داگیركردنى ڕوناكى له “داگیركردنى تاریكى” به‌ختیار عه‌لى دا.. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
دوێنێ له خوێندنه‌وه‌ى ڕۆمانى”داگیركردنى تاریكى” نوسه‌رى كورد به‌ختیار عه‌لى بوومه‌وه. من هه‌میشه عه‌وداڵى جیاوازى و جیانووسى و ده‌رچوون له تایپه كلاسیكه‌كانى بیركردنه‌وه و كار و كردارم. له ئیشه‌كانیشمدا پشت به بیركردنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ییانه ده‌به‌ستم و بۆ نوسین و به‌رهه‌مى ئه‌وانى تریش دۆلۆز وته‌نى هه‌میشه زمانى دووه‌م كه ڕه‌خنه‌یه به‌كاردێنم. داگیركردنى تاریكى ڕۆمانێكى جیاوازه هه‌م له ڕووى تیمه(بیرۆكه‌ى سه‌ره‌كیى) و خولانه‌وه له ده‌ورى ئه‌م تیمه‌یه تا كۆتایى، هه‌میش له ڕووى ئاگایى نووسه‌ر له نه‌پچڕانى خه‌یاڵ و نه‌ترازان و نه‌خلیسكانى بۆ سه‌ر بیرۆكه په‌راوێزیه‌كان كه له خۆیدا ئه‌م نه‌خزینه به‌ڵگه‌ى پارێزگاریكردنى نوسه‌ره له‌سه‌ر یه‌كێتى بابه‌ت و مانه‌وه‌ى له خه‌یاڵستانى خۆى و دواتر به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌م خه‌یاڵستانه به (شوێن) كه جوگرافیایه و ئینجا به زه‌مه‌ن كه مێژووى به‌سه‌رهاته جۆراوجۆره‌كانه.
ئیشكردنى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو ڕوداوانه بیرێكى ڕێكخراوى ئۆرگانیزه‌كراوى ده‌وێ هه‌روه‌ك ئالان بادیۆ ده‌ڵێ بۆ چاره‌سه‌ركردنه هزریه‌كانى ئه‌م هه‌مو ناهۆمۆجینیه‌ته. به‌ختیار عه‌لى ئه‌زمونێكى دورودرێژى له نوسین هه‌یه چ له ڕۆمان و شیعر و چ له بواره‌كانى هزرى فه‌لسه‌فى و سیاسیى دا، له لایه‌ن نوسه‌ر و كه‌سانى تره‌وه گه‌لێك له‌سه‌ر لایه‌نى نوسین و زمانى نوسینه‌كه‌ى نوسراوه، من لێره‌دا ته‌نها سوكه ئاماژه‌یه‌ك له ڕووى زمانه‌وه به خودى ناونیشانه‌كه و دواتر تیمه‌ى سه‌ره‌كى ڕۆمانه‌كه ده‌كه‌م كه هه‌رهه‌مووى له‌سه‌ر ونبونى زمان و دواتر دۆزینه‌وه‌یه‌تى.
له ناونیشان قسه‌ى به‌ختیار له‌سه‌ر تاریكیه، ئه‌م جۆره تاریكیه‌ش به مانا فڕۆیدى و دواتر لاكانیه‌كه‌ى پانتاییه‌كى له بن نه‌هاتووى هه‌یه له خود و كیانى تاكه‌كان و هیچ هێزێك تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بووه تا بنى بنه‌وه‌ى بچێت و سه‌ره‌نجام هه‌ر هه‌مووى داگیر بكات و بیخاته ژێر ڕوناكایى ئاگایى و (من) ه هوشیاره‌كانه‌وه. هه‌ر بۆیه وا باشتر ده‌بوو كاك به‌ختیار زیاتر خۆى به سكیماى ئه‌بیستیمۆلۆجى(نه‌خشه‌ى سیستمى مه‌عریفیى) كه له زماندا به‌رجه‌سته‌یه ماندوو كردبایه، ئه‌وسا ئه‌و كه‌مه هه‌ڵانه‌ش كه تێیكه‌وتوون نه‌ده‌بینران و ڕه‌مزییه‌تى وشه و ئایدیه‌م و چه‌مكه‌كانیش وردتر ئامانجه‌كانیان ده‌رده‌خست. هه‌ڵبه‌ته دڵنیام كه كاك به‌ختیار بایه‌خى زمان و دنیاى زمان وه‌ك ئه‌لته‌رنه‌یتیڤێكى لاكانیانه‌ى نه‌ست و كۆنه‌ستى خه‌ڵك ده‌زانێ و باش له‌وه حاڵیه كه زمان ده‌لاله‌تێكى وجودیانه‌ى هه‌یه و پێكهێنه‌رى هۆش و مانا وجودیه‌كانى ژیانه بۆ تاك و بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، جا بۆیه ئه‌م ڕۆمانه كه لاى من جیاوازه و ده‌رچونیشه له تایپى له‌سه‌ر ڕاهاتووى ئیشه‌كانى به‌ختیار زۆر باڵاتر ده‌رده‌كه‌وت گه‌ر هاتبا و به باڵایى زمان و ڕێساكانی له ده‌ورى تیمه‌ى زمانی نەتەوەیی كه هه‌رچى ڕۆمانه‌كه هه‌یه له سه‌رى دامه‌زراوه خولابایه‌وه، چون مادامه‌كێ گرفتى ڕۆمانه‌كه له ڕووى میتۆدیه‌وه ململانێیه‌كى وجودیانه‌یه له نێوان مان و نه‌مانى زمانێك كه كوردیه له لایه‌ك و توتالیتاریزمى زمانى توركیى له لایه‌كى تر، ده‌بوو زمانى نوسینى ڕۆمانه‌كه‌ش به‌قه‌د فراوانى خه‌یاڵى به‌ختیار و پڕۆژه تۆلیرانس(لێبورده)ییه‌كه‌ى كه ده‌ربڕى به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و داننانه به جیاوازیه سروشتى و ئینسانیه‌كان باڵا بوایه.
داگیركردنى تاریكى له خودى تاكه‌كاندا هه‌وڵێكى فڕۆیدیانه‌یه بۆ فراوانكردنى ئاگایى و كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌پاو و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى تاك له ژیانى خۆى ده‌ره‌قه‌تیان نه‌هات یا بۆى نه‌لوا وه‌دیانبێنێ، به‌ڵام له تێگه‌یشتنى خه‌یاڵى به‌ختیاردا سه‌راوكه‌وتنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و بڤه و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌یه كه مێژوویه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى تاكه‌كان به‌ره‌و تاریكایى خودى تاكه‌كانى بردوون و له نوته‌كه‌كانى هه‌ر یه‌كه‌یاندا واى خه‌فه‌كردوون به حیسابى پڕۆژه‌ى داگیركاریى تا ئه‌به‌د ڕوناكایى نابیننه‌وه. ئه‌م جۆره له موتوربه‌كاریه له نێوان تێكستێكى ئه‌ده‌بى وه‌ك ڕۆمان و ڕوانینێكى سایكۆلۆژیانه ئاگایى نوسه‌ر هه‌م له سایكۆلۆجى و هه‌م له سایكۆلینگویستیك به تایبه‌ت تیۆره چۆمسكیه‌كه نیشان ده‌دا.
به‌ختیار ژیرانه ویستویه‌تى ڕاستیه‌كى تا سنورێكى زۆر غه‌ریزى و سرووشتى كه به تێپه‌ڕینى كات له چوارچێوه‌یه‌كى كولتووریى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئاخنراوه(زمان و كولتورى نه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه) بۆ خوێنه‌ر به جۆره ئاسایى و نائاساییه‌كه‌یه‌وه!! وه‌دیاربخات، كه ئیدى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یاسا سروشتیه‌كانى زمان و دیارده سایكۆنه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ده‌رونكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناكرێت كه نه‌ته‌وه‌ى تورك له چوارچێوه‌ى كولتوورى ڕقه‌وه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانى خۆیدا ده‌یسه‌پێنێ و له‌م ئه‌زمونه‌وه ڕاستیه‌كى غه‌ریزى كه له قوڵایى تاریكستانى نه‌ست و كۆنه‌ستى هه‌ر تاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك حه‌شاره ده‌رده‌خا، ئه‌ویش بێهوده‌یى سیستمه توتالیتار و ڕه‌یسیسته‌كانه كه هه‌رگیز ئامانجه‌كانیان نایه‌نه دى، به‌ڵكو ئارامى و ئاسوده‌یى ده‌رونكۆمه‌ڵایه‌تى و دواتر سیاسى و كولتوورى به‌دوادا دێت. خۆ ئه‌وه لاى زانستخوازان ئاشكرایه كه تیۆرى مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌ى داروین ئه‌وه‌نده‌ى لاى مرۆڤ په‌یوه‌سته به به‌رهه‌مهێنانى تواناى عه‌قڵ نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نیه به به‌رهه‌مى هێزى بیۆلۆجیه‌وه كه تاریق ئاكانسۆ پێیوابوو پیرۆزه.
به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه مێژووییه‌كه‌ى ڕۆمانى”داگیركردنى تاریكى” جۆرێك له شۆڕبونه‌وه‌یه‌كى ئاركیۆلۆژیانه‌ى چینه زه‌مه‌نیه‌كانى پێوه دیاره و به‌ختیار بونیادگه‌ریانه ده‌سه‌ڵاتى وێرانسازیى كه غه‌ریزه‌ى شه‌ڕانگێزى ده‌وڵه‌تى تورك نماینده‌یه‌تى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و دیارده‌ناسیانه‌ش ده‌سه‌ڵاتى بونیاتنانه‌وه كه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى (زمانێك، دابێك، نه‌ریتێك) كه له تاریكاییدا شاردراوه‌ته‌وه وه‌دیارده‌خا، چون ئیشه‌كه‌ى به‌ختیار سه‌رله‌به‌رى ده‌رچونه له تاریكایى و چونه به‌ره‌و ڕوناكیى، ئه‌م دیارده هیبۆكراتیه كه دواتر بوو به بناغه‌ى دیارده‌ناسیى ئه‌و ڕاستیه‌مان فێرده‌كا كه هه‌موو ده‌ركه‌وتنێك له تاریكاییه‌وه به‌ره‌و ڕووناكایى له قوڵاییه‌كى غه‌ریزیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و مرۆڤ له جینیتیك و سروشتى خۆیدا بۆى ئاماده‌یه گه‌ر شوبنهاوه‌ر وته‌نى ئیراده‌ى پیاده‌كردنى ئه‌م حه‌ز یا غه‌ریزه‌ى هه‌بێت. ڕیزكردن و تواناى له‌یه‌كگرێدانى ڕووداوه‌كان و ناساندنى هه‌ر ڕووداوێك به كاره‌كتەره‌كانیه‌وه و دواتر دیاركردنى بكه‌ر و سازێنه‌ره‌كانى هه‌ر ڕوداوێك شاره‌زاییه‌كى زۆرى له ڕۆماننوس پێده‌وێ كه به‌ختیار له‌م كاره‌یدا یه‌كێتیه‌كى هۆش و گێڕانه‌وه‌مان نیشان ده‌دا كه پێموایه ئه‌م پێكهاتانه له‌گه‌ڵ هیتریش ڕۆمانه‌كه‌یان بردووه‌ته ئاستێكى جیهانیى ئه‌وتۆ كه هه‌ر له گێڕانه‌وه‌دا قه‌تیس نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى له‌م تابلۆ هه‌مه جۆره غه‌مگین و خه‌مۆكیانه‌وه ئاماژه‌گه‌لێكى حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كى ژیاندۆستیانه لاى مرۆڤگه‌لێكه‌وه كه كوردن(وه‌ك سایكۆلۆجیه‌تى نه‌ته‌وه) بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌رده‌خا، هه‌ر ئه‌مه‌شه ستراتیجى تێكسته‌كه به گشتیى و نیشاندانیه‌تى به‌وه‌ى له‌به‌رانبه‌ر وێرانسازیدا كه له ناخى هه‌ر تاكێكدا هه‌یه غه‌ریزه‌یه‌كى به‌رده‌وامى و ژیانسازیى هه‌یه.
ئه‌گه‌رچى به‌ختیار عه‌لى له ته‌واوى ئه‌م تێكسته 721 لاپه‌ڕه‌یدا كه نزیكه‌ى په‌نجا ساڵ ئه‌زموونى كه‌مالیزمى تێئاخنیوه پڕمان ده‌كا له نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكى و نائارامیى، به‌ڵام به تێگه‌یشتنى من گه‌ر ئه‌و له ستراتیجه فڕۆیدیه‌كه‌ى بۆى چوبێ كه له بنچینه‌دا فڕۆیدیش داروینیى بووه ئه‌وه له كۆتاییدا هه‌ر گه‌یشتنه ئامانج مه‌رجى سه‌ره‌كیه، جا چ له تاریكاییه‌وه به‌ره‌و ڕوناكیى بچن، یا به پێچه‌وانه‌وه له ڕوناكیه‌وه بۆ تاریكایى شۆڕبینه‌وه. كه ده‌ڵێم فڕۆید داروینى بووه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رهه‌مهێنێكى ئینسانیانه‌ى هێز و به‌هێز بووه و نه‌ك وه‌ك تاریق ئاكانسۆ به هه‌ڵه ملى دابێته به‌ر تیۆرى مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌ى داروین.
به مانایه‌كى تر ئه‌م ڕۆمانه په‌رداخێكمان نیشان ده‌دا نیوه‌ى ئاوى تیایه و نیوه‌شى به‌تاڵه له ئاو، هه‌ن سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌تاڵاییه‌كه‌یه و ئه‌مانه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا زۆرینه‌ن و ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆمانه‌كه‌شدا هه‌ر زۆرینه‌ن. هه‌شن سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌شه‌كه‌ى تره كه ئاوه و ئه‌مانه‌ش به ئومێد و گه‌شبینه‌كانن و بێگومان هه‌م له كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمان به گشتى و له كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆمانه‌كه‌ى به‌ختیاردا كه‌مینه‌ن. ئه‌وه‌ى من تا ئێستا تێیگه‌یشتبم به‌ختیار له نائومێدیه‌وه به‌ره‌و ئومێد ده‌چێ كه له ڕووى پۆزێتیڤ سایكۆلۆجیه‌وه یا له ڕووى سایكۆوجودیه‌وه تا ئاست و ماوه‌یه‌كى زۆر نیگه‌رانى به‌رهه‌مدێنێ، به‌ڵام ده‌رچوون له ده‌رونێكى ڕوناكه‌وه به‌ره‌و تاریكستانى خود سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌مانگه‌یه‌نێته ئاسۆیه‌كى پۆزێتیڤ دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا تین و تاقه‌تێكى زۆرمان لێ زه‌وت ده‌كا، كه‌چى ئه‌گه‌ر تا بكرێ ڕوبه‌رى ڕوناكى فراوان بكه‌ین سه‌ره‌نجام به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ڕوبه‌ره‌كانى تاریكایى كه‌مده‌بنه‌وه. ئه‌م ڕوانینه به‌سه‌ر ڕۆمان و تێكسته هزریه‌كانیشدا جێبه‌جێ ده‌بێ، جا بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ختیار له پێشدا ئه‌م توانا هزرى و ئه‌ده‌بى و خه‌یاڵیه فراوانه‌ى خۆى له پڕۆژه‌ى ڕوناككردنه‌وه‌ى بینین‌دا خه‌رج كردبا و له‌وێوه تیشكى زیاترى خستبایه سه‌ر نوته‌ك و نێگه‌تیڤه‌كان خوێنه‌رى زیاتر شه‌یداى مانه‌وه له فه‌زاى ڕۆمانه‌كانى ده‌كرد و له كۆتاییشدا چون ئیشه‌كه‌ى ئه‌و له بنچینه‌دا له چوارچێوه‌ى تۆلیرانس(لێبورده‌یى)یه خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوبونى ڕۆمانه‌كه كۆتاییش به ڕق و توڕه‌ییه‌كانى ده‌هات.
له‌م ڕۆمانه جوانه‌ى به‌ختیاردا جێگه‌ى ئه‌وه ده‌بۆوه گه‌ر چه‌ند دیمه‌ن و دیارده و ڕوداوێكى ئومێدبه‌خش و شادیهێنیشى تیابایه، چون مادامه‌كێ ململانێ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه به‌رده‌وامه چێژ له‌م هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زانه‌ى ژیانیش هه‌ر هه‌ن، ئه‌م ڕایه زۆر سایكۆوجودیانه‌یه و مرۆڤى چالاك هه‌ر به‌ته‌نها له‌سه‌ر مردن نادوێ به‌قه‌د ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر ژیانیش به‌هه‌مان شێوه و قه‌باره هه‌یه و دنیایه‌ك بابه‌تى خۆشه‌ویستیش له هه‌ناوى وجوده‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن و پڕیشیه‌تى له مه‌یلى ئازادى و ئومێد بۆخواستنى و ئینجا خودى ڕۆمانى”داگیركردنى تاریكى” تێكستێكى وجودیه و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بوایه هه‌ر چه‌مكى مردن زاڵ نه‌بوایه، به‌ڵكو (خۆشه‌ویستى و ئازادى و ژیان)یش به‌قه‌د ئه‌و ئاماده‌بونایه.
ده‌ستخۆشى له كاك به‌ختیار ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ڕۆمانه هه‌ره جوان و هاوسه‌نگ و جیهانیه‌ى، ئه‌گه‌رچى ماندوو بووم له خوێندنه‌وه‌ی به‌هۆى ئه‌م ترس و تۆقین و خوێن و مردنه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌ختیار ئه‌و ڕاستیه ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ر شه‌ڕێكى له‌م جۆره و هه‌ر جۆره ڕه‌گه‌زپه‌رستى و خۆگیڤكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌رده‌ستانه كۆتاییه‌كه‌ى و بگره به‌رده‌وامیه‌كه‌ى نائارامى و نائاسوده‌یى ڕه‌وانى و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه.
ماندوبونه‌كه‌م له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م تێكسته به فیڕۆ نه‌چوو، چون به‌ختیار زۆر هوشیارانه بابه‌تێكى ئینسانى گه‌وره‌ى خستۆته نێو تێكستێكى ئه‌ده‌بى باڵاى ئه‌وتۆ كه پڕیه‌تى له فیگۆرى مانادار هه‌ر هه‌مویان له وێنه‌یه‌كى جه‌شته‌ڵتیانه‌ى گه‌وره‌تردا سه‌رده‌مێكمان له تابلۆیه‌كى وجودیدا بۆ ده‌نه‌خشێنن.
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن