
رۆژێك له ناو شیوعییه‌كان نه‌بووم.. شاعیری گه‌وره: عه‌بدولستار نور عه‌لی
وه‌رگێران له عه‌ره‌بییه‌وه بۆكوردی: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له 6/3/2011 به پێی بریارێك له سه‌رۆك وه‌زیران هێزێكی سه‌ربازی چووه سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی عێراقی له گۆره‌پانی ئه‌نده‌لوس و باره‌گای رۆژنامه‌ی ته‌ریق ئه‌لشه‌عب له شه‌قامی ئه‌بو نواس له به‌غدا به مه‌به‌ستی چۆڵكردنیان و، ئه‌و بریاره رێگا به حزب نادات چالاكی بنوێنت وخه‌ڵكێكی زۆر سه‌باره‌ت به‌و بریاره ده‌ستیان به نووسین كرد ومن پێشتر ئه‌مه‌م نووسیبوو ئێستاش به باشی ده‌زانم جارێكی تر بڵاوی بكه‌مه‌وه. ( یه‌كشه‌ممه : 13/6/2011).
وتیان شیوعی ، وتم :
هه‌ركه‌سێ تیشكی خور له ناوچاوه‌كانی بدره‌وشێته‌وه ،
گه‌رمی زه‌وی له دڵیدا له زمانی‌دا، پۆڵا ش ئاو ده‌دات و،
په‌روه‌ردگاری شیعر‌و گوفتارو بیر‌و راستگۆیی وتن و
خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و سه‌ركرده‌ی خه‌ڵك
رێگای گه‌ل له تێكۆشان به ده‌ست و به زمان و به دڵ و،
مافی نیشتمانی دزراو له ئازادی سورو روحی گۆرانییه‌كانی ،
ئاشتی دونیا ، ئاسایشی گه‌ل به‌شێكی زۆری ئاواته‌كانیه‌تی
رێپیشانده‌رێ چۆڵبوونی وڵاتێكی په‌ككه‌وته له سینه‌و
له برسێتی ، له هه‌ژاری
له نه‌خوێنده‌واری ته‌شه‌نه‌كردوو
ده‌ڵێن : شیوعی !
من كه له سوچێكی باكوری رۆژئاوای زه‌وی ده‌ژیم
من هه‌ڵگری ئه‌م لێدانه‌م
من له سه‌ر هه‌ردوو پێم وه‌ستاوم
بته‌و جێگیر
له قوڵاییی ره‌گ وریشه‌ی زه‌ویدا
رۆژێك له رۆژان له‌ناو شیوعییه‌كان نه‌بووم به‌ڵام چاومان به‌یه‌ك كه‌وت و. جیاوازیش بووم
رۆژێك له رۆژان شێوه‌یه‌ك ، ئاڵایه‌ك ، یان فیشه‌كێك نه‌بووم
به‌ڵام
به هه‌موو ده‌نه ئاسایی و ناسكه بۆنخۆشه‌كانی
خۆشمویست
له چاوانمدا جێی ئه‌ستێره‌م كردووه‌ته‌وه و، خواردمه‌وه‌و ، به‌رزبوومه‌وه
هه‌وری شاخ و دۆڵ و ده‌شت وباران و روباره‌كان و
دارخورماكان و هۆره‌كان و
شاره گه‌وره‌كان وبچكۆله‌كان و،
كۆڵانه تاریكه‌كان و برسێتی ،
ماڵه قورو ته‌نه‌كه‌و چۆڵه‌كان ، یاسایی نین
له نه‌خشه‌ی جیهان له رۆژهه‌ڵات و له رۆژئاوا‌و
له باكورو باشور
له گه‌ركی هه‌موو هه‌ژارانی بێهێزو ، به‌هێزه‌كان به شۆرش و، به خۆشه‌ویستی
به خه‌ونی نیشتمانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر
به *یوتوبیای (1) مرۆڤایه‌تی
هه‌رگیز رۆژێك له ناو فایله‌كان نه‌بووم و
هه‌روا له‌وه‌ی چاوی گۆڤاره‌كان باسی بكه‌ن
بینم و، گه‌رام و، چاودێریم كرد، هه‌ڵوێسته‌م كرد‌و، خوێندمه‌وه
ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و به‌یان و، چیرۆك و شیعر ده‌یڵێت
گۆركی ، مایكۆفسكی ، لۆركا، ئاراگۆن ، نیرۆدا و كازانتزاكیس، بورگیس و، ماركێزو
هه‌موو ئه‌دیبه به‌شه‌رفه گه‌وره‌كان به پیت و به روناكی
به ئه‌ڤین و، به ئاره‌زوو ، به یه‌كسانی ، دادپه‌روه‌ری و
دارمانی دیوارله نێوان ره‌نگ و ره‌نگداو،
له نێوان ئاین و ئایندا،
له نێوان كۆمه‌ڵێك و كۆمه‌ڵێكدا و ده‌ركه‌وتم
له دونیای پر له خه‌بات ، به گوفتار،
به خه‌ونه‌كان ،به كۆتر ، به ئاشتی ،
به برین ، به ئاگر ، به ئه‌ڤین و ،
به روح و دڵان
قه‌ت رۆژێك له‌ناو مێژوودا نه‌بووم به‌ڵام خوێندمه‌وه.
له باره‌ی پاریس و، كۆمۆنه‌یه‌كی میللی و خه‌ونێكی شۆرشگێری و
له باره‌ی شۆرشی ئۆكتۆبه‌رو
ئه‌و ده رۆژه‌ی حیهانی ئارام وجێگیری هه‌ژاند
گه‌نده‌ڵ، سته‌مكه‌ر، ترسنۆك ، وه‌ستاو له سه‌ر ئاگرو ئاسن و،
خنكاو له سته‌م و كۆت زه‌نجیرو جه‌نگ و خوێن و چڵك.
له باره‌ی لوركا و ئیسپانیا خوێندمه‌وه
له سه‌ر فه‌هدو مانگرتنه‌كه‌ی گاورباغی و
له سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كانونی 1948 و
راپه‌رینه‌كه‌ی تشرینی 1952 و
شۆرشی ته‌موزی 1958 و
قه‌سابخانه‌كه‌ی شوباتی و1963 و
له سه‌ر به‌ره‌كه‌یان
له سه‌ر جیاب ، هوشی منه ، چیڤاراو دوبریه خوێندمه‌وه
سانتیاگۆ و ئه‌لێندی
هه‌روا گورباتشوف ، یه‌لتسن ، شیڤارنادزه‌و به‌رلین
من حه‌زم
له ده‌نگی ئه‌لسه‌یاب و، ئه‌لنه‌واب و، ئه‌لئه‌خزه‌ر كوری یوسف والریفی مه‌حمودو
روشدی ئه‌لعامل ، ماجد ئه‌لعامل ، خصباك و، شه‌مران و فه‌رمان و
ده‌رویش ،سه‌میح ئه‌لقاسم ، معین به‌سیسو ، ئه‌میل حبیبی و….. حه‌ننا مینا ، نه‌جیب سرور ، سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌بوره.
گه‌شتم كرد
به ناو ده‌ریای گۆڤاره‌كان كه به سور ناونران
نه زه‌ردو نه ره‌ش ،
سور !
به‌ڵێ
كێ گوڵی سوری خۆش ناوێ
بیبه‌خشێت به دایك ، به هاورێ و خۆشه‌ویست
ئه‌و حزبه‌ی كه رۆژێك نه‌ده‌نگی بووم نه سێبه‌ری
به‌ڵام یه‌كتریمان دی
( جیاوازیش) بووین ؟!
26/5/2021
- — – — – — ————–
تێبێنی :
*یوتوبیا (1) : جیهانی خه‌یاڵ