Skip to Content

رانانێک بۆ کتێبی دەسەڵات و ئازادی.. سیڤەر یاسین

رانانێک بۆ کتێبی دەسەڵات و ئازادی.. سیڤەر یاسین

Closed
by تشرینی دووه‌م 25, 2021 General, Literature

دەسەڵات و ئازادی
نوسینی: ڕامین جەهانبەگلوو
وەرگێڕانی:عەتا جەمالی

لەبەشەکانی کۆتای کتێبی”دەسەڵات و ئازادیدا”، باس لەبیریارێکی فەرانسی دەکات، ناوی ئەو: ئەلێکسی دۆتۆکڤیلە. بێگومان ئەو گۆڕانە خێرایانە لەسەدەی نۆزدەهەمدا ڕودەدات، دەبێتەهۆی جێ سرنجی فەیلەسوف کۆمەڵناسەکان . هەر لەوسەدەیەدا کۆمەڵناسی وەک زانستێکی سەربەخۆ لەدایک دەبێت.
کاری ئەمانە لێکۆڵینەوەو تێڕامانە لەو پێشکەوتنانەیە لەبوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا ڕودەدات. یەکێک لەوکەسانەی کەزۆر بەجدی و گرنگیەوە هەوڵی لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانە دەدات کە لەبارەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریدا ، تۆکڤێلە. تۆکفیل دەڵێت : دوونەتەوەی گەورەهەن کەدروسبونیان جیاوازە بەڵام داهاتویان هاوشێوەی یەکدیە، ئەوانیش ڕوسەکان و ئەمریکێکانە. ئەودەڵێت ڕوسەکان بەپرۆسەیەکی نادیموکرات و کۆیلایەتی داتێپەڕدەبێت. ئەمرکێکانیش وڵاتێکی دیموکراتن. ئەو دەڵێ گەرچی دروسبونی ئەو دوودەوڵەتە جودایە بەڵام هێزێک هەیە بەرەویەک ئاراستەیان دەبات.
تۆکڤیل بەوردو گرنگیەوە لەشۆڕشی فەڕانسی دەکۆڵێتەوە. ئەو ململانە درێژخایەنەی چینی ئەریستۆکرات وچینی خوارەوەی کۆمەڵگا کەتوانای بەشداریکردنیان نیە لەسیاسەت و پێگە گرنگەکانی دەوڵەت، والەم بیریارە دەکات، بۆ نمونەیەکی دیموکراتی بگەڕێت. ئەو وڵاتەی تۆکڤیل گرنگی پێدەدات، ئەمریکایە کە ڕوانینێکی نوێ و دیموکراتی بۆ کۆمەڵگای ئەوروپێکان بەرهەمبێنێت. بەتوندیش ئەوە ڕەد دەکاتەوە کە ئەزمونی ئەمریکا لەئەوروپا دوبارە بکرێتەوە. دوای سەردانەکەی تۆکڤێل لەساڵی 1930بۆ ئەمریکا، هەست بەوە دەکات کێشەی ئەمریکا و ئەوروپا دین نیە. ئەوروپا دەبێت پاساو نەهێنێتەوە بۆ گەڕانەوە ، بەڵکودەبێت هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت و کاتی گەڕانەوە نیە.
دووپرسیارەکەی تۆکفێل لەفەرانسا:
١- ئەمریکا بۆچی وڵاتێکی دیموکرات لیبڕاڵە؟
٢- فەڕانسا بۆچی بێتوانایە لەدروستکردن وپێکهێنانی سیستمیکی دیمکراتی؟

تۆکفێل جیاوازی نێوان ئەمریکاو ئەوروپا دەکات و پێی وایە ئەمریکاشۆڕشی بۆدیموکراتی تێپەڕاندوە نەک وەک فەڕانسا لەژێر ئینتیبداد وهەلومەرجەکانییدابێت. ئەمریکا خاوەن سیستمێکی کۆن نەبوە هەتا بەربەست دروستبکات بۆ دیموکراتی و نوێبونەوە.
زۆربەی کۆمەڵگای ئەمریکا لە چینی وەرزێرە مەمناوەندەکات پێکهاتوە.
گەلی ئەمریکی هەست بەنایەکسانی ناکەن . ئەمەش بە پێچەونەی فەڕانساوە کەجیاوازیەکی چینایەتی قوڵ بونی هەیە.

بەگشتی تۆکفیل باوەڕی وایە ، مانای دیموکراسی مانای دروستکردنی هەلومەرجی یەکسانە، پلەوپۆستەکان لەدەستی یەکدیدان. دەبێت حاکمێت بەتەواوی لەدەستی خەڵکدابێت نەک لەدەست چینێک و گروپێکدا کە خاوەنی هەموو بڕیارێکی بەرژەوەدنی خوازانەبێت. حاکمێت لە ئەمریکادا شتێک نیە شارەوە بێت لەچاوی خەڵک.

لەچاخەکانی بەرلەدیموکراتی ، واتا سەردەمی یوێنایو ڕۆمەکاندا ، ئەوروپا توشی نایەکسانیەکی ئاشکرا بووە ، بەهۆی ئەوحاکمێتەی کەلەلایەن چینی ئەریستۆکرات و دەسەڵات داروە بەڕێوە دەبران.
تۆکڤیل دەڵێت: پاش شۆڕشی فەڕانسی پێناچێت مۆدێرنەکان بنەماکان و ئازادی بەپێی پێوەری نایەکسان لەمەرجەکاندا پێناسەبکرێت.ل 222
ئەو باوەڕی وایە دوای شۆڕشی فەڕانسی کۆتای بەنایەکسانەکاندێ لەهەلومەرجەکاندا. حاکمێت لەدەستی بەشێکی دیاریکراوی کۆمەڵگادا نامێنێت.
جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەئەمریکادا، دەبێتەهۆی بەرگریکردن لەهەر جوڵەیەک بۆ قۆرخکاری و دورستکردنی نایەکسانی لەنێوان چینەکاندا.
ئەوانیش دەسەڵاتی یاسا دانان و دادوەریکردنە.

تۆکڤێل باسی ڕویەکی تری دیموکراتی دەکات لە ئەمریکادا، ئەویش: چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەریە. لەئەمریکادا ڕۆژنامەو چاپەمەنێکان سەربەخۆن و تەعبیر لە چینێکی دیاریکراو ناکات ، بەڵکو تەعبیر لە حەزو داواکاریو کێشەکانی زۆرینەی کۆمەڵگادەکات.
ئەمە پێچەوانەی ڕۆژنامەگەریە لەفەڕانسادا ، کە ڕۆژنامەگەری پێناسەی چینێک دەکات، تەعبیر لە داواکاری چینێک لەچینەکانی کۆمەڵگادەکات. ئەمەش مانای ئەوەدەگەیەنێت، ڕۆژنامەیەک لە فەڕانسادا نەهاتۆتەبون کەبەرگری لەکۆمەڵگا بکات.

تۆکڤێل دەیەوێت لەڕێگای سیستەمێکی دیموکراتیەوە ، کۆتای بێنێت بەو نایەکسانیانە و نادادیەی کەبەرۆکی مرۆڤی ئەوروپی گرتوە.

سیڤەر یاسین

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish