانین ئه‌و ده‌قانه‌ی ئاسۆیی گه‌شه ده‌که‌ن زۆر له‌به‌هایان داده‌به‌زێت، چونکهجگهله چه‌ند کۆپله‌یه‌کی سه‌ره‌تا ئیدی ئه‌وانی دی به(حه‌شو) دێنه هه‌ژمارکردن.
نموونه‌یه‌ی یه‌که‌م شیعرێکی دوور‌و درێژه و 30 سی لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام هه‌موو کۆپله‌کان ئاسۆیی درێژ ده‌بنه‌وه‌و ته‌عبیر لهموعاناتهکانی خود ده‌که‌ن و ویژدان ده‌دوێنن، جارانێکیش زمان هێنده ساده ده‌بێته‌وه‌و هه‌ست بهتهکنیك و هونه‌ر و گه‌مه‌ی ناو زمانی شیعر ناکرێت، گه‌ر هه‌ر کۆپله‌یه‌ك لا به‌رین هیچ له‌بابه‌ته‌که ناگۆڕێت و بونیاتی ده‌قه‌که تێك ناچێت، چونکهئاسۆیی درێژ ده‌بنه‌وه، جا من بۆ نموونه هه‌ر سه‌ره‌تای هه‌ندێك کۆپله‌م هێناوه‌ته‌وه:
ئه‌ی وڵاتم! ئه‌گه‌ر فێر ببومایهمار چۆن ده‌ڕوات وا ده‌ڕۆشتم..
کلیلی کڵۆڵیهکان به‌سه‌ر سنگمدا شؤڕ بووه‌ته‌وه
*
ئه‌ی وڵاتم .. له‌نابه‌ینی په‌نجه‌کانی تۆدا ، گه‌وره‌بووم
*
ئه‌ی وڵاتم من ئاواتی بێ سه‌روبه‌رم نییه
*
جار جار دێمه‌وه لات ئه‌وه چاره‌نووسمه
*
ئه‌ی نیشتمان، ئه‌ی بێ ڕه‌حم
ئه‌و په‌نجانه.. هه‌مان ئه‌و په‌نجانه‌یه
کهلهداڵانه ساردهکانا ده‌فته‌ری وهڕزیم پێ ده‌گرت
*
تا له‌کۆتا کۆپله‌دا ئاوها ده‌ست پێ ده‌کات:
په‌نجه‌کانم پڕێتی له وشه‌و مستیله‌و توڕه‌یی
کهواتهئهم ده‌قه له‌هه‌ر کۆپلهیهکهوه ده‌ست به‌خوێندنه‌وه بکه‌یت دروسته‌و کام کۆپله‌ش لا به‌ریت هه‌ر مه‌سه‌له‌که گۆرانکاری ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت، چونکه سه‌راپای قه‌سیده‌که وه‌سفی ویژدانی موعاناتهکانی زاته له وێنه‌ی ساده‌و جۆراوجۆری ژیانی رۆژانه‌دا.
2- زاڵ بوونی ده‌نگی ویژدان و گێڕانه‌وه‌ی خود:
یه‌کێکی تر له‌کێشه به‌ربڵاوه‌کانی شیعری ئه‌مڕۆی کوردی که له ره‌ونه‌ق و به‌هاکانی که‌م ده‌کاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نییه ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك لایه‌ن و ره‌گه‌زو توخمی شیعری ده‌کرێت، به‌ڵکو ناتوانرێت به‌رگی خود‌و ئه‌زمون و موعاناتهکانی جیبهێڵێت و ببێتهخودێکی گشتی، یان لهزاتهوه ببێته بابه‌تیی، ئه‌مه‌ش له‌سیماکانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌ی شیعری رۆمانتیکدا زاڵ و زه‌ق بوو، ره‌نگه ته‌نیا خرۆشاندنی هه‌ست و ویژدانی خوێنه‌ر مه‌به‌ست بێت به‌جۆرێكی وا کوڕوزانه‌وه بۆ له‌ده‌ستچووه‌کان خوێنه‌ر بگرێنێت، یان ته‌نیا ڕیزکردنی وێنه‌ی دوای وێنه‌ی دووبارهکراوهو بهکاهاتوو به‌مه‌به‌ستی دانی به‌هایه‌کی ستاتیکی به‌ده‌قه‌که، به‌ده‌ر له‌سوودوه‌رگرتن و ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆی توخم و ره‌گه‌زه پێکهێنه‌ره‌کانی شیعر.
زۆر سادانه، گه‌ر نموونه له‌ده‌قه‌که‌ی پێشووه‌وه بهێنینه‌وه به لێوردبوونه‌وه‌یه‌کی که‌م، ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و ده‌قه پڕه له‌نموونه‌ی ئه‌م دێڕانه:
کلیلی کڵۆڵیهکان به‌سه‌ر سنگمدا شؤڕ بووه‌ته‌وه
یان گه‌ر نموونه‌ی تر بهێنینه‌وه:
به‌و زگه برسیه‌وه سه‌یری.. كڵاو و جلکی جوانی ناو کۆگاکانم ده‌کرد
*
كڵاشەكەم دەخەمە ژێر سەرم و دەنووم
**
بڵێ: ئه‌م نێچیره نامورادی منه
*
فرمێسکه‌کانمت بۆ ده‌نێرم
که‌هه‌ر دڵۆپێکی هه‌زار شکستی تیا نووسراوه
*
منداڵێك بووم لهڕووبارو ئه‌ستێره‌کان نه‌ده‌ترسام
به‌ڵام چه‌نده خوێنڕێژه‌کان به‌گولله‌و شریخه‌ی تفه‌نگ
دڵهبچکۆلهکهمیان راچڵه‌کاند
هه‌ر به‌داخه‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م یه‌کێك لهکارلێکهرییه نه‌رێنییه‌کانی ئه‌م شێواز ه ئه‌وه‌یه وا له‌که‌سانێک ده‌کات که تازه به‌هره‌ی شیعره‌کانیان ده‌ته‌قێته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی جوان نووسینیان لێ ده‌کرێت له‌داهاتوودا، که‌ئه‌وانیش راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ لاسایی ئه‌م شێوازه باوه بکه‌نه‌وه که له له‌لایه‌ن زۆربه‌وه ده‌ستخۆشی لێ ده‌کرێت
زۆربه‌ی شیعره‌کان هاوشێوه‌ی یه‌کن له‌وه‌دا کهڕاناوی به‌کارهاتوو له‌و ده‌قانه‌دا من و تۆیه، منێکی ناهومێدو تۆیه‌کی دڵڕه‌ق، یان روونتر بڵێین خودی شاعیره وشه‌کان له‌سه‌ر زاری ده‌درکێنرێت و تێکه‌ڵاوی ژیانی خودی ده‌کات و ئه‌و که‌سه‌ش کهراناوی تۆی بۆ به‌کاردێت زۆر جار یاری بێ وه‌فایه، یان خوێنه‌ره، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌بکرێته‌وه شاعیری داهێنه‌ر خۆی له رهمزهسواو و بابه‌ته مهئلوفهکان ده‌دزێته‌وه‌و ده‌رباز ده‌کات، تا خوێنه‌ر بێزار نه‌بێت و زۆربه‌ی سیماکانی شیعری کوردی هاوبه‌ش نه‌بینێته‌وه‌و جیاوازی بکات له‌نێوانیاندا.. نه‌ك تووشی ئه‌وه‌ببین بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت کێ له‌کێی وه‌رگرتووه، تا کاره‌که ده‌گاته ئه‌وه‌ی بپرسێت ئایا هێلکه له مریشکه یان مریشك له‌هێلکه؟
3- خولانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر وه‌ك بابه‌تی سه‌ره‌کی:
شاعیر ئه‌و مرۆڤه یونیڤێرساڵهیه نه‌ك ته‌نیا هه‌ست بهموعاناتهکانی خۆی و ده‌وروبه‌ری ده‌کات، به‌ڵکو هه‌ست ناسکیی ئه‌و ئیلهامه‌ی پێ ده‌به‌خشێت که له ئازاری گیاندارو رووه‌که‌کانیش تێبگات، ئه‌و که‌سه‌یه که خاوه‌نی ئاسۆیه‌کی زۆر به‌ربڵاوی گیان و هۆشه، له‌کاتی نه‌هامه‌تییه‌کاندا هه‌ر خه‌ریکی کوڕێنیکردنی خۆی نابێت و ده‌وروبه‌ریشی ده‌بینێت، به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری و فه‌نتازیی داهێنان له‌شێوازو ناوه‌ڕۆکدا ده‌کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ته په‌نهانه‌کانی پشت بابهتهئاشکراو ڕووکه‌شه‌کان، به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا که‌ده‌یان قه‌یرای مرۆیی دهبێتهههوێنی ده‌قی سه‌رکه‌وتوو، شه‌رمه سه‌دان کێشه‌و نه‌هامه‌تی ده‌وره‌مان بدات و ئێمه‌ش هه‌ر به‌پرچی یارو کوڵمه‌ی ئاڵی یاردا بهۆنینه‌وه، ئه‌م ده‌ق پێوه‌گرتنه ترسێکه‌و سام ده‌به‌خشێت به‌هه‌ندێك به‌وه‌ی ده‌ربچن له بابه‌ته باوه‌کان و سوود وه‌ربگرن له‌هه‌موو ئامراز‌و پێکهاته‌و پێشهاته‌کانی گه‌ردوون، که زۆر ئاسۆی ده‌قه‌کان فراوانتر‌و چێژبه‌خشتر ده‌که‌ن. بۆیه ره‌نگه به ره‌وای دابنێم که‌بڵێم شیعری کوردی پێویستی بهڕیفرۆمی راسته‌قینه‌یه ، شاعیرانی بوێر‌و به‌توانا ده‌توانن پێی هه‌ستن، هه‌ندێك له‌و هه‌وڵانه‌ش له‌ڕێدان و لێره‌و له‌وێ ده‌بینرێن.
نموونه زۆر هه‌ن له‌مباره‌دا، ناکرێ ئێمه‌ش لێره‌دا نموونه ڕیزبکه‌ین ، وابزانم ئه‌م نموونه به‌س ده‌بێت:
تۆ زۆر ته‌نهایت
منیش هه‌میشه وام
*
ﺋﻪﺗﺮﺳﻢ ﺑۆﯾﺖ،
ﺋﻪﺗﺮﺳﻢ ﮐﻪ ﺋﻪﻣﺮم ﺗﯚ ﻧﻪﯾﻪﯾﺖ.
ﺋﻪﺗﺮﺳﻢ ﺑﯿﺖ و ﺑۆﯾﺖ، ﺑ ﺋﻪ وه‌ی ﺑﯿﺘﻪ ﻻم
4- به‌کارهێنانی زمانی ساده‌و راسته‌وخۆ:
زمان ئۆقیانووسێکی هێند قوڵ و مه‌زنه به‌شی سه‌لیقه‌و توانای هونه‌ریی هه‌مووان ده‌کات که‌داهێنانی خۆیانی تیا ئه‌نجام بده‌ن، به‌سوود وه‌رگرتن له‌هه‌موو هونه‌ره‌کانی ره‌وانبێژی وه‌ك سیمانتیك، قهشهنگکردن، ستاتیکا، به‌یان، خوازه و میتافۆڕ، لێکچوون، سیمبوڵ، درکه، پارادۆکس ، سینتاکس، گه‌مه‌ی زمانه‌وانی، تێکشکاندنی زمان…. هتد، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بێت وای له هه‌ندێك شاعیر کردبێت له‌زمانی ئاسایی لابده‌ن و به‌دوای زمانی شاراوه‌ی ناو زمانی ئاسایی‌دا بگه‌ڕین ، که‌زمانی خودی خۆیانهبێ هیچ کۆپیکردنێك، شێوازێکی جیا‌و تایبه‌ت به‌خۆیان دۆزیبێته‌وه یان له‌گه‌ڕاندا بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی، جا ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه چه‌ندێك دهقو به‌رهه‌مه‌کانیان به‌زه‌وق و بۆچوونی تۆی خوێنه‌ر ده‌خوات، به‌ڵکو تا چه‌ند هه‌وڵ دراوه‌و چۆن ئازایانه هه‌ڵهاتوون له‌م درم و په‌تا به‌ربڵاوانه‌ی که‌زۆربه‌ی شیعر نووسانی تێوه‌ی گلاون.
ئایا جێی سه‌رنج نییه گه‌ر کۆ شیعرێکی به‌ختیار عه‌لی بخوێنیته‌وه که نزیکه‌ی 400 چوارسه‌د به‌رپه‌ڕ زیاتر بێت ، زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا بوو، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه‌ی وایکردبێت خوێنه‌رانێك سه‌رسام بن پێی موخاته‌به‌کردنی ویژدانی خوێنه‌ر بێت، به‌خۆ هاوبه‌شکردن له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا به‌نووسینه‌وه‌ی هه‌ندێك لهموعاناتهکانیان به‌هۆنینه‌وه‌ی موعاناتهکانی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك له داله‌کان له‌زۆربه‌ی شیعره‌کاندا دووباره ده‌بنه‌وه ، له چه‌ند وشه‌یه‌ك تێپه‌ڕ ناکه‌ن، کهههژاریی فه‌رهه‌نگی شاعیر ده‌رده‌خه‌ن، هه‌ندێك نموونه‌ش بۆ دووانیان ده‌هێنینه‌وه:
وشه‌کان: (به‌هه‌شت، جه‌هه‌نم/ سپی، ره‌ش/ باڵنده، گوڵ/ روناکی تاریکی/ ژیان مردن / فریشته، ئه‌هریمه‌ن/ په‌پوله، کوکوختی و کۆتر/ جه‌لاد).
وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌م وشانه له‌زۆربه‌ی شیعره‌کانی شاعیران‌دا دووباره‌ن، له‌کۆن و نوێ‌دا، که‌چی هه‌وڵیش نه‌دراوه هیچ ته‌کنیکێکی زمانه‌وانییان له‌گه‌ڵدا به‌کاربهێنرێت و به‌دیوێکی تردا په‌لکێشی ماناکانیان بکرێت و له‌کارگه‌ی زماندا شتێکی جیاوازیان لێ دروست بکرێت.
جا ئێمهتهنیا هه‌ندێك نموونه له‌سه‌ر دووباره‌کردنه‌وه‌ی (گوڵ و پێکهاته‌کانی، کۆترو کوکوختی) ده‌هێنینه‌وه:
هه‌ر ئه‌وان :
گوڵاوی شه‌وی ئاشتبوونه‌وه‌ی کوکوختی و مانگ بۆندهکهن.
*
مه‌یکوژه ئه‌و کوکوختیهی که‌چیدی لێره‌وه نافڕێت
*
وه‌ره قامچیه‌که‌ت فڕێده با من گوڵه‌کانت پێ‌بناسێنم
*
کوا رۆژی له‌دایك بوونی من له‌تۆماره‌کانی باخچه‌دا؟
*
گوڵی گۆڕستانه‌که‌م بۆنکرد
*
ده‌ڕۆم و گوڵه‌کان دانیان به‌تاوانی خۆیاندا نه‌ناوه
*
قه‌تره‌یه‌ك عه‌زاب به‌سه بیکه‌ینه گوڵدانهکانهوه
*
ده‌بێت زینده‌گی گوڵه‌کانی خۆی زیاتر ئاگادار بکاته‌وه
*
باخچه پایته‌ختی زینده‌گییه
*
ئیشی من ئه‌وه‌یه پاسه‌وانی حه‌وشه‌ی پڕ کۆترت بم، گوڵت بۆ بکه‌م به‌ده‌رمان
*
ئه‌ی نیشتیمانی خائینان
که من به‌سه‌یری گوڵ ده‌مرم
*
کۆترێکی سپی مه‌کوژه
*
گه‌ر منتان کوشت له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی گوڵ بمکوژن
*
مه‌هێڵه گوڵ پێبکه‌نیت
*
رۆژێك دێت چی تر باڵنده‌کان ناخوێنن
*
وه‌ك کوکوختی ریقنه به‌سه‌ر تریفه‌دا ده‌که‌ن
*
چه‌ند سه‌یره ئه‌م باخچه‌یه
*
فێرمکه چۆن ئامۆژگاری گوڵه‌کان بکه‌م
*
مه‌حاڵه ئه‌وان وه‌ك ئه‌م کۆتره بمرن
*
تۆ چی ده‌که‌یت لێره ئه‌ی گوڵ
*
خودا له‌عنه‌تت لێکات.. که هه‌ر خونچه‌یه‌ك دهیژاکێنیت له‌وسه‌ره‌وه نه‌یکه‌یته‌وه به گوڵ
*
بزانه ئه‌مه کوکوختی دوا ده‌نگه
*
فێر نه‌بووی گوڵ له‌خه‌و هه‌ستێنی
*
شۆڕش ئه‌وه‌یه له گوڵ تێبگه‌یت
*
ئه‌و گوڵانه ئاو بده که له‌سه‌ر شانت ڕواون
*
گوڵ بۆ تۆ، چه‌قۆ بۆ تۆ، کۆتر بۆ تۆ
ئه‌نجا ئه‌گه‌ر لهسادهبوونهوهی زمان بدوێین، کهدوورو داماڵراوبێت له‌هه‌موو هونه‌ره‌کانی ره‌وانبێژی و زمان‌ناسی، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی شیعری باوی هاوچه‌رخ له‌م تهرزهیهو خۆماندووکردنێکی ئه‌وتۆ بهشیعرهکانهوه نابینرێن و لێره‌شه‌وه زوڵم له‌وشه‌ی داهێنان ده‌کرێت که زۆر مانایه‌کی ئه‌سته‌م و بڵنده‌و که‌م شاعیر ده‌گه‌نه ئه‌و خاڵه‌ی پێیان بڵێین داهێنه‌ر و ئه‌فرێنه‌ر پڕ به‌مانای وشه‌که.
ره‌نگه نموونه‌ی ساده‌بوونه‌وه‌ی زمان زۆر بێت و ئێمه به‌س به‌م هێنده‌یه کورتی بکه‌ینه‌وه:
من ستایشی خۆم ده‌که‌م
*
تهفسیریکه ئه‌ی هاوڕێم . . تهفسیریکه
*
میلله‌تێك به‌سه‌د ده‌ست لێتان راده‌کات
*
حه‌زمده‌کرد ئازاد بژیم
*
پیاڵه‌ی ئه‌وتۆ ژه‌هراویم چه‌شت
بۆنی ئه‌وتۆ ئاگرین چوو به‌دڵما
ئازاری ئه‌وتۆم چه‌شت
*
گه‌لێ له‌شه‌یتان وردبوومهوهو تێبینی ئاره‌زووه‌کانیم کرد
*
5- لاساییکردنه‌وه‌و نه‌بوونی دنیابینی و شێوازی تایبه‌ت:
گومانی تێدا نییهمرۆڤ هه‌ر لهچاوکردنهوهی به‌شانۆی ژیاندا به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت لهتوخم و ره‌گه‌زه‌کانی سروشت و ده‌وروبه‌رو بوونه‌وه‌ره‌کانی ناوی و رووداوه‌کانیش، جا وه‌ك زمانی گیان، سوود له‌م ره‌گه‌زانه ده‌بینێت بۆ هۆنینه‌وه‌ی ده‌ربڕینه ئه‌ده‌بی و وێژه‌ییه‌کانی، به‌چه‌شنێك که له‌م چاخه‌دا ئه‌م هونهرانهوا پێش که‌وتوون ته‌نیا ئه‌وانه‌ی نوێخوازی راسته‌قینه‌و داهێنه‌ر بن ده‌توانن ئه‌فراندنی بێ نموونه‌ی تێدا بکه‌ن، که‌پێش خۆیان که‌سانێك ئه‌و کاره‌یان نه‌کردبێت! بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ئاستێکی باڵادایه‌و زۆر ده‌گمه‌نه، وه‌کو تر ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند لاسایی سروشت و ده‌وروبه‌ر ده‌کاته‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یاخود نا راسته‌وخۆ، ههمیشهکهسانی داهێنه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن خاوه‌نی مۆرك و جێ په‌نجه‌و شێوازی خۆیان بن و خۆ شه‌ته‌ك ده‌ده‌ن لهکۆپیکردنی بێ بنه‌ما خۆ وه‌دوور بگرن، بۆیهدهبینین له‌هه‌ر چه‌رخ و قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیدا چه‌ند ناوێکی دیار هه‌ن و ئه‌وانی تر وه‌کو سێبه‌ر کاڵ وکاڵتر ده‌بنه‌وه‌و دواتر که‌س باسیان ناکات.
که‌سی داهێنه‌ر نابێت بترسێت له‌دزینی فیکر‌و داهێنان و شێوازیان، چونکه‌ئه‌وه‌ی به‌کاری ده‌هێنێت یان نازانێت له‌شوێنی خۆیاندا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و شیوازهبهکاربهێنێت، یان گه‌ر به‌کاریشی بهێنێت چونکهههڵقوڵاوی ناخی خۆی و قۆناغهسروشتیهکانی گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌و نییه که‌سی کۆپیکار ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، جاری واش هه‌یه‌ئه‌م چاولێکهرییهراستهوخۆو به‌ئه‌نقه‌ست نیهبهڵکو لهنهستهوهههڵدهقوڵێت یان له(خودی نائاگا)وه، یاخود ده‌سکاریکردنی ده‌سته‌واژه‌و ماناکهیهو به‌کارهێنانیه‌تی به‌شێوازێکی جیا.
6- تێوه‌گلان له‌زۆربه‌ی ژانره‌کانی ئه‌ده‌ب و تێکه‌ڵکردنیان:
وه‌ك چۆن بوارههونهریهکانی وه‌ك مۆسیقا‌و نیگارکێشان و شانۆ‌و سینه‌ماو هتد… له‌یه‌کتر جیاوازن ، ره‌نگه له‌هه‌مان کاتیش‌دا رووی لێکچوونیان هه‌بێت، ئه‌وا وێژه‌ش هه‌ر وایه، شیعر جیاوازه له‌چیرۆك و رۆمان و شانۆنامه‌و په‌خشان و هتد…
زۆر که‌من ئه‌و ئه‌دیبه جیهانیانه‌ی کهتوانیبێتیان له‌هه‌ردوو بواره‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو بن و بووبنهپرۆفیشناڵ، هه‌ر یه‌ك له‌م ژانرانهدنیای لێك جودان و رۆچوون به‌پێچ و په‌ناکانیاندا نه‌ك ته‌نیا ئه‌زموون و شاره‌زایی ده‌وێت به‌ڵکو به‌هره‌و خۆ یهکلاکردنهوهدهخوازێت، گه‌ر بمانه‌وێت مافی ته‌واوی خۆیان پێ بده‌ین و دوای ویستی خوێنه‌رو میدیا نه‌که‌وین و ئێمه‌ش مه‌وج و بارهکهبگۆڕین به‌لایه‌کی تردا، به‌ڵێ شیعری سه‌رکه‌وتوو و ره‌سه‌ن و کاریگه‌ر جۆری زۆره‌و نزیکه له‌گیانی که‌سانی هه‌ست ناسك و هوشیاره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هه‌موو که‌سێك بتوانێت له‌کۆتاییدا ببێتهشاعیرو بگرهشاعیرێکی سه‌رکه‌وتووش! چونکه وه‌ك پێشتر گوتم گومانی تێدا نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن به‌جۆرێك له‌جۆره‌کان خۆیان به‌شاعیر داده‌نێن.
کێشه‌که له‌وه‌دایه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ژانرانه چه‌ند جیهانێکی جیاوازن، که‌چی لای ئێمه ئه‌وه‌ی شیعر ده‌نووسێت رۆمان و چیرۆك و په‌خشان و ره‌نگه سیناریۆ و شانۆنامه‌ش بنووسێت، که‌له ئاکامدا نه‌ك له‌هه‌موویاندا سه‌رکه‌وتوو نابێت به‌ڵکو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هێڵی جیاکاریی نێوانیان ببه‌زێنێت و لهئاکامدازمان و ستایڵ و فۆرمه‌کان تێکه‌ڵاو بکات، وا بزانم پێویست به‌ناو بردن و نموونه هێنانهوهناکات ، چونکهزۆربهمان ئاگاداری دنیای چاپه‌مه‌نی و جیهانی نووسینی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی کوردین و سه‌ره‌تاو کۆتاییش له‌سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو ئه‌م سیما نا ته‌بایانه‌ی شیعری کوردی‌دا خوێنه‌ری نا ئاگا‌و نا هوشیار به‌شێك لههۆکارهکهیهتی و پشکێکی گازنده‌کانی به‌ر ده‌که‌وێت.