Skip to Content

برسیەتی .. کەنعان مدحەت

برسیەتی .. کەنعان مدحەت

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 5, 2020 General, Poems

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
ڕەنگاڵە گۆرانییەکانی جارانی شاخ
کاڵتر دەبن
ئەشک ، لە هێشووەوە ، گۆم و
دەریاچە پێکدێنێ
مەلە لە کەشی سوێرا ، مەگەر پێست ،
شەقار شەقار ناکا و
توێژاڵ توێژاڵ
نایوەرێنێ .. ؟

هەڵسن ،
پشت لەو بەهەشتەی کەن
کە لە پلاستیکە ئاوی بەتاڵ و
نایلۆنە کیسەی ژەهراوی ئێرە و ئەوێی ،
پشتگوێ خراو
بونیات ناوە …
هەڵسن ،
ئەو دوبەی_ە کوردییە شەو کوێرە و
( قودس ) و ( دڵە ) لە پێکراوە
لۆ خۆیان و مەسینە گرانی بە دوویانەوە
بە جێبێڵن
تا رووبەرێکی فراوانتر
بۆ ژینگەی دیالۆگ و ڕا گۆڕین
دەچریسکێنرێ

_ کەی کەڵەشێری فێرە شار
وەک هاوتاکانی سەر ستارە و سیرکەوان
دەقوقێنێ ؟
شێری دەستەمۆکراوی خەپە و
خنجیڵانەی خەواڵۆ
خۆ ڕادەتەکێنێ ؟

برسیەتی
گەیشتووەتە لووتی
چیتر گەدەی پێ سڕ ناکرێ
ئیستا ،
کەمێکی دی
یا چەند مانگێکی تر
تاوی یەکلاکەرە دژ بە تێری
چۆک بە یەک وەرزەی لێخوڕین دێنێ

برسیەتی ..
برسیەتی.. برسیەتی……

برسیەتی ،
گەیشتووەتە لووتی !

                                                              April 2019

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish