خواستی نه‌ته‌وایه‌تی و ویستی ئۆلیگارشی به‌شی پێنجه‌م / هه‌شت به‌ش … نەجمەدین فارس حەسەن
به‌شی پێنجه‌م
کوردی عێراق سهربەکام شوێن بێت؟
کاتێک کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌که‌ین،ناگه‌رێیته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ئه‌م هتهوهیه له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ربه‌چ شوێنێک و جوگرافیایه‌کی دیاری کراوه،نیشته‌جێبون و کۆبونه‌وه‌ی هاوزمان و که‌لتوره‌که‌یان،ئه‌بێته به‌شێکی گرنگ و ده‌ستنیشانکاری داخوازی و پێدانی و به‌ڕه‌وا زانینی مافی یه‌کسانیانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا،مافی یه‌کسانیش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا،له‌ڕوی سیاسی و ئابوری ……………….یه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت.
پێش هه‌موو هه‌وڵێک و کرده‌یه‌ک ، ده‌بێت باس له‌سه‌ر مافی یه‌کسانی کرێکارانی نه‌ته‌وه‌کان بێت،به‌نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه‌وه.که‌واته هه‌رباسێک له یه‌کسانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کان،په‌یوه‌ندی به چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراوی جوگرافی و حقوقی سیاسی ده‌وڵه‌ت،یا نێوده‌وڵه‌تیه‌وه نیه.
یا ئه‌بێت جوگرافیایه‌کی دیاریکراوی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت ، یا ئه‌گه‌ر نه‌شبێت گرنگ نییه ، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی بهنیشتهجێبونیهوه هه‌یه له‌و پارچه زه‌وییه‌دا، که له‌سه‌ری ده‌ژی و موماره‌سه‌ی ژیانی ئاسای و ڕۆژانه‌ی خۆی تێدا ئه‌کات.
له‌وێوه چاولێناکرێت،که‌ئه‌بێت جوگرافیاکه‌ی دیاریکراو بێت،به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆ جوگرافیایه‌کی دیاریکراویش زۆر ڕاست و ڕه‌وایه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که جوگرافیاشی نه‌بێت.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بونی کێشه‌و ململانێی نه‌ته‌وه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه و مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کانه ، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به ئاستی ململانێ‌و کێشه‌و پيکههڵپژان و دژایه‌تی کردنی یه‌کتری و وونکردنی خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکارانه‌وه هه‌یه ، ئه‌وه‌نده جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت گرنگ نیه،ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردودا،چه‌پ ئهیڕوا نیه هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یان ئه‌نجام ئه‌دا، به‌وه‌ی که نازانن ،سه‌ربه چ حقوقێکی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌وه‌یه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و له ڕابردوشدا،له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌یه‌که‌وه،یه‌ک سیاسه‌ت و ئامانجیان هه‌بوو به‌رجه‌سته ده‌کرد ،ئه‌وکات ئه‌جێندای سیاسه‌ته‌کانی و وڵاتانی ناوچه‌که‌و جیهانیان ئه‌برد به‌ڕێوه ، هه‌روه‌ها ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وپارت و هێزانه‌ی که له‌ساڵی 1991 وه له‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندابون،له‌ڕابردودا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هێزگه‌لێکی ئه‌ڵقه له‌گوێو چاوله‌ده‌ستی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بوون.
هێزو پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی نه‌بوون ، به‌ڵکو مشه‌خۆری و گهندهخۆریان سه‌ر ئابوری چه‌وری ناوچه‌کانی خۆیان بوون،له‌لایان گرنگ نه‌بوو وه بۆشیان گرنگ نیه مافی یه‌کسانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئاینزا جیاوازه‌کان به‌ڵکو هه‌موو کات وه‌کو هۆیه‌کی گرنگی به‌ده‌ست هێنانی سه‌رمایه‌ی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌کارهێنراون.
کاتێک که فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشنیاری ناوچه‌یه‌کی پارێزراو و دژه فڕینی کرد ، بڕیاری ژماره 688ی ساڵی 1991ی لێکه‌وته‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستکردنی دوو ناوچه‌ی دژه‌فڕینی هێڵی 36 له‌باکوری عێراق و 32ی باشور،ئه‌مه ش جارێکی تر هۆکارێک بوو له‌پێناوی له‌ناوبردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان و خواروی عێراق . تا ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی وڵاتی عێراق به ئاڕاسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی ئه‌جێندای ده‌وڵه‌ته گه‌وره جیهانیهکان ئاڕاسته نه‌گرێت،ئه‌گینا هیچی ئه‌وتۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له عێراقدا نه‌بوو ، خێر‌و بێرێکی ئه‌وتۆشی بۆ زه‌حمه‌تکێشان و چه‌وساوه‌و کرێکارانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراقیش نه‌بوو،ئه‌مه‌ش ئه‌وکات و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت،هێزه نێوده‌وڵتیه‌کان له‌پێناو چاودێری کردنی و هاتوو چۆو تیلیلانی هێزه هه‌واڵگرییه‌کانیان و لێنه‌پرسینه‌وه‌یان له جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندای سیاسی و ئابووری و وێنا و ڕه‌نگ ڕێژ کردنی سیاسه‌تی ئایندهی هێزه سه‌رکه‌وتووه‌کانی جه‌نگی سارد له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی هێزه ناوخۆییه ئه‌ڵقه له‌گوێکانی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌کانه‌وه جێبه‌جێیان ده‌کردن . ئه‌وانه‌ش ئه‌و مشه‌خۆرانه‌ی ناوخۆبوون که ڕێگه‌یان پێدرا بوو،مژۆکهکانیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵکی کورد‌و عێراق و ناوچه‌که‌یان بخه‌نه کار هه‌تا دوا قه‌تره‌ی خوێنی جه‌سته‌شیان بمژن،ئه‌م لاشه زۆر سه‌یر و سهمهرانهیان به‌ردابووه جه‌سته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری عێراق به کوردستانیشه‌وه.
فه‌ڕه‌نسا ئامانجی له‌و پێشنیاره‌ی که کردبووی هاتنه‌وه کایه‌ی وه‌کو سیاسه‌تی هێزه گه‌وره‌کانی جیهان بوو،نه‌وه‌کو ئامانجی خزمه‌تکردنی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که‌و دابینکردنی مافی یه‌کسان بۆیان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕابردوو به ئێستاشه‌وه هیچ داکۆکیه‌کی ئه‌وتۆی له‌ژیانێکی ئازاد و یه‌کسان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئامانج نه‌گه‌یاند بووه ، ئیتر هێڵی 36 و 32 بۆ چه‌پ ڕوون و ئاشکرا نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه ئه‌وه ببینن،که ناوچه‌یه‌ک نین تا نه‌زانرابێت سه‌ر به چ شوێنێکه و سه‌ر به کامیان نیه،و یا که‌س نازانێت له کوێوه هه‌ڵقوڵاوه . چۆن هێزه ناوخۆییه‌کان هه‌وڵی ڕوتانه‌وه‌ی ئابووری عێراقیان ئه‌دا،هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش بیریان له ئایندهی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌کانیدا ده‌کرده‌وه . ئه‌وکات و ،به ئێستاشه‌وه کورد له ناوچه‌که به گشتی و له عێراق و سوریا به تایبه‌تی جه‌نگێکی خوێناوی ده‌بات به‌ڕێوه . ئه‌مریکا له ڕابردوو ئێستاشدا مافی یه‌کسانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا به ڕه‌وا نابینێت و هیچ قسه‌و پێشنیارێکی له‌سه‌ر ناکات و به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌کات . بۆئه‌وان له ڕابردوو ئێستاشدا گرنگ نیه کورد سه‌ربه چ شوێنێک ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمپانیا گه‌وره و هێزه ئۆلیگارشیه‌کان هو فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان و ئیمپڕیالیزمی جیهانی بڕیار له‌سه‌ر مافی خه‌ڵکانی تر ده‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینی شۆڕشگێڕی چینایه‌تی له‌به‌رامبه‌ریاندا نه‌بێت . نابێت ئه‌وه گرنگ بێت که کورد سه‌ر به چ ده‌وڵتێک بن یان نه‌بن،مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا گرنگه .
چه‌پ له ڕابردودا وا لێکدانه‌وه‌یان ده‌کرد خه‌ڵکی کوردستانی عێراق سه‌ر به هیچ ده‌وڵه‌تێک نین،کوردستانی عێراق بێ یاسایه (هه‌ر یاسایه‌ک) بێ ده‌وڵه‌ته (ههردهوڵتێک)(38). گوایه له ڕابردوو ئێستادا کوردستانی عێراق سه‌ر به هیچ ده‌وڵتێک نین،ده‌سته‌واژه‌یه‌کی بێماناو بی ناوه‌ڕۆکه له ڕوی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه وه‌همیه‌ی که له ڕابردودا دروستیان کردبوو،وه ئێستاش به ناونیشانی تره‌وه مشه‌خۆرانی کورد باسی ده‌که‌ن نه دابڕان بوو وه نه جیابوونهوهشه له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق . ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و وه‌همه‌یه که وورده‌بۆرژوازی گه‌وجاندووه و خۆش باوه‌ڕی له‌لای خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕوتهکهش دروست کردووه . چونکه هه‌ردوو دیوی هێڵی 36 له ڕابردودا،له ژێر کاریگه‌ری و یه‌ک سیاسه‌تی بۆرژوازییانهو ئیمپریالیانهیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه . یاسا‌و ڕێسای کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری ئه‌وکات و ئێستاش هه‌ڵقوڵاوی سیاسه‌تی جیهانی بووه . ئێستاش هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ناوه‌نده،هێڵێکی درۆزنانه‌ی ئۆلیگارشی هه‌ردوو لایه . له‌م ڕێگه‌یه‌وه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتی و ئابورییه‌کانی عێراقدا بگرن.
ده‌بێت یاسا چ یاسایه‌ک بێت له‌لای چه‌پ؟ له‌ڕابردووشدا یاسا هه‌مان یاسای نێوده‌وڵه‌تی و لۆکا‌ڵی وڵاتانی ناوچه‌که‌و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵیدا بووه که گه‌وره هێزه‌کانی دونیا به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چه‌رخی سیاسه‌تیان ئه‌سوڕاند . ئه‌مه‌ش له غیابی بزوتنه‌وه و بزاڤێکی شۆڕش گێڕانه‌ی پڕۆلیتاریا بووه و ده‌زگای ڕێکخراوی ( UN ) ده‌زگایه‌کی به‌کارهاتوو و به‌کارهێنراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵتانی خاوه‌ن مافی ڤیتۆ له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ، به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تکاری سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانیان . چه‌پ له ڕابردوو له ئێستاشدا گه‌وجانه ئه‌ڕوانێته هه‌لومه‌رجه بابه‌تیه‌کانی سیاسه‌تی جیهانی،یاسای خاوه‌ن ڤیتۆ کان یاسای باڵا ده‌ستیه به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابوری جیهاندا،ئیتر له‌ملاو له‌و لایه‌ک کۆمه‌ڵێک که وابه‌سته‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وانن،سیاسه‌ت ئه‌که‌ن به‌یانی یاسای جه‌نگه‌ڵ و کوشت و کوشتار ده‌که‌ن.
ئه‌گینا هه‌ر یاسایه‌ک بێجگه له یاسای سۆسیالیزمی زانستی،یاسای چه‌وساندنه‌وه و له‌به‌ین بردنی مرۆڤایه‌تیه،ئیتر هه‌ر حوکومه‌ت و ده‌وڵه‌تێک به‌رقه‌رار بێت مرۆڤ سه‌ر به هه‌رشوێنێک بێت یان نا یاسا هه‌بێت یان نا دان پیانراو بێت له‌لایه‌ن ( UN )وه یان نا هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێت ، ئه‌گه‌ر چه‌وساوه بێت و هه‌تکی مافه سه‌ره‌تای و دووره‌کانی بکرێت،گرنگ و بنه‌ڕه‌تی هه‌موو یاسا و ڕێسا و ده‌وڵه‌تێک ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤه‌کانه . به‌ڵام ده‌وڵه‌ت خاسیه‌تێکی یاسای و سیاسی هه‌یه،که نه ئازادی و نه یه‌کسانی تێدا به‌رقه‌راره،چونکه ده‌وڵه‌ت پێوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی چینێکه به‌سه‌ر چینێکی تردا.
چه‌پ له ڕابردوودا یاساکانی ( UN )ی ده‌کرده پێوه‌ری سه‌ربه‌خۆی و دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی . به‌ڵام ئه‌م یاسایانه ناتوانێت وه‌ڵامی چاره‌سه‌ری مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان بێت . ئه‌گه‌ر هه‌ر یاسایه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد پێویستی به وه‌ڵامێکی زانستی و شیاوی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی هه‌یه . ئه‌وه ده‌بینرێت بۆژوازی مشه‌خۆری عێراق و کورد چ ڕه‌فتارێک له‌گه‌ڵ مافه‌کانی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌کاندا ده‌که‌ن،هه‌تا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که چه‌پ و ڕاست و ئیسلامیه‌کان و عیلمانی و هتد که باسی لێوه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بونیشی هه‌بێت چاکتر نابێت له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که نه‌ته‌وه‌کانی تێدا ده‌ژین . چونکه چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌تا پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئابورییه‌کانیشی تیا چاره سه‌ر ناکا، له به‌ر ئه‌وه‌ی به پێویستی ژیانی سیاسی و ئابوری و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ههلو مه‌رجه‌کانیان خولقاندووه،ئه‌وه‌ی له ڕابردوو له ئێستایا له ناوچه‌که‌و له کوردستاندا ده‌یبینین یاسایه‌کی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌یبات به‌ڕێوه. ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکیان کردوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی ، له‌خزمه‌تی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمپریالیزمی جیهانی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که به‌کارهێنراوه ،هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی که ده‌ڵێت “ئه‌م بێ حوکومهتیهی که ئێستا له کوردستانی عێراق ، یاسایه‌ک ئه‌یبات به‌ڕێوه و هۆی سه‌ره‌کی ژیانێکی بێسه‌ره‌و به‌ره‌و دوور له یاسا و ڕێساکانی مرۆڤایه‌تین”.حوکومه‌تی کوردی بێت یان عه‌ره‌بی ، هه‌موویان ئیستیبدادین ، ئه‌م جۆره حوکومه‌ت و ده‌وڵه‌تانه بازاڕی ئازادیان هه‌بێت یا نه‌یان بێت ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و دار و شه‌لاق و سجنیان هه‌یه ، داموده‌زگاکانی پارێزگاری ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌کانیانن . بره‌و به ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگاریشیان ده‌دات،دژ به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کۆمۆنیستی له جه‌نگدایه،و به‌تووندترین شێوه و کردار ڕوبه‌ڕووی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات و یاسا و سیاسه‌ته‌کانیان ده‌بنه‌وه . هه‌موو ئه‌وانه به‌شێکن له داموو ده‌زگای حوکومه‌ت به یاسا و ڕێسایه‌ک ده‌برێن به‌ڕێوه ئه‌وه خۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندنه یان خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه،ئه‌گه‌ر بڵێیت هیچ یاسایه‌کیان نیه هه‌رێمی کوردوستان له ئێستا‌و له ڕابردووش‌دا هه‌روابووه.
خواستی ئێستا‌و له ڕابردووش‌دا کرێکارانی چه‌وساوه و ته‌واوی هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕزگار بونیان له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی بووه و ده‌بێت . وه‌ڵام وه‌رگرتنی مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان خواست و ئاواتی دوور و نزیکی نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتن یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک،په‌یوه‌ندی به جۆری حوکومهتهکانهوه نیه ئه‌وه‌نده‌ی به جۆری موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و مێژووی پرسه‌که‌وه هه‌یه له ده‌وڵه‌ته‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ت ئه‌داتی چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه . بنبڕکردنی پرسێکی وا ده‌بێته پێویستی ڕۆژو زۆرترین تیشکی ڕوناکی سیاسی و پڕاکتیکیی ده‌خرێته سه‌ر . چه‌پ وای ده‌بینن باسیان به‌ڕاستی و دروستی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌کرد،کۆمۆنیست بونیا ن ده‌سه‌لمێنن.
چه‌پ چه‌ندین جۆری جیاواز له تێڕوانین ده‌خه‌نه ڕوو وابهیان ده‌که‌ن که خه‌تایان خسته ملی هه‌لومه‌رجه‌کانی ڕابردوو ، ئێستا ده‌توانن شانی خۆیان له چاره‌سه‌ری پرسیک خاڵی بکه‌نه‌وه،هه‌موو حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق هه‌موویان سه‌رانی ئۆلیگاریشیان هه‌یه و به‌دوای زیادکردنی سهرمایهکهیانهوهن ، سیاسی گه‌لێکی بازرگانن. ههروههاههموویان هۆکار و پێکنه‌ری زۆریک له ده‌ردیسه‌رییه‌کانی خه‌ڵکن . چه‌پ پێیان وابوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌و ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک خۆشیان له‌سه‌ر کاربوونایه دیسانه‌وه به‌بێ ساغ بوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی جێ و ڕێی حقوقی و ده‌وڵه‌تی کوردستانی عێراق توانایه‌کی زۆر بۆ کارکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابوری به‌رهه‌م هێنان،خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیربوونی یاسا،مسۆگه‌رکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان شتی تر له‌ده‌ستدا نه ده‌بوو.
(39)ئه‌م جۆره تێڕوانینانه‌ی چه‌پ له‌ڕابردوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت،دوو تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه له خه‌تابار کردن و نه‌کردنی حیزبه کوردیه‌کان،نه‌یانتوانیوه هه‌ڵوێستی کۆنکرێتی وه‌ربگرن و ڕاست و دروست دوور له دووفاقی و دیدو تێڕوانین و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت،ویستویانه خۆیان به‌ده‌م ڕاست و چاوساخی خه‌ڵکه ڕهشو ڕوته‌که و چاره‌سه‌ری پرسه‌کانیان ده‌ربخه‌ن
له‌لایه‌ک دیفاع له بێنانی و بی ده‌رمانی و نه‌بوونی دڵنیای و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی له ڕابردوو و ئێستاشدا هه‌یه و هه‌بوه،که له‌لایه‌ن ئیمپریالیزم و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و هێزه ناوچه‌ییه‌کانی ده‌ورو به‌ر په‌یڕه‌و ده‌کرا،وایان ده‌زانی به به‌یان نامه‌یه‌ک ده‌یان توانی هه‌موو وه‌رچه‌رخانێک بکه‌ن . هه‌روه‌ها دیفاعیان له‌وده‌سه‌ڵاته ده‌کرد که له‌لایه‌ن دوو حیزبه‌که‌وه ده‌برا به‌ڕێوه ده‌سه‌ڵاتی بێ نانی و بێ مافی خه‌ڵک بوو ، چه‌پ ده‌یان ووت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کار بووینایه نه‌مان ئه‌توانی ئه‌م کاره چاکانه به‌حسابی خۆیان بۆ خه‌ڵکی دابین بکه‌ن ، چونکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد ده‌وڵه‌تی خۆی نیه،پرسه‌که‌ش ته‌نها له دروست کردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا نیه به‌ڵکو کێشه له‌سه‌ر سیسته‌می بهڕێوهبردنهکهیهتی . چونکه ئه‌وکاته‌ی که ئیداره و ڕابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵێک له ئینسانت له ئه‌ستۆ گرت ئه‌بێت مافی یه‌کسانیان بۆ دابین بکه‌یت له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه وه‌کو مافی سیاسی و ئابووری و تا ده‌گات به هه‌موو پێداویستیه‌کانی که مرۆڤایه‌تی پێیگه‌یشتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌و شتانه‌و هه‌لوومه‌رجه‌کانی باسمان کرد ، ناکاته ئه‌وه‌ی داوای مافی نه‌ته‌وه‌ی بۆ کورد نه‌کرێت . ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دڵ خوازانه چه‌پ و ڕاست و ئیسلامیه‌کان بۆ کورد به یانی ده‌که‌ن ، به ڕیفۆرم کردنی هه‌لومه‌رجه‌که جێبه‌جێ نابێت،به‌ڵکو پڕاکتیک و کردارێکی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمۆنیستیه زانیستیه‌کانی ده‌وێت،به‌هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی کرێکارانی کورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورکی ده بێت بۆ دامه‌زراندن و بنیات نانی سیاسه‌ت و ئابووری دهڵهتێک شۆفینیزمی لێوه به‌رجه‌سته نه‌بێت ئه‌مه‌ش به سیسته‌می سیاسی و ئابووریه‌که‌ی ده‌ست نیشان ئه‌کرێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کورد له عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران‌دا له چوارچێوه‌ی یاسا‌و سیسته‌می حکومڕانیهکدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات که هه‌ر وڵاته‌یان هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری جیاواز و تایبه‌تیان هه‌یه،به‌ڵام ئه‌م هه‌لوو مه‌رجانه نه‌یتوانیوه ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و که‌لتوریه‌وه زۆر لێک دوربخاته‌وه و قڵشتو دابڕانێکی گه‌وره له‌نێوان شوێنه جیاواز و ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌کاندا دروست بکات،هه‌رچه‌نده سیسته‌مه‌کانیان به‌پێی ناونیشانه‌کانیان لێک جوودان ، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر به کورد یه‌ک ئامانجیان هه‌یه،ئه‌وان له‌ڕووی مه‌زهه‌بی و ئاینی و سیسته‌م و به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌یی و ده‌وڵه‌تیه‌وه جیاواز و دژ به‌یه‌ک بن،به‌ڵام سه‌ر پلیشانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌کده‌ست و هاوڕاو هاوکاری یه‌کترن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌و هه‌ندێک جار چه‌ند مانگ جارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌به‌ستن،له‌ڕێگه‌ی ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌کی ناوچه‌یی که له نێوانیاندا هه‌یه . ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌پێی ناوه‌ند گهراییهکانیان شتێکی ئه‌وتۆیان له‌ڕووی سیاسیه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌کردووه که تیایدا مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد به‌ڕه‌سمی بناسێنن . به‌ڵکو زۆر به خراپی مامه‌ڵه‌ی شۆڤێنیانه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داون .
له هه‌ر چوار وڵاته‌که‌ی که کورد تیایدا ده‌ژین،ئه‌و ناوچانه‌ی که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن کردویانه به ناوچه‌یه‌کی بێ پیت و به‌ره‌که‌ت هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابووری و به‌رهه‌مهێنانیان تیادا بره‌و پێنه‌داوه و توانیویانه له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان دایان ببڕن، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ دواکه‌وتویدا هاوتا کردووه . به حوکمی ئه‌و باره‌ی له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه،په‌یوه‌ندی کوردی به پرسی سیاسه‌ت و به‌رهه‌م هێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌ند کردووه،چونکه گه‌شه‌ی ئابووری و به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا ده‌بێته هۆی گۆڕینی هزرو بۆچونی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ن که زۆر جار جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی درووست کردووه له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
ناوچه‌یه‌ک زیاتر پیشه‌سازی ده‌کرێت و ناوچه‌یه‌کی تر که‌متره ناوچه‌یه‌ک زیاتر هۆیه‌کانی ژیانیان بۆ دابین ده‌کرێت و یه‌کێکی تر که‌متر ، واته به‌پێی په‌یڕه‌و و سیاسه‌تێکی شۆڤینیانه له ناوچه‌که‌دا،ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌گرنه به‌ر و کاریان پێکردوه‌و ده‌که‌ن . به‌پێی تێڕوانینه‌کانی چه‌پ بێت که له پێشتردا به‌یانیان کردبوو خستبومه ڕوو، گوایه ئه‌بێت کورد ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی خۆی دابمه‌زرێنێت دواتر کۆمۆنیزمی کرێکاری دان به مافی نه‌ته‌وه‌ی کوردا ده‌نێت له عێراقدا، به‌م دیدو بۆچونه‌یان خۆیان له جێگه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دانابوو . به بڕوایان کاری شه‌و و ڕۆژێکیانه ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌مان تێڕوانینه که ئه‌ڵێن ده‌وڵتی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه ، یان ئێستا هه‌لومه‌رجه‌که له‌بار نیه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیش ئاماده‌گی نییه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌کرێت . به بڕوای من باس کردنی پرسێکی له‌و ئاست و شێوه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆک و ئه‌ندامانی باڵای هه‌موو حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌ک و بڕوای سه‌رۆکی هێزه سیاسیه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که‌و جیهان وایه ، که ئه‌ڵێن هه‌لومه‌رجی گونجاو نیه تا بتوانین ده‌وڵه‌تتان بۆ دابمه‌زرێنین . ئه‌مه‌و ئه‌وه‌ی چه‌پیش هیچ واتایه‌ک ناگه‌یه‌نن بێجگه له پاشکۆیه‌تی و ئه‌ڵقه له‌گوێیی سیاسه‌ت مه‌دارانی ئێره ، به بیر و بڕوا‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و جیهان.
ئێمه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی بۆرژوازی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی کورده‌وه کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کورد ههڵخرێن ، بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانی خۆیان ، کۆمۆنیسته زانستیه‌کان ، له‌ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه کار‌و کرده‌وه‌ی سیاسی هه‌بێت و ئه‌نجامی بده‌ن ، له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵ و پڕاکتیکێکی سیاسی و لێبڕاوه‌وه مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان دابین و مسۆگه‌ر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێگه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نیشتیمانیه‌که‌یان نه‌گرن ، ئه‌گه‌ر سیاسی دامه‌زرێنه‌ریان هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی که کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و ئێمه‌ش خۆش باوه‌ڕبن پێی ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێگربن له‌وه‌ی که کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌پێناوی مه‌رامه‌کانی خۆیان و به‌ناونیشانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه له پێناوی خۆیاندا بیانکه‌ن به سوته‌مه‌نی و بانقه‌کانیان پێ پڕبکه‌ن . له‌ڕێگه‌ی هێزێکی شۆڕشگێر و کرده‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌وه ده‌بێت هه‌وڵکانیان به ئاڕاسته‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان تێک بشکێنن و ده‌سه‌ڵاتی دڵخوازی خه‌ڵک و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی دامه‌زرێنن،کرده‌ی شۆڕشگێڕانه ئه‌رک و کردار‌و هه‌وڵێکه له‌پێناوی ڕزگاریدا چونکه سه‌رمایه‌داران و بۆژوازی له‌ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانێت بیبه‌خشێت هه‌تا له‌ده‌ستی ههڵنهپڕوقێنیت.
ئه‌و یاسایه‌ی که چه‌پ و ڕاست له ڕابردوو ئێستادا باسیان لێوه ده‌کردو ده‌کات خۆشگوزه‌رانی لێوه به‌ده‌ست نایه‌ت ، وه نازانین چ جۆره یاسایه‌که؟! له ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی حقوقی نیشتیمانی کورد پێک هات ئه‌و هه‌موو تێکه‌و لێکهیه هه‌رهه‌مووی سه‌رچاوه‌که‌ی له خۆش باوه‌ڕی ورده بۆرژوازی و گه‌وجاندنی جه‌ماوه‌ره‌وه دروست ده‌بێت ، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا به‌کاری ده‌هێنین و دروستی ده‌که‌ن .
چه‌پ و ڕاست و هه‌موو حیزبه‌کان به ئیسلامیه‌کانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجی ئێستای کوردستان به‌نزیکی یه‌ک جۆر بۆچوون ده‌رده‌بڕن”ئه‌م وه‌زعیه‌ته توانای به‌رده‌وام بونی نیه هه‌موو که‌س ئه‌مه ده‌زانێت کوردستان ده‌بێت بۆ شێوه کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی به‌چوارچێوه‌ی ئابووری و سیاسی و ڕووبینایهکی پێناسه کراوی حقوقیه‌وه یان وه‌ک به‌شێک له ده‌وڵه‌تی عێراق یان وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ،ئه‌مه دووڕیانێکی واقیعیه و وه‌ڵامێکی واقیعی خێرای ده‌وێت له (ح.ک.ک)و خه‌ڵک …………….”.(40)ده‌ربڕینی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناوه‌ڕۆک و فۆڕمێکی لاستیکی هه‌یه هه‌روه‌کو هه‌مان ناوه‌ڕۆکی دیموکراسیه و ناتوانێت فۆڕم و په‌یوه‌ندیه‌کی تری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری بهێنێته ئاراوه ، بێجگه لهوسیستهمهی که ئێستا له جیهاندا پڕۆسێسی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی خۆی ده‌کات ، ئێستا به‌ناوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه سه‌رمایه‌داری سیسته‌می کۆمه‌ڵگای جه‌نگه‌ڵستانی به‌رپا کردووه و گیانی هه‌زارانی له خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی جیهان له جه‌نگه‌کانی خۆیاندا و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیاندا ده‌که‌نه قوربانی،کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا هیشتا جیاوازی ڕه‌گه‌زی و جۆری پێست و ڕه‌نگی قژ و چاو و مه‌زهه‌بی ده‌که‌نه سه‌رچاوه‌ی کار و بیرکردنه‌وه‌یان و کۆمه‌ڵگاکانیان پێ قات و قڕ ده‌که‌ن ، کۆمه‌ڵگه له‌ت له‌ت و شه‌ڵاڵی خوێنی ده‌که‌ن ، له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای سیخوڕی و چاودێری توند و پۆلیس و به‌ندینخانه و ئه‌شکه‌نجه‌دانی نامرۆڤانه‌ی ئینسانه‌کان ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌به‌نه پێشه‌وه.هه‌ق ده‌ستی که‌م و زه‌وت کردنی هه‌موو مافه دیموکراتیکه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی خۆ و وڵاتی و کۆچبه‌ره‌کان و لێسهندنهوهیی هه‌موو ئازادیه‌کان و مافی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانیان ، ژێرپێخستنی مافی نه‌ته‌وه‌کان ، پێشێلکردنی هه‌موو داخوازیه‌ک که له ده‌می کۆمه‌ڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه ، وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌جۆرێک له سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا که دڕنده‌کان ته‌نها له‌توانای کردنیدایه . کاول کاری و له‌ناوبردنی ئه‌و وڵات و خه‌ڵکانه‌ی که له‌لای ئه‌وان جێگای کێشه‌و ساغ نهبونهوهیانه به لای سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا . نمونه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتانه زۆرن به‌ناوی مه‌ده‌نیه‌ت و دیموکراسیه‌وه گوزارشت له‌خۆیان ده‌که‌ن.که‌چی له ئه‌مریکادا ئاکار و کرده‌ی سیاسی
هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیسی ناوخۆی خۆیان یاری به مقه‌ده‌راتی ڕه‌ش پێست وله‌گه‌ڵ سپی پێسته‌کاندا ده‌ره‌جه‌ی جیاوازیان بۆداده‌نێن ڕه‌شه کوژ و فڕێدانیان له سجنهکانیاندا وه‌ک کارێکی ڕۆتین و ئاسای لێهاتووه . ده‌ساوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاتیش ته‌نها بۆ ملیارد لێره‌کانه . چه‌نده‌ها جه‌نگی ده‌ره‌کی دروست ده‌که‌ن ، له‌پێناوی قازانجی کۆمپانیاکانیان ، ملیۆنه‌ها ئینسان ده‌که‌نه قوربانی و ئاواره‌ی ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌که‌ن . ئه‌وه ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تره که کۆچبه‌ره‌کان و غه‌یره هاوڵاتیانیان به‌چاوێکی تر و ده‌ره‌جه دووی کۆمه‌ڵگاکه‌یان حساب ده‌که‌ن، جگه له جیاوازی ڕه‌گه‌زی و پێست و هتد…..
ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌مریکای باشوریش بێبه‌ش نین ، له‌و هه‌موو پێشێلکارییه‌ی که‌له‌ناو خۆیاندا ده‌کرێت و هه‌روه‌ها جارێکی تریش له‌ده‌ره‌وه و له لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه ڕوبه‌ڕویان ده‌بیته‌وه ، جه‌نگی خێڵه‌کی و کوشتاری ملێۆنی لێ ده‌که‌وێته‌وه . له ئێستا‌و له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا هێشتا کۆیلایه‌تی به‌رقه‌راره،به‌هه‌موو جۆره‌کانی کۆیلایه‌تی له‌جیهاندا نزیکه‌ی چل وشه‌ش ملیۆن مرۆفی کۆیله هه‌یه{41} ، یه‌کێک له‌و وڵاتانه ئه‌مریکایه . له‌و هه‌موو زه‌وت کردنه‌ی مافی دیموکراتیکانه‌ی کرێکاران ، چه‌پ له کوردستاندا خۆش باوه‌ڕانه کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له ڕابردوو ئێستای کوردستاندا پێشنیار ده‌کردو ده‌کات . وه به چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وایه‌تی چاو لێده‌کات.
ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمه جیاوازه‌کانی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بگێڕین ، چی به‌سه‌ر هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستی وورد بۆژوازی کورد و به‌ناو شۆڕشه‌کانیان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق . هه‌ر له کیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆساید و سووتانی ماڵ و حاڵیان و ئه‌مانه هه‌مووی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا بووه و مافی حقوقی سیاسی ونێودهوڵهتییان هه‌بووه . ئه‌مانه‌ش هیچ گرێیه‌کی له‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه نه‌کردووه‌ته‌وه و کوردی به ده‌رگای چاره‌سه‌ری مافی نهتهوهیهتیدا نه‌بردووه.
له ههلومورج و باره جیاوازه‌کاندا ، له‌لایه‌ک چه‌پ باسی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ناکات ، جارێکی تر و له‌لایه‌کی تره‌وه باسی ده‌کات،هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌نێوان حیزبی سه‌رانی ئۆلیگارشی له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌گوزه‌رێت،ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج نه‌یه‌ته پێش و دروست نه‌بێت،ئه‌وا باسێک له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و دروستکردنی ده‌وڵه‌ت خه‌ون و خه‌یاڵه،ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هزر و دیدی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی یه له‌گه‌ڵ کۆمۆنیسته زانستیه‌کان.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا و له ڕابردووش‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی زلهێزه‌کان و ئیمپریالیزمی جیهانی دروست بووه ، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا،حیزب و هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆی هه‌رێمی کوردستاندا وه‌ک مشه‌خۆرێک ده‌میان ژهندووهته سه‌رچاوه‌کانی دارای و ئابوری و ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی،به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئهیڕوتێننهوه و غه‌رقی قه‌رزی ده‌ره‌کی و هاوڵاتیانیان بی ماف و ژیان کردووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه نه نه‌ته‌وه‌ی و نه نیشتیمانین ،نه‌بیریان له‌دروست کردنی ده‌وڵه‌ته و نه به‌رنامه‌و ستراتیژی دوریشیانهو هه‌وڵیشیان چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه نیه (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه بڕوام به بیری نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه و نه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیره‌شدا به‌قه‌ده‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک کۆکم . به‌ڵام کێشه‌که له‌لای من ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات دار و بۆژوازی کورد و ده‌سه‌ڵات دار و بۆژوازی له عێراقدا،نان و پیازی پێوه نه‌خۆن ه ئه‌بێته هۆی زیاد بوون و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌کانیان . بۆیه ئهوجانگانهی که به‌ناوی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی و پارێزگاری له ده‌وڵه‌ت و یه‌ک پارچه‌ی خاک ده‌یکه‌ن . بووه‌ته دوو به‌رداش و گیان و ئێسقانی خه‌ڵکی پێ ئه‌هاڕن و له‌وسه‌ره‌وه سه‌رمایه‌ی قه‌به و گه‌وره‌ی پێ ئه‌چننه‌وه).
ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م حیزبانه به چه‌پ و ڕاست و ئیسلامییه‌کان ، له پێشووشدا نه‌یان توانیوه ، وه‌ڵام به پێداویستی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ل و مه‌رج و زرووفی سیاسی ئێستا بداته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕابردوو ئێستادا ، جیابوونه یان جیانه‌بوونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئیپڕیالیزم و زلهێزه‌کانی جیهان ڕه‌نگ ڕێژ ده‌کرێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕوی سیاسه‌ت و ئابووری و هه‌روه‌ها سه‌ربازیشه‌وه باڵا ده‌ستییان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا و جیهاندا هه‌یه . ئه‌مه‌ش ده‌ست نیشانی چاره‌سه‌رییه‌کان به پێویستی خۆیان ده‌که‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی و کۆمۆنیستیه زانستیه‌کان بێ کاری گه‌رن و ڕێکخراو نین،ناتوانن ده‌خاله‌ت له وه‌رچه‌رخانی ههلو مه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا بکه‌ن،چونکه تێکه‌ڵ بوونی سیاسه‌ت و ئامانجی کۆمۆنیسته زانستیه‌کان به خواست و ویستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ، زۆر لاواز و که‌م ڕه‌نگ و ناکاریگه‌رن . بیرکردنه‌وه‌ی لاواز و بێ بنه‌مای چه‌پ ، هاوتای حیزبه‌کانی تری کردووه،که ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان یا جیاببێته‌وه یان بچێته‌وه ناو مه‌رکه‌زی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق،ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان کرده‌یه‌کی ئۆپۆرتۆنیستانهیه و هیچی بۆ سیاسه‌ت کردن لێ سه‌وز نابێت . دوو ده‌ر بڕینی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که،له‌لایه‌ک و له‌وه‌و پێش کوردستانی عێراقی به‌جیا له‌ده‌وڵه‌تی عێراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئێستاش باس له‌جیابوونه‌وه‌یان له عێراق ده‌کات . هه‌روه‌ک و حیزبه‌کانی ئێستای هه‌رێم له ڕابردوودا چه‌پ ئه‌یان وت “جیابوونه‌وه له عێراق و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له کوردستانی عێراقدا”{42}
ئه‌م ڕسته‌یه له‌گه‌ڵ پێشتردا ، دوو ده‌ربڕینی جیاوازیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌کتر ناکۆکن،چونکه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی سه‌ر به عێراق نین ئه‌ی جیابوونه‌وه بۆ له عێراق !! یا چ مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت،هه‌رهه‌موو ئه‌مانه و سه‌ربوون یا به‌شێک له‌وڵاتێک یا سهرنهبوون پێی،ناچێته خانه‌ی گومان کردن ، یان گومانی ئه‌وه‌ت لا درووست ناکات،چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌رکێکه پێویسته به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت و پێویست بکات . چونکه ورده پۆرژوازی چه‌پ و ئۆلیگارشیه‌کان دید و بۆچونی ڕونیان له‌و باره‌یه‌وه نیه‌و ناتوانن وه‌ڵام به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کان بده‌نه‌وه . هه‌روه‌کوو چۆن هێزه سیاسی و حیزبیه‌کانی تریش له ڕابردوو و له ئێستادا نه‌یان توانیوه ، هه‌وڵکانیان به ئاڕاسته‌ی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا تاو بده‌ن و ئارمان و ئامانجه‌کانی خه‌ڵک به‌گشتی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
مارکس له‌سه‌ر پرسی ئێرله‌ندا نامه‌یه‌ک بۆ ئنگلزی هاوڕێی ئه‌نوسێت له 30 تشرینی دووه‌می ساڵی 1867 دا بڕوای خۆی به کورتی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت “ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه: چ ئامۆژگارییه‌کی کرێکارانی ئینگلیز بکه‌ین؟
به‌بڕوای من پێویسته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌که بکه‌ن به به‌ندێک له به‌رنامه‌کانیان (به‌کورتی پرسی ساڵی 1783،[ت] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وایکرد که دیموکراسی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاتدا )،ئه‌مه تاکه شێوه‌ی قانونیه له‌دواتردا تاکه شێوه‌ی ئیمکانه بۆ ئازاد بوونی ئێرله‌ندیه‌کان ، ده‌توانرێت قبوڵ بکرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حیزبی ئینگلیزی‌دا . پێویسته ئه‌م ته‌جروبه‌یه له‌کاتێکی دواتردا ڕونبکرێته‌وه،که ئایا یه‌کگرتنێکی پوختی که‌سی ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ، بڕوایه‌کی که‌مم هه‌یه ، که ئیمکانی هه‌بێت له کاتی گونجاو‌دا ڕوبدات . ئه‌وه‌ی ئێڕلهندیهکان پێویستیان پێیه‌تی بریتیه له (حوکومه‌تی خۆجێی وه سه‌ربه‌خۆ له ئینگلته‌را!….) .[43]ئه‌م بڕوایه‌ی مارکس ئه‌وه ڕونده‌کاته‌وه ، که که‌س نازانێت چه‌پ و ڕاست که دوو ڕوی یه‌کدراون،له پرسێکی وه‌ک و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کوردا،چی ده‌که‌ن و چۆن چارهسهریهکه ده‌خه‌نه ڕوو . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆ،یه‌کێکیان چه‌پ نازانێت چۆن خۆی به‌یان ده‌کات و له‌ژێر پرسیاری بیری نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌رباز بکات . وه‌کو لایه‌نگروو هه‌ڵگرانی په‌یامی چینایه‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن . دوه‌میش ویستی ئۆلیگارشیانه‌ی حیزبه ڕاسته‌کان ، که هه‌موو شتێکیان کردوه‌ته قوربانی ویست و ئاره‌زووی تێرنهبونیان به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته.
————————————-
سه‌رچاوه‌کان :
38- مه‌نسوری حیکمه‌ت ، له‌به‌رگری کردندالهداخوازی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ، گۆفاری بۆپێشه‌وه ، ژماره[21] ، 27ی ئابی1995 ، ل5 .
39- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشه‌وه ، ل5 .
40- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشه‌وه ، ل5
41- http://aletejahtv.com 26/9/2016 الاتجاهبرس/ تقاریر ،46 ملیون شخص یعانون من “العبودیـة المعاصرة” في العالم .
42- مه‌نسوری حیکمه‌ت ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشه‌وه ، ل5.
ت- له کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ، له‌ئێرله‌ندا بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاری نیشتمانی فراوان دروست بوو ، له‌ژێرکاریگه‌ری سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕاپه‌ڕینی دژ به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئینگلیز له مستهعمهراتهکانی ئه‌مریکای باکوردا . له‌به‌ره‌نجامی تێکۆشانی نیشتمانی ئێرلهندیهکاندا ، حکومه‌تی ئینگلیز ناچاربوو به‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و ته‌نازولات هه‌ڵبهێنێت و مافی ئازادی بازرگانی و مافی یاسادانانیان له ڕابردوودا پێدان و هه‌بێت . ئه‌م به‌ده‌ستهێنانه‌ی ئێرلندییهکان ، تهئکیکد کرانه‌وه‌و جێگیربوون له [یاسای ته‌نازولکردن][قانون التنازل]ی په‌رله‌مانی ئینگلیز له ساڵی 1783 په‌سه‌ندیکرد ، وه‌به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ڕه‌وانه‌ی کرد بۆ په‌رله‌مانی ئێرله‌ندا . به‌ڵام دوای سه‌رکوتی ڕاپه‌ڕینه‌کانیان له ساڵی 1798 ، مافی سه‌ربه‌خۆیی زاتی له ئێرله‌ندییه‌کان داماڵێنران ، به‌په‌یمان نامه‌یه‌ک که ناوی یه‌کێتی ئه‌نجلۆ- ئێرله‌ندی بوو له ساڵی 1801 دا .[مارکس ، انجلس ، في الاستعمار ، مجموعة من المقالات و رسائل ، ترجمة الیاس شاهین ، دارالتقدم ، موسکو ، طبع في الاتحاد السوفیتي ،ص151 ، الفهرست .] .
43- مراسلات مارکس ، انجلز ، [رسالةمن مارکس الى انجلس ، 30 تشرین الثاني “نوفمبر” 1867 .] ترجمة الدکتور فؤاد أیوب ، داردمشق ، دمشق ، سوریا ، طبعةأولى ،1981 ، ص228-229 .