ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌رده‌می كۆرۆنادا … د.شه‌ونم یه‌حیا
وه‌كو هه‌ندێ له ئێوه ده‌زانن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مرۆڤێكی خۆپه‌رستی بێ ڕه‌حمی دروستكردووه نوسینه‌كانی فه‌یله‌سوفان و كۆمه‌ڵناسانی رۆژئاوا و بۆچوونه‌كانیان ئه‌و لایه‌نه‌مان نیشان ده‌ده‌ن ، ئه‌وه عه‌قڵیه‌تی سه‌رمایه‌داری و نیولیبرالیزمه كاره‌ساتی مرۆیی له رۆژئاوا دروستكردوه.
(ئالان تۆرێن ) كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی پێ وایه جیهان وه‌كو جارا نه‌ماوه ، ئه‌مرۆ هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات. و قسه له‌سه‌ر ووته‌كه‌ی مانوێل ماكرۆن ده‌كات ، كه ده‌ڵێت ئێمه له جه‌نگداین” تۆرین ده‌ڵێ ” به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی جه‌نگ به مانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له نێوان هێزی (ئه‌لف) كه خاكی ووڵاتی (با) داگیر ده‌كات ” به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌داته ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زمان نیه ، وه‌كو جۆن جه‌نگ له نێوان ئاده‌میزاد دایه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ تێدا ده‌ژین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه و ئه‌وه نا مرۆڤایه‌تیه”
تۆرین ڕه‌خنه له به‌كارهێنانی ده‌ربڕینی جه‌نگ ناگرێت ، به‌ڵكو پێ وایه ڕه‌نگه جه‌نگێك بێ جه‌نگاوه‌ر بێت، لێره‌دا هیچ جۆره ستراتیژیه‌تێك نیه ، ئه‌م ڤایروسه سه‌رۆكی حكومه‌ت نیه له لایه‌نی مرۆڤایه‌تی ، به‌لا ئه‌و ئه‌مرۆ ئێمه له جیهانێكی بێ ئه‌كته‌ر ده‌ژین”
جیهانی بێ ئه‌كته‌ریش به‌لای تۆرین هه‌ڕه‌سهێنان كۆمه‌ڵگاكانه ” ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌یه كه پیشه‌سازی مانای بۆ داناون،
بۆ نموونه ئه‌مرۆ بزاڤه كرێكارییه‌كان نه بكه‌ری (كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه جیهانین نه نشتیمانی و نه چین )، ئه‌وه‌ی كه ئیستا ڕووده‌دات پێچه‌وانه‌ی جه‌نگه ، له‌لایه‌ك به‌ره‌ی ئامێری بیولۆژیمان هه‌یه ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌ی گرووپ و كه‌سایه‌تیانه‌ی بێ فیكر بێ سه‌ركرده‌وه بێ ڕه‌فتار و به‌رنامه و ستراتیژیه‌ت و زمان مان هه‌یه ، ئه‌وه بێ ده‌نگیه.
نموونه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دۆناڵد ترامپ ) ده‌هێنێته‌وه پێ وایه له مێژووی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا تا ئێستا سه‌رۆكێكی ڕه‌وتار سه‌یری وه‌كو (ترامپ ) به‌خۆیه‌وه نه‌مبینیوه ، زۆر به‌كه‌می هه‌ڵگری ئاكارو كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی تێدا ده‌بیندرێت و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرنسیپ و پێوه‌رانه‌یه بۆ سه‌رۆك داندراوه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكه‌وت نه‌بووه ، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجام بووه، بۆیه ئه‌مرۆ ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆڵی وه‌كو سه‌رداری جیهان له پاشه‌كشدایه”
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی( میشیل ئۆنفری) له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنیكدا ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه شارستانیه‌ته‌كان مردوون ” به‌تایبه‌تی شارستانیه‌تی رۆژئاوا كه له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحیه‌ت بونیادنراوه” .
پێ وایه “شارستانیه‌تی رۆژئاوا توانای به‌ستنه‌وه‌ی ڕابردوو به ئێستا و داهاتوودا نی یه ، و نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ئاینی مه‌سیحی له رابردوو له‌گه‌ڵ ئێستادا دروست بكەن، له ڕووحیه‌ت داماڵدراوه ، نه‌یتوانیوه به‌ڵانسێك له نێوان دونیای پێشكه‌وتووی ته‌كه‌نه‌لۆژیا و پرسه ڕووحیه‌كان دروست بكات ، كاتێك كه‌بنچینه‌ی شارستانیه‌تی ئه‌وروپا بۆ ئاینی مه‌سیحی ده‌گه‌رێنیته‌وه به كۆنه پارێز تاوانبارت ده‌كه‌ن”
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆڤید19) زیاتر هه‌ره‌سهێنانی شارستانیه‌تی یه‌هودی و مه‌سیحی له رۆژئاوا روونتر نیشانمان ده‌دات ، به‌وه‌ی كه ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان نه‌یانتوانی پێداویستیه‌كی سه‌ره‌تای كه (ده‌مامك)ه بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته كه ماكرۆن له ووتارێكیدا بانگهێشته‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایرۆسه‌دا كرد ” هه‌روه‌ها ئۆنفری باس له قه‌یرانی (ده‌مامك) ده‌كات و ده‌ڵێ ” ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر بۆ هاوڵاتیان نه‌بوو به‌ڵكو بۆ پزیشكانیش بوو ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ره‌سهێنان نه‌بێ ئه‌ی چی یه؟ ئه‌وروپا به (جیهان سێیه‌می نوێ) ناو ده‌نێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوكاری چین له دابینكردنی ملێۆنێك (ده‌مامك) ئه‌مه‌ش به‌لای ئۆنفری لاوازی ئه‌وروپا ده‌رده‌خات ” و به‌سه‌رده‌می ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌شوبهێنێ”
كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ڕووحیه‌ته له نێو كه‌لتووری كوردا بوونیكی جوانی هه‌یه. من ده‌مبینی له كوردستان دڕاوسێ(ده‌مامك)یان بۆ یه‌كتر دروست ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ده‌ستكردیشبوایه ، له ماركێته‌كان خه‌ڵك له به‌ر ده‌گا پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی به‌سه‌ریاندا بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرا ، ده‌مبینی خه‌ڵك چۆن هاوكاری و كۆمه‌كی رۆژانه بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن ، خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون. ئێمه به‌ته‌مه‌نه‌كانی خۆمان ده‌پاراست بۆئه‌وه‌ی به‌ر ئه‌م ڤایرۆسه نه‌كه‌ون ، كه‌چی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و نیو لیبرالی بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڵ خانه‌شینان ببنه‌وه ، ده‌ستیان له چاره‌سه‌ركردنیان هه‌ڵده‌گرتن ، ئه‌وه‌تا (مشیل ئۆنفری) ده‌ڵێ ” ئایدیۆلۆژییای (ماسترێشیه) سه‌رده‌مێكه وه‌كو میوه كه‌وتووه ، ده‌رئه‌نجام سیاسه‌تی لیبرالی ئه‌وروپی ، لێگه‌ڕا كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان له ژێر ده‌ستیاندا بمرن ، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری ژیانیان له چاو گه‌نجه‌كان كه‌متر بوو” هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ” ئه‌وروپیه‌كان دان به‌وه دانانێن كه شارستانیه‌ته‌كه‌یان به‌ره‌و له ناوچوون یان نیشانه‌كانی پیربوون به ڕواڵه‌تیه‌وه‌یه‌تی”
هه‌ره‌وه‌ها له ووڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو سوید خه‌ڵك له‌و دۆخه‌دا كافتریا‌و جێشتخانه‌كانیان وڵا بوون. هاوكاری یه‌كتر نه‌بوون ، كه‌چی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بۆ نموونه ووڵاتی (چین) توانی ئه‌و دۆخه هه‌ڵبقۆزێته‌وه و قازانجێكی یه‌كجار زۆر له فرۆشتنی (ده‌مامك) پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی له (كۆڤید19) بكات ، له كه‌نالێ فره‌نس5 له گفتۆگۆی نێوان چه‌ند توێژه‌یه‌ك باس له فرۆشتنی قه‌باره‌ی ئه‌و (ده‌مامكانه)یان ده‌كرد، كه چین به ئیتاڵیای فرۆشت كه‌چی هه‌موو دونیا له‌و بڕوا یه‌دابوون كه چین كۆمه‌كی ئیتالیا كردووه ، ئه‌و زانیارییه‌یان لا نه‌بوو كه ئه‌وان له دۆخێكی وا ناهه‌موواردا قازانجێكی باشیان له جیهانكردووه.
(ئیدگار مۆران ) كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی پێ وایه ” ئه‌م قه‌یران نییشانمان ده‌دات ،” عوله‌مه ته‌نیا پشت به‌ستن به یه‌كتربوو بێ بوونی سۆلیداریه‌تی”
هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوفی ئه‌لمانی (یۆرگن هابرماس) له ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌ت و فه‌لسه‌فه و سیاسی‌دا سه‌باره‌ت به قه‌یران ته‌ندروستی جیهانی پێ وایه” ئه‌م په‌تایه ئه‌مرۆ خۆی سه‌پاندووه ، وتا ئێستا كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شاره‌زایان دروستكردووه، و پێویسته به لۆژیكی مه‌عریفی ڕاست كاربكه‌ین كه هیچ نازانین”
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و به‌رستانه‌ی كه ڕووبه‌رووی قه‌یرانی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه ،پێ وایه ” پێش هه‌موو شتێك گرنگه سه‌یری دوو حاڵه‌ت بكه‌بن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ شكۆی مرۆڤایه‌تی ببردڕێت ، وه‌كو له ناوه‌رۆكی یاسای ئه‌لمان له ماده‌ی یه‌كی ئارتیكلی 2 دا ئه‌وه‌ی شیكردۆته‌وه كه هه‌موو كه‌س مافی ژیانێكی ته‌ندروستی هه‌یه. حاڵه‌تی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌وی كه ناویان ناوه (فه‌رز) ، و ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژاردنی كاتێكی گونجاو بۆ لابردنی ئه‌م فه‌رزه .
هه‌روه‌ها (نوام جۆمسكی ) فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی له گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌خنه له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرێت و ده‌ڵێ ” ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوو هه‌ر خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی پاره و پڕكردنی گیرفانی سه‌رمایه‌داره‌كان و كۆمپانیاكان بوو، و شته‌كانی تری به وێرانی به‌جێهێشتوه”
وسیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكی به ئابڕووبه‌ر ناوزد ده‌كات ، نموونه به په‌تای (كۆرۆنا ڤایرۆس) ده‌هێنێته‌وه ، ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئیستا ڕووده‌دات به‌راستی هه‌ژانه، كه میلله‌ت نه‌توانێ ته‌نانه‌ت شیكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجام بدات ، و نه‌خۆشخانه‌كان توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان نیه و هه‌ره‌سییان هێناوه كه توانای ئه‌نجامدانی بچوكترین شیكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن ، كه‌چی ووڵاتێكی وه‌كو كۆریای باشور زۆر به‌ئاسانی توانی ئه‌مه بكات ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی قۆرخكاری ئابووری ، جگه له قه‌یرانی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ دۆخێكی له‌ناكاو ئاماده‌كردبێت ، بۆیه بۆیه ئێستا ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست ده‌بینه‌وه و ناتوانین ڕێگری له‌م گرفته بكه‌ین””
هه‌روه‌ها (ستیفانۆ برۆزی) نوسه‌ری ئیتاڵی ڕه‌نگه به‌شێك له ئێوه له‌ڕێگای ئه‌و نامه‌ی كه ئاراسته‌ی كردبوو به‌ناوی (سوپاس ماكرۆن و سوپاس خاتوو مێركل) له سایتی (تشوتایمز) بڵاوی كرده‌وه كه رۆژئاوا شه‌رمه‌زاردده‌كات له‌وه‌ی كه به هانای ئیتالیاوه نه‌هاتن تاوه‌كو دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوو.”
ئةم ثةتايية بؤ هةر دةولَةتيَك ئةزموونيَك بوو ، طؤرانى ضيهانطيرى و عولمة و مؤديَرنيتة و ثؤست مؤديرنيتة نةيانتوانى لة دؤخيَكى وا دا بة زووترين كات مرؤظايةتى لة قةيران رزطار بكةن ، بةتايبةتى قةيرانى تةندروستى ئةوةى كة بيريان لىَ نةكردبووة ئةم جؤرة قةيرانة بوو ، دةرئةنجامةكانمان بينى ، بؤنموونة ئةم دؤخة سةلَماندى كة زلَهيزةكان ئةوةندةى بة خةمى دابينكردنى بودجة و ئيمكانيةتى زؤر بؤ بوارى سةربازى و ئامرازةكانى ئةم بوارة و بةكارهيَنانى زةبروزةنطى نارِةوا بوون ، ئةوةندة لة خةمى سةنتةرةكانى تويَذينةوةى تةندروستى ثزيشكى نةبوون ، ئةمةش جاريَكى دى مرؤظايةتى دةخاتة ذيَر ثرسيار كة ئةوةندة هةولَ بؤ لة ناوبردنى مرؤظايةتى دراوة ئةوةندة هةولَ بؤ رزطاركردنى نةدراة، ئؤنفرى راست دةكات كة دةلَى “هةموو شارستانيةتةكان مردوون ” هةموو شارستانيةتةكانى جيهان لةبةرامبةر كؤظيد 19 دةستةوةستان بوون نةك هةر ئةوة بطرة زلهيَزةكان لةو دؤخةدا كةوتبوونة ثةلامارى يةكتر و تاوانبار كردنى يةكتر، كةواتة شارستانيةتى ئةمرؤ وةكو رابردوو نية ، دلَنيايى بدات و لة خزمةتى مرؤظايةتى بيَت. تيَكضوونى بةلانسى نيَوان شارستانيةتةكان ئةمرؤ بؤتة سةرضاوةى قةيران بؤ مرؤظايةتى .
سه‌رچاوه‌كان
&https://www.aljazeera.net/news/cultureandart/2020/3/23/%D9%85%D8%B1%D8%A7%D8%AC%D8%B9%D8%A7%D8%AA-%D8%B5%D8%A7%D8%AF%D9%85%D8%A9-%D9%84%D9%81%D9%8A%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%81-%D9%81%D8%B1%D9%86%D8%B3%D9%8A-%D9%87%D9%84-%D8%B3%D8%AA%D9%86%D9%87%D8%A7%D8%B1-%D8%A3%D9%88%D8%B1%D9%88%D8%A8%D8%A7-%D9%88%D8%AD%D8%B6%D8%A7%D8%B1%D8%AA%D9%87%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D9%8A%D9%82
& – Alain Touraine,“Cette crise du Covid-19 va pousser les soignants vers le haut sociologue au journal « El País », POSTÉ LE 7 AVRIL 2020 PAR NOUVEAUX LATINOS.
& -Edgar Morin : « Le confinement peut nous aider à commencer une détoxification de notre mode de vie »,Par David Le Bailly et Sylvain Courage , L’obs,Publié le 18 mars 2020 à 07h01.
&- Jürgen Habermas : « Dans cette crise, il nous faut agir dans le savoir explicite de notre non-savoir », Propos recueillis par Nicolas Truong ,le monde, 10 avril 2020 à 06h00.
&-https://bluenoqta.com/2020/03/21/%D9%86%D8%B9%D9%88%D9%85-%D8%AA%D8%B4%D9%88%D9%85%D8%B3%D9%83%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%88%D9%84%D8%A7%D9%8A%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D8%AD%D8%AF%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A/
&-Stefano Bruzzi“Grazie Macron e Merkel!” tusciatimes,17 marzo 2020.