ئیخوانی کوردیی یان لقی ئه‌که‌په‌ی کوردستان؟ … هیوا ناسیح
بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز له کتێبی (لمستضعفون الکرد واخوانهم المسلمون) دا به پشتبه‌ستن به ده‌یان به‌ڵگه‌نامه و نمونه‌ی ماددی مێژوویی زۆر به جوانی هه‌ڵوێستی که‌سایه‌تی و بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کانمان، له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌وای کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا، بۆ روونده‌کاته‌وه. ناوبراو له لاپه‌ڕه ١٦ی ئه‌و کتێبه‌دا باس له هه‌ڵوێستی ئیخوان موسلیمین ده‌کات و ده‌ڵێت: خۆ هه‌ڵوێستی ئیخوان موسلیمینیش، که حزبێکی ئیسلامی ئسوڵیی کۆن و ناسراوه، هیچ له هه‌ڵوێستی سه‌رکرده شیعه ئسوڵییه‌کان و حزبی ده‌عوه جیاواز نه‌بوو. بۆ نموهش باسی هه‌ڵوێستی رابه‌ره‌که‌یان ده‌کات له میسر، و ده‌ڵێت: محه‌مه‌د حامد ئه‌بو نه‌سری مورشیدی ئیخوان له میسر، که به لانکه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسییه داده‌نرێت، له رێکه‌وتی ٢٧ی نیسانی ١٩٩١دا، واته رێک پاش سێ ساڵ له شالاوه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کورد، و سه‌روه‌ختی ڕاپه‌ڕینه‌که، ئینجا به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردوه، تێیدا باس له هاندانی کورده‌کان ده‌کات له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دژ به یه‌کێتی خاکی عێراق، گوایا بۆ پاراستنیان و دووباره جینۆسایدنهکردنهوهیان، که مه‌به‌ستی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌کانه، و „ به‌م شێوه‌یه ئه‌مریکا ده‌ستی خستۆته ناو عێراقه‌وه و …هتد.“ به کورتی ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ئه‌م سه‌کرده ئیسلامییه رێک وه هی که‌سێکی عه‌ره‌بی شۆفێنی به‌عسی بووه.
پاشتر ناوبراو دێته سه‌ر کۆمه‌ک و هاوکاریی رێکخراوه خێرخوازییه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌کان و ده‌ڵێت: جیهانی ئیسلامی که‌وا ژماره‌ی دانیشتوانییان نزیکه‌ی ملیارێک مرۆڤه، ئه‌و کۆمه‌ک و هاوکارییانه‌ی له کاتی ته‌نگانه و رۆژه ره‌شه‌کاندا پێشکه‌شی گه‌لی کوردیان کردوه ناگاته سه‌د یه‌کی ئه‌و بڕه هاوکارییانه‌ی که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی جیهان پێشکه‌شیان کردوین.
مامۆستای نه‌مر ئه‌و کتێبه‌ی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا نوسیوه، واته زیاتر له بیست ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام خۆ گه‌ر ئه‌مرۆش سه‌یری هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وتی جیهانی ئیسلامی به گشتی و ئیسلامی سیاسی به تایبه‌تی بکه‌ین، ده‌بیین هیچی وا له ره‌وشه‌که نه‌گۆراوه و هه‌مان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر کێشه‌ی ره‌وای کورد له چوارپارچه‌ی کوردستاندا هه‌یه. بۆ نمونه هه‌ڵوێستی ئیخوان موسلیمینی سوریا، که پشتگیری ته‌واوی هێرشه‌کانی سوپای به‌ناو (محه‌مه‌دی)ی بۆ سه‌ر رۆژئاوا کرد‌و رهوایهتیشیان پێدا، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر هێرشه‌کان، که ئه‌وانیش لقێکی تری ئیخوانن. یان نامه‌ی پشتگیری ١٠٠ که‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌که‌ی جیهان، که بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان نوسرا بوو وه داوای پشتگیری و هاوکاریی ئه‌ردۆگان و سوپای تورکیایان ده‌کرد، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌وه ته‌نها کورده، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه، که باس له یه‌کێتی گه‌لانی موسوڵمان و ئوممه‌تی ئیسلام ده‌کات، ئه‌گینا ئیسلامییه‌کانی سه‌رجه‌م گه‌لان، یان لای که‌می ئه‌وانه‌ی تورک و فارس و عه‌ره‌ب، هه‌میشه ئاین و بیروباوه‌ری ئیسلامیی سیاسیشیان بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیی و سیاسییه‌که‌ی خۆیان ته‌وزیف کردوه!
ئێمه با وردتر بدویین و چاوێک به هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی زۆری سه‌رکرده و کادر و ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامیش، که لقی ئه‌و رێکخراوه ئیسلامییه‌یه له باشوری کوردستان، بگێرین، به رامبه‌ر هێرش و داگیرکاریی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا و میلیشیا ئیسلامیی- شۆفێنییه‌کان، ده‌بینین سه‌ڕه‌ڕای کوردبوونیان، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ به‌دی ناکه‌ین له نێوان هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌مان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌یان له رابردوودا.
هه‌ڵبه‌ت کاتێک له‌گه‌ڵیان ده‌دوێی، دێن هه‌مان تۆمه‌ت و پاساوه حازربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌ردۆگان و سوپاکه‌ی وه‌ک توتی به ده‌سته‌ڵاتی رێڤه‌به‌ریی رۆژئاوا ده‌ڵێنه‌وه، که ئه‌مه له ناوه‌ڕۆکدا پشتگیریی ئه‌ردۆگان و حکومه‌تی تورکیایه، به‌ڵام نایانه‌وێت یان شه‌رم ده‌که‌ن، که به ئاشکرا داکۆکیی لێ بکه‌ن! جگه له هه‌ندێک مه‌لا و که‌سایه‌تی ئیسلامی دۆستیان وه‌ک (موحسن جوامێر) که هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان هه‌بووه، یان سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌گمه‌نیان وه‌ک (ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی) که جێگه‌ی رێزن، ئه‌گینا زۆربه‌یان بێهه‌ڵوێست بوونه به‌رامبه‌ر به هێرشی داگیرکاری سوپای تورکیا و میلیشیا دڕنده ئیسلامییه‌کانی هاوپه‌یمانی.
وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی و گشتیشیان ده‌بینین زۆر لاواز و بگره زۆر جار له ریزی نه‌بوواندا بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی ئه‌مینداری گشتی رێکخراوی جیهانیی ئیسلامیش، ئه‌وه‌نده لاواز و شه‌رمنانه بوو، که مرۆڤ ناتوانێت پێی بڵێت هه‌ڵوێست! چونکه ته‌نها شتێک بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له بێده‌نگییه‌که ده‌ربکات و له‌و ره‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێن قوتار بکات، ئه‌گینا ئه‌و شته کورته‌ی نوسیبووی زیاتر له وه‌عز و ئامۆژگاری ئاینیی ده‌چوو تا هه‌ڵوێستی مه‌ردانه و دادپه‌روه‌ر و مرۆڤپه‌روه‌رانه، گه‌ر باسی ئاینیش نه‌که‌ین.
تۆ ببینه ئه‌مانه چۆن هه‌ر باس له داگیر و دابه‌شکاریی کوردستان ده‌کرێت، یه‌کسه‌ر باز ده‌ده‌نه سه‌ر رێککه‌وتنی سایسکس بیکۆ ١٩١٧ و خۆیان له باسکردنی شه‌ڕی چالدیران ١٥١٤ ی نێوان ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی (ئیسلامی) ده‌دزنه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ی پێشوویان به هی (مه‌سیحییه‌کان) ده‌زانن و هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، که ڕمێن بۆ بیروباوه‌ڕی خۆیان په‌یدا بکه‌ن، که به‌ڵێ ئه‌وه (غه‌یره دین) و به تایبه‌تیش مه‌سیحی و جووه‌کانن که ناهێلن کورد به مافه‌کانی بگات نه‌ک برا موسوڵمان و هاودینه‌کانمان! هه‌ر له‌م باره‌وه ئێستاش کاتێک دێنه سه‌ر باسی هێرشی داگیرکاری سه‌ر رۆژئاوا، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که تیشکۆ (فۆکه‌س) بخه‌نه سه‌ر ناپاکی تره‌مپ و وڵاتانی رۆژئاوا، که پشتیان له کورد کردوه، که مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان دیان (مه‌سیحی)ن، به‌ڵام خۆیان له‌وه ده‌دزنه‌وه، که ئه‌و سوپایه‌ی که هێڕشی هێناوه، به فه‌رمانی ئه‌ردۆگانی خۆ به سوڵتانی موسوڵمانان دانراو و ناونراوی (سوپای موحه‌مه‌د) هێرشی هێناوه، که رێزێکی تایبه‌تی لای ئیخوانه‌کانی سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلامی هه‌یه و زۆریان به مه‌رجه‌عی خۆشیانی ده‌بینن. ئه‌وانه‌شی که دره‌نگ وه‌خت و پاش له‌قاودانیان وه‌ک بانگوازهکانیان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت، کاره‌کانیان له چوارچێوه‌ی بانگخوازی و کاری خێرخوازیی و کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاریی لێقه‌وماوان و ئاواره‌کانی هێرشه‌کانی سه‌ر رۆژئاوا خۆی ده‌بینییه‌وه، نه‌ک هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستانه.
رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی سیریل شتیگهر له وتارێکیدا به ناوی (ئه‌ردۆگان و فرمێسکی دایکه‌کان) که له رۆژنامه‌ی ناسراوی سویسری (نۆیه تسویرخه تسایتونگ) ی رۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو کاتی خۆی وه‌رمگێرایه سه‌ر کوردی، باس له‌وه ده‌کات، چۆن ئه‌ردۆگان بازرگانی به فرمێسکی دایکانی قوربانییه‌کانه‌وه ده‌کات و بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی و ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ی خۆی به‌کاری دێنێت. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان رۆژنامه راپۆرتێکی له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی و دۆسیه‌ی دادگایی‌کردنی بیلالی کوڕی ئه‌ردۆگان له ئیتالیا بڵاوکرده‌وه، که سه‌رجه‌م خێزانه‌که‌یان به ئه‌ردۆگانیشه‌وه تێوه‌گلابوون (تۆماره ده‌نگییه‌کانی ته‌له‌فون). ته‌نانه‌ت یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان (ئه‌که‌په) که ناوی په‌شار یهکیسه و ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٣ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بووه، ده‌ڵێت ( ئه‌ردۆگان سیاسییه‌کی زۆرزانه، ده‌زانێت چۆن شکسته‌کان بۆ خۆی به‌سه‌رکه‌وتن بگۆڕێت، ده‌کرێت ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه شکست بێت، به‌ڵام ئه‌و بۆ خۆی بیکا به سه‌رکه‌وتن و پاشان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته رابگه‌یه‌نێت، تا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌نجامی بدات.). که‌چی ئه‌مان زۆربه‌یان له دڵه‌وه سه‌رسامن به که‌سایه‌تی و سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان.
من وه‌ک خۆم چاودێری هه‌ندێک له لایه‌نگر و کادره‌کانی یه‌کگرتوو بووم، بینیم زۆربه‌یان، گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو، ئاماده نه‌بوون، پۆستێکی فه‌یسبوک بۆ له‌قاودانی هێرشه‌که‌ی تورکیا، یان وێنه‌ی خه‌ڵکی ئاواره‌بوو بڵاوبکه‌نه‌وه، یان لای که‌می پشتگیری بایکۆتی کاڵای تورکیش بکه‌ن. له باشترین ره‌وشدا ده‌هاتن کوردگوته‌نی له ژێر لێوه‌وه منگهمنگیان ده‌کرد، بۆ نمونه له کۆمێنت و وڵامی رهخنهلێگرتنیاندا، یان له ناواخن و په‌راوێزی وتارێکیاندا، که بۆ مه‌به‌ستێکی تر ده‌یاننوسی، سوکه ره‌خنه‌یه‌کیان له تورکیای هاوپه‌یمانیان ده‌گرت! ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب گوته‌نی (غسل ما‌ء الوجه)ی خۆیان.
ئه‌وه‌ی سه‌یره هی وایان هه‌یه، که خۆی به رۆشه‌نبیر و ئیسلامییه‌کی میانڕه‌و و لیبراڵ ده‌زانێت و له ئه‌وروپا خوێندویه‌تی، که‌چی ده‌هات به‌رده‌وام ڤیدیۆ و وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی میسر، دژ به سیسی و ئه‌وانه‌ی به‌غدای بڵاوده‌کرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان یان ئه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بڵاوبکاته‌وه، که دژ به هێرشی سوپای تورکیا و ئه‌ردۆگان ئه‌نجام درابوون، دیاره باسی به‌شداریکردن له خۆپیشاندانه‌کان هه‌ر ناکه‌م، که ره‌نگه وه‌ک (حه‌رام) وا بێت لایان، چونکه دژی سوڵتان ئه‌ردۆگانه! هه‌رگیز نه‌مبینی، مه‌گه‌ر زۆر به ده‌گمه‌ن، که کادرێکی یه‌کگرتوی ئیسلامی، وێنه‌یه‌کی پێست په‌ممه‌یی به فسفۆر سوتاوی محه‌مه‌د، یان سارای مناڵی قاچبڕاوی سێ چوار ساڵ له ئه‌کاونتی خۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه! چونکه دڵیان له ناوه‌وه بۆ ئه‌ردۆگان لێده‌دات و سۆزێکی زۆریان بۆی هه‌یه، به‌ڵام ناشوێرن به ئاشکرا ئه‌و هه‌ست و سۆزه قێزه‌ونه‌ی ناودڵیان ده‌رببڕن. نازانم ئه‌م (نیفاقی سیاسییه) بڕیاری حزبیانه، یان که‌لتوری کاروخه‌باتیان؟
ئاخر هه‌ر دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بوو که رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ (هیومه‌ن رایتس ۆچ) له نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکرده‌وه، که گروپه‌کانی سه‌ر به تورکیا له ناوچه‌کانی رۆژئاوا، که داگیریان کردوه، کوشت‌وبڕ و تاڵانکارییان ئه‌نجامداوه، جگه له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵوموڵکی خه‌ڵکی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت به پێی راپۆرته‌که، رێگریان له خێزانه کورده ئاواره‌کان کردوه، بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ماڵه‌کانی خۆیان!
ئه‌م پێشێلکاریانه گه‌ر حکومه‌تی بۆرما یان ده‌سته‌ڵاتی کشمیر به‌رامبه‌ر موسوڵمانه‌کانی ئه‌وێ ئه‌نجامیان بدایه، ئه‌مان ده‌یانکرده مانشێتی رۆژنامه‌کانیان و سه‌ردێری هه‌واڵه‌کانیان، که‌چی ئه‌مان بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژارد! بگره ئه‌م هه‌واڵ و راپۆرتانه به ده‌سیسه‌ی جیهانی مه‌سیحی و دژه موسوڵمانان داده‌نێن!
دێن هه‌میشه باسی که‌مکردنه‌وه‌ی په‌راوێزی ئازادییه‌کان و گرتنی رۆژنامه‌نوسانی بۆ نمونه میسر ده‌که‌ن، چونکه عه‌بدولفه‌تاح سیسی به دوژمنی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام له ئاست وڵاتی تورکیادا، نقه‌یان له خۆیان بڕیوه، شایانی باسە بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیامنێرانی بێ سنوور تەنها لەساڵی 2017، واته سه‌رده‌می ئه‌ردۆگاندا لە وڵاتی تورکیا 65 ڕۆژنامەنووس کوژراون، 326 دەستبەسەر کراون، 54 خراونەتە زیندانەوە، 2 دوانیشیان بێسەروشوێنن… ئەمە تەنها ئاماری ساڵی 2017 بوو هی ڕۆژنامەنووسان، باسی زیندانیانی سیاسی هەرناکرێ ، مەگەر هەر خوا بزانی چەندن، که‌چی ئه‌مان لێی بێده‌نگن!
ئه‌مان به‌رده‌وام تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بۆ ده‌سته‌ڵاتی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا داده‌تاشن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک ده‌سته‌ڵاتێکی خۆسه‌پین و دیکتاتۆر و نادیموکرات وێنای بکه‌ن، ئه‌مه له کاتێکدا نوسه‌ران و بیرمه‌ندانی جیهانی وه‌ک نعوم چومسکی و سلاڤۆی ژیژه‌ک و چه‌ندان سیاسته‌تمه‌دار و که‌سایه‌تی تر ستایشی به‌رێوه‌بردنی ئه‌وێیان کردوه له ڕووی تۆلێرهنس و گیانی پێکه‌وه‌ژیانی و ئازادی. ته‌نانه‌ت نوسه‌رانی گه‌وره‌ی وه‌ک مایکڵ رۆبن، رۆژئاوا به ته‌نها تروسکایی دیموکراتی و پێکه‌وه‌ژیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌نددا ناوزه‌د ده‌که‌ن. دیاره باس له ئازادیخوازان و که‌سایه‌تییه سیاسی و چه‌په‌کانی جیهان ناکه‌م، که بینیمان چ هه‌ڵوێستێکی دۆستانه و راستیان هه‌بوو.
ئه‌مان لێدوان و قسه و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆگان و ئه‌کپارتی ده‌ڵێنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیانسهلمێنن و ڕمێنیان بۆ په‌یدا بکه‌ن، که گوایا ئه‌ردۆگان ته‌نها دژی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌یه، یان ئه‌ردۆگان بۆیه هێرش دێنێت چوکه هه‌ده‌په ده‌نگیان به کاندیدی جه‌هه‌په دا له ئه‌سته‌مبوڵ و ….هتد. به‌ڵام پێمان ناڵێن، بۆ تورکیا دژی ریفراندۆمه‌که‌ی باشور بوو، خۆ پارتی دیموکرات و بارزانی، که به‌ڵێننامه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی فرۆشتنی نه‌وتیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه؟ بۆ ئه‌ردۆگان به ده‌می خۆی دژایه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات؟ بۆ ئه‌ردۆگان که‌رکوک به هی تورکمان ده‌زانێ و کورد وادار ده‌کاته‌وه توخنی نه‌که‌ون؟ بۆ ئه‌ردۆگان له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هاواری ده‌کرد و ده‌یگوت: تورکیا شوێنێکی نییه ناوی کوردستان بێت، کێ ده‌یه‌وێت با بچێت بۆ باکوری عێراق بژی؟؟!! چه‌ندان بۆ و بۆ و بۆی تریش، به‌ڵام دیاره لای ئه‌مان، ئه‌ردۆگان هه‌رچییه‌ک بێت (ئیسلامی و ئیخوانییه) و ده‌بێت پشتگیری بکه‌ن، خۆ گه‌ر ئه‌مه‌شیان بۆ نه‌لوا، (بێده‌نگی) باشترین رێگایه بۆیان، دیاره بێده‌نگیش له‌م کاتانه‌دا جۆرێکه له پشتگیری و هاندان ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێک ناپاکییه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه.