دژبه‌ری مه‌عریفی له عه‌قڵی عیڕاقی و كوردیدا … محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
ڕهچێتهیهك بۆ ئه‌وانه‌ی توشبوون!:
ئایا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌رتاسه‌ری عیڕاق كه ناوی حزب و ڕێكخراوی سیاسیان له خۆیان ناوه له بنچینه‌دا ئاشتیخوازن یا شه‌ڕخواز؟ خواست بۆ ئاشتی چ جۆره ڕه‌فتارێكی پێویسته و خواستیش بۆ شه‌ڕ چ جۆرێك؟ سه‌ركرده‌كانیان له ژێر كاریگه‌ری ئاشتی یا شه‌ڕخوازی حزب و ڕێكخراوه‌كانن یا به پێچه‌وانه‌وه؟ ئه‌م بوونه‌وه‌ره گرووپگه‌لانه پڕیانه له كه‌سی هوشیاری ئازاد یا پڕ له نێرگزی و خودپه‌سه‌ند؟.
به سانایی وه‌ڵامی هه‌ر یه‌كه له‌م پرسیارانه‌مان ده‌كه‌ونه به‌رده‌ست، چون ئه‌وه‌ی له تابلۆ گشتیه‌كه‌دا ده‌یبینین فیگه‌ری زه‌ق زه‌قی ئه‌وتۆن هه‌ر یه‌كه به‌ته‌نها ده‌مانبه‌نه سه‌ر وه‌ڵامی ڕاست و درووست و پێویست به‌وه ناكا له په‌یوه‌ندیه‌كی جهشتهڵتی ئیدراكی و زه‌ینی ئاڵۆزدا وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌تری لێ پێكبێنین تاوه‌كو مهیدانهكهمان روونتر لێوهدیاركهوێ.
ئه‌م سانا تێگه‌یشتنه له تابلۆی سیاسی عیڕاق و هه‌رێمی كوردستان سه‌راویی عه‌قڵی سیاسی ئه‌و كاراكته‌ره سیاسیانه‌ی ئه‌م سهرزهمینهمان نیشان ده‌دات، و پێمان ده‌ڵێ وێنه و فیگه‌ره‌كانی به‌ر چاو و هه‌ستمان ده‌كه‌ون هیچ هونه‌ر و هزرێكی سیاسی و مه‌عریفیان له پشت نیه و ته‌نها و ته‌نها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ریفلێكسیانهی مهرجهكرداریانهی ده‌ره‌وه‌ی خۆیانن و كاریگه‌ری عه‌قڵێكی خۆماڵیانه‌ی نه كوردی نه عه‌ره‌بی ئاشتیخوازانه‌یان له‌سه‌ر نیه.
عه‌قڵی خۆماڵی خه‌ڵكی ئه‌م ناوه‌ی خۆمان فێری ئه‌وه نه‌بوون ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی یه‌كتر بن، بنه‌ما هزریه‌كانی چوارچێوه مه‌عریفی و به‌هاییه‌كانی گرووپ و تاقمه سیاسی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كان خه‌ڵك و تاكی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕا نه‌هێناوه له بیركردنه‌وه‌دا وریا و ئاگادار و هه‌ستیار بن و خۆیان بیرۆكه و گریمانه بۆ كێشه و چارهسهریهكانیان بدۆزنه‌وه، وه‌رگرتنی ئاماژه‌كان لای ئه‌وان كاری بیركردنه‌وه‌ی خۆیان نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاوه‌ڕێن له ده‌ره‌وه‌ی دوور و نزیك ئاماژه‌كان ده‌ركه‌ون تاوه‌كو ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه یه‌كسه‌ر وه‌ڵامیان به‌رانبه‌ریان هه‌بێ. ئه‌م ڕه‌فتارانه هیچیان ستراتیژی نین و له بازنه‌ی تاكتیكاتی ساته‌وه‌ختیانه نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
با بێینه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خۆمان:
ئه‌گه‌ر كردار و ڕه‌فتاره‌كان به ئه‌نجام و ده‌ركه‌وته‌كانیان بپێورێن و هه‌ڵسه‌نگێندرێن، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌یبین و ئه‌وه‌ی به هه‌ر چوار هه‌سته‌كه‌ی تر هه‌ستیان پێده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ قسه و درووشم و ڕاگه‌یاندن و بانگه‌شه‌كانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته‌وه. ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان داوای ڕوخانی سیستمی سیاسی دكتاتۆریان ده‌كرد و بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و هێنانه كایه‌ی حوكمی ئیئتیلافی و وه‌ك یه‌كی وفره‌یی و ……یان ده‌كرد، باسی سته‌م و دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی رژێم و كوشتن و بڕین و له سێداره‌دان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ئیقلیمی و ده‌ولی و ….یان ده‌كرد، قسه‌ی سه‌ری زمان و بنی زمانیان ئازادی و سه‌روه‌ری و پێكهێنانی حكومه‌تی ره‌فاه و پێشخستنی پیشه‌سازی و دامه‌زراندنی ئابووری سیستماتیك و خۆماڵی بوو.
ئێستا هیچ له‌وه‌ی گوتیان!! به‌ڵێ هیچ له‌وه‌ی گوتیان نه‌هاته سه‌ر سه‌حنه‌ی واقیع و ئه‌وه‌ی پێیان ده‌وت عیڕاق دابه‌شی سه‌ر كانتۆنه لۆكاڵیه‌كان بوو و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ش ده‌یان هه‌رێم و ناوچه‌ی جودا جودای لێبۆوه. ئه‌وان نه‌یانده‌زانی چۆن له (جوداكان) یه‌كێتیه‌كی تۆكمه درووست بكه‌ن، (یه‌كێتی جوداكان) له كڕۆكی هزری سیاسی و فه‌رهه‌نگی مۆدێرنیزم و لیبڕالیزمدا ڕیشه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان پیاده‌ی بوون ڕێچكه‌یه‌ك بوو به‌ره‌و شه‌هوه‌ت و غه‌ریزه شكستخواردووه ئایدهویهكانی خۆیانی بردنه‌وه‌و هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به منی عاقڵ یا ئیگۆیهكی هاوسه‌نگه‌وه نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا ئه‌م ئیگۆ عاقڵه هاوسه‌نگیه خودی و بابهتیهكانمان بۆ بپارێزێ.
ئه‌وان قه‌تاوقه‌ت نه‌یانویستووه خۆیان له ئاشتیدا بژین به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئاشتی ئه‌وان له ئاشتی سه‌رچاوه‌ی هێزی خۆیانه كه سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵن له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. ئاشتی ئه‌وان به ده‌وره‌گرتنی خۆ و خۆخستنه نێو دنیایه‌ك چه‌كدار و میلیشیاوه دێته دی و له‌وه حاڵی نین كه ئاشتی و ئازادیش وه‌ك هه‌ر ڕه‌فتارێكی تر ده‌بێ دیموكراتیزه بكرێ و وه‌ك یه‌كیی تیادا په‌یڕه‌و بكرێ، نه‌ك تۆ ئازاد بی له خواردن و خه‌وتن و سامان به‌یه‌كه‌وه نان و له گه‌شت و قسه‌كردن و دزی و په‌یوه‌ندیگرتن به‌م و به‌و و له كڕین و فرۆشتن و دابڕینی زه‌وی و زار و ……تاد و هه‌موو تاك و كه‌سه‌كانی تریش له بازنه‌ی چاودێری و كۆنتڕۆڵ و لێپرسینه‌وه‌دا بن.
ئه‌وه‌ی لێمان دیاره بارێكی ئاڵۆزی نه‌ك هه‌ر سیاسی و حزبی و ئابووریه به‌ڵكو شڵه‌ژانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقیه و له وێنه گشتیه‌كه‌یدا به‌ره‌و ده‌رككردنی تابلۆیه‌كی شهڕخوازیمان ده‌با نه‌ك ئاشتیخواز، ئاشتی تا ئێستا هه‌ر له قۆناغی ئومێدخواستن و ده‌ربڕینه گوفتاریه زارهكیهكاندایه و هه‌نگاوێكی ڕاستگۆیانه و ڕاست ده‌ركه‌وتنانه‌ی نابینرێ.
شه‌ڕخواز له پێكهاته‌كه‌یدا ئاڵۆزی ڕیشه‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ی وه‌ك دیارده لێمان دیاره ده‌ركه‌وتێكی فینۆمینۆلۆژیانه‌ی شه‌ڕخوازیه و كاراكته‌ره‌كانی زۆر ڕاستگۆن له دهركهتنیاندا و ئه‌وه‌ی له ناخیان هه‌یه وه‌ك خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆژیهكانیان له ڕه‌فتاریشیان ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه، جا با بۆخۆیان هه‌ر له‌سه‌ر دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و مافی مرۆڤ و …..تاد بیڵێن و بیڵێنه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له هزره كراوه و زانستیه‌كان دیاره ڕێك ئه‌وه ده‌رده‌خا كه له ناخی ئه‌وانه، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ر وه‌ك وتمان لای خۆیان دژبهریهكبوونێك هه‌یه و له ڕووی سایكۆلۆژیه‌وه ئه‌و ناكۆكی و دژبه‌ریه لیو فیستنگهر پێیده‌ڵێ( Cognotive Antagonism)، له ڕاستیشدا ئه‌م باره ده‌روونیه بنه‌مای كولتووری هه‌یه و به‌ره‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌مان ده‌با كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ساغ ده‌روون نیه و هه‌میشه كه‌سی ناساغمان به ساغ پێ ده‌ناسێنێ. ئه‌وانه‌ش كه كاراكته‌ری سیاسی و دینی و كۆمهڵایهتیشن و زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م باره ناله‌باره سایكۆلۆژیه تێكه‌ڵ و تاواونه‌ته‌وه ناساغیهكهیان زیاتر پێوه دیاره.
ده‌ركه‌وتنی ناساغی زیاتر لای ئه‌م سیمبولانه به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌كه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌دا قووڵكردۆتهوه و نه‌یانتوانیوه ڕۆڵیان هه‌بێ له دامه‌زراندنی پارادیگمی به‌هایی و سیاسی ئه‌وتۆ به‌ره‌و یه‌كێتیه‌ك له جوداكانمان به‌رێ، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له زه‌ینی سیاسی ئه‌و ناوه قوڵ ده‌بێته‌وه جودایی و چوونه به‌ره و جوداییه‌ك كه له فه‌رهه‌نگی ده‌مارگیری و تایفه‌گه‌ری و ڕاسستیدا مانای هه‌یه نه‌ك له فه‌رهه‌نگی عه‌قلانیدا، ئه‌گه‌ر وا نیه ئه‌م سه‌نگه‌ر له یه‌كتر گرتنه دینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و بازاڕی و گرووپگه‌ری و كڵانگهریه چیه؟ ئه‌م هه‌موو به‌ریه‌ككه‌وتنه چه‌كداری و له‌یه‌كتر كوشتنه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه چین؟ ئه‌م یه‌كتر به دوژمن بینینه بۆ یه‌كتری لای هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی تر چیه؟.
كه‌واته ئه‌وه‌ی هه‌یه نمایشێكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوی ئه‌ڵقه‌ڕێزی شه‌ڕخوازیه و ئه‌و سیاسه‌توانه ناساغانه نه‌ك ناتوانن به‌شێك له پهرتهوازهییهكه كۆكه‌نه‌وه به‌ڵكو تادێ پهرتیهكه په‌رتتر و ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕیشه‌ی له سیستمی په‌یبردنی مه‌عریفیان هه‌یه و هه‌ر بۆیه‌ش لێیحاڵی نابن. ئیشكردن له سه‌ره‌تادا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه ئاڵۆزه عه‌قڵیانه هه‌ماهه‌نگیه‌كی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێده‌وێ و له هوشیاریه‌كی وریاوه سه‌رهه‌ڵده‌دا نه‌ك خه‌وتوو.
دژبه‌ری مه‌عریفی هه‌ر له ئاست نه‌هاتنه‌وه‌ی (بیر) له‌گه‌ڵ (كردار) ناوه‌ستێ، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی به‌هایی و دواتر ڕه‌فتاری تاكه‌كان ده‌بێ و به‌ر له‌وه‌ش له ژێر قورسایی ترادیسیۆنێكی گه‌نده‌ڵی وه‌ستاوی نه‌جوڵاودا بیانوو بۆ خوار و خێچیه‌كانی خۆی دێنێته‌وه و هه‌میشه ئه‌م كهچڕهفتاریه ده‌خاته چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی به‌سه‌ر چووه‌وه.
دژبه‌ره مه‌عریفیه‌كان كه‌سانی ئاسایی نین و هه‌میشه له دیوێكی كه‌سێتیه‌وه بۆ دیوه‌كه‌ی تر وه‌رده‌گه‌ڕێن و خه‌سڵه‌ته رێژه‌ییه كاردیناڵه‌كانی كه‌سێتی خۆیان پێ ناپارێزرێ. ئه‌مه‌ش زیاتر بێ متمانه‌یان ده‌كا به‌رانبه‌ر خۆیان و ئینجا ده‌وروبه‌ریان و بۆیه‌ش زیاتر له‌و په‌ت بۆ ئه‌و په‌ت و له‌و به‌ر بۆ ئه‌و به‌ر دێن و ده‌چن و ده‌په‌ڕنه‌وه و بازبازێن ده‌كه‌ن. ئه‌م یاریه ئهكرۆباتیكیه به هه‌مان ئاگایی یاریكه‌ره‌كانی سێرك ناچێته ڕێوه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی زیاتر نائاگایی و ناهوشیاریه دهیانجوولێنێ.
خواست بۆ ئاشتی له كه‌سانێكه‌وه ده‌رده‌چێ كه له قووڵایی ده‌روونی خۆیانه‌وه حه‌زیان له ئارامی بێ و پێیان وابێ ئه‌وه ئارامی و ژیاندۆستیه به‌ره‌و هه‌ورازیان ده‌با، نه‌وه‌ك شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی و تێكدان. شه‌ڕخوازیی كاراكته‌ری سیاسی و ته‌نانه‌ت دینی و كۆمه‌ڵایه‌تی عیڕاقی و كوردی ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی خۆیان و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویه‌كی كولتووری شڵه‌ژاوه، خوده ئه‌كتیڤه‌كان له مێژووی زۆر نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌دا توانیان كاریگه‌ری خۆیان بخه‌نه سه‌ر زه‌مه‌نی فه‌رهه‌نگی، مێژوویان له بارێكی وه‌ستاوه‌وه گواسته‌وه بارێكی جولا و بزۆز. ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه بوونه‌وه‌ری باره وهستاوهكانن و پارێزه‌ری كولتوور و كۆڵكێشی ترادیسیۆنن و قه‌ت له خۆیان ڕانهبینیوه رووداو درووست كه‌ن و له‌لای خۆیانه‌وه زه‌مه‌ن و مێژوو به جۆرێكی تر بجووڵێنن.
ئاشتیخواز پێیوایه ئارامی پێویستیه‌كی هه‌ره بنچینه‌ییه بۆ ژیان له دنیادا، ئارامی له خواردن گرنگتر نه‌بێ كه‌متر نیه، له سێكس گرنگتر نه‌بێ كهمبایهختر نیه، له خواردنه‌وه گرنگتر نه‌بێ كه‌متر نیه. ئاشتیه مرۆڤ ئازاد ده‌كات و ئازادیشه مرۆڤ له بوونێكی بێ به‌رهه‌مه‌وه ده‌كاته بوونێكی به‌رهه‌مدار و به‌رهه‌میشه مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه باری ڕا له خۆبوون و شانازیه‌وه.
ئه‌وه‌ی شانازی به به‌رهه‌می خۆیه‌وه بكا كه‌سێكه یا گرووپێكه بكه‌ر، بوونێكه هوشیار، بوونێكه كارا، بوونێكه چالاك و ئازاد و له ناخه‌وه‌ش ئارامیه‌كی ده‌روونی سه‌رتاسه‌ری گیانی گرتۆته‌وه. رۆحی ئارام سۆفیانه بۆ ژیان ده‌كۆشێ و ئه‌وه‌ی بۆ خۆی حه‌زی لێ بێ بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی عاقڵ و ناعاقڵی حه‌ز لێیه.
كه‌سان و كاراكته‌رانی نا ئارام و ئاڵۆزكاو پێیانناكرێ حزب و ڕێكخراوه‌كانی خۆیان له كهچڕهفتاری و ته‌نگاوی و زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی و نا ئومێدی ڕزگاركه‌ن، ئه‌وان خۆیان ناساغن چۆن ده‌توانن چاره‌ی ناساغیهكانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ن؟ ئه‌وان خۆیان نائارامن چۆن ده‌توانن ئارامی بنێنه‌وه؟ ئه‌وان خۆیان شڵه‌ژاون له ڕووی ده‌روونی و ڕه‌فتاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سێتیه‌وه چۆن ده‌توانن هه‌موو ئه‌م لاریانه ڕاستكه‌نه‌وه؟.
چاره‌ی ئه‌م دۆزه‌خه ناعه‌قلانیه بۆ هه‌موومان هوشیاربوونه به ناساغیمان، كارل رۆجهرزیانه ده‌بێ به خۆماندا بچینه‌وه، پێمانوابێ ته‌نها نه‌خۆش ده‌توانێ خۆی چاره‌سه‌ر بكا نه‌ك دكتۆر، ناساغهكان له هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر لاوازیهكاندا ده‌شكێ و ئه‌وانه‌ی له‌م پڕۆسێسه مێژووییه‌دا ده‌بێ ئاماده‌یی جیددیان هه‌بێ ته‌نها یارمهتیدهرهكانن، خه‌ڵك به یارمه‌تی ئه‌وان و ئه‌وان به یارمه‌تی خه‌ڵك. ئه‌م داینامیكیهتهش له بونیادی سایكۆلۆژی ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین، ونه و تا نه‌دۆزرێته‌وه پڕۆسه‌كانی چاره‌سه‌ر له درۆ و ڕازاندنه‌وه‌ی قسه و مه‌جلیس گه‌رمكردن و خافڵاندن زیاتر چیدی نین.
نارسیستهكان ئه‌وانه‌ن ته‌نها خۆیان لێدیاره و به‌س، ته‌نها خۆیان جوانن و به‌س، ته‌نها خۆیان هه‌ستیارن و به‌س، ته‌نها خۆیان عاشقن و به‌س، ته‌نها خۆیان ده‌بێ بحه‌سێنه‌وه و به‌س، ته‌نها خۆیان حه‌زیان لێیه و به‌س، ته‌نها خۆیان دهیانهێشێ و به‌س. ئه‌م به خۆ شه‌یدا بوونه له كه‌سانی سیاسی و ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌ره زۆری تاكه‌كانی سه‌رزه‌مینی عیڕاق و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه خه‌سڵه‌تێكی كاردیناڵ و سه‌ره‌كیه، نارسیزم بكوژی هه‌رچی جوانی هه‌یه له دنیای ده‌ره‌وه‌ی كه‌سی نارسیست، بكوژی هه‌رچی جیاوازی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی، بكوژی هه‌رچی خاوه‌ن ماف هه‌یه جگه له خۆی. ئه‌م بكوژه‌ی ناوی نارسیسته به جۆرێكی تر ئیش له‌سه‌ر كوشتنی خۆی ده‌كا خنكانی خۆیه‌تی له قوڵایی خۆیدا، خنكان له خۆدا دنیایه‌ك خه‌سڵه‌تی ئینسانی له مرۆڤ ده‌ستێنێته‌وه و تا مردن ناتوانێ وه‌ده‌ستیان بێنێته‌وه. له هه‌موویان گرنگتر بینینی خۆیه‌تی له دیدی ئه‌وانی تردا، به گرنگ زانینی ئه‌وانی تره له ژیانی خۆیدا، چون نه‌مانی ئه‌وان و نه‌بینینیان بۆ ئه‌و لێڵ بوونی ئه‌و ئاوێنه‌یه‌یه كه زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تیا ببینێ و هه‌ر له‌م بینینهشه په‌یوه‌ندی و كۆمیونیكه‌یشن و خۆشه‌ویستی و هه‌روه‌ك تۆدۆرۆف ده‌ڵێ ژیانی به‌یه‌كه‌وه‌یی درووست ده‌بێ.