ئاوازی تفه‌نگ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ … ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازا و قاره‌مان و نه‌به‌رده، به‌درێژایی مێژوو دراوسێكانی به‌ئازا و شه‌ڕكه‌ر ناویان بردوون، ته‌نانه‌ت زۆربەی گه‌ڕیده و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانیش لەمەڕ ئازایی و قاره‌مانی و سوارچاكی كوردان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه كورد گه‌لێكی ئازا و شه‌ڕكه‌رن و له‌و بواره‌دا زۆر له‌سه‌ره‌وه‌ن، شەرەفخانی بدلیسی دەربارەی ئاكاری كورد دەڵێت: كورد گه‌لێكی ئازا و قاره‌مانن و مل بۆ كه‌س ناچه‌مێنن، شكۆمه‌ندی نه‌فسیان به‌رزه و بۆ بژێوی ژیان ده‌ست له‌كه‌س پان ناكه‌نه‌وه، كورد ئه‌گه‌ر باری ئابووری خراپ بوو، پێی باشتره زوڵم له‌خه‌ڵك بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ پان بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كات برسی بوو، ده‌ست ده‌داته چه‌كه‌كه‌ی و به زۆر شت خه‌ڵك ده‌ستێنێت، به‌ڵام به‌لایه‌وه شه‌رمه سواڵ بكات و ده‌ست له‌به‌ر خه‌ڵك پان بكاته‌وه، كوردەكان ئەگەر ئاكارێكی ناپەسندیان هەبێت، هەر ئەوەندەیه كەسیان سەر بۆ كەسیان ناچەمێنێت و بۆ یەكتر نایەنە بەركەمەند، هەروەك تاكە تاكە هەر كەسە بیر لە سەربەرزی خۆی دەكاتەوە، بە تێكڕایی بیر لە سەربڵندی تێكڕایی ناكەن و پشتی یەكتر ناگرن و نابنەیەك. دەربارەی ئەم ئاكارە نالەبارەی كوردان مامۆستا (مەلا سعدالدین) فێركاری سوڵتان مرادخانی عوسمانی، لەناو مێژووە توركییەكەیدا كە بۆ عوسمانیانی داناوە، لەمەڕ كوردیشەوە دواوە و دەڵێت: هەموو كوردێك بۆ خۆی سەربەخۆیەكە و ئاڵای ملهوڕی و زۆرداری بەرزكردۆتەوە و لەناو ئەو شاخ و كێوانەدا بەسەربەستی دەژی، ئەگەر سەرنج بدەینە باری یەكدی گیری و هاوبیری و هاوكاریانەوە، تەنیا لە شادە و ئیمان هێناندا نەبێت، لەهیچ شتی تردا یەكناگرنەوە.
مرۆڤی كورد هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی خۆی ده‌ناسێت و هه‌ست به‌چاكه و خراپه ده‌كات، خۆی به‌مه‌زن ده‌زانێت، حه‌ز ده‌كات پێی بووترێت شه‌ڕكه‌ر و ئازا و قاره‌مان، هه‌ر ئه‌و هه‌ستی خۆ به‌زۆر زانینه‌ی وای لێ كردووه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌یار و دوژمنه‌كه‌یدا چالاك و زه‌بر وه‌شێن بێت، ئه‌و هه‌سته‌ی وای كردووه زۆر له‌خۆی ڕازی بێت و شانازی به‌خۆیه‌وه بكات و خۆی زۆر پێ له فارس و تورك و عه‌ره‌ب باشتر و پیرۆز تر بێت، له ئه‌نجامدا ئه‌وه ویستی ملهوڕی و توند و تیژی و شه‌ڕانگیزیه، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانی تر ئه‌مه ئاكارێكی ناپه‌سنده و پێچه‌وانه‌ی پێوانه‌ی ویستی گه‌شه‌كردنی مرۆڤایه‌تیه.
میر شه‌ره‌فخان و سه‌یدای خانی تاوانی یه‌ك نه‌گرتن و لێك دووریمان ده‌خه‌نه سه‌ر ملهوڕی و لاساری و ده‌مار ئه‌ستوریمان، ئیتر په‌روه‌رده‌كرانی هه‌زار ساڵه‌مان ده‌و چاڵه‌ی خستوین و ئه‌وه‌ی كردوویه پێی كردووین، چاوبه‌ستن و گزی كاری به‌دكار و ناله‌باران به‌و ده‌رده‌ی بردووین. ئه‌وه‌نده‌ی چڕی شاخ و كه‌ژ و كێ‌و و زۆری خوڕی ڕووباره‌كانمان، وه‌ك ده‌ڵێن نه‌فره‌تی جوگرافیا بونه‌ته له‌مپه‌ر و به‌رگری به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن و تێك نه‌گه‌یشتنمان، سه‌د ئه‌وه‌نده و زیاتریش به‌ندوباوی ته‌فره‌و ژه‌هراوی برایانی ده‌م گه‌رم و ده‌س بڕ و ئاشنایه‌تی به‌دیمه‌ن جوان و بن شڕ، ئه‌و په‌نده‌یان پێ داوین و له‌و به‌ند و داوه‌دا شه‌ته‌ك دراوین و تائێستاش هه‌ر به‌دیلی و خاكه‌ساری ماوینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئازایی و قاره‌مانێتی به‌دیوێكدا مایه‌ی شانازی بێت، ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه نه‌كرێت، به‌دیوه‌كه‌ی تردا مایه‌ی شكست و تێداچوونه و له ڕوانگه‌ی ئه‌وانی تردا ئازاكان به تیكده‌ر و شه‌رانی ده‌ناسرێن، كورد به‌درێژایی مێژوو كه دوژمنه‌كان هورژمیان بۆ هێناوه، به‌ره‌وڕوویان بوونه‌ته‌وه و به‌رپه‌چیان داونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی چه‌وساونه‌ته‌وه و زوڵم لێ كراون، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی دوژمن و نه‌یاره‌كان زۆر شه‌ڕانی و به‌دناون، هه‌ر له‌سه‌ر زمانی ئه‌وانیش له‌چوارچێوه‌ی گه‌لانی شه‌ڕانگیزدا پۆلین كراون، بۆیه هه‌میشه دوژمنه‌كان له كورد ترساون و ئه‌گه‌ر جووڵانه‌وه و سه‌ركێشیه‌كیان كردبێت، له په‌ره‌گرتنی ئه‌و ترسه‌یان به گه‌له‌كۆمه‌كێ جوڵانه‌وه‌كه‌یان دا‌مركێنراوه‌ته‌وه و خاكیان وێران كراوه و ماڵیان به‌تاڵان براوه.
شه‌ڕانگێزی دیارده‌یه‌كه نه‌ك بۆ كورد بۆ هه‌موو گه‌ل و وڵاتان مایه‌ی به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانیه، ئه‌و گه‌ل و ده‌وڵه‌تانه‌ی شه‌ڕانی و یاخین و به‌ئازا ناسراون، مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسی ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانن، له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌و گه‌ل و ده‌وڵاتانه‌ی هێمن و بێ شه‌ڕ و شۆڕن، خۆیان له‌گه‌ڵ ڕۆژگار ده‌گونجێنن و مرۆڤ دۆستانه بیرده‌كه‌نه‌وه به‌دوورن له‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان، ئه‌و گه‌لانه ویستی بوون و ده‌وڵه‌تداریان زیاتره و زۆریان به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان گه‌یشتوون، چونكه ئێستا ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان ده‌یانه‌وێ جیهان ئارام و هاوسه‌نگ به ئاراسته‌ی مرۆڤ دۆستی و پێكه‌وه ژیان بێ.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌وانه‌ی له شێوه‌ی دڕنده دا په‌لاماریان ده‌دا و مه‌رگ دۆست بوون، بۆ به‌ئاگاهاتنه‌وه و ڕام كردنی ئه‌م عه‌قله مه‌رگ دۆسته، جه‌نگ هه‌لگیرسا، سه‌ره‌ڕای مه‌رگی خۆیان زۆریان ده‌وڵه‌ته‌كانیان له لێواری مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه، بۆ ته‌واوكردنی په‌یامه‌كه‌ش جه‌نگی دووه‌می جیهانیش به‌دوایدا هات، ئیتر زۆر له‌و ده‌وڵه‌ته دڕنده و شه‌ڕانگێزانه په‌ڕوباڵیان كێشان و خستیانه‌وه سه‌ر ڕێگای ئه‌سڵی مرۆڤ بوون، ئیتر ئه‌وروپا بووه كانگای زانست و پێكه‌وه‌یی و سۆسیال دیموكراتی و ژیان دۆستی، بووه پایه‌ی سه‌قامگیریی و پێشكه‌وتنی جیهان.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دواتریش زۆر له گه‌لانی دنیا به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ و په‌یامی مرۆڤ دۆستی توانیان مافی خۆیان بسێنن و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام كورد له‌به‌ر ئاكاری ناپه‌سندی، جارێك بۆ هاوكاری له‌خزمه‌ت شه‌ڕانگێزی ئه‌تاتورك و به‌شێك له‌گه‌ڵ ڕووسیا و جارێكیش شه‌ڕی خۆبه‌خۆ و دژی به‌ریتانیا و وڵاته بڕیاربه‌ده‌سته‌كان ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌ست دا، چونكه لایان وابوو كورد گه‌لێكی شه‌ڕانیه و له‌وه زیاتر ناتوانێ كاریگه‌ری هه‌بێت، ئێستاش وته باناوبانگه‌ی مس بێل كاریگه‌ری خۆی هه‌ر ماوه كه ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد وتی: له كورده‌كان گه‌ڕێن ئه‌وان با به شه‌ڕی عه‌شایری ناوخۆیانه‌وه خه‌ریك بن و یه‌كتر بخۆن.
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا بینیمان سه‌دام حسین كاتێك له قاوغی خۆی هاته ده‌ره‌وه و وه‌ك دڕنده‌یه‌ك كه‌ڵبه‌ی تیژ كرد و هاته گۆڕه‌پانه‌كه، چۆن به بڕیاری هاوپه‌یمانان كه‌ڵبه‌كانی كورت كرانه‌وه و دواتریش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌نگوم بوون، ئێران و توركیا و سوریا و عیراق و زۆر له وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئێستا بوونه‌ته دیكتاتۆر و دڕنده و شه‌ڕانگێز و هه‌ر ڕۆژه په‌لاماری لایه‌ك ده‌ده‌ن، ڕه‌نگدانه‌وه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكایه و ده‌بێ ئه‌وانه كه‌ڵبه‌كانیان بشكێنرێ و فێری ده‌وڵه‌تداری و مرۆڤ دۆستی بكرێن، ئێران كه وه‌ك مرۆڤ دۆست و دوور له‌شه‌ڕ له دوو جه‌نگی جیهانیدا بێ لایه‌ن خۆی پیشاندا، دواجار خاكه‌كه‌ی پارێزراو بوو، وه‌كو خۆی مایه‌وه، به‌ڵام ئێستا كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی مه‌رگ دۆست و شه‌ڕانگێز سه‌ره‌ڕای ئازاردان و شه‌ڕفرۆشتن به گه‌لانی وڵاته‌كه‌ی خۆی، ددانی له زۆر له‌وڵاتانی تر جیڕ كردۆته‌وه و كلكیشی له‌زۆر شوێن تۆز ده‌كا، ئه‌و ملهۆڕی و شه‌ڕانگێزیه‌ی پێویسته چاره‌سه‌رێكی بۆ دابنرێ، ئه‌وه‌ی ئێستا كه ئێران كه‌وتۆته به‌رهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌م شه‌ڕاگێزیه‌ی دایه، كورت و كرمانجی ده‌بێ كورد ئه‌وه بزانێت كاتێك وڵاتێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك له جیهان یاخی ده‌بێ، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان ته‌مبێ ده‌كرێ، ئه‌وه ئاشكرایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیاسه‌تی جیهانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، هه‌ر كاتێك گه‌ل یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك ملهۆڕی و شه‌ڕانگیزی پیشان بدات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و مایه‌ی سه‌رئێشه‌ی مرۆڤ بێت، ده‌بێ چڕنوكه‌كانی كورت بكرێنه‌وه و فێری مرۆڤ دۆستی بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازایی و قاره‌مانێتیه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌شه‌ڕی خوێناوی و مه‌رگ هێنی داعشدا كورد، وه‌ك پارێزه‌ری مرۆڤایه‌تی ناوزه‌دكرا، كه‌چی نه‌یتوانی به‌چه‌ك مافی ڕه‌وای خۆی به‌ده‌ست بێنێ، به‌چاوپۆشی هاوپه‌یمانان عیراق به‌هاوكاری سوپای ئێران كه‌ركوك و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركرده‌وه كه به‌خوێنی پێشمه‌رگه ئازاد كرابوون، كه‌واته هیچی تر نابێ كورد بۆ سه‌ندنی ئه‌و مافه ته‌نیا چه‌ك به‌كاربێنێ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كه‌یدا و بگره زیاتریش ده‌بێ ئه‌قڵ و زانست و مه‌نیق به‌كاربێنێ و گه‌لانی بڕیار به‌ده‌ست و ئاشتیخوازی دنیا تێی بگه‌یه‌نێ، كه كورد گه‌لێكی مرۆڤ دۆست و ئاشتیخوازه و ده‌یه‌وێ له‌بنیاتنانی پێشكه‌وتن و ئارامی و ئاسووده‌یی جیهان به‌شدار بێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مل كه‌چ بوون بۆ مرۆڤ دۆستی و ئارامی، ئاسووده‌یی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد دابین بكرێ، ئه‌گینا هه‌تاكو په‌نا بۆ چه‌ك ببه‌ین و بمانه‌وێ كێشه‌كانمان به شه‌ڕ كۆتایی پێ بێنین و ئاوازی ته‌قه‌ی تفه‌نگمان پێ له ئاوازی مۆسیقا خۆشتر بێ، هه‌رگیز كارمان له‌وه باشتر نابێ.
ڕه‌سوڵ بۆسكێنی