
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕه‌پانێكی نا ئارام …نوسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران
خۆی له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر باسی نا ئارامی و ناجێگری بكه‌ین بۆ مڕۆڤه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام كراومان به‌رچاو ناكه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی مسۆگه‌ركراو بێت بۆ مڕۆڤه هه‌ژاره‌كان، چوونكه هه‌ژاره‌كان به‌رده‌وام بوونه‌ته قوربانی له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سه دڕه‌نده‌كانی ئه‌م گۆی زه‌ویه، به‌رده‌وامیش تووشی برسێتی و ماڵ وێرانی و له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری ده‌ستدرێژی جۆراوجۆری دیكه ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری كیشوه‌رێكی وه‌كو ئه‌فریقا بكه‌ین كه هیچ كاتێك هه‌ست به مڕۆڤ بوونی خۆمان ناكه‌ینه، چوونكه چه‌ندین كاره‌ساتی نامڕۆڤایه‌تی به‌رچاومان ده‌كه‌وێت. خۆ ئه‌وانیش له كۆتایی دا مڕۆڤن مافیان هه‌یه كه له‌م ژیانه‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی بژین نه‌ك به‌شێوه‌ی ڕه‌زاله‌تی و مه‌ینه‌تی، جگه له‌وه‌ش ته‌نها ئاوێكی پاكیان بێ شك نابرێت كه تینوویه‌تیه‌كه‌یان پێ بشكێنن، ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و حاله‌تێك بێت هه‌ژاره‌كان له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا بن ژیانیان نائارامه، چوونكه دادپه‌روه‌ریه‌كی ڕاسته‌قینه هێشتا له دایك نه‌بووه كه هه‌موو كه‌سێك له سایەیدا بحه‌سێته‌وه.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و گۆڕه‌پانه ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره‌یه كه ژیانی مڕۆڤه‌كانی تێدا به به‌رده‌وامی له ناجێگیری دایه, به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگ و كوشتاریه‌ی كه له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كو بوركانه‌كان بووه و به‌رده‌وام له ئان و ساتی تەقینەوەدا بووه كه له‌هه‌ر فرسه‌تێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆخۆی مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینه جیاوازه‌كان و بە شوێنی هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌كان داده‌نرێت كه به درێژایی مێژوو له‌م ناوچه‌یه‌دا به چه‌ندان ئاین و په‌یامبه‌رانی ئاینه جیاوازه‌كان خۆیان به خه‌ڵكی ناساندوه هه‌تاوه‌كو كۆتا ئاین كه ئاینی (ئیسلام)ه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر ئاینێك و په‌یامبه‌رێكی دا ڕاسته‌وخۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و جه‌نگ هه‌ڵگیسراوه، له ده‌رئه‌نجام دا خوێن ڕشتنی لێكه‌وتۆته‌وه، به هەزاران خه‌ڵك خوێنیان تێدا ڕژاوە.
من هیچ كاتێك به‌رگه‌ی ڕژانی خوێنی هیچ مڕۆڤێك ناگرم له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه، به‌تایبه‌تیش كه مڕۆڤێك به‌بێ تاوان بكوژرێت چوونكه ئێمه‌ی مڕۆڤ كاتێك هاتوینه‌ته سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه بۆ ئه‌وه هاتووین خۆشه‌ویستی و په‌یامی ئاشتیانە بڵاوبكه‌ینه‌وه بۆ یه‌كتری، نه‌ك وه‌كو گورگ بكه‌وینه جه‌سته‌ی یه‌كتری و یه‌كتر له ناو ببه‌ین .
(ڕۆژئاوا) ش بێبه‌ش نه‌بووه له‌م جه‌نگ و كوشتاریانه‌دا كه به درێژایی مێژوودا ده‌بینرا به تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می قه‌شه‌كاندا كه ئه‌وكات ئاینی (مه‌سیح) باڵا ده‌ست بوو , جگه له‌وه‌ش ناكۆكی له نێوان ڕه‌ش پێسته‌كان و سپی پێسته‌كان دا كه به‌رده‌وام ڕه‌ش پێسته‌كان كراون به كۆیله‌و چه‌وسێنراونەتەوە بە ده‌ستی سپی پێسته‌كاندا, به‌ڵام خۆ ئه‌وانیش هه‌ر له كۆتایی دا مڕۆڤ بوون به‌س ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێسته‌كه‌یان ڕه‌ش بووە. ده‌رئه‌نجام ڕۆژئاوا توانی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بشكێنێت و به‌خۆیان دا بچنه‌وه و بڕیاری هه‌ڵکردنی ئاڵای دیموكراتیه‌تیان دا(دیموكراسی) , من پێم وانیه كه هیچ به‌شێكی ئه‌م جیهانه بتوانێت دیموكراتیه‌تێكی ته‌واو سه‌ربه‌ستانه به‌رقه‌رار بكات چوونكه له‌سه‌رده‌می ئێستادا وشه‌ی دیموكراسی (دیموكراتیه‌ت)وه‌كو كاڵایه‌كی هه‌راجی لێهاتووه كه كه‌سانی باڵا ده‌ستی وڵاتان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان دا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن .
بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شم گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه كه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات دیموكراسی(دیموكراتیه‌ت) ته‌نیا وه‌كو تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبیله یان ته‌نها وه‌كو ڕه‌مزێكی ته‌قلیدیه كه
كه‌سه ده‌سه‌ڵات داره‌كان بۆ گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینرێت كه شه‌پۆلێكی جه‌نگ و خوێناوی وكاولكاری ڕووی تێدا كردووه, كه‌چی ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به وێنه‌ی دیموكراسیه‌وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه‌چی ده‌بینین هیچ جۆره هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی خۆیان نیشان ناده‌ن, ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی دا هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه لۆگۆی مافی مڕۆڤیان به خۆیانه‌وه دا هه‌ڵگرتووه ئه‌وانیش ته‌نها كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی قازانج ویستن له ئه‌نجامی ڕوودانی كاره‌ساته جۆراوجۆره‌كاندا,هه‌ر بۆیه دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریه‌كی ته‌واوه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك و هیچ كاتێكیش بوونی نابێت چوونكه تاوه‌كو مڕۆڤی دڕه‌نده و جه‌نگ خواز هه‌بن له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا بۆیه به شتێكی مه‌حال هه‌ژمار ده‌كرێت, خۆی هه‌رچنده‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ مڕۆڤه باشه‌كان به‌ره‌و كه‌می ده‌چن یان له‌ناو ده‌برێن به هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئیتر.
بوونی ململانێی مه‌زهه‌بیش له‌نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا, به‌شێكی گه‌وره‌ی نائارامیه‌كه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه نیشان ده‌دات كه به درێژایی مێژوو تێپه‌ڕاندنی به خۆیه‌وه بینیوه كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له پاڵیشیدا به هه‌زاران خوێنی یه‌كتری تێدا ڕژاوه وه یاخود ڕق و كینه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتردا تۆخ تر ده‌كرێن ته‌نها به‌هۆی دوو مه‌زهه‌به‌وه كه له‌یه‌ك ئاینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه ئه‌ویش ئاینی(ئیسلامه), كه ئه‌مه‌ش ته‌نها كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن پێیان ده‌گوترێت: بازرگانی مه‌زهه‌بی واته بۆ ڕایی كردنی كار‌و باره‌كانی خۆی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیاكانی خۆیان دا وه هه‌روه‌ها بۆ فراونكردنی سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا پشت به چه‌ندین مه‌رامی جیاوازدا ده‌به‌ستنه‌وه, چوونكه ئیسلام یه‌ك ئاین و یه‌ك ئایدیایه بۆیه ئیتر ناكرێت كه‌سه به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كان بیكه‌ن به چه‌ندین گرووپ و مه‌زهه‌بدا ,كه له ئه‌نجامیشدا ناسه‌قامگیری له‌نێوان تاكه‌كانی گۆمه‌ڵگا درووست ده‌كه‌ن وه له جیاتی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان ڕووحی مڕۆڤایه‌تیان تێدا به‌رجه‌سته ببێت كه‌چی به‌هۆی درووستبونی ئه‌م گرووپانه‌وه گێژاویه‌كی بێ سه‌رو به‌رانه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا درووست ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه پێویسته تاك له‌سه‌روی ئه‌مانه‌وه بیربكاته‌وه واته به‌شێوه‌یه‌كی (ڕۆشنبیرانه‌وه) هه‌نگاوه‌كانی بنێت.
سوریا نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نا ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشانده‌دات كه ماوه‌ی 9 ساڵه به به‌رده‌وامی جه‌نگ و كووشتاری تێدا ده‌بینرێت كه ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجام دا ئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌دا باجه‌كه‌ی ده‌دات ته‌نها خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌یه كه ماڵ و ژیانی خۆی له ده‌ستداوه جگه له‌وه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ده‌ست درێژی جۆراو جۆر دیكه بوونه‌ته‌وه كه‌چی سه‌رۆك و خێزانه‌كه‌ی له ماڵێكی گه‌رم و گوڕدا ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌بوونی هیچ ئازار‌و كه‌م كورتیه‌كدا بكه‌ن, كه‌چی له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به ده‌یان منداڵی بێ تاوان خۆیان له ئاواره‌یی و بێ نازی دا ده‌بیننه‌وه, دیارترین نموونه‌ش كه له‌م كۆتاییه‌دا ڕووی دا هێرشه‌كه‌ی توركیا بوو له 9ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا كه به ده‌یان خێزان ئاوه‌ره بوون چه‌ندان منداڵ به‌بێ ناز كران, كه‌چی هه‌ر له كۆتایشدا ده‌سه‌ڵات داره‌كان بۆخۆیا له‌سه‌ر مێزێك‌دا كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌خه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كتریه‌وه له چاوی كامێراكانه‌وه به پێكه‌نینه‌وه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری كیشوه‌رێكی وه‌كو ئه‌فریقا بكه‌ین كه هیچ كاتێك هه‌ست به مڕۆڤ بوونی خۆمان ناكه‌ینه‌وه, چوونكه چه‌ندین كاره‌ساتی نامڕۆڤایه‌تی به‌رچاومان ده‌كه‌وێت خۆ ئه‌وانیش له كۆتایی دا مڕۆڤن مافیان هه‌یه كه له‌م ژیانه‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی بژین نه‌ك به‌شێوه‌ی ڕه‌زاله‌تی و مه‌ینه‌تی جگه له‌وه‌ش ته‌نها ئاوێكی پاكیان بێ شك نابرێت كه تینوویه‌تیه‌كه‌یان پێ بشكێنن ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و حاله‌تێكدا بێت هه‌ژاره‌كان له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا بن ژیانیان نائارامه چوونكه دادپه‌روه‌ریه‌كی ڕاسته‌قینه هێشتا له دایك نه‌بووه كه هه‌موو كه‌سێك له ژێری دا بحه‌سێته‌وه.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و گۆڕه‌پانه ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره‌یه كه ژیانی مڕۆڤه‌كانی تێدا به به‌رده‌وامی له ناجێگیری دایه, به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگ و كوشتاریه‌ی كه له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت,هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كو بوركانه‌كان بووه كه به‌رده‌وام له كوڵان دابووه كه له‌هه‌ر فرسه‌تێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه ,هه‌رچه‌نده‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینه جیاوازه‌كان و هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌كان داده‌نرێت كه به درێژایی مێژوو له‌م ناوچه‌یه‌دا به چه‌ندان ئاین و په‌یامبه‌رانی ئاینه جیاوازه‌كان خۆیان به خه‌ڵكی ناساندوه هه‌تاوه‌كو كۆتا ئاین كه ئاینی (ئیسلام)ه,به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر ئاینێك و په‌یامبه‌رێكی دا ڕاسته‌وخۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و جه‌نگ هه‌ڵگیسراوه، كه له ده‌رئه‌نجام دا خوێن ڕشتنی لێكه‌وتۆته‌وه كه به ده‌یان خه‌ڵك خوێنیان تێدا ڕژا, من هیچ كاتێك به‌رگه‌ی ڕژانی خوێنی هیچ مڕۆڤێك ناگرم له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا به‌تایبه‌تیش كه مڕۆڤێك به‌بێ تاوان له‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا بكوژرێت چوونكه ئێمه‌ی مڕۆڤ كاتێك هاتوینه‌ته سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه بۆ ئه‌وه هاتووین كه خۆشه‌ویستی و په‌یامی ئاشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه بۆ یه‌كتری نه‌ك وه‌كو گورگێك بكه‌وینه جه‌سته‌ی یه‌كتری و یه‌كتر له ناو ببه‌ین .
به‌ڵام خۆ هه‌رچه‌نده ش كه (ڕۆژئاوا) بێ به‌ش نه‌بووه له‌م جه‌نگ و كوشتاریانه‌دا كه به درێژایی مێژوودا ده‌بینرا به تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می قه‌شه‌كاندا كه ئه‌وكات ئاینی (مه‌سیح) باڵا ده‌ست بوو , جگه له‌وه‌ش ناكۆكی له نێوان ڕه‌ش پێسته‌كان و سپی پێسته‌كان دا كه به‌رده‌وام ڕه‌ش پێسته‌كان كران به كۆیله‌یه‌كی چه‌وسێنراوی ژێر ده‌ستی سپی پێسته‌كاندا, به‌ڵام خۆ ئه‌وانیش هه‌ر له كۆتایی دا مڕۆڤ بوون به‌س ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێسته‌كه‌یان ڕه‌ش بوو, به‌ڵام له ده‌رئه‌نجام دا ڕۆژئاوا توانی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بشكێنێت و به‌خۆیان دا بچنه‌وه كه ئیتر بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵایه‌كی دیموكراتیه‌تیان دا(دیموكراسی) ,به‌ڵام من پێم وانیه كه هیچ به‌شێكی ئه‌م جیهانه بتوانێت دیموكراتیه‌تێكی ته‌واو سه‌ربه‌ستانه به‌رقه‌رار بكات چوونكه له‌سه‌رده‌می ئێستادا وشه‌ی دیموكراسی (دیموكراتیه‌ت)وه‌كو كاڵایه‌كی هه‌راجی لێهاتووه كه كه‌سانی باڵا ده‌ستی وڵاتان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان دا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن .
بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شم گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه كه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات دیموكراسی(دیموكراتیه‌ت) ته‌نیا وه‌كو تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبیله یان ته‌نها وه‌كو ڕه‌مزێكی ته‌قلیدیه كه
كه‌سه ده‌سه‌ڵات داره‌كان بۆ گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینرێت كه شه‌پۆلێكی جه‌نگ و خوێناوی وكاولكاری ڕووی تێدا كردووه, كه‌چی ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به وێنه‌ی دیموكراسیه‌وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه‌چی ده‌بینین هیچ جۆره هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی خۆیان نیشان ناده‌ن, ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی دا هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه لۆگۆی مافی مڕۆڤیان به خۆیانه‌وه دا هه‌ڵگرتووه ئه‌وانیش ته‌نها كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی قازانج ویستن له ئه‌نجامی ڕوودانی كاره‌ساته جۆراوجۆره‌كاندا,هه‌ر بۆیه دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریه‌كی ته‌واوه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك و هیچ كاتێكیش بوونی نابێت چوونكه تاوه‌كو مڕۆڤی دڕه‌نده و جه‌نگ خواز هه‌بن له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا بۆیه به شتێكی مه‌حال هه‌ژمار ده‌كرێت, خۆی هه‌رچنده‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ مڕۆڤه باشه‌كان به‌ره‌و كه‌می ده‌چن یان له‌ناو ده‌برێن به هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئیتر.
بوونی ململانێی مه‌زهه‌بیش له‌نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا, به‌شێكی گه‌وره‌ی نائارامیه‌كه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه نیشان ده‌دات كه به درێژایی مێژوو تێپه‌ڕاندنی به خۆیه‌وه بینیوه كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له پاڵیشیدا به هه‌زاران خوێنی یه‌كتری تێدا ڕژاوه وه یاخود ڕق و كینه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتردا تۆخ تر ده‌كرێن ته‌نها به‌هۆی دوو مه‌زهه‌به‌وه كه له‌یه‌ك ئاینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه ئه‌ویش ئاینی(ئیسلامه), كه ئه‌مه‌ش ته‌نها كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن پێیان ده‌گوترێت: بازرگانی مه‌زهه‌بی واته بۆ ڕایی كردنی كار‌و باره‌كانی خۆی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیاكانی خۆیان دا وه هه‌روه‌ها بۆ فراونكردنی سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا پشت به چه‌ندین مه‌رامی جیاوازدا ده‌به‌ستنه‌وه, چوونكه ئیسلام یه‌ك ئاین و یه‌ك ئایدیایه بۆیه ئیتر ناكرێت كه‌سه به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كان بیكه‌ن به چه‌ندین گرووپ و مه‌زهه‌بدا ,كه له ئه‌نجامیشدا ناسه‌قامگیری له‌نێوان تاكه‌كانی گۆمه‌ڵگا درووست ده‌كه‌ن وه له جیاتی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان ڕووحی مڕۆڤایه‌تیان تێدا به‌رجه‌سته ببێت كه‌چی به‌هۆی درووستبونی ئه‌م گرووپانه‌وه گێژاویه‌كی بێ سه‌رو به‌رانه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا درووست ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه پێویسته تاك له‌سه‌روی ئه‌مانه‌وه بیربكاته‌وه واته به‌شێوه‌یه‌كی (ڕۆشنبیرانه‌وه) هه‌نگاوه‌كانی بنێت.
سوریا نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نا ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشانده‌دات كه ماوه‌ی 9 ساڵه به به‌رده‌وامی جه‌نگ و كووشتاری تێدا ده‌بینرێت كه ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجام دا ئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌دا باجه‌كه‌ی ده‌دات ته‌نها خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌یه كه ماڵ و ژیانی خۆی له ده‌ستداوه جگه له‌وه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ده‌ست درێژی جۆراو جۆر دیكه بوونه‌ته‌وه كه‌چی سه‌رۆك و خێزانه‌كه‌ی له ماڵێكی گه‌رم و گوڕدا ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌بوونی هیچ ئازار‌و كه‌م كورتیه‌كدا بكه‌ن, كه‌چی له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به ده‌یان منداڵی بێ تاوان خۆیان له ئاواره‌یی و بێ نازی دا ده‌بیننه‌وه, دیارترین نموونه‌ش كه له‌م كۆتاییه‌دا ڕووی دا هێرشه‌كه‌ی توركیا بوو له 9ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا كه به ده‌یان خێزان ئاوه‌ره بوون چه‌ندان منداڵ به‌بێ ناز كران, كه‌چی هه‌ر له كۆتایشدا ده‌سه‌ڵات داره‌كان بۆخۆیا له‌سه‌ر مێزێك‌دا كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌خه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كتریه‌وه له چاوی كامێراكانه‌وه به پێكه‌نینه‌وه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
*ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و ناوچه نائارامانه‌ی نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چ كاتێك ئاڵای ئاشتی و دادپه‌روه‌ری به‌رز ده‌كه‌نه‌وه ,وه ئیتر كۆتاییش به‌م وێرانكاریانه ده‌هێنن