دوورکەوتنەوە لە جنێودان و گەڕانەوە بۆ لۆژیک … پارێزەر/ لوقمان مصطفی صالح
جنێودان دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تی و گرێیەکی ده‌روونییه، زۆرێک له مرۆڤه‌كان له ژیانى رۆژانه‌یان پەنای بۆ دەبەن، به پێى شوێن و داب و نەریتی تاکەکان جیاوازی كولتووره‌كانیان جنێو ده‌ده‌ن. به پێى زۆر له سه‌رچاوه ده‌روونناسییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌نا بۆ جنێو ده‌به‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ناتوانن كۆنتڕۆڵى تووڕه‌یى خۆیان بكه‌ن، یان ئه‌و كه‌سانه‌ن بیركردنه‌وه‌یان هاوكاریان نابێت تا به شێوه‌یه‌كى بابه‌تییانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یان رووبه‌ڕووى كه‌سه‌كان ببنه‌وه، بۆیه په‌نا ده‌بنه به‌ر جنێودان بۆ دامركردنه‌وه‌ى تووڕه‌یییان، زۆرجاریش بۆ نیشاندانى بێده‌سه‌ڵاتى خۆیانه. بەشێک لەوانە تووشی حاڵەتێکی دەروونی شڵەژاو هاتوون، دەبێت سەردانی پزیشک بکەن و چارسەر وەربگرن.
پسپۆڕانی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەمە بۆ هۆکاری سایکۆپاسی دەگەڕێننەوە، یان دۆگمایی بە هۆکار دەزانن، لە هەردووک حاڵەتەکەدا، ئەوکەسە دەبێت بخرێتە ژێر پرۆسەیەکی چارەسەری ورد و زانستی،
چونکە دەروونی ساغ وبێکێشە جنێو نادات،دەم ودەست بۆحەرام کراوەکاننابات.!
لە گەڵ ئەوەی لە ڕووی یاسایی یەوە ،یاسادانەران،سزایان بۆ ئەو جۆرە کەسانە داناوە،بەڵام خۆ یاسا هەر لە خۆڕا سزای کەس نادات، ئەگەر کەسێک سکاڵاکار نەبێت،یاخود دەبێت بزانیین کێن ئەو کەسانەی دەتوانن سکاڵاتۆمار بکەن.؟ بۆ نمونونە ئەم جنێودانەی ئەم دواییەی مامۆستا هەڵۆ وشەیەکی نەشیاوی وەک (گەواد) بەکار هێنا کە بووە هۆی تورەیی خەڵک و قسەو قسەڵۆکێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. هەرچەندە خۆی نکوڵی لێکرد، بەڵام بە تەواوەتیش رەتی نەکردەوە، چونکە لە پەیجەکەی ئەو بڵاوکراوەتەوە،تومەتەکەی خستە ئەستۆی ئادمینەکەی و سەرزەنشتیشی نەکرد. لەبەر ئەوەی لە جنێودانەکەدا ناوی کەس نەهاتووە جنێوەکە گشتگیرە کەس یاخود تاک ناتوانێ سكاڵای لەدژ تۆمارکات،دەبێت لە ڕێی داواکاری گشتیەوە سكاڵای لە دژ تۆمار بکرێت. وە ئەگەر تۆمەتەکی بەسەردا ساغ بۆوە ئەوا دادگا بەپێی یاسا کار پێکراوەکان واتە بە یاسای سزادانی عێراقی لە مادەکانی (٤٣٣) و(٤٣٤) دائاماژەی بە تاوانی جوێندان کردوە دەڵێت:-
جوێندان بریتیه له‌وه‌ی که‌سێک قسه‌ی وه‌ها به یه‌کێک بڵێت که ئابڕووی یان پێگه‌ی له‌که‌دار بکات یان هه‌ستی بریندار بکات هه‌رچه‌نده ڕووداوێکی دیاریکراوی نه‌دابێته پاڵ.
هه‌رکه‌سێک جوێن به یه‌کێک بدات به به‌ندکردن سزا ده‌درێت که له ماوه‌ی (1) ساڵێک زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه کرن که له سه‌د دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌کێ له‌و دوو سزای…ه…..
ئه‌گه‌ر جوێندان به ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه له ڕۆژنامه‌کان یا چاپکراوه‌کان یا له ڕێگه‌ی یه‌کێک له ڕێگه‌کانی تری ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام بدرێت به بارودۆخی توندکردنی سزا داده‌نرێت .
تێبینی/سزای غه‌رامه په‌رله‌مانی کوردستان هه‌مواری کردوه له تاوانی جۆری که‌تن کراوه به له (45000)دینار که‌متر نه بێت و له (225000)دینار زیاتر نه‌بێت. لە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی (2007)دا سەرلەنوێ جەخت لەسەر سزادانی جنێو كراوەتەوە، لە بڕگەی (5)ی ماددەی نۆیەمدا هاتووە: “جنێودان و توانجی ناڕەوا و ناوزڕاندن قەدەغەیە”.
لە هەمان کاتدا زۆرێک لە دەرووناسان و پسپۆرانی دەرووناسی بەشێوازێکی زانستی توێژینەوەیان لە بارەی جنێودانەوەکردووە و راو سەرنجی خۆیان خستۆتە ڕوو،بۆ نمونە:-
دەروونناسی ئینگلیزی (ریچارد ستیڤن) دەڵێت: “کاتێک چەکوشێک دەکێشی بە پەنجەیەکتدا، بەرتەقای ئازارەکە بە هاوار و جنێودان کەم دەکەیتەوە. هەروەها زانا‌و بیرمەندی دەروونناسی (ئەلفرێدئادلەر ) پێ ی وایە جنێودان بەزین و کەم و کورتی کەسێتی یە و لەڕێگەی جنێوەوە کەسەکە هاوسەنگی دەروونی خۆی دەچەسپێنێت،کەئەمەش تەعویزێکی دەروونی نەخۆشی نائاساییە ، هەروەها (فرۆید ) دەڵێت جنێودان دووژمنکاری خەفەکراوە لە ناوچەی عەقڵی نەستی دژ بەو شتانەی کۆمەڵ لەتاکی قەدەغەکردووە .بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر ووشە قێزەوون و نە شیاوەکاندا و تووشی کێشەی یاسایی نەبینەوە دەبێت دوورکەوینەوە لەجنێودان و بگەڕێینەوە بۆ لۆژیک.