
شۆڕشی برسیه‌كان به‌ڕێوه‌یه! … عه‌بدوڵا ساڵح
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له ڕاستای ئاڵوگۆڕدایه له هه‌موو بواره‌كان ، ئابوری ، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، ئه‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره قسه‌ی من نیه ، به‌ڵكو قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یه سه‌ره‌داوێك له سیاسه‌ت ده‌زانن .
چه‌رخی دنیای سه‌رمایه‌داری، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ ده‌رفه‌تێكی كاتیش بێ وه‌ستا ، ئه‌م وه‌ستانه، به‌ر له هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان وخه‌ڵكی به‌زۆر هه‌ژاركراو وخانه‌واده‌كانیان باجه‌كه‌یان دا و له‌سه‌ری ئه‌واندا شكایه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌شكێته‌وه ، ئه‌م ههلو مه‌رجه تازه‌یه، ده‌رئه‌نجامی په‌یدا بوونی دوژمنێكی كوشنده‌بوو به‌ناوی كۆرۆنا ، ده‌ردێكی ئیقلیمگیر كه هیچ به‌ربه‌ستێك خۆی له‌به‌رده‌میا ڕانه‌گرت ، گۆی زه‌وی به‌گشتی داپۆشی به‌بێ جیاوازی نێوان (( شا وگه‌دا )).
كوردستانی ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێكی بچوك له‌م كۆمه‌ڵگای ئینسانیه، پشكی خۆی له‌م ده‌رد و به‌ڵایه به‌ر كه‌وت ، نرخی نه‌وت شكا، ئاشتی هه‌ورامیه‌كان به جانتای به‌تاڵ هاتنه‌وه ماڵ و په‌یامیان ڕاگه‌یاند كه كه‌وتوینه سه‌ر ساجی عه‌لی و ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ . ئه‌و خه‌زێنه‌ی كه نزیك به سی ساڵه به‌تاڵان ده‌برێ، مایه پوت بوو، به‌ئاشكرا به‌ده‌می سه‌رۆك حكومه‌ته‌وه دانی پێدانرا.
كاتێك گیرفان ئاوا به‌تاڵ بێ و خه‌ڵك ئاوا برسی ئیتر حوكم ڕانی زۆر ئه‌سته‌مه، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێك بژارده هاتنه به‌رده‌م حكومه‌ت ، یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام چ به‌غدایه‌ك، له كوردستان موفلیس تر، جیا له‌وه‌ی به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی ئاڵۆزه‌وه تلاو تلیه‌تی ! دوه‌میان گرتنی به‌رۆكی سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كان و ملیاردێره‌كان كه له‌و بیست‌و نۆ ساڵه‌ی ڕابردودا، له‌ژێر سایه‌ی گه‌وره به‌رپرساندا ، قوتی خه‌ڵكیان حه‌په‌لوش كردوو وگیرفانی خۆیان لێپڕكرد ، به‌ڵام هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ناو كۆنهقهرزیش، بۆ درێژ ماوه، دادی نه‌دان ، خۆ ئه‌وانه ده‌وڵه‌تیش نین تاكو په‌نا بۆ قه‌رزی سازمانه جیهانیه‌كان به‌رن وه‌ك بژارده‌ی سێیه‌م، جیا له‌وه‌ش ئاشكرا كردنی قه‌رزی 27 ملیار دۆلاری ئه‌و ئیعتیباره كه‌مه‌ی هه‌شیان بوو نه‌ما ، شك له‌وه‌شدا نیه كه ده‌ست بۆ سه‌رمایه دزراوه‌كان نابه‌ن وه‌ك بژارده‌ی چواره‌م تاكو خه‌ڵكی پێ بێده‌نگ بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بپارێزن. بژارده‌كان یه‌ك له یه‌ك تاڵترن بۆ ده‌سه‌ڵات !
له‌ناو ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌دا ولهم بارودۆخه‌دا، جه‌ماوه‌ری كوردستان بژیوی ژیانیان ده‌وێ كه ئه‌ویش ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته، تاكه ڕێگایه‌كی به‌رده‌میشیان به‌ناچاری، گرتنی به‌رۆكی هه‌ر ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌یه ، ئه‌گه‌ر جاران ، بۆ گه‌نجه‌كان ڕێگایه‌كی ده‌ربازبوون مابوو تاكو ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه وبه‌ره‌و هه‌نده‌ران له‌م نه‌هامه‌تیه ڕاكه‌ن ، ئێستا ئه‌و ههندهرانهش ئه‌و به‌هه‌شته نه‌ماوه كه په‌نای بۆ ببرێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی گه‌یشتونه‌ته هه‌نده‌رانیش و ژیان و گوزه‌رانێكیان بۆخۆیان وخانه‌واده‌كانیان دابین كردوه، ئێستا توانای ئاوڕدانه‌وه‌یان له كه‌س و كار وخزم ودۆستانیان له كوردستان نه‌ماوه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان ژیان وگوزه‌رانیان گۆڕاوه، خه‌ڵكی به‌ناچاری ده‌بێ له‌و پارچه زه‌مینه‌دا ئۆقره بگرن كه ناوی كوردستانه و ناكرێ بیر له ڕێگا چاره‌ی ده‌ربازبونی تاك وجوت بكه‌نه‌وه .
حزبه كانی ده‌سه‌ڵاتیش كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان مایه پوت بووه به‌ڵام نایانه‌وێ هه‌روا به‌ئاسانی ئاڵای سپی هه‌ڵكه‌ن وبه فیزماڵكێك بۆی ده‌رچن و خه‌ونی به ئیمبراتۆریه‌ت كردنی كوردستانیان لێ به‌تاڵ بێته‌وه، بۆیه ناچارن ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان وهكارخهن وده‌ست بۆ ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی به‌رن تا بتوانن پایه له‌رزۆكه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕاگرن .
مێژوو سه‌لماندۆیه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێ به‌رده‌وام بێ له‌كاتێكدا به‌ده‌ستێك خه‌ڵك برسی بكا‌و به‌ده‌سته‌كه‌ی تر سه‌ركوتیان بكا ، ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌ناچاری ده‌بێ یه‌كلابێته‌وه بهتێشكانی لایه‌ك وسه‌ركه‌وتنی لاكه‌ی تر ، شانسی یه‌كلابونه‌وه‌ی به‌قازانجی خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش و به‌زۆر برسیكراو زۆر زیاتره تاكو شانسی ده‌سه‌ڵاتداران ، هۆكاره‌كانیش ڕوونن .
له‌شكری برسیه‌كان تا دێت ڕوو له هه‌ڵكشان وزیاد بوونه، شه‌پۆله‌كه تا دێت فراوانتر ودرێژتر ده‌بێته‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه ناوه‌نجیه‌ی كه ژیانێكی باشتری له‌چاو زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌نسیب بوو بوو، ئێستا ئه‌ویش به جڕه جڕ وبه‌ناچاری به‌ره‌و له‌شكری برسیه‌كان هه‌نگاو ده‌نێ ده‌بێته به‌شێك له‌وان.
ئاسۆی چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه به قازانجی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌و تێگوشینه وایه كه‌ده‌ڵێن به‌ته‌مای دراوسێ هه‌ر ووشكه . بۆیه تاكه ئاسۆیه‌ك كهلهبهردهمدا بێ شۆڕشی برسیهكانه.
ئه‌م شۆڕشه‌ش، هه‌روا ئاسان وساده و بێ‌گرفت نیه، ئه‌گه‌رچی هۆكاره بابه‌تیه‌كانی هه‌ڵگیرسانی هه‌موی ئاماده‌یه ، به‌ڵام لهباربردنیشی بژارده‌یه‌كه ده‌بێ له‌به‌رچاوبگیرێ ، ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه، به‌م فۆرم وڤێرژنه‌ی ئیستایه‌وه كه نزیك به 30 ساڵ ده‌بێ خۆی ڕاگرتوه به فریوكاری وخۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و به‌دروشمی ( به‌رژه‌وه‌ندی خاك و نه‌ته‌وه ) ، ( ئایین و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمایشته ئاسمانیه‌كان ) له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا كوته‌ك و سه‌ركوت و تیرۆر وتۆقاندن، ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ده‌سته‌ی كه‌شف بووه‌و ئه‌م ئامرازانه سواون وله‌بازاڕی جه‌ماوه‌ردا قڕانێكی قه‌ڵب ناكه‌ن . هه‌ر بۆیه چینی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به مودێل وڤێرژنێكی نوێ وه فریای داڕمانی ئه‌و سیستمه بكه‌ون و له به‌رگ وڕوخسارێكی تردا نمایشی بكه‌نه‌وه و ئه‌م شۆڕشه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌بار به‌رن، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕان وئیسلامیه‌كان و به‌شێكی به‌ناو ڕۆشه‌نبیران له ڕاپه‌ڕینی 17 ی شوباتی 2011 دا كردیان .
هه‌وڵه‌كانی ئێستای ( شاسوار عه‌بدولواحید ) وحیزبه‌كه‌ی ( نه‌وه‌ی نوێ ) یه‌كێكه له‌و پلانه مه‌ترسیدارانه كه به‌ناوی نوێكردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوری كوردستان هاتۆته مه‌یدان وشیعاری به‌رز كردۆته‌وه كه له ڕاستیدا و له‌ناوه‌رۆكدا ده‌یه‌وێ مودێلێكی هارتر له‌وه‌ی حزبهدهسهڵاتدارهكانی ئێستا بێنێته كایه‌وه ، كت ومت مودێلی نیولیبرالیزم.
ئا له‌م بارودۆخه‌دایه شۆڕشی برسیه‌كان به‌ڕێوه‌یه ، رێبازێكی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌رباز بوون له‌م نه‌هامه‌تیه یه‌كڕیزی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستانه و جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه له‌و چین وتوێژانه‌ی مه‌به‌ستیانه شۆڕشه‌كه‌یان له‌باربه‌رن، به‌شداربوان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م شۆڕشه گرنگه به‌عه‌زم وئیراده‌یه‌كی شۆڕشگێرانه بێنه مه‌یدان و له‌ڕێگای كۆبونه‌وه‌ی گشتی وهه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی شورا شۆڕشگێره‌كانیان له شوێنی ژیان و كار ، ئیداره‌و و فه‌رمانگاكان قوتابخانه‌كان و….. نوێنه‌رانی باوه‌ڕ پێكراو جێ متمانه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن وده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و حوكومڕانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن، له‌و ڕاستایه‌شدا هه‌نگاو بنێن بۆ بنیات نانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئازادی ویه‌كسانی بۆ هه‌موان به‌بێ جیاوزی تێدا فه‌راهه‌م كرابێ و ژیانی ئێستا‌و نه‌وه‌كانی دواڕۆژیشی تێدا مسۆگه‌ر كرابێ .
26 / 5 / 2020